بەیاننامەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە تێکهەڵچوونە خێڵەکییەکان لە ناوچەی داڵاهۆ و سەرپێڵی زەهاوی پارێزگای کرماشان
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/2021/06/05/press-releases-ku/10421
بە داخەوە لە ڕۆژانی ڕابردوو و لە ئەنجامی تێکهەڵچوونە خێڵەکییەکاندا لەسەر کێشەی زەوی و زار لە ناوچەی داڵاهۆ و سەرپێڵی زەهاوی پارێزگای کرماشان، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی عالیە سڵێمانی، خەڵکی گوندی داراب، حەیدەر کەرەمی، خەڵکی گوندی قوڵقوڵە و شەمسوڵڵا محەممەدی، خەڵکی گوندی کویک، گیانیان لەدەست داوە و هاووڵاتییەکی تر بە ناوی کەیهان کەرەمی لە حاڵەتی کۆمادایە.
دەوترێت لانیکەم یەک لەم کەسانە بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکان کوژراوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە بە وتەی خەڵکی ناوچەکە هێزە سەربازی و دەوڵەتییەکان ئەرکی خۆیان لە سەقامگیرکردنی ئاسایش و بەرگرتن بە تێکهەڵچوونەکان جێبەجێ نەکردووە و سەرەڕای ئاگادارکردنەوەی پێشووتر سەبارەت بە ڕوودانی تێکهەڵچوون، گەلێ درەنگ کەوتوونەتە خۆ.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان وێڕای شەرمەزارکردنی کوشتنی ئەم هاووڵاتییانە و سەرەخۆشیکردن لە بنەماڵەکانیان، پشتیوانی دەکات لە هەوڵەکانی کەسایەتییە ئایینییەکان و چالاکانی مەدەنیی سوننی و یارسان لە ناوچەکەدا بۆ کۆتاییهێنان بەم گرژییانە و سەقامگیرکردنی ئارامی. هەروەها هۆشداری دەدات لە مەترسیی قووڵکردنەوە و پەرەپێدانی کێشە قەومی و مەزهەبییەکان لە ناوچەکەدا.
هەرچەشنە هەوڵێک بۆ دروستکردن و پەرەپێدانی جیاوازییە مەزهەبییەکان لە ناوچەکەدا بە ئاڕاستەی ئامانجەکانی کۆماری ئیسلامیدایە بۆ دووبەرەکینانەوە و بزواندنی خەڵکەکە دژ بە یەکتر. هاووڵاتییانی کوردی یارسان و سوننەمەزهەبی ئێران لە ڕیزی ئەو گرووپانەدان کە ستەمیان لێ کراوە و تامی هەڵاواردنیان چێشتووە و ژینگەی جوگرافیاییان ساڵەهایە لەگەڵ بێبەشکردن و هەژاریدا دەستەویەخەیە.
بابەتی پەیوەندیدار
هەواڵی زیاتر لە پارێزگای کرماشان هەموو بابەتەکانی «بەیاننامەکان»
-
لە داڵاهۆ ژنێک بە دەستی هاوسەرەکەی کوژرا
-
بێهرووز سەفەریی قەلعە زەنجیری لە کرماشان لە سێدارە درا
-
بانگەوازێک بۆ ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕاگەیاندنەکان؛ حوکمی لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانی پەسەند کراوە و پێدەچێ هەردەم جێبەجێ بکرێت!
-
چالاکانی کورد خوازیاری کۆتاییهێنان بە دەستبەسەرکردنە بەربڵاوەکانی ئەم دواییەی کوردستان بوون
-
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی: حەوت زیندانیی ئەشکەنجەکراوی کورد لەژێر مەترسیی ئێعدامدان
-
بەیاننامەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بۆ پشتگیریکردنی مافی پەنابەریی ئەنوەر نیلووفەری و پاناخوازانی دیکە