هه‌واڵه‌کان ئارشیڤ – KHRN

ته‌مموز 8, 2025

ئەمجەد گریاخیز و قانیع خاتری، چالاکانی مەدەنیی خەڵکی سنە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزا ڕەوانەی زیندان کران

ئەمجەد گریاخیز و قانیع خاتری، دوو چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (٧ی جولایی ٢٠٢٥) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەم شارە کران. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەمجەد گریاخیز، چالاکی کرێکاری، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٦ مانگ بەندکران کە پێشتر لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت»…

زیاتر
ته‌مموز 8, 2025

کوژرانی کۆڵبەری لاو خالید محەممەدی بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

خالید محەممەدی، کۆڵبەری ٢٣ ساڵانی خەڵکی بانە، لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارەدا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و کوژرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (٨ی جولایی ٢٠٢٥) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «شابدین»ی بانە لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە دەسڕێژیان لێ کراوە و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا…

زیاتر

دەستبەسەرکردنی ناسر زوموڕودی دوای بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام

ناسر زوموڕودی، هاووڵاتیی ٣٨ ساڵانی خەڵکی ئیلام، دوای بانگهێشتکرانی تەلەفۆنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی هەینی ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (٤ی جولایی ٢٠٢٥) ئەم هاووڵاتییە کوردە سەرەتا بانگهێشت کراوە بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام، پاشان هەر لەوێ دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا ئەمنییە. ناسر زوموڕودی ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (٧ی…

زیاتر

نادیاربوونی چارەنووسی مەلەک فەرەجبەیگی، چالاکی مەدەنیی دەستبەسەرکراوی کورد لە بۆکان

سەرەڕای تێپەڕینی چەند ڕۆژێک لە دەستبەسەرکردنی، مەلەک فەرەجبەیگی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی بۆکان، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە. ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (١ی جولایی ٢٠٢٥) لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی خۆی لە بۆکان دەستبەسەر کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئێوارەی هەمان ئەو ڕۆژە نزیک بە ٢٠ کەس لە هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بەبێ مۆڵەتی یاسایی…

زیاتر
ته‌مموز 7, 2025

دەرکردنی دوازدە بڕیاری لەسێدارەدان، بەندکران و بێبژاردنی پارە بۆ ژمارەیەک لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی»

پێنج کەس لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی» لە بۆکان بە ناوەکانی عەلی (سۆران) قاسمی، پژمان سوڵتانی، کاوە ساڵحی، ڕزگار بەیگزادەی بابامیری و تەیفوور سەلیمیی بابامیری لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر ڕەزا نەجەفزادە و ڕاوێژکاریی ئیسماعیل بەزرکاری، بە گشتی سزای دوازدە جار لەسێدارەدان، چەندەها ساڵ بەندکران و بێبژاردنی پارەیان بەسەردا سەپا. بۆ هەشت تۆمەتباری دیکەی دۆسیەکەیش سزای بەندکران…

زیاتر
ته‌مموز 3, 2025

ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین بارودۆخی ژینا مودەڕیس گورجی لە زیندانی ژنانی سنەدا

سەرەڕای تێپەڕینی هەشت مانگ لە جێبەجێکردنی سزای ١٦ مانگ بەندکرانی ژینا مودەڕیس گورجی، ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە تا ئێستایش هەر لە بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە (چاکسازیی ژنان) ڕاگیراوە و بە درێژایی ئەم ماوەیە تەنها یەک جار مۆڵەتی پشووی کاتیی پێ دراوە. ئەم ژنە چالاکە پێشتریش لە ماوەی دوو جار دەستبەسەرکردن لە خەرمانانی ١٤٠١ و خاکەلێوەی ١٤٠٢دا (سێپتامبەری ٢٠٢٢ و ئاپریلی ٢٠٢٣) بە…

زیاتر

ئایهان ئیبراهیمی بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا

ئایهان ئیبراهیمی، دەرچووی بەشی پەرستاریی زانکۆ و خەڵکی ورمێ، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ساڵێک بەندکران ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرا.  بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (١ی جولایی ٢٠٢٥) لە شاری ورمێ و بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ساڵێک بەندکران دەستبەسەر کرا و پاشان گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەم شارە. ئایهان ئیبراهیمی ڕۆژی ١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٣ (٨ی…

زیاتر

دەستبەسەرکردنی چالاکی مەدەنیی کورد ئیسماعیل سانیار لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە بۆکان

ئیسماعیل سانیار، زیندانیی سیاسیی پێشوو و چالاکی مەدەنیی خەڵکی بۆکان، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی خۆی لەم شارەدا دەستبەسەر کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (٢ی جولایی ٢٠٢٥) هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بەبێ مۆڵەتی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم چالاکە مەدەنییە و دەستبەسەریان کردووە. دەوترێت ئەم هاووڵاتییە گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ. ئیسماعیل سانیار پێشتریش…

زیاتر

مووسا ئومیدی، چالاکی مەدەنیی کورد، لە ئیلام دەستبەسەر کرا

مووسا ئومیدی، چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی ئیلام، لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە ماڵەکەی خۆی لەم شارەدا دەستبەسەر کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (٢ی جولایی ٢٠٢٥) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم چالاکە مەدەنییە لە شاری ئیلامدا و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە. هێزە ئەمنییەکان هاوکات دەستیان گرتووە بەسەر کۆمەڵێک کەلوپەلی…

زیاتر

بڵاوکراوەکان

بەردەوامبوونی سەرکوتکارییەکان لەژێر سێبەری شەڕ و پاش ئاگربەستدا؛ کوشتنی دوو هاووڵاتی، لەسێدارەدانی سێ بەندکراو، سەدان حاڵەتی دەستبەسەرکردن و بەردەوامیی کەشی ئەمنی لە کوردستاندا

پاش تێپەڕینی حەفتەیەک لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەوڵەتی ئیسراییلدا دوای شەڕێکی ١٢ ڕۆژە، کەشی قورسی ئەمنی باڵی بەسەر زۆرێک…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – جۆزەردانی ١٤٠٤

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – گوڵانی ١٤٠٤

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی ساڵانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ـ ١٤٠٣ی هەتاوی

ڕاپپۆرتی ساڵی ١٤٠٣ کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای مردنی ئیبراهیم ڕەییسی، سەرکۆماری پێشووی ئێران و لە ئەندامانی «لیژنەی مەرگ» بۆ بەکۆمەڵکوشتنی زیندانیانی سیاسی لە هاوینی…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – خاکەلێوەی ١٤٠٤

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕەشەمەی ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕێبەندانی ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – بەفرانباری ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی ساڵانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ـــ ٢٠٢٤

ئەم ڕاپۆرتە ئاوڕ دەداتەوە لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئاست هاووڵاتیانی کورد لە ئێران لە ساڵی ٢٠٢٤ی زایینیدا. لەم ساڵەیشدا هەروەک ساڵانی ڕابردوو،…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – سەرماوەزی ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین بارودۆخی یازدە هاووڵاتی و چالاکی کوردی سزادراو بە لەسێدارەدان و هەشت هاووڵاتیی دیکە کە لە بەردەم مەترسیی ئەو سزایەدان

لە ئێستەدا ١١ هاووڵاتی و چالاکی کورد بە سزای لەسێدارەدانەوە لە زینداندان و لانیکەم هەشت کەسی دیکەیش لە بەردەم مەترسیی سەپاندنی هەمان سزادان. ئەم…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – جۆزەردانی ١٤٠٤

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای هەواڵ و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و هەروەها لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵی ڕێکخراوە و ماڵپەڕە چالاکەکانی تر لەم بوارەدا ئامادە کراوە.

بە هۆی قەدەغەبوونی چالاکیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤەوە لە ئێراندا و گوشاری سەر بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەدار و ورد سەبارەت بە هەموو حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ڕووبەڕووی گرفتی فراوان دەبێتەوە. هەر بۆیە ئامار و زانیارییەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە سەرجەم حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناگرێتەوە.

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە جۆزەردانی ١٤٠٤دا (مەی و ژوەنی ٢٠٢٥)، دوو کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران گیانیان لە دەست داوە و دوو کۆڵبەری تریش بریندار بوون. لانیکەم ١٧ بەندکراوی کورد لە زیندانە جیاوازەکانی ئێراندا لە سێدارە دراون. هاوکات سزای بەندکران بۆ لانیکەم ٨ هاووڵاتی و چالاکوانی کورد دەرکراوە. هەروەها لانیکەم ٣٩ کەس بە تۆمەتی سیاسی دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی دیکەیش ڕووبەڕووی بانگهێشتکردن و لێپرسینەوە بوونەتەوە.

دوابەدوای هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران و دوای تێپەڕینی ١٠ ڕۆژ لە تێکهەڵچوونی قورس و بێوێنە لە نێوان هەردوو دەوڵەتی ئیسراییل و ئێراندا، حکومەت درێژەی بە سیاسەتی سەرکوتکارانەی خۆی لە ناوخۆی ئێراندا، لەوانە لە کوردستان، داوە. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سێ بەندکراوی تۆمەتبار بە «سیخوڕیکردن بۆ ئیسراییل» لە ئێراندا لە سێدارە دراون و ئەمەیش بووەتە مایەی پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە ئاست مەترسیی لەسێدارەدانی هەموو ئەو بەندکراوانەدا کە بە ئاوا تۆمەتێکەوە لە زینداندان.

هاوکات هەندێ ڕاپۆرت لەسەر دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی و نایاسایی ژمارەیەک هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارە جیازەکانی کوردستاندا بڵاو کراوەتەوە. توندکردنەوەی کەشی ئەمنی و دانانی خاڵی پشکنین لە ناو شارەکاندا و بەردەوامبوونی دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکیی چالاکانی مەدەنی و تەنانەت هەندێ لە دژبەران و ڕەخنەگرانی شەڕ، هەمووی نیشاندەری ئەوەیە کە حکومەت هێشتا هەر سەرکوت بە ئەرکی لەپێشینەی خۆی لە سیاسەتی ناوخۆدا دەزانێت؛ سیاسەتێک کە تەنانەت لە کاتی شەڕ و قەیرانە بەربڵاوە ناوخۆیی و دەرەکییەکانیشدا هیچ نەگۆڕاوە و تا ئێستایش لەسەر کۆنترۆڵکردن و تۆقاندنی کۆمەڵگە چڕ بووەتەوە.

هەروەها بەپێی هەندێ ڕاپۆرت لە شارە جیاوازەکانی کوردستانەوە، سوپای پاسداران دانیشتوانی کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوونی نزیک لە ناوەندە سەربازییەکانی ناچار کردووە ماڵەکەیانی خۆیان بەجێ بهێڵن و چۆڵی بکەن.

·       کۆڵبەران

بە هۆی دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی محەممەد ڕەحیمی و کووروش مورادی لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود و سەوڵاوا کوژران و لانیکەم دوو کۆڵبەری تریش لە ناوچە سنوورییەکانی بانە بریندار بوون.

·       لەسێدارەدان

لانیکەم ١٧ بەندکراوی کورد کە پێشتر بە تۆمەتی «مادە هۆشبەرەکان» و «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی ماکۆ، قزلحەساری کەرەج، ناوەندیی کەرەج، قەزوێن، کرماشان و ورمێ لە سێدارە دران.

ڕۆژی ٢٠ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (١٠ی ژوەنی ٢٠٢٥) دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند کە ٩ بەندکراوی تۆمەتبار بە «ئەندامبوون لە داعشدا» لە سێدارە دراون؛ بەبێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەک بە ناسنامە و شوێنی ڕاگرتن و لەسێدارەدانیان بکات. بەپێی ئەو زانیاریانەی بەردەست کەوتووە، زۆربەی ئەم بەندکراوانە کە هاووڵاتیی کوردی سوننە بوون، ڕۆژی ٢٢ی گوڵانی ١٤٠٤ (١٢ی مەیی ٢٠٢٥) دوای هێرشکردنی هێزەکانی گاردی زیندان بۆ سەر بەندی زیندانییە مەزهەبییەکانی زیندانی قزلحەساری کەرەج و بە توندوتیژی و لێدانێکی زۆرەوە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون و وا دیارە بە شێوەی بەکۆمەڵ لە سێدارە دراون. ئەم ٩ کەسە لە دەستبەسەرکراوانی تێکهەڵچوونەکەی ڕێبەندانی ١٣٩٦ (٢٠١٨) لە ناوچەی سنووریی «بەمۆ»ی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانیی کرماشان بوون.

·       سزاکان

لانیکەم ٨ هاووڵاتیی کورد، لەوانە چالاکوانانی ئایینی، سیاسی، کرێکاری، مەدەنی و ژینگەپارێز، لە لایەن دادگاکانی شۆڕشی ئیسلامی، کەیفەری و تایبەتی مامۆستایانی ئایینییەوە لە شارەکانی مەریوان، شنۆ، هەمەدان، سنە و دێولان بە تۆمەتی سیاسی سزای بەندکران، بەندکرانی هەڵپەسێردراو و پێبژاردنی پارەیان بەسەردا سەپا.

·       دەستبەسەرکردنەکان

لانیکەم ٣٩ هاووڵاتی، لەوانە چالاکوانانی سیاسی، مەدەنی، ڕاگەیاندن، فەرهەنگی و ئایینی و هەروەها ئەندامی بنەماڵەی دادخوازانی کوردستان، لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کرماشان و هەمەدان، بە هۆکاری سیاسی لە لایەن دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکانەوە دەستبەسەر کران.

لە کۆی ئەم هاووڵاتیانە یەک کەسیان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کراوە. ئەگەرچی حەوت لەم دەستبەسەرکراوانە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراون، بەڵام ژمارەیەکی بەرچاویان تا ئێستایش هەر دەستبەسەرن و لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی هەندێکیان هیچ زانیارییەکی ورد بەردەست نەکەوتووە.

·       بانگهێشتکردنەکان

ـ لەیلا پاشایی و باران ساعیدی، دوو ژنەچالاکی کورد کە دوابەدوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی ژن لە شاری سنە لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و پاشتر بە بارمتە ئازاد کرابوون، دوای بانگهێشتکران بۆ لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە تۆمەتی نوێی «پێکهێنانی گرووپی نایاسایی» و «بانگەشەی دژ بە حکومەت»یان ڕووبەڕوو کرایەوە و ڕێژەی بارمتەکەیشیان بە ڕێژەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی دیکە زۆر کراوە.

ـ پازدە چالاکوانی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان بە تۆمەتی «تێکدانی ئارامیی گشتی» بانگهێشتی بەردەم لقی ١٠٩ی دادگای کەیفەریی دووی سنە کران.

ـ مامۆستا بەرزان مەلێکی، بەرنوێژ و وانەبێژی مزگەوتی جامیعی «شێخەین»ی سنە، پاش ئازادکرانی کاتی، لە ڕێکەوتی ١٩ی جۆزەرداندا (٩ی ژوەن) بۆ دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینیی هەمەدان بانگهێشت کرا.

·       دۆخی زیندانیانی سیاسی

ـ ڕەزا ڕەمەزانزادە، زیندانیی سیاسیی کورد کە سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران لە زیندانی تارانی گەورەدا (فەشافوویە) تێدەپەڕێنێت، دوای ئەوەی کەوتە بەر پەلامار و لێدانی ٤ بەندکراوی دیکە، بە قورسی لە لای سەرەوە بریندار بوو، بەڵام سەرەڕای ئەمەیش پاش ٣ ڕۆژ خوێنلەبەرچوون ڕەوانەی نەخۆشخانەکەی زیندان کرا.

ـ ئیرەج سۆفی‌محەممەد، زیندانیی مەزهەبیی خەڵکی مەهاباد، لە ڕۆژی ١ی جۆزەردانەوە (٢٢ی مەی) وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر گەڕاندنەوەی لەناکاوی لە زیندانی کراوەوە بۆ بەندی ناوخۆی زیندانی ئەم شارە، مانی لە خواردن گرت. ئەم بەندکراوە دوای چەند ڕۆژێک دوور خرایەوە بۆ زیندانی میاندواو و دەوترێت دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.

  • کۆڵبەرانی کوژراو
  • لەسێدارەدان
  • سزاکان
  • دەستبەسەرکردنەکان
ژمارەناوخەڵکیدۆخبەرواری ڕوودانشوێنی ڕووداوڕوونکردنەوە
١محەممەد ڕەحیمیپاوە٬ پارێزگای کرماشانکوژراو٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤نەوسوود٬ پارێزگای کرماشانبە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٢کووروش مورادیسەوڵاوا٬ پارێزگای کوردستانکوژراو٦ی جۆزەردانی ١٤٠٤سەوڵاوا٬ پارێزگای کوردستانبە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
ژمارەناوخەڵکیتۆمەتبەرواری لەسێدارەدانشوێنی لەسێدارەدانڕوونکردنەوە
1موراد دلایی میلانچاڵدێران٬ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوامادەی هۆشبەر٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤زیندانی ماکۆ
2فەرمان کۆشکیکووهدەشت٬ پارێزگای لوڕستانکوشتنی بەئەنقەست٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤زیندانی قزلحەساری کەرەج
3ڕەحیم ئەمیریهەرسین٬ پارێزگای کرماشانمادەی هۆشبەر٦ی جۆزەردانی ١٤٠٤زیندانی ناوەندیی کەرەج
4ئەمیر ئیبراهیمیهەرسین٬ پارێزگای کرماشانمادەی هۆشبەر٦ی جۆزەردانی ١٤٠٤زیندانی ناوەندیی کەرەج
5عەباس لەکینوورئاباد، پارێزگای لوڕستانمادەی هۆشبەر٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤زیندانی قزلحەساری کەرەج
6حوجەت هەواسیزادەکووهدەشت٬ پارێزگای لوڕستانمادەی هۆشبەر٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤زیندانی قزلحەساری کەرەج
7خودایار کەیفەریسەحنە، پارێزگای کرماشانمادەی هۆشبەر٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤زیندانی ناوەندیی قەزوێندوای ٤ ساڵ بەندکران لە سێدارە درا
8فەرهاد حسەینیکرماشان، پارێزگای کرماشانمادەی هۆشبەر٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤زیندانی ناوەندیی کرماشان
9محەممەد شاهمورادیکرماشان، پارێزگای کرماشانمادەی هۆشبەر٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤زیندانی ناوەندیی کرماشان
10عەلی کەرەمی نەسرکووهدەشت٬ پارێزگای لوڕستانمادەی هۆشبەر١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٤زیندانی قزلحەساری کەرەج
11عەلیڕەزا شەهبازیکووهدەشت٬ پارێزگای لوڕستانمادەی هۆشبەر١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٤زیندانی قزلحەساری کەرەج
12ناسر نەبیزادەورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوامادەی هۆشبەر١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٤زیندانی ناوەندیی ورمێ
13کەریم هیممەتیهەرسین٬ پارێزگای کرماشانمادەی هۆشبەر١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤زیندانی قزلحەساری کەرەج
14حەمزە یارینوورئاباد، پارێزگای لوڕستانمادەی هۆشبەر١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤زیندانی قزلحەساری کەرەج
15مەسعوود ناسریکرماشان، پارێزگای کرماشانمادەی هۆشبەر١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤زیندانی قزلحەساری کەرەج
16ئەردەشیر سوڵتانئابادیهەرسین٬ پارێزگای کرماشانمادەی هۆشبەر١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤زیندانی قزلحەساری کەرەج
17سەجاد مورادیی موتڵەقهەرسین٬ پارێزگای کرماشانمادەی هۆشبەر١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤زیندانی قزلحەساری کەرەج
ژمارەناوخەڵکیبواری چالاکیتۆمەتسزابەرواری دەرکردندادگای بڕیاردەرڕوونکردنەوە
1کارۆ عەلیدادمەریوان، پارێزگای کوردستانمەدەنی و ژینگەپارێزبانگەشەی دژ بە حکومەت١٩ مانگ بەندکران٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەریوان.
2محەممەد ڕەسوولپوورشنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوازیندانیی سیاسیبانگەشەی دژ بە حکومەت و هاوکاریکردن لەگەڵ حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا١ ساڵ بەندکران٣ی جۆزەردانی ١٤٠٤لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی شنۆ.
3مامۆستا ئایەت غوڵامیکرماشان، پارێزگای کرماشانمەزهەبیبانگەشەی دژ بە حکومەت و تێکدانی ڕای گشتی ٢ ساڵ بەندکران٣ی جۆزەردانی ١٤٠٤دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینیی هەمەدان.
4ژیان میریسنە، پارێزگای کوردستانژینگەپارێزهاوکاریکردن لەگەڵ حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا١ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و پێبژاردنی ٥٠ میلیۆن تمەن پارە سەرەتای جۆزەردانی ١٤٠٤لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنە.
5مەجید (نەجمەدین) دەریاییشنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوازیندانیی سیاسیی پێشووبانگەشەکردن بۆ گرووپە دژبەرەکانی حکومەت١ ساڵ بەندکران١٠ی جۆزەردانی ١٤٠٤لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی شنۆ.
6هێدی شادیخاهشنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتیهەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی لە ڕێگای هاوکاریکردنەوە لەگەڵ حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراندا٢٢ مانگ بەندکرانناوەڕاستی جۆزەردانی ١٤٠٤لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی شنۆ.
7ئەمجەد گریاخیزسنە، پارێزگای کوردستانکرێکاریتبلیغ علیه نظام٢ مانگ بەندکران و ٢ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو١٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنە.
8سوهەیلا مەتاعیدێولان، پارێزگای کوردستانمەدەنیبانگەشەکردن بۆ گرووپە دژبەرەکانی حکومەت٣ مانگ بەندکران و ٣ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەریی ٢ی دێولان
ژمارەناوخەڵکیبواری چالاکیبەرواری دەستبەسەرکردنشوێنی دەستبەسەرکردنڕوونکردنەوە
1مەهسا زارعیکرماشان، پارێزگای کرماشانمەدەنی٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤کرماشان، پارێزگای کرماشان.
2سامان کەریمیبانە، پارێزگای کوردستانسیاسی٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤بانە، پارێزگای کوردستان.
3فەرزانه ڕەشیدیبانە، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤بانە، پارێزگای کوردستان.
4بەفرین مەعرووفیبۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوابە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٤ مانگ و ٧ ڕۆژ ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرا
5مامۆستا بەرزان مەلێکیسنە، پارێزگای کوردستانئایینی٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤هەمەدان٬ پارێزگای هەمەدانبە دانانی بارمتە ئازاد کرا
6هیوا ئەحمەدیسەقز، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤سەقز، پارێزگای کوردستانبە دانانی بارمتە ئازاد کرا
7سۆران سوڵتانیسەقز، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤سەقز، پارێزگای کوردستانبە دانانی بارمتە ئازاد کرا
8ڕەحیم قودرەتیسەقز، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤سەقز، پارێزگای کوردستانبە دانانی بارمتە ئازاد کرا
9محەممەد زەبیحیسەقز، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤سەقز، پارێزگای کوردستانبە دانانی بارمتە ئازاد کرا
10ئیدریس عەلی محەممەدیسەقز، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤سەقز، پارێزگای کوردستانبە دانانی بارمتە ئازاد کرا
11سمکۆ یووسفیبۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوامەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
12جەلال وەفاییبۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
13فەردین وەفاییبۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
14جەلال فەرەجیورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
15ڕۆژین خورانورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
16ڕەعنا خورانورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
17شەهاب دارابیشاباد، پارێزگای کرماشانبلاگەر٦ی جۆزەردانی ١٤٠٤شاباد، پارێزگای کرماشانبە دانانی بارمتە ئازاد کرا
18ئەفشین ساعیدیبۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی١٠ی جۆزەردانی ١٤٠٤بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
19ڕەزا عیزەت تاجشنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوازندانیی سیاسیی پێشوو١٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
20کەریم ئەسغەریسنە، پارێزگای کوردستانزیندانیی سیاسیی پێشوو١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤سنە، پارێزگای کوردستان.
21فواد مورادیدیواندەرە، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤دیواندەرە، پارێزگای کوردستان.
22ئەمین سەعدووییخۆی، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤خۆی، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
23عەلی محەممەدیبۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوابنەماڵەی دادخوازان٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
24پووریا نەسیریمەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
25مێهران خەدیریپوورمەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
26ئیسماعیل ئیسماعیلپووربۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
27ئاریان مەشایخیپیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
28ئیدریس ڕەسوولیشنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
29کامران ڕەسوولیشنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
30زاهید حەجەریسەقز، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٤سەقز، پارێزگای کوردستان.
31سرووش یووسفزادەمەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
32ئومێد ڕەشمەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
33شاهۆ مەحموودیمەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
34سۆران سەفەریمەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
35کەیوان مامەگلیمەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
36ئەسعەد ڕەسوولزادەمەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
37نوورەدین دوودکانلووی میلانمەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
38خالید بەکریمەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
39محەممەد بەکریمەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا