سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو چالاكوانی مه‌ده‌نی شاری دێولان به ناوه‌كانی سیرووس عه‌باسی و فه‌ریده وه‌یسی دوای بڕیاری ده‌ستبەسەر كردنیان له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سنه‌وه بۆ ئاماده بوون له دانیشتنی دادگادا ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك ده‌ستبه‌سه‌ركران. دوای گواستنه‌وه‌ی ئه‌و دوو چالاكوانه مه‌ده‌نییه بۆ دادگای ئینقلابی سنه و به‌ڕێوه چوونی دانیشتنی دادگایی‌کردن، ئازاد كران.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له دۆسیه‌ی ئه‌م دوو چالاكوانه مه‌ده‌نییه دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: «سیرووس عه‌باسی و فه‌ریده وه‌یسی» له چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا دوای دیاری كرانی كاتی كۆبوونه‌وه‌ی دادگا به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به نادادپه‌روه‌رانه بوونی دادگاییکردنەکە، خۆیان بواردبوو له ئاماده‌بوون له‌و كۆبوونه‌وه‌دا. سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٩ی به‌فرانبار دوای بڕیاری حوكمی دەستبەسەركردنیان له لایه‌ن دادوه‌ر سه‌عیدی ئه‌م دوو چالاكوانه مه‌ده‌نییه له شاری دێولان دهستبهسهرو گواسترانه‌وه بۆ دادگای ئینقلابی سنه.
ئه‌م سه‌رچاوه باسی له ئازاد كرانی ئه‌م دوو چالاكوانە مه‌ده‌نییه كرد دوای به‌ڕێوه چوونی دانیشتنی دادگا.
ئه‌و دوو چالاكوانه مه‌ده‌نییه دوای به‌ڕێوه جوونی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی دادگا كه مافی به‌رگری كردن له خۆیان پێ نه‌داربوو. له ڕێكه‌وتی ١٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ردا به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدئویهك له لاپه‌ڕه‌ی ئینستاگرامی خۆیاندا داوای به‌ڕێوه چوونی دادگایی كردنێكی ئاشكرا و دادپه‌روه‌رانه‌یان كردبوو له سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خرابووه پاڵیان.
“سیروس عەباسی” و هاوژینی “فەریدە وەیسی”، دوو چالاکوانی مەدەنیی کوردی دانیشتووی شاری دێولان، ڕۆژی ٢٤ی به‌فرانباری ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی کارەکەیان لە خوێندنگای “زانست” دەستبەسەرکران ودواتر گواسترانه‌وه بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات.
ئازاد عه‌باسیش برای سیرووس عه‌باسی دوای به‌دوادا چوونی بارودۆخی ئه‌وان له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی دێولانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو.
ئه‌م سێ چالاكوانه مهدهییه له كۆتاییه‌كانی مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی پاردا به دانانی بارمته ئازاد كران .