سنە؛ حوکمی لەسێدارەدانی ژنێکی زیندانی جێبەجێ کرا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/2020/12/28/هه‌واڵه‌کان/به‌ندكراوان/9700
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دەمەوبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٧ی بەفرانبار حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەکی ژنی تۆمەتبار بە «کوشتنی بەئەنقەست» بە ناوی زەینەب خودامورادی لە زیندانی سنە جێبەجێ کرا.
زەینەب خودامورادی، ٤٢ ساڵان و خەڵکی شاری قوروەی پارێزگای کوردستان کە لە ٥ ساڵ لەمەوپێشەوە لە زینداندا بوو، بە تۆمەتی کوشتنی دوو منداڵی خۆی و هاوسەرەکەی حوکمی «قەساس»ی بۆ دەرچووبوو.
ئەم زیندانییە پێشتر لە ٢٤ی ڕەزبەری ئەمساڵیشدا بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکە برابووە ژووری تاکەکەسی، بەڵام شکاتکارەکان دەرفەتێکیان پێ دابوو تاکوو ٧٠٠ میلیۆن تمەن دیە بدات، هەر بۆیە جێبەجێکردنی حوکمەکە ڕاگیرابوو.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسیەی ئەم زیندانییە پێشتر بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاندبوو کە «ناوبراو پێشینەی کێشەی دەروونیی بووە و پێش ئەوەی دەست بداتە کوشتنەکە لە نەخۆشخانەدا خەوێنرابوو، بەڵام لەسەر خواست و ڕەزایەتی هاوسەرەکەی برابۆوە ماڵەوە».
بابەتی پەیوەندیدار
-
سنه؛ گواستنەوەی ژنێکی به‌ندكراو بۆ ژووری تاکەکەسی بە مەبەستی جێبه‌جێكردنی حوكمی لەسێدارەدان
-
سنه؛ سزای ئێعدامی زیندانییه‌ك جێبه‌جێ كرا
-
سنه؛ هێمن مسته‌فایی بۆ جێبه‌جێكردنی حوکمی ئێعدام ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كرا
-
سنه؛ هاووڵاتیه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ركراو به دانانی بارمته ئازاد كرا
-
سنه؛ دوای دوو ساڵ ده‌ستبه‌سه‌ربوون بارمته‌ی ١٥ میلیارد تمه‌نی بۆ ئازادیی حوسێن كه‌مانگه‌ر دیاری کرا
-
سنه؛ خه‌بات مه‌فاخێری به دانانی بارمته ئازاد كرا