به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، مێحراب به‌ختی، هاووڵاتیی كوردی خه‌ڵكی ئیلام كه پێشتر به تۆمه‌تی «سووکایەتیكردن به ڕێبه‌ر» و «بانگه‌شه دژی حکوومەت» به تێكڕایی سزای ساڵ و نیوێك زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پابوو، بۆ جێبه‌جێكردنی سزاکە ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌م باره‌وه به تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: «به‌رپرسانی ئینتزامی نزیكه‌ی ١٠ ڕۆژ پێش، مێحراب به‌ختییان له ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و بۆ تێپه‌ڕاندنی سزاكه‌ی گواستیانه‌وه بۆ زیندانی ئیلام. ناوبراو له حاڵی حازردا له ژوورێكی ١٢ مه‌تری له به‌ندی قه‌ره‌نتینه‌ی زینداندایه. دۆخی ته‌ندروستیی ئه‌م ژووره هیچ باش نییه و ژماره‌ی زیندانییه‌كان لە ڕێژەی پێشبینیکراو بۆ ئەو شوێنە گەلێ زیاتره. هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی به‌ختی هێشتا نه‌یانتوانیوه کەلوپەلە شەخسییە پێویستەکانی ناو زیندان و لەوانە جلوبەرگەکانی، بەدەست بگەیەنن».
مێحراب به‌ختی ساڵی ١٣٩٧ لەبەر چالاكیه‌كانی و بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسینی ڕه‌خنه‌گرانه له كاناڵی تێلگرام و ئێكاونتی ئینستاگرامەکەیدا به ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئیلام ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و دوای نزیكه‌ی مانگ و نیوێك به دانانی بارمته ئازاد كرا.
ئه‌م هاووڵاتییه كورده لە لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئیلام و له ڕێكه‌وتی ٢٧ی گوڵانی ١٣٩٩دا، به تۆمه‌تی «سووکایەتیكردن به ڕێبه‌ر»حوکمی ١٦ مانگ زیندان و به تۆمه‌تی «بانگه‌شه‌ی دژی حکوومەت» حوکمی ساڵێك زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا. ئه‌م حوكمه له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا كه‌م كرایه‌وه بۆ ساڵێك و حه‌وت مانگ زیندان و به‌پێی یاسای كۆكردنه‌وه‌ی سزاكان، ١٦ مانگی جێبه‌جێ ده‌كرێت.