تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی، ئورهان قاسمی، هاوڵاتی خەڵکی ئیسلام ئابادی ورمێ رۆژی ٢٥ی رەزبەر/ 10.17 لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گوازراوەتەوە. ئەم هاوڵاتییە 45 رۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.
دەگوترێت تۆمەتی “هاوکاریکردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان”یان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە خراوەتە پاڵ ئەو هاوڵاتییە.
ئورهان قاسمی ئێستا لە بەندی گەنجانی بەندیخانەی ناوەندی ورمێ دایە.