فەریاد قادری، زیندانیی سیاسیی پێشوو، لە سنە دەستبەرسەر کرا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/arrests-ku/2024/03/10/p33005
ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕەشەمە (١٠ی مارس) فەریاد قادری، زیندانیی سیاسیی پێشووی خەڵکی گوندی «کۆڵیژ»ی سەوڵاوا، دوای بانگهێشتکران بۆ دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە دەستبەرسەر کرا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە سیاسییە پێشووە چەند ڕۆژێک لەمەوپێش بانگهێشتی بەردەم دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە کرابوو و سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دوای سەردانکردنی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
فەریاد قادری پێشتریش لە ڕێکەوتی ١١ی ڕەزبەری ١٣٩٨دا (٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩) لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا و دوای نزیکەی ٤ مانگ لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنیدا لە سنە، ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کرا. دواجار لە گوڵانی ١٣٩٩دا (مەیی ٢٠٢٠) بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.
هەروەها لە کۆتایی هاوینی ئەمساڵدا (٢٠٢٣) حسێبە بانکییەکانی ئەم هاووڵاتییە کوردە بە دەستووری دادگا داخرابوو.
بابەتی پەیوەندیدار
-
گواستنەوەی زیندانیی سیاسیی پێشوو فەریاد قادری بۆ قەرەنتینەی زیندانی سنە
-
سێ چالاکی ژینگەپارێز هێشتا لە دەستبەسەرگەی شەهرامفەری دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی سنە دەستبەسەرن
-
دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەوڵاوا
-
دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە گوندی چەشمیەری سنە
-
سەیوان یەعقووبی، هاووڵاتیی خەڵکی سەوڵاوا، لە سنە لە سێدارە درا
-
دەستبەسەرکردنی زانا مینبەری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە