ده‌ستبه‌سه‌ركردنەکان ئارشیڤ – KHRN

دەستبەسەرکردنی عەزیم یادگاری و وەهاب خەدیریپوور لە تاران و مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران

عەزیم یادگاری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی دێلوڕان و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی»، ڕۆژی ٢٤ی گوڵانی ١٤٠٤ (١٤ی مەیی ٢٠٢٥) لە شاری تاران دەستبەسەر کرا و بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ١٠ ساڵ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئیلام کرا. هەروەها وەهاب خەدیریپوور، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی مەهاباد، دوای بانگهێشتکران بۆ بەشی جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئەم شارە، دەستبەسەر کرا و بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٨…

زیاتر

دەستبەسەرکردنی محەممەد هۆشمەند و ئارمین خودامورادی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان و سنە

محەممەد هۆشمەند، چالاکی مەدەنی و گوندەوانی پێشووی گوندی «دەرەتفێ»ی مەریوان، هەروەها ئارمین خودامورادی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٧ی گوڵانی ١٤٠٤ (١٧ی مەیی ٢٠٢٥) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی محەممەد هۆشمەند لە گوندی «دەرەتفێ»ی مەریوان و بەبێ مۆڵەتی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ…

زیاتر

عەزیز و ئومێد عەبدوڵڵازادە، دوو برای خەڵکی بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران

عەزیز عەبدوڵڵازادە و ئومێد عەبدوڵڵازادە، دوو برای کوردی خەڵکی بۆکان، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کران. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی گوڵانی ١٤٠٤ (١٥ی مەیی ٢٠٢٥) هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی کاری عەزیز عەبدوڵڵازادە لە شاری بۆکان و ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە. هاوکات ئومێد عەبدوڵڵازادەی برایشی دوای بانگهێشتکرانی تەلەفۆنی بۆ بنکەی…

زیاتر

بانگهێشتکردن و دەستبەسەرکردنی دەیان هاووڵاتیی کورد بە هۆی لەبەرکردنی جلوبەرگی خاکییەوە لە شاییەکدا

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شارەکانی بۆکان و مەهاباد لانیکەم دوو هاووڵاتییان بە ناوەکانی عەلی دانشی و سامرەند وجوودی دەستبەسەر کرد و دەیان هاووڵاتیی دیکەیشیان بۆ بنکەی هەواڵگریی ئەم دەزگا ئەمنییە بانگهێشت کرد. ئەم دەستبەسەرکردن و بانگهێشتکردنانە دوای ئەوە ڕووی داوە کە لە ڕێوڕەسمێکی شایی لە شاری بۆکاندا زۆربەی میوانەکان جلوبەرگی کوردیی خاکیڕەنگیان لەبەر کردبوو. دەوترێت هۆکاری ئەم هەڵسوکەوتەی دامودەزگا ئەمنییەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەم…

زیاتر

ڕۆژنامەوانی کورد ئەژدەر پیری بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزا ڕەوانەی زیندانی کەرەج کرا 

ئەژدەر پیری، ڕۆژنامەوان و سەرنووسەری مانگنامەی نێونەتەوەیی «پژوهش ملل»، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ساڵێک بەندکران ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی کەرەج کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی گوڵانی ١٤٠٤ (٤ی مەیی ٢٠٢٥) ئەم ڕۆژنامەوانە کوردە دوای بانگهێشتکران بۆ بەشی جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای گشتی و شۆڕشی کەرەج، دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەم شارە. ئەژدەر پیریی سارمانلوو، ڕۆژنامەوانی خەڵکی چاڵدێران…

زیاتر

دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ

ئومێد ئیبراهیمی، یاسر شەریفیان و ڕەشید فەقێزاده، سێ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی گوڵانی ١٤٠٤ (٧ی مەیی ٢٠٢٥) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم سێ هاووڵاتییە لە شاری شنۆ و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی…

زیاتر

هونەرمەندی کورد حەسەن ئەحمەدی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە ماکۆ دەستبەسەر کرا

حەسەن ئەحمەدی، هونەرمەندی کوردی خەڵکی ماکۆ، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی گوڵانی ١٤٠٤ (٢٧ی ئاوریلی ٢٠٢٥) لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ مۆڵەتی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هونەرمەندە کوردە و دوای پشکنینی ماڵەکە دەستبەسەریان کردووە. سەرەڕای هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەی حەسەن ئەحمەدی بۆ ئاگاداربوونەوە لە چارەنووس و…

زیاتر

دەستبەسەرکردنی مامۆستا ئایەت غوڵامی لە کرماشان / سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر مامۆستا سابیر خودامورادیدا

مامۆستا ئایەت غوڵامی، بەرنوێژی پێشووی مزگەوتی «موحەممەدولموستەفا»ی کرماشان و وانەبێژی قوتابخانەکانی زانستە ئایینییەکان، دوای بانگهێشتکران بۆ دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینیی کرماشان دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. هاوکات مامۆستا سابیر خودامورادی، بەرنوێژی گەڕەکی «قەوەخ»ی سەقز، لە لایەن دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینیی هەمەدانەوە سزای ٢٢ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گوڵانی ١٤٠٤ (٢٣ی ئاوریلی…

زیاتر

دەستبەسەرکردنی چوار هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی شنۆ، دیواندەرە و ئاودانان

چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی محەممەد خزری، زاهیر مەحموودیان، سەعید زەڕگووش و ئاوات باباخانی لە شارەکانی شنۆ، ئاودانان و دیواندەرە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ (٢٠ی ئاوریلی ٢٠٢٥) سەعید زەڕگووش، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئاودانانی ئیلام، بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. دەوترێت…

زیاتر

بڵاوکراوەکان

ڕاپۆرتی ساڵانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ـ ١٤٠٣ی هەتاوی

ڕاپپۆرتی ساڵی ١٤٠٣ کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای مردنی ئیبراهیم ڕەییسی، سەرکۆماری پێشووی ئێران و لە ئەندامانی «لیژنەی مەرگ» بۆ بەکۆمەڵکوشتنی زیندانیانی سیاسی لە هاوینی…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – خاکەلێوەی ١٤٠٤

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕەشەمەی ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕێبەندانی ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – بەفرانباری ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی ساڵانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ـــ ٢٠٢٤

ئەم ڕاپۆرتە ئاوڕ دەداتەوە لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئاست هاووڵاتیانی کورد لە ئێران لە ساڵی ٢٠٢٤ی زایینیدا. لەم ساڵەیشدا هەروەک ساڵانی ڕابردوو،…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – سەرماوەزی ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین بارودۆخی یازدە هاووڵاتی و چالاکی کوردی سزادراو بە لەسێدارەدان و هەشت هاووڵاتیی دیکە کە لە بەردەم مەترسیی ئەو سزایەدان

لە ئێستەدا ١١ هاووڵاتی و چالاکی کورد بە سزای لەسێدارەدانەوە لە زینداندان و لانیکەم هەشت کەسی دیکەیش لە بەردەم مەترسیی سەپاندنی هەمان سزادان. ئەم…

ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژیی دژ بە ژنانەوە: ژنکوشتن، سەپاندنی سزای لەسێدارەدان، بەندکران، دەرکردن لە کار و دەستبەسەرکردنی ژنانی کورد

ئەم ڕاپۆرتە کە بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبەر ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژیی دژ بە ژنانەوە ئامادە کراوە، ئاوڕ دەداتەوە لە حاڵەتەکانی ژنکوشتن، دەستبەسەرکردن، سەپاندنی سزا…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – گەڵاڕێزانی ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕەزبەری ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – خاکەلێوەی ١٤٠٤

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای هەواڵ و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و هەروەها لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵی ڕێکخراوە و ماڵپەڕە چالاکەکانی تر لەم بوارەدا ئامادە کراوە.

بە هۆی قەدەغەبوونی چالاکیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤەوە لە ئێراندا و گوشاری سەر بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەدار و ورد سەبارەت بە هەموو حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ڕووبەڕووی گرفتی فراوان دەبێتەوە. هەر بۆیە ئامار و زانیارییەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە سەرجەم حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناگرێتەوە.

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە خاکەلێوەی ١٤٠٤دا (مارس و ئاوریلی ٢٠٢٥)، لانیکەم دوو کۆڵبەر بە ڕووداوی هاتوچۆ و جەڵدەی دڵ گیانیان لە دەست داوە. شەش بەندکراوی کورد لە زیندانە جیاوازەکانی ئێراندا لە سێدارە دراون. سزای لەسێدارەدانی زیندانییەکی سیاسی لە دیوانی باڵای ئێراندا پەسەند کراوە و دوو هاووڵاتیی دیکەیش سزایان بەسەردا سەپاوە. هەروەها لانیکەم ٣٤ کەسی دیکەیش بە تۆمەتی سیاسی دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی دیکەیش ڕووبەڕووی بانگهێشتکردن و لێپرسینەوە بوونەتەوە. هاوکات هاووڵاتییەک بە دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە و یەک کەسی دیکەیش بریندار بووە.

·       کۆڵبەران

دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی شەهاب کەریمی و عومەر مورادی، خەڵکی شارەکانی سەلاسی باوەجانی و جوانڕۆ، بە ڕووداوی هاتوچۆ و جەڵدەی دڵ لە کات و ڕێگای کۆڵبەریدا گیانیان لە دەست دا.

·       لەسێدارەدان

لانیکەم شەش بەندکراوی کورد کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» و «مادە هۆشبەرەکان» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی بۆکان، کرماشان، کرمان، بەندەرعەباس و کەرەج لە سێدارە دران.

 

·       سزاکان

دیوانی باڵای ئێران سزای لەسێدارەدانی حەمید حسەیننژاد حەیدەرانلووی بە تۆمەتی «بەغی» وەک خۆی پەسەند کردەوە. هەروەها لانیکەم دوو هاووڵاتیی دیکە بە تۆمەتی سیاسی سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپا. لە بڕیارێکی دیکەدا زیندانییەکی سیاسی بۆ ماوەی شەش مانگ لە مافی مۆڵەتی پشووی کاتی بێبەش کرا.

·       دەستبەسەرکردنەکان

لانیکەم ٣٤ هاووڵاتی و چالاکوانی سیاسی، مەدەنی و فەرهەنگیی کوردستان لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، ئیلام و کرماشاندا بە هۆکاری سیاسی لە لایەن دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکانەوە دەستبەسەر کران. لە ناو دەستبەسەرکراواندا دوو منداڵیش دەبینرێت.

لە کۆی ئەم هاووڵاتیانە دوو کەسیان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانەکانی نەغەدە و سنە کراون. ئەگەرچی ١٣ کەس لەم دەستبەسەرکراوانە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراون، بەڵام زۆربەی هەرەزۆریان تا ئێستایش هەر دەستبەسەرن و لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی هەندێکیان هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە

زۆربەی ئەم هاووڵاتیانە بە بۆنەی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی ١٤٠٤ـەوە (٢٠٢٥) لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

·       بانگهێشتکردنەکان

دانیشتنی دادگاییکردنی حەوت چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی سووسەن ڕازانی، سەیدخالید حسەینی، جەمال ئەسەدی، ئێقباڵ شەعبانی، فەردین میرەکی، شەیس ئەمانی و ئارمان سەلیمی لەگەڵ فەرشید عەبدوڵڵاهی، باوکی هوومەن عەبدوڵڵاهی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، لە لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنە بەڕێوە چوو. ئەم هاووڵاتیانە بە تۆمەتەکانی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» و «تێکدانی ئارامی و ئاسایشی گشتی» دادگایی کراون. بەشداریکردنی ئەم هاووڵاتیانە لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی دایکێکی دادخوازی خەڵکی سنەدا وەکوو یەکێک لە بەڵگەکانی ڕووبەڕووکردنەوەی ئەو تۆمەتانە ڕاگەیەنراوە.

هەروەها مەجید دەریایی، زیندانیی سیاسیی پێشووی خەڵکی شنۆ، ڕۆژی ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ (٩ی ئاوریلی ٢٠٢٥) بە هۆی بەشداریکردنەوە لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزدا تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت»ی ڕووبەڕوو کرایەوە و بانگهێشتی بەردەم لقی یەکەمی دادیاریی دادسەرای گشتی و شۆڕشی شنۆ کرا. مەجید دەریایی لە بەردەم دادگادا سەبارەت بە تۆمەتی «بانگەشەکردن لە بەرژەوەندیی گرووپە دژبەرەکانی حکومەتدا» بەرگریی لە خۆی کردووە.

·       دۆخی بەندکراوان

ـ دووهەمین داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی پەخشان عەزیزی، زیندانیی سیاسیی کوردی بەندکراو لە زیندانی ئێڤیندا، لە لایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە ڕەت کرایەوە.

ـ سزای لەسێدارەدانی ناسر بەکرزادە، بەندکراوی کوردی خەڵکی ورمێ کە پێشتر لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «سیخوڕیکردن بۆ ئیسراییل» بەسەریدا سەپابوو، لە دیوانی باڵای ئێراندا هەڵوەشایەوە.

ـ محەممەد ڕەسوولپوور، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شنۆ کە سزای ساڵ و نیوێک بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و زیاتر لە چوار مانگە لە زینداندا ماوەی سزاکە تێدەپەڕێنێت، لە دۆسیەسازییەکی نوێدا تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت»ی ڕووبەڕوو کرایەوە.

ـ هیوا بەهین، زیندانیی سیاسیی کورد کە سزای ٦ مانگ بەندکرانی لە زیندانی بۆکاندا تێدەپەڕاند، دوور لە هەرجۆرە هۆکار و ڕێکارێکی یاسایی و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرا. ئەم زیندانییە سیاسییە لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیدا بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە کە گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ورمێ و لەو زیندانەدا سەرلەنوێ لێپرسینەوەی لێ کراوە.

ـ هادی ڕوستەمی، مێهدی شاهیوەند و مێهدی شەرەفیان، سێ بەندکراوی سزادراو بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە کە لە زیندانی ناوەندیی ورمێدان، لە لایەن جێگری داواکاری گشتیی ئەم شارەوە بانگهێشتی بەردەم نووسینگەی جێبەجێکردنی سزاکانی زیندان کران و پێیان ڕاگەیەنرا کە پاش کۆتاییهاتنی دوایین مۆڵەتی یەک مانگە بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندیی سکاڵاکارەکان، لە ڕۆژانی داهاتوودا و بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکان، ڕێکارە یاساییەکان بۆ گواستنەوەی ئامێری «گیۆتین» بۆ ناو زیندان دەگیرێتە بەر.

ـ حەمید حسەیننژاد حەیدەرانلوو، زندانیی سیاسیی کوردی سزادراو بە لەسێدارەدان، ڕۆژی ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ (١٦ی ئاوریلی ٢٠٢٥) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرا. هاوکات لە ڕاگەیاندننامەیەکی فەرمیدا پارێزەرەکەی ئاگادار کرابووەوە کە پارێزوانەکەی ڕۆژی ٢٩ی خاکەلێوە (١٨ی ئاوریل) لە سێدارە دەدرێت.

وەک پەرچەکردارێک لە بەرانبەر ئەم هەواڵەدا، بنەماڵە و خزمانی حەمید حسەیننژاد لە بەردەم زیندانی ناوەندیی ورمێدا گرد بوونەوە و داوای ڕاگیرانی دەسبەجێی سزای لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە سیاسییەیان کرد. ئەگەرچی سەرۆکی زیندانی ورمێ لە هەمان ڕۆژی هەینی ٢٩ی خاکەلێوەدا (١٨ی ئاوریل) پێی ڕاگەیاندن کە بە فەرمانی داواکاری گشتیی ورمێ پرۆسەی جێبەجێکردنی سزاکە بە شێوەی کاتی ڕاگیراوە، بەڵام مانگرتنی بنەماڵە و خزمەکانی لە بەردەم زیندانەکەدا درێژەی پەیدا کرد و نیگەرانییەکان لە ئاست جێبەجێکردنی لەناکاوی سزاکەدا هەر نەڕەواوەتەوە.

ئەم زیندانییە سیاسییەیش لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی ڕاگیرانی کاتیی پرۆسەی جێبەجێکردنی سزاکە، داوای لێ کردبوون بەردەوام بەدواداچوون بۆ بارودۆخی بکەن و هەوڵەکانیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی یەکجارەکیی سزاکە درێژە پێ بدەن.

·       ژنکوشتن

ئازیتا فەللاحی، ٣٦ ساڵان و خەڵکی شاری قوروە، ڕۆژی ١٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ (٣ی ئاوریلی ٢٠٢٥) لە شاری سونقوڕی کرماشاندا و بە هۆی لێدان و ئەشکەنجەی قورسی هاوسەوەکەیەوە گیانی لە دەست دا.

·       گیانلەدەستدان لە زیندان و دەستبەسەرگەدا

کامران کازمی، بەندکراوی ٣٨ ساڵانی خەڵکی کرماشان، لە دەستبەسەرگەی پۆلیسی ئاگاهیی ورمێدا بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەست دا. ئەگەرچی کاربەدەستانی ئەم دەزگایەی پۆلیس ڕایانگەیاندووە کە کامران کازمی لە هەوڵێکی «خۆکوشتن»دا گیانی لە دەست داوە، بەڵام هەندێ لەوانەی لەگەڵ ئەم هاووڵاتییەدا دەستبەسەر بوون وتوویانە کە هاوبەندییەکەیان لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی پۆلیسدا کوژراوە. کامران کازمی لە دواڕۆژەکانی بەفرانباری ١٤٠٣دا (ژانڤییەی ٢٠٢٥) بە تۆمەتی «دزیکردن» لە ماڵی پەیمان خانزادە، سەرۆکی زیندانی ناوەندیی ورمێ، دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی پۆلیسی ئاگاهیی ئەم شارە.

·       دەسڕێژکردن بۆ سەر هاووڵاتیان

ـ محەممەد حسەینزادە، خەڵکی گوندی «قشڵاق تەرزیلوو»ی ورمێ، بە دەسڕێژی هێزەکانی پۆلیسی ئینتیزامی گیانی لە دەست دا. هێزەکانی پۆلیسی ئینتیزامی لە گەڕەکی «تەرزیلوو» بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و بە گومانی هەڵگرتنی کاڵای قاچاخ دەسڕێژیان لە ئۆتۆمبێلەکەی کرد و لە ئەنجامی دەسڕێژەکەدا ئەم هاووڵاتییە گیانی لە دەست دا.

ـ محەممەد ساڵحی، خەڵکی گوندی «بێکەش»ی بانە، لە سنووری «زەلێ»ی ئەم شارەدا بە دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی حکومەت بە سەختی بریندار بوو. ئەم هاووڵاتییە لە لای سەر و پشتەوە بە سەختی بریندار بووە و ئێستە لە بەشی چاودێرییە تایبەتەکانی نەخۆشخانەیەکی شاری سنە لەژێر چاودێری و دەرماندایە.

  • لەسێدارەدانەکان
  • سزاکان
  • دەستبەسەرکردنەکان
ژمارەناوخەڵکیتۆمەتبەرواری لەسێدارەدانشوێنی لەسێدارەدان
1سەید تەها حەسەنیبۆکان٬ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواکوشتنی بەئەنقەست۱۸ی خاکەلێوەی ١٤٠٤زیندانی بۆکان
2کامبیز فەتحیکرماشان٬ پارێزگای کرماشانکوشتنی بەئەنقەست٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤زیندانی کرماشان
3یادگار ڕەحیمنژادبانە، پارێزگای کوردستانمادە هۆشبەرەکان٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤زیندانی ناوەندیی کرمان
4پەیمان نادریکرماشان٬ پارێزگای کرماشانمادە هۆشبەرەکان٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤زیندانی ناوەندیی بەندەرعەباس
5کەریم ئیسماعیلیشاباد، پارێزگای کرماشانمادە هۆشبەرەکان٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤زیندانی ناوەندیی بەندەرعەباس
6عەلی فەزا دۆستیانیکرماشان٬ پارێزگای کرماشانمادە هۆشبەرەکان٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤زیندانی ناوەندیی کەرەج
ژمارەناوخەڵکیبواری چالاکیتۆمەتسزابەرواردادگای بڕیاردەر
1وەهاب خەدیریپوورمەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتیهاوکاریکردن لەگەڵ حیزبێکی کوردی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەتی ئێراندا۱۰ مانگ بەندکرانسەرەتای خاکەلێوەی ١٤٠٤لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهاباد
2حەمید حسەیننژاد حەیدەرانلووچاڵدێران، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتیبەغی لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە پارتی کرێکارانی کوردستاندا (پ.ک.ک)پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدان٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤لقی ٩ی دیوانی باڵای ئێران
3بێهرووز فەیزیسەقز٬ پارێزگای کوردستانهاووڵاتیبانگەشەی دژ بە حکومەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا۸ مانگ بەندکرانخاکەلێوەی ١٤٠٤لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سەقز
ژمارەناوخەڵکیبواری چالاکیبەرواری دەستبەسەرکردنشوێنی دەستبەسەرکردنڕوونکردنەوە
1ئەحمەد ساعیدیسنە، پارێزگای کوردستانهاووڵاتیسەرەتای خاکەلێوەی ١٤٠٤سنە، پارێزگای کوردستانبە دانانی بارمتە ئازاد کرا
2تەحسین دادڕەسمەریوان، پارێزگای کوردستانزیندانیی سیاسیی پێشوو١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤مەریوان، پارێزگای کوردستانبە دانانی بارمتە ئازاد کرا
3محەممەد نیکپەیمەریوان، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤مەریوان، پارێزگای کوردستان
4ئارام نیکپەیمەریوان، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤مەریوان، پارێزگای کوردستان
5محەممەد ئەشتەکمەریوان، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤مەریوان، پارێزگای کوردستان
6بیلال دادڕەسمەریوان، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤مەریوان، پارێزگای کوردستان
7سەیفوڵڵا خان غەفاریسەقز، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤سەقز، پارێزگای کوردستانبە دانانی بارمتە ئازاد کرا
8چالاک پیرووزیمەریوان، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤مەریوان، پارێزگای کوردستانبە دانانی بارمتە ئازاد کرا
9کاوه داستانمەریوان، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤مەریوان، پارێزگای کوردستانبە دانانی بارمتە ئازاد کرا
10محەممەد قادریمەریوان، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی، منداڵ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤مەریوان، پارێزگای کوردستان
11مەحموود نادریسنە، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤سنە، پارێزگای کوردستانبە دانانی بارمتە ئازاد کرا
12کەیهان تەدبیریمەریوان، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی، منداڵ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤مەریوان، پارێزگای کوردستان
13ئەسعەد باباکەرەمیسنە، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤سنە، پارێزگای کوردستانبە دانانی بارمتە ئازاد کرا
14شنۆ محەممەدیسنە، پارێزگای کوردستانچالاکی مەدەنی٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤سنە، پارێزگای کوردستانبە دانانی بارمتە ئازاد کرا
15ساحێب (ئاریڤان) شاکریسنە، پارێزگای کوردستانچالاکی مەدەنی٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤سنە، پارێزگای کوردستانبە دانانی بارمتە ئازاد کرا
16سیروان حاتەمیسنە، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤سنە، پارێزگای کوردستانبە دانانی بارمتە ئازاد کرا
17شیروان حەیدەریسنە، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤سنە، پارێزگای کوردستانبە دانانی بارمتە ئازاد کرا
18ئیدریس حەیدەریسنە، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤سنە، پارێزگای کوردستانبە دانانی بارمتە ئازاد کرا
19موستەفا هووژەبریسنە، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤سنە، پارێزگای کوردستانبە دانانی بارمتە ئازاد کرا
20کەیوان مینووییمەریوان، پارێزگای کوردستانچالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤مەریوان، پارێزگای کوردستان
21دوکتور بێهزاد دافعیمەریوان، پارێزگای کوردستانپزیشک و زیندانیی سیاسیی پێشوو٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤مەریوان، پارێزگای کوردستان
22کاروان دافعیمەریوان، پارێزگای کوردستانچالاکی مەدەنی٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤مەریوان، پارێزگای کوردستان
23شێخ زاهید شەهابیسەقز، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٤سەقز، پارێزگای کوردستان
24ئومێد مەولوودیانبۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٤بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا
25کووروش فەتحیبۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٤بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا
26محەممەدعەلی ئازەرینەغەدە، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا
27فەرزاد عەبدیدێلوڕان، پارێزگای ئیلامهاووڵاتی١٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤دێلوڕان، پارێزگای ئیلام
28ڕەزا بۆرکهپیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوازیندانیی سیاسیی پێشوو٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوابە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ١٠ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا
29نەریمان ڕەندانیسەقز، پارێزگای کوردستانچالاکی مەدەنی٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤سەقز، پارێزگای کوردستان
30ئاوات باباخانیدیواندەرە، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤دیواندەرە، پارێزگای کوردستان
31سروه پوورمحەممەدیسنە، پارێزگای کوردستانچالاکی فەرهەنگی و مامۆستای زمانی کوردی٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤سنە، پارێزگای کوردستانبە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٥ ساڵ بەندکران ڕەوانەی زیندانی سنە کرا
32زاهیر مەحموودیانشنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا
33محەممەد خزریشنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا
34سەعید زەڕگووشئاودانان، پارێزگای ئیلامهاووڵاتی٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ئاودانان، پارێزگای ئیلام