دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی پیرانشار و بۆکان
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/arrests-ku/2024/01/19/p32068
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ڕێباز محەممەدیموقەدەم، ناسر عەلیپوور و ڕێبوار کووهگەرد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی پیرانشار و بۆکان دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی بەفرانبار (١٥ی ژانڤییە) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ڕێباز محەممەدیموقەدەم لە شاری پیرانشار و ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە. هێزە ئەمنییەکان هەروەها ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان گرتووە بەسەر مۆبایلەکانی ئەندامانی ئەم بنەماڵەیەدا.
هەروەها بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو ٢٨ی بەفرانبار (١٨ی ژانڤییە) هێزە ئەمنییەکانی بۆکان ڕێبوار کووهگەردیان لەم شارەدا و ناسر عەلیپووریان لە گوندی «داشبەند»ی ئەم شارە دەستبەسەر کردووە و گواستوونیانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ٤ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٨ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە شارەکانی پیرانشار، نەغەدە، بۆکان و ئیلام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
بابەتی پەیوەندیدار
-
بەردوامبوونی ڕەوتی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد؛ دوازدە کەسی دیکە لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران
-
پەرەسەندنی کەشی ئەمنی لە کوردستاندا؛ بەردەوامیی بانگهێشتکردن و دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد لە شارە جیاوازەکاندا
-
بەردەوامیی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد؛ شەش کەس لە مەهاباد، پیرانشار و بۆکان دەستبەسەر کران
-
دەستبەسەرکردنی شەش هاووڵاتی و چالاکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی بۆکان، دێولان، پیرانشار، تاران و کامێران
-
دەستبەسەرکردنی چوار هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی بۆکان، پیرانشار، سنە و بۆجنوورد
-
بەردەوامیی دەستبەسەرکردنەکان لە کوردستاندا؛ نادیاربوونی چارەنووسی حەوت هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو لە شارەکانی بۆکان، پیرانشار، مەهاباد، شنۆ و مەریوان