به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی سه‌رماوه‌ز، هێزه‌کانی پاسگای گوندی سنووریی «کۆزەڕه‌ش»ی سه‌ڵماسی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، گرووپێكی كۆڵبه‌رانیان له مه‌ودایه‌كی نزیكه‌وه دایه به‌ر ته‌قه کە لە ئەنجامدا كۆڵبه‌رێك به ناوی فه‌رزاد سه‌عدووزاده سەری پێکراوە و گیانی لەدەست داوە.
ئه‌م كۆڵبه‌ره ته‌مه‌ن ٤١ ساڵه‌یە خه‌ڵكی گوندی «کۆزەڕه‌ش» و باوكی دوو منداڵ بووه. ته‌رمی ئه‌م كۆڵبه‌ره گواستراوەته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سەڵماس و تا ئێستا ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی نه‌كراوه‌ته‌وه.
ده‌وترێ ئه‌م گرووپە كۆڵبه‌ره باری جگه‌ره‌یان پێ بووه لە کاتی پەڕینەوەدا بۆ توركیا كه‌وتوونه‌ته به‌ر ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور.
به‌پێی ئاماره کۆکراوەكانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له مانگی گه‌ڵاڕێزانی ئه‌مساڵدا لانیكه‌م ٦ كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی موسلیم خدری، چاووش كورهسەنی، كه‌مال عه‌له‌مهوولی، حه‌سه‌ن ده‌لایی میلان، وه‌سیم فهردینزاده و هاكان موحه‌ممه‌دزاده به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران و توركیا له ناوچه سنوورییەکانی ورمێ، خۆی، سه‌رده‌شت و چاڵدۆران له پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا كوژراون و ٧ كۆڵبه‌ر و كاسبكاری كوردی دیکەیش هەر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران و توركیا بریندار بوون.