برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێراق
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/2021/06/08/news-ku/kulbar/10438
دەمەوبەیانی ئەمڕۆ ١٧ی جۆزەردان (٨ی ژوئەن) هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێراق لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەورامانی پارێزگای کرماشان و هەرێمی کوردستاندا تەقەیان لە دەستەیەک لە کۆڵبەران کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی یاسر محەممەدکەریمی بریندار بووە.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاگادار کراوەتەوە کە کاتژمێر ٢:٣٠ دەقەی دەمەوبەیانی ئەمڕۆ لە نزەک ناوچەی سنووریی «بیارە»ی هەرێمی کوردستان، دەستەیەک کۆڵبەر کەوتوونەتە بەر تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێراق و لە ئاکامی ئەم تەقەکردنەدا کۆڵبەرێک بە ناوی یاسر محەممەدکەریمی بریندار بووە.
ئەم کۆڵبەرەی خەڵکی گوندی «هانەگەرمەڵە»ی شاری پاوەی پارێزگای کرماشان، بۆ دەرمانکردن ڕەوانەی ناوەندێکی پزیشکیی شاری سلێمانی کراوە.
بابەتی پەیوەندیدار
-
کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری هەورامان
-
کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران
-
دوو كۆڵبهر بریندار بوون
-
كۆڵبهرێك به هۆی كهوتنهخوارەوە له بەرزایی گیانی لە دەست دا
-
برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور
-
برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە چەکدارەکان لە هەورامان ناڕەزایەتیی خەڵکی لێ کەوتەوە