ژمارەیەک لە بەشداربووانی گردبوونەوەی ناڕەزایی دژ بە هێرشەکانی تورکیا لە مەریوان دەستبەسەر کران
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/2019/10/13/ههواڵهکان/ئازادی/ئازادی-کۆبوونهوه/6899
رۆژی ١٩ی رەزبەر/ 10.11 هێزە ئەمنییەکان لە شاری مەریوان هێرشیان کردە سەر گردبوونەوەی ناڕەزایی خەڵک دژ بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان. هەروەها سەرلەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم شەش کەس لە شوێنی کارەکانیان دەستبەسەر کران.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەیەوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی گوت: “کاتێک بەشداربووانی گردبوونەوە ناڕەزاییەکە گەیشتنە نزیک فەرمانگەی ئیتلاعاتی مەریوان، هێزەکانی ئەم ناوەندە ئەمنییە هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و ژمارەیەک کە لە ناویاندا چەند منداڵێکیش هەبوو، بریندار بوون.”
بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو ئومێد حەق پەرەست، هیمەت کەریمی، موبین کەریمی، دیاکو تابا، کەماڵ کۆنەپۆشی (ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیا) و محەمەد بەهرامی لە شوێنی کارەکانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
دەگوترێت هێزە ئەمنییەکان بە تەلەفون هەڕەشەیان لە هەندێک لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکان کردووە و پێیانڕاگەیاندوون، ئەگەر بێتو ناڕەزایەتییەکان بەردەوام بێت، ئەوا بنەماڵەکانیان دەکەونە مەترسییەوە.
جێگای ئاماژەیە کە رۆژی ١٩ ڕەزبەر لە شارەکانی کوردستان لەوانە پیرانشار، بانە، مەریوان و دێولان گردبوونەوەی بەڕێوەچوو.
ڕۆژی ڕابردووش کوردانی تاراوگە لە وڵاتە جیاجیاکان دژ بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان رژانە سەر شەقامەکان.
راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن لە درێژەی ناڕەزایەتییەکاندا، خەڵکی شاری سەقز بە شێوەیەکی بەربڵاو لە شەقامەکان گردبوونەوە و ناڕەزایەتی خۆیان دژ بەو هێرشە دەربڕێوە.
بابەتی پەیوەندیدار
هەواڵی زیاتر لە مەریوان هەموو بابەتەکانی «ئازادی کۆبوونهوه»
-
کەشی ئەمنی لە سنە بۆ ڕێگریکردن لە ئەگەری ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا
-
سێ چالاکوانی کرێکاری سەبارەت بە گردبوونەوەی ناڕەزایی دژ بە هێرشی تورکیا بانگ کران
-
پاش هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا، دەیان هاوڵاتیی کورد لە رۆژهەڵات دەستبەسەر کران
-
دەستبەسەرکردن و مەترسیی گەڕاندندنەوەی زۆرەملێی بنەماڵەیەکی پەناخوازی سیاسیی کورد لە تورکیا
-
گردبوونەوە ناڕەزاییەکانی کوردستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە/ نوێ دەکرێتەوە
-
لە ڕۆژی ڕابردووەوە لانیکەم ٧ هاوڵاتی بەهۆی تەقەی هێزە سەربازییەکانەوە لە مەریوان کوژراون