چوارده به‌ندكراوی سیاسی و مەزهەبی به مەبەستی دربڕینی ناڕه‌زایی لە ئاست جێبەجێنەکردنی یاسای پەسەندکراوی كه‌مكردمه‌وه‌ی سزای زیندانه‌كان بۆ زیندانییانی به‌ندی سیاسیی و مەزهەبی زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ، دەست پێ کردنی مانگرتنی وشک له خواردن خۆیان ڕاگه‌یاند.
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ ١٩ی سه‌رماوه‌ز، چوارده زیندانیی سیاسیی و مەزهەبی به ناوه‌كانی جه‌واد یووسفی، بێهزاد عه‌باسی، سه‌ید ئارام ئه‌مینولئیسلام‌زاده، فارووق له‌واشه‌كی، مۆحسێن مه‌حاڵی، خه‌سره‌و زەرستان، موحه‌ممه‌د حه‌سه‌نپوور، ته‌وفیق عه‌بدوڵڵاهی، ئیره‌ج سۆفی، ئاران تیباش، دارا ڕه‌شیدی، حسه‌ین عوسمانی، سالار خه‌لیل سدیق‌هه‌مه‌دانی و ئیبراهیم خه‌لیل سدیق‌هه‌مه‌دانی، به ڕاگه‌یاندنی مانگرتنی وشك له خواردن داوایان کردووە یاسای پەسەندکراوی كه‌مكردمه‌وه‌ی سزای زیندانه‌كان بۆ حوکمەکانی ئەوانیش جێبەجێ بکرێت.
به پێی ماده‌ی ٧ی ئه‌م یاسایە، «بۆ ئەو تاوانانەی دژی ئاسایشی ناوخۆ وده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕووی داوە، ئەگەر تاوانبار لە دەرخستنی تاوانەکە و ئاشکراکردنی تاوانبارانی‌تردا هاوكاریی كاریگەری کردبێت، هەڵپەساردن و سڕکردنی به‌شێك له سزاکە ڕێگەپێدراوە».
ده‌وترێ ئه‌م یاسایه تا ئێستا بۆ به‌ندكراوە سیاسی و مەزهەبەییەکان زیندانی ورمێ جێبەجێ نەکراوە.