مریه‌م مێهرابی، هاووڵاتیی كوردی یارسانی دانیشتووی كرماشان، دوای بانگهێشتكران بۆ ده‌زگای هه‌واڵده‌ریی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌م شاره، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كه‌وته ژێر لێپرسینه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، مریه‌م مێهرابی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی سه‌رماوه‌ز دوای بانگهێشتكردنی ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌زگای هه‌واڵده‌ریی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كرماشان، له سه‌ر چالاكییه‌كانی یه‌كێك له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی كه له ده‌ره‌وەی ئێرانه، كه‌وته ژێر لێپرسینه‌وه.
ساسان مێهرابی، براوی ناوبراو له ئه‌ندامانی شۆرای به‌ڕێوه‌به‌ری پلاتفۆرمی یارسانه كه چه‌ند ساڵێكه دانیشتووی وڵاتی سوێده.
پێشتریش له مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵدا كه‌ریم مێهرابی، باوكی ئه‌م چالاكه یارسانە، له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سه‌رپێڵی زههاوهوە بۆ چه‌ندین كاتژمێر ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و له سه‌ر چالاكییه‌كانی منداڵه‌كه‌ی كه‌وتبووه ژێر لێپرسینه‌وه.