موستەفا زاهیرزوهوور و حامید ئەمینی لە سنە و مەریوان دەستبەسەر کران
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/arrests-ku/2024/02/15/p32635
دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی موستەفا زاهیرزوهوور و حامید ئەمینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سنە و مەریوان دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنی نادیار.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکان ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندان (١٣ی فێبرییە) هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی موستەفا زاهیرزوهوور، چالاکی مەدەنی و شاخەوانی خەڵکی سنە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی ئەم چالاکوانەیان دەستبەسەر کردووە.
هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕێبەندان (١٤ی فێبرییە) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی حامید ئەمینی، هاووڵاتیی دانیشتووی گوندی «لەنجئاوا»ی مەریوان و دوای پشکنینی ماڵەکە و دەستگرتن بەسەر مۆبایلەکانی ئەندامانی بنەماڵەکەیدا، ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە.
دەوترێت هێزە ئەمنییەکان بە بیانووی ساختەبوونی تاپۆی ئۆتۆمبیلی ئەم هاووڵاتییەوە ماڵەکەیان گەمارۆ داوە و پاشان هەڵیانکوتاوەتە سەریان. ئەم هێزانە کە دەموچاوی خۆیان داپۆشیبوو، سەرەتا منداڵێکی بچووکی بنەماڵەکەیان بە بارمتە گرتووە و دوای دەستبەسەرکردنی حامید ئەمینی منداڵەکەیان ئازاد کردووە.
بابەتی پەیوەندیدار
-
چوار هاووڵاتی و چالاکی کورد هێشتا لە دەستبەسەرگەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و دەزگای ئیتلاعاتی سوپای سنە دەستبەسەرن
-
ژیلا هووژەبری بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی ژنانی سنە کرا
-
بەردەوامبوونی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد؛ دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی و چالاکی کوردی دیکە لە سنە و مەریوان
-
حەوت هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی مەهاباد، پیرانشار، سنە و مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران
-
سێ چالاکی ژینگەپارێز هێشتا لە دەستبەسەرگەی شەهرامفەری دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی سنە دەستبەسەرن
-
بەرێوەچوونی گردبوونەوەی بەربڵاو لە شارە جیاوازەکاندا / دەستبەسەرکردنی مامۆستایەک و برینداربوونی دوو کەسی تر لە لایەن هێزەکانی یەکەی تایبەتەوە