بانگهێشتکردن و دەستبەسەرکردنی دوکتور بەختیار محەممەدزادە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلامەوە
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/arrests-ku/2023/08/31/p28950
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی سێشەممە ٧ی خەرمانان (٢٩ی ئاگۆست) دوکتور بەختیار محەممەدزادە، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دەڕەشاری پارێزگای ئیلام، دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام دەستبەسەر کراوە.
ئەم هاووڵاتییە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە تەلەفۆن بانگهێشت کرابوو بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام و هێزە ئەمنییەکان داوایان لێ کردبوو ڕۆژی سێشەممە ٧ی خەرمانان (٢٩ی ئاگۆست) سەردانی ئەو دەزگا ئەمنییە بکات.
دوکتور بەختیار محەممەدزادە کە بەرپرسی یەک لە دەرمانخانەکانی دەڕەشاری ئیلامە، پێشتر و لە سەرەتای ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوویشدا (مارسی ٢٠٢٣) دوای بانگهێشتکرانی تەلەفۆنی بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام دەستبەسەر کرابوو و دوای نزیک بە ٢ مانگ لە ڕێکەوتی ٦ی گوڵانی ئەمساڵدا (٢٦ی ئاوریلی ٢٠٢٣) بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە دەستبەسەرگەی ناوەندیی ئیلام ئازاد کرابوو.
بابەتی پەیوەندیدار
-
سێ هاووڵاتیی کورد لە دەستبەسەرگەی ئیلامدا بە دوورینەوەی لێوەکانیان مانیان لە خواردن گرت
-
گواستنەوەی دوو خوشکی دەستبەسەرکراو بۆ زیندانی ناوەندیی ئیلام
-
بابەک کەریمی، لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە ئەیوانی ڕۆژئاوا، بانگهێشتی بەردەم دادگا کرا
-
هونەرمەندی کورد وەتەن دووستی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دێلوڕان دەستبەسەر کرا
-
کوژرانی عەقیدێکی سوپای پاسداران لە کاتی دەربڕینی ناڕەزایی لە بەردەم بنکەی فەرماندەیی سوپادا
-
فریشتە مەنسووری، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سەراوڵە، سزای شەش و مانگ و ڕۆژێک بەندکرانی بە سەردا سەپا