کەشی ئەمنی لە سنە بۆ ڕێگریکردن لە ئەگەری ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/2019/10/11/ههواڵهکان/ئازادی/ئازادی-کۆبوونهوه/6895
سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤ لە سنە باس لەوە دەکەن هێزێکی بەرچاوی دژەشۆڕش و گاردی تایبەت لە سەرجەم شەقامەکانی نزیک بە مەیدانی ئازادی سنە جێگیرکراون.
بە پێی زانیارییەکان، لە پاشیوەڕۆی ڕۆژی رابردووەوە لە شەقامەکانی سەفەری (ئاویەر)، وەکیل، فیردەوسی، ژاندارمێری، حەسەن ئاوا، شەشوم بەهمەن، بۆ ڕێگریکردن لە ئەگەری ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان کەشی ئەمنی پێکهاتووە.
لەلایەکی دیکەوە، بەیانیی ڕۆژی ڕابردوو کۆمەڵێک پاریزەری کورد لە بەردەم نوسینگەی پارێزەرانی پارێزگای کوردستان لە شاری سنە گردبوونەوە و ئەو هێرشەی تورکیایان بۆ سەر رۆژئاوا شەرمەزارکرد.
ئەو پارێزەرانە لە گردبوونەوەکەیاندا ئاماژەیان بەوە دا کە هێرشی تورکیا پێشێلکاریی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
بابەتی پەیوەندیدار
-
ژمارەیەک لە بەشداربووانی گردبوونەوەی ناڕەزایی دژ بە هێرشەکانی تورکیا لە مەریوان دەستبەسەر کران
-
سێ چالاکوانی کرێکاری سەبارەت بە گردبوونەوەی ناڕەزایی دژ بە هێرشی تورکیا بانگ کران
-
پاش هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا، دەیان هاوڵاتیی کورد لە رۆژهەڵات دەستبەسەر کران
-
دامودەزگا ئەمنییەکان ڕێگەیان نەدا تەرمی مەنسوور کەریمیان بۆ ئەسپەردەکردن ببرێتەوە بۆ سنە
-
گواستنەوەی چالاکوانێکی کورد بۆ بەندیخانەی دیزڵ ئاباد و دەستبەسەرکردنی چالاکوانێکی کرێکاری لە سنە
-
گیانبەختکردنی مەنسوور کەریمیان، فیلمسازی خەڵکی سنە، لە بۆردومانەکانی ئەرتەشی تورکیادا
