به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١ی به‌فرانبار مسته‌فا سه‌بزی، زیندانیی سیاسیی كورد، به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رانبەر بە پێشێلكارییەکانی دادوه‌ری چاو‌دێر و به‌رپرسانی زیندانی ورمێ کە داواكاریی ناوبراویان بۆ وەرگرتنی مورەخەسی یان پشووی کاتی ڕەت کردۆتەوە، مانی لە خواردن گرت.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌م زیندانییه سیاسیه، له ڕۆژانی ڕابردوودا و دوابه‌دوای گیانله‌ده‌ستدانی برا لاوەکەی به ڤایرۆسی كۆرۆنا و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه و داواكاریی ئه‌م زیندانیه سیاسییه بۆ به‌شداربوون له ڕێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی براكه‌یدا، دادوه‌ری چاو‌دێر بارمته‌ی یه‌ك میلیارد تمه‌نیی بۆ مورەخەسیی ناوبراو دەركردبوو.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یە له درێژه‌دا وتی: «دوای جێبه‌جێكردنی بارمته‌ی داواكراو له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م زیندانییه سیاسییه‌وه، دادوه‌ری چاودێری زیندان بیانووی هێناوهتەوە و مورەخەسیی ناوبراوی بەستۆتەوە به ڕازیبوونی شۆرای پۆلێنبەندیی زیندانەوە و بۆ چه‌ند حه‌فته‌ی داهاتوو دوای خستووه».
ئه‌م زیندانییه سیاسیه له دوو ساڵی ڕابردوودا سێ جاری‌تر به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین لە ئاست ڕەتکردنەوەی داوای گواستنه‌وه‌یدا بۆ زیندانی ماكۆ، شارێک کە بنه‌ماڵه‌كه‌یی لێ نیشتەجێیە، مانی له خواردن گرتبوو.
مستەفا سەبزی، هاووڵاتی کوردی خه‌ڵكی ماكۆ له مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ٩٣دا له یه‌كێك له گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ورمێ به ده‌ستی هێزه‌كانی سپای پاسداران ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و بۆ ماوه‌ی دوو مانگ له یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌رگه ئه‌منیه‌كانی شاری ورمێ كه‌وتبوه ژێر لێپرسینه‌وه. ناوبراو دوای چه‌ند مانگ له لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێوه به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له پارتی ژیانی ئازادی كوردستاندا (په‌ژاك) سزای ١٥ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاند. ئه‌م حوكمه له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ورمێ‌دا وه‌ك خۆی په‌سه‌ند كرایەوە.
ئه‌م به‌ندكراوه سیاسیه مانگی سه‌ماوه‌زی ساڵی ڕابردوو له زیندانی ورمێوه گواسترایه‌وه بۆ زیندانی خۆی. ناوبراو دوای چه‌ند مانگ ڕاگرتن له‌م زیندانه له گوڵانی ئه‌مساڵدا دیسان گواسترایه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ.