پەناخوازان ئارشیڤ – KHRN

تشرینی دووه‌م 20, 2024

دەستبەسەرکردن و مەترسیی گەڕاندندنەوەی زۆرەملێی بنەماڵەیەکی پەناخوازی سیاسیی کورد لە تورکیا

حسەین حسەینی، چالاکی سیاسی و فەرهەنگیی خەڵکی مەریوان، لەگەڵ نەسرین خۆشنەوازیانی هاوسەری و هەردوو منداڵە ١٠ و ١٣ ساڵانەکەیان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە شاری بۆدرۆمی تورکیا دەستبەسەر کراون و بە مەبەستی دیپۆرتکردنەوە ڕەوانەی کەمپی «موغلا» کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم چالاکە کوردە ساڵی ١٣٩٨ (٢٠١٩) بە هۆی چالاکییە سیاسی و فەرهەنگییەکانیەوە ناچار بوو زێدی خۆی بەجێ بێڵێت و ڕوو…

زیاتر
ئه‌یلول 7, 2024

پەناخوازی کورد بێهزاد خەسرەوی دوای دەستبەسەرکران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران کرا

بێهزاد خەسرەوی، پەناخوازی سیاسیی کورد و لە ئەندامانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران کە لەم ساڵانەی دواییدا دانیشتووی هەرێمی کوردستان بوو، ڕۆژی ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (١٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٤) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری سلێمانی دەستبەسەر کرا و لەم ڕۆژانەی دواییدا ڕادەستی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران کراوەتەوە. بنەماڵەکەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا و لە ڕێگای پێوەندیی تەلەفۆنیی ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگای کوردستانەوە لەگەڵ برایەکی بێهزاد خەسرەویدا، ئاگادار…

زیاتر
نیسان 8, 2024

نادیاربوونی چارەنووسی ژاکان باران، چالاکی کورد و پەناخوازی سیاسی

ژاکان باران (حسەین باقری) چالاکی کوردی خەڵکی ئیلام و زیندانیی سیاسیی پێشوو کە لە ساڵی ١٣٩٨ـەوە (٢٠١٩) وەک پەناخوازی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بووە، لە ڕێکەوتی ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٣وە (٢٣ی مارس) بزر بووە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ژاکان باران لە ڕەشەمەی ١٤٠٢دا (مارسی ٢٠٢٤) بە هۆی دۆخی ئەمنیی هەرێمی کوردستان و هەڕەشەکانی…

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 24, 2023

مەهیار ئەحمەدی، پەناخوازی سیاسیی کورد، لە لایەن دادگایەکی تورکیاوە سزای شەش ساڵ و سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

مەهیار ئەحمەدی، چالاکی ژینگەپارێز و زیندانیی سیاسیی پێشوو کە ڕۆژی ٢١ی خەرمانانی ئەمساڵ (١٢ی سێپتامبەری ٢٠٢٣) لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر کرا، لە لایەن دادگایەکەوە لە شاری هەکاریدا بە تۆمەتی «ئەندامبوون لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا» سزای شەش ساڵ و سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم چالاکە ژینگەپارێزە…

زیاتر
تشرینی دووه‌م 4, 2023

مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی زانیار عەزیزنژاد، پەناخوازی سیاسیی کورد لە تورکیا

زانیار عەزیزنژاد، پەناخوازی سیاسیی کوردی خەڵکی سەقز، لە نزیکەی چوار مانگ لەمەوپێشەوە لە تورکیا دەستبەسەر کراوە و براوەتە کەمپی «کووچەلی»ی ئەم وڵاتە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، زانیار عەزیزنژاد ڕۆژی ١٣ی پووشپەڕی ئەمساڵ (٤ی جولایی ٢٠٢٣) لە کاتێکدا کە دەیویست لە تورکیاوە بەرەو ئەورووپا بپەڕێتەوە، لە نزیک شاری ئەستەنبول لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی ئەم وڵاتەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ کەمپی…

زیاتر
ئه‌یلول 12, 2023

ئەمیر کەهریزی، پەناخوازی سیاسیی کورد، لە کەمپی شاری ئاگریی تورکیا مانی لە خواردن گرت

ئەمیر کەهریزی، پەناخوازی سیاسیی خەڵکی کرماشان کە لە ڕەکەوتی ٣ی خەرمانانەوە لە کەمپی شاری ئەدێرنەی تورکیاوە گوازراوەتەوە بۆ کەمپێک لە شاری ئاگری لە سنووری ئێران و تورکیادا، وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست مەترسیی دیپۆرتکردنەوەیدا بۆ ئێران، لە ڕۆژی ١٨ی خەرمانانەوە (٩ی سێپتامبەر) مانی لە خواردن گرتووە. شەهلا چورکە، هاوژینی ئەم پەناخوازە سیاسییە، لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایگەیاند کە هاوژینەکەی ڕۆژی ڕابردوو لە پێوەندییەکی…

زیاتر
ئاب 25, 2023

مەترسیی گەڕاندنەوەی زۆرەملێی بیست پەناخوازی سیاسی لە تورکیاوە بۆ ئێران

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی ٣ی خەرمانان (٢٥ی ئاگۆست) بە دەستووری بەرپرسانی کامپی ئەدێرنە، لانیکەم ٢٠ پەناخوازی سیاسیی ئێرانی و ئەفغانستانی بە مەبەستی گەڕاندنەوەی زۆرەملێ بۆ ئێران (دیپۆرتکردنەوە) گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. شەهلا چورکە، هاوسەری ئەمیر کەهریزی کە یەکێکە لەم پەناخوازانە، لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وتی: «سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هاوسەرەکەم لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیدا پێی وتم کە لانیکەم ٢٠ پەناخوازی سیاسیی ئێرانی و ئەفغانستانی…

زیاتر
ئایار 27, 2023

گەڕاندنەوەی زۆرەملێی سی پەناخواز لە تورکیاوە بۆ ئێران / مەترسیی سنوورداشکردنەوەی پەناخوازێکی تر

ئەمیر کەهریزی، چالاکی سیاسیی کوردی خەڵکی کرماشان کە لە ڕێکەوتی ١٧ی گوڵاندا (٧ی مەی) لە ڕێگای کۆچکردندا بەرەو ئەورووپا لە لایەن پۆلیسی یۆنانەوە دەستبەسەر و ڕادەستی تورکیا کرایەوە، لە کامپی سنوورداشکردنەوی پەناخوازان لە شاری ئەدێرنەی تورکیادایە و مەترسیی گەڕاندنەوەی بۆ ئێران لە ئارادایە. ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی جۆزەردان (٢٥ی مەی) لانیکەم ٣٠ پەناخوازی ئێرانیی دیکە دوای لێدان و ئەشکەنجەدران لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە سنوورداشی ئێران کرانەوە….

زیاتر

بڵاوکراوەکان

ڕاپۆرتی ساڵانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ـــ ٢٠٢٤

ئەم ڕاپۆرتە ئاوڕ دەداتەوە لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئاست هاووڵاتیانی کورد لە ئێران لە ساڵی ٢٠٢٤ی زایینیدا. لەم ساڵەیشدا هەروەک ساڵانی ڕابردوو،…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – سەرماوەزی ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین بارودۆخی یازدە هاووڵاتی و چالاکی کوردی سزادراو بە لەسێدارەدان و هەشت هاووڵاتیی دیکە کە لە بەردەم مەترسیی ئەو سزایەدان

لە ئێستەدا ١١ هاووڵاتی و چالاکی کورد بە سزای لەسێدارەدانەوە لە زینداندان و لانیکەم هەشت کەسی دیکەیش لە بەردەم مەترسیی سەپاندنی هەمان سزادان. ئەم…

ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژیی دژ بە ژنانەوە: ژنکوشتن، سەپاندنی سزای لەسێدارەدان، بەندکران، دەرکردن لە کار و دەستبەسەرکردنی ژنانی کورد

ئەم ڕاپۆرتە کە بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبەر ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژیی دژ بە ژنانەوە ئامادە کراوە، ئاوڕ دەداتەوە لە حاڵەتەکانی ژنکوشتن، دەستبەسەرکردن، سەپاندنی سزا…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – گەڵاڕێزانی ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕەزبەری ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی ساڵانە؛ لەسێدارەدانی لانیکەم ١٣٨ بەندکراوی کورد لە ئێراندا

ئەمڕۆ ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی ڕووبەڕووبوونەوەی سزای لەسێدارەداندا، تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بە پشتبەستن بە ئامارە کۆکراوەکانی خۆی…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – خەرمانانی ١٤٠٣ (ئاگۆست و سێپتامبەری ٢٠٢٤)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

پێگەی زانیارییەکانی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبیی کورد (هیوا) دەستی بە کار کرد

هاوکات لەگەڵ دەیەم ساڵی دامەزراندنی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا، پێگەی زانیارییەکانی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبیی کورد لە ئێراندا (هیوا) دەستی بە کار کرد. ئەم…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – گەلاوێژی ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – پووشپەڕی ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – سەرماوەزی ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای هەواڵ و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و هەروەها لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵی ڕێکخراوە و ماڵپەڕە چالاکەکانی تر لەم بوارەدا ئامادە کراوە.

بە هۆی قەدەغەبوونی چالاکیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤەوە لە ئێراندا و گوشاری سەر بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەدار و ورد سەبارەت بە هەموو حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ڕووبەڕووی گرفتی فراوان دەبێتەوە. هەر بۆیە ئامار و زانیارییەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە سەرجەم حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناگرێتەوە.

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە سەرماوەزی ١٤٠٣دا (نۆڤامبەر و دیسامبەری ٢٠٢٤)، دوو کۆڵبەر گیانیان لە دەست داوە و کۆڵبەرێکی تریش بریندار بووە. لانیکەم ١٦ هاووڵاتیی کورد لە زیندانە جیاوازەکانی ئێراندا لە سێدارە دراون. هەروەها لانیکەم ١١ هاووڵاتی و چالاکی کورد سزای بەندکران و پێبژاردنی پارەیان بەسەردا سەپێنراوە و لانیکەم ٤٠ کەسی دیکەیش هەر بە تۆمەتی سیاسی دەستبەسەر کراون. ژنێک لە ئیلام بوو بە قوربانیی دیاردەی ژنکوشتن و دوو پیاوی لاویش بە دەسڕێژی هێزەکانی پۆلیسی ئینتیزامی کوژران. سێ زیندانیی سیاسیی کوردیش لە ڕێگای مانگرتنەوە لە خواردن و لە دۆخێکی تەندروستیی خراپدا، لە بەرانبەر دۆخی خراپی خۆیاندا دەنگیان هەڵبڕی. لە بواری مافە پیشەییەکاندا چوار ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان سزای دابڕاندن و دەرکردن لە کار و دوورخستنەوەیان بەسەردا سەپا. لە بەستێنی ژینگەپارێزییشدا ڕێوڕەسمی «زاگرۆسانە» سەرەڕای ئەوەی لە پێشترەوە مۆڵەتی بۆ وەرگیرابوو، لەژێر گوشاری دامودەزگا ئەمنییەکاندا هەڵوەشایەوە و هەڕەشەی دەستبەسەرکردن لە چالاکانی ژینگەپارێز کراوە.

کۆڵبەران

محەممەدکەریم ئەزەغ به هۆی جەڵدەی دڵەوە لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود گیانی لە دەست دا. هەروەها مەسعەب سەبزەواری بە هۆی دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە هەر لەو ناوچەیەدا کوژرا. لە ڕووداوێکی دیکەدا عەبدوڵڵا مەعرووفی بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار بریندار بوو.

لەسێدارەدان

لانیکەم ١٦ بەندکراوی کورد کە پێشتر بە تۆمەتی «مادە هۆشبەرەکان» و «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی هەمەدان، قزلحەساری کەرەج، سەقز، ئەردەکان، یەزد، ئیلام، میاندواو و مەهاباد لە سێدارە دران.

سزاکان

لانیکەم ١١ هاووڵاتی، چالاک و ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان لە شارەکانی سنە، بۆکان، پیرانشار، مەهاباد و کرماشان بە تۆمەتی سیاسی سزای بەندکران، بەندکرانی هەڵپەسێردراو و پێبژاردنی پارەیان بەسەردا سەپا.

·       مافە پیشەییەکان

چوار ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان، ئومید شامحەممەدی، پەرویز ئەحسەنی، کاوە محەممەدزادە و هیوا قوڕەیشی، لە لایەن لیژنەی یەکەمی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییە ئیدارییەکانی فەرمانبەرانی پارێزگای کوردستانەوە سزای دابڕاندنی هەمیشەیی، دەرکردن و دوورخستنەوەیان بەسەردا سەپا.

هەروەها بڕیاری دەرکردنی چالاکێکی پیشەیی دیکەی مامۆستایانی کوردستان بە ناوی لەیلا سەلیمی کە پێشتر هەر لە لایەن ئەم لیژنەیەوە بەسەریدا سەپابوو، لە لیژنەی پیاچوونەوەی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییە ئیدارییەکانی فەرمانبەرانی پارێزگای کوردستاندا گۆڕدرا بۆ ٢ مانگ دابڕاندن لە کار.

دەستبەسەرکردن

لانیکەم ٤٠ هاووڵاتی و چالاکی کورد، لەوانە دوو منداڵی ١٤ و ١٧ ساڵان، لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و کرماشان بە هۆکاری سیاسی لە لایەن دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکانەوە دەستبەسەر کران.

چوار کەسیان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانەکانی ورمێ، شنۆ و نەغەدە کران و دوو کەسیش بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران. لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ژمارەیەکی تر لەو دەستبەسەرکراوانە تا ئێستا هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

ژنکوشتن

ژنێکی ٤٦ ساڵانی خەڵکی ئیلام بە دەستی هاوسەرەکەی و بە چەقۆ کوژرا. ناسنامەی ئەم ژنە تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە و دەوترێت بە هۆکاری «کێشەی خێزانی» کوژراوە.

 

·       کوشتنی هاووڵاتیان

سوهەیب ئەحمەدی، هاووڵاتیی ٢٠ ساڵانی خەڵکی جوانڕۆ و خاوەنی سەرتاشخانە، ڕۆژی ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (١٥ی دیسامبەری ٢٠٢٤) بە دەستی هێزە ئینتیزامییەکان کوژرا. ئەو هێزانە لە گەڕەکی «باباجانی»ی ئەو شارەدا بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت دەسڕێژیان لە ئۆتۆمبێلی هەڵگری ئەم هاووڵاتییە کرد و سوهەیب لە لای سەر و ملەوە پێکرا و دەسبەجێ گیانی لە دەست دا.

محەممەددەماوەند میرزایی، کاسبکاری ٤٥ ساڵانی خەڵکی کامێران، ڕۆژی ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (١٥ی دیسامبەری ٢٠٢٤) لە جادەی کەرەج بۆ تاران کەوتە بەر دەسڕێژی هێزەکانی بەشی «ڕووبەڕووبوونەوەی کاڵای قاچاخ»ی هێزی ئینتیزامیی ئێران و بریندار بوو. ئەم هاووڵاتییە بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە ناوەندێکی پزیشکیی تاران گیانی لە دەست دا.

دۆخی زیندانیانی سیاسی

عەبدولعەزیز گوڵمحەممەدی، زیندانیی سیاسیی کورد کە سزای ١٠ ساڵ و ڕۆژێک بەندکران لە بەندی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبیی زیندانی ناوەندیی ورمێدا تێدەپەڕێنێت، ڕۆژی ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (٣٠ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر ڕەتکردنەوەی داوای هەڵپەساردنی سزاکەیدا لە لایەن جێگری داواکاری گشتی و شۆڕشی ئەم شارەوە، مانی لە خواردن گرت.

موتەلیب ئەحمەدیان، زیندانیی سیاسیی کورد کە پازدەهەم ساڵی بەندکران لە زیندانی ئێڤینی تاراندا تێدەپەڕێنێت، بە هۆی نەخۆشیی فتقی دیافراگم (Diaphragmatic hernia)، تەنگبوونەوەی کەناڵی مرۆخە، هەوکردنی بۆریی میز و شێرپەنجەی ڕژێنەی دوانزەگرێوە لە دۆخێکی تەندروستیی زۆر خراپ و ناجێگیردایە. بەڵام سەرباری ئەمە و بۆچوونی فەرمیی پزیشکیی دادیش لەمەڕ پێویستبوونی ڕاگرتنی پرۆسەی جێبەجێکردنی سزای ئەم زیندانییە سیاسییە بە هۆی دۆخی ناجێگیری تەندروستییەوە، داواکاری گشتیی تاران ڕێگری دەکات لە ناردنی بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی دەرەوەی زیندان و پێدانی مۆڵەتی پشووی کاتی. هەر ئەم بێبەشکردنەی لە وەرگرتنی خزمەتگوزاریی تایبەیتمەندی پزیشکی بووەتە هۆی ئاوسان و ئاسیتی بەرچاوی زگی ئەم زیندانییە سیاسییە و ئەمەش زەختی سەر سییەکان و مەعیدەی بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد کردووە.

فەرید عینایەتی، لە دەستبەسەرکراوانی پێشووی سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی» کە ڕۆژی ٢٤ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (١٤ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە کرماشان دەستبەسەر کرا، ئێستە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات، ناسراو بە دەستبەسەرگەی مەیدانی نەفت، لە کاتی دەستبەسەرکردنەوە مانی لە خواردن گرتووە. هاوکات لەگەڵ ئەمەدا، بێبەشکردنی بەردەوامی لە مافی پێوەندیگرتن لەگەڵ بنەماڵە و وەرگرتنی پارێزەر بووەتە هۆی پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە ئاست دۆخی تەندروستیی ئەم زیندانییە سیاسییەدا.

·       ژینگە

ڕێوڕەسمی «زاگرۆسانە» کە لەسەر بانگەوازی دەیان ئەنجومەنی ژینگەپارێز لە شارە جیاوازەکانی کوردستاندا دەستی پێ کردبوو، لە مەهەباد بە هۆی هەڕەشەی دەستبەسەرکردنی بەکۆمەڵ لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات و شارەوانییەوە هەڵوەشایەوە. ئەم ڕێوڕەسمە کە چالاکانی ژینگەپارێز پێشتر مۆڵەتەکەیان لە شارەوانی بۆ وەرگرتبوو و ڕێکارە پێویستەکانیشیان گرتبووە بەر، بەرەوڕووی هەڵوەشانەوە بوویەوە. هاوکات هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات پێوەندییان بە هەندێ لەو چالاکانەوە کردووە و هەڕەشەیان لێ کردوون کە لە ئەگەری بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکە و ئامادەبوونی بەکۆمەڵ لە شوێنە دیاریکراوەکاندا، هەرهەموویان دەستبەسەر دەکرێن.

  • لەسێدارەدانەکان
  • دەستبەسەرکردنەکان
  • سزاکان
ژمارەناوخەڵکیتۆمەتبەرواری لەسێدارەدانشوێنی لەسێدارەدانڕوونکردنەوە
١ئەمیرحسەین پاتاقیسەرپێڵی زەهاومادە هۆشبەرکان١ی سەرماوەززیندانی ناوەندیی هەمەدان۳۳ ساڵان، ۵ ساڵ لەمەوپێش دەستبەسەر کرابوو
٢مەیسەم نووریقوروەمادە هۆشبەرکان١ی سەرماوەززیندانی ناوەندیی هەمەدان
٣موسلیم جەعفەرینوورئابادی لوڕستانمادە هۆشبەرکان٤ی سەرماوەززیندانی قزلحەساری کەرەج
٤جیهانگیر (موسلیم) ڕەحیمیسەقزکوشتنی بەئەنقەست٦ی سەرماوەززیندانی سەقز
٥محەممەدعەلی دەرکهکرماشانمادە هۆشبەرکان٨ی سەرماوەززیندانی ئەردەکانی یەزد
٦سیاوەش یاریکرماشانمادە هۆشبەرکان٨ی سەرماوەززیندانی ئەردەکانی یەزد
٧فەریده جەعفەرزادهئیلامکوشتنی بەئەنقەست١٣ی سەرماوەززیندانی ناوەندیی ئیلام
٨عالیه کاوریزادهدێلوڕانکوشتنی بەئەنقەست١٣ی سەرماوەززیندانی ناوەندیی ئیلام
٩حەسەن حەسەنبەیگیسیروانی ئیلامکوشتنی بەئەنقەست١٣ی سەرماوەززیندانی ناوەندیی ئیلام
١٠عەبدولوەهاب باباخانیانبەدرەی ئیلامکوشتنی بەئەنقەست١٣ی سەرماوەززیندانی ناوەندیی ئیلام
١١سەلاح ڕەحیمیسنەمادە هۆشبەرکان٢٥ی سەرماوەززیندانی ناوەندیی یەزد
١٢سەیدبێهزاد سەیدیی بۆکانیبۆکانکوشتنی بەئەنقەست٢٦ی سەرماوەززیندانی میاندواو
١٣ڕەحیم بەرینمەهابادکوشتنی بەئەنقەست٢٨ی سەرماوەززیندانی ناوەندیی مەهاباد
١٤جەمال نەبوورهمەهابادکوشتنی بەئەنقەست٢٨ی سەرماوەززیندانی ناوەندیی مەهاباد
١٥سوهراب ئەحمەدپوورکووهدەشتی لوڕستانمادە هۆشبەرکان٢٨ی سەرماوەززیندانی قزلحەساری کەرەج٧٠ ساڵان
١٦مەجید جەمشیدینوورئابادی لوڕستانمادە هۆشبەرکان٢٨ی سەرماوەززیندانی قزلحەساری کەرەج
ژمارەناوخەڵکیشوێنی دەستبەسەرکرانبەرواری دەستبەسەرکردنبواری چالاکیشوێنی ڕاگرتن و دوایین بارودۆخ
١فەرەیدوون سوڵتانیتیکابتیکاب٢ی سەرماوەزهاووڵاتی١٤ی سەرماوەز بە بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا
٢مەنسوور قەنبەریگوندی مەرزەڵانی سەلاسی باوەجانیسەلاسی باوەجانیسەرەتای سەرماوەزهاووڵاتیی یارسانلە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی کرماشاندایە
٣جەمشید حەقانیگوندی مەرزەڵانی سەلاسی باوەجانیسەلاسی باوەجانیسەرەتای سەرماوەزهاووڵاتیی یارسانلە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی کرماشاندایە
٤هیوا بەهمەنبۆکانبۆکان٤ی سەرماوەزهاووڵاتی
٥بێهزاد دادخاەسەقزسەقز٥ی سەرماوەزهاووڵاتی
٦ئازاد خادمسەقزسەقز٥ی سەرماوەزمامۆستا
٧عەبدوڵڵا کەریم گوڵانسەقزسەقز٥ی سەرماوەزمامۆستا
٨سووسەن حەسەنزادهبۆکانبۆکان٦ی سەرماوەزچالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردیدەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ مانگ بەندکران
٩ئەمیر محەممەدخانیدیواندەرەدیواندەرە٧ی سەرماوەزچالاکی مەدەنی و زیندانیی سیاسیی پێشوو
١٠عەبدوڵڵا قولیزادهبۆکانبۆکان١٠ی سەرماوەزهاووڵاتیدەستبەسەرکردن بە توندوتیژییەوە
١١هێمن قولیزادهبۆکانبۆکان١٠ی سەرماوەزهاووڵاتیدەستبەسەرکردن بە توندوتیژییەوە
١٢ئیدریس کارسازشنۆشنۆ١١ی سەرماوەزهاووڵاتیدەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی شنۆ بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ ساڵ بەندکران
١٣حسەین فیرووزیسەقزسەقز١٢ی سەرماوەزهاووڵاتی
١٤هیوا فەیزیسەقزسەقز١٢ی سەرماوەزهاووڵاتی
١٥حەمید عەزیزیکامێرانکامێران١٣ی سەرماوەزخاوەنی بەڵگەنامەی دوکتۆرا لە بەشی پێوەندییەکان و میدیای زانکۆی تەباتەبایی و مامۆستای قوتابخانە
١٦سۆران یووسفیبۆکانبۆکان١٤ی سەرماوەزهاووڵاتی
١٧ئومید حامیدیکامێرانکامێران١٧ی سەرماوەزمامۆستالە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا
١٨دیاکۆ عەزیزیشنۆشنۆ٢٢ی سەرماوەزهاووڵاتیدەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی شنۆ بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ١٦ مانگ بەندکران
١٩سیامەند سەیدئەحمەدیمەهابادمەهاباد٢٤ی سەرماوەزهاووڵاتیدوای چەند کاتژمێرێک ئازاد کرا
٢٠زانیار سەیدئەحمەدیمەهابادمەهاباد٢٤ی سەرماوەزهاووڵاتی۱۶ ساڵان
٢١ئارام مەبزوولهمەهابادمەهاباد٢٤ی سەرماوەزهاووڵاتی
٢٢یووسف قاڵمەهابادمەهاباد٢٤ی سەرماوەزهاووڵاتی
٢٣قادر خەرامانفەرمەهابادمەهاباد٢٥ی سەرماوەزهاووڵاتی
٢٤کەمال مەسعوودیمەهابادمەهاباد٢٥ی سەرماوەزهاووڵاتی
٢٥جەلال سەدەفیمەهابادمەهاباد٢٥ی سەرماوەزهاووڵاتی
٢٦ئەیوب ڕەسوولیمەهابادمەهاباد٢٥ی سەرماوەزهاووڵاتی
٢٧ڕێبوار ڕەسوولیمەهابادمەهاباد٢٥ی سەرماوەزهاووڵاتی
٢٨ڕەحمان دانامەهابادمەهاباد٢٥ی سەرماوەزهاووڵاتی
٢٩شوانه جیهانیفەرمەهابادمەهاباد٢٥ی سەرماوەزهاووڵاتی
٣٠سالار شەمس بورهانمەهابادمەهاباد٢٥ی سەرماوەزهاووڵاتی
٣١فەرهاد قوهمەهابادمەهاباد٢٥ی سەرماوەزهاووڵاتی
٣٢کۆمار ساڵحیسەرپێڵی زەهاوسەرپێڵی زەهاو٢٥ی سەرماوەزهاووڵاتیلە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشاندایە
٣٣پەیمان ڕەنجبەرسەرپێڵی زەهاوسەرپێڵی زەهاو٢٥ی سەرماوەزهاووڵاتیلە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشاندایە
٣٤هێمن پاڵانیسەرپێڵی زەهاوسەرپێڵی زەهاو٢٥ی سەرماوەزهاووڵاتیلە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشاندایە
٣٥خالید کەمەریسەرپێڵی زەهاوسەرپێڵی زەهاو٢٥ی سەرماوەزهاووڵاتیلە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشاندایە
٣٦ئومید ساڵحیسەرپێڵی زەهاوسەرپێڵی زەهاو٢٥ی سەرماوەزهاووڵاتیلە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشاندایە
٣٧ئەیمەن سەفاییسەرپێڵی زەهاوسەرپێڵی زەهاو٢٥ی سەرماوەزهاووڵاتیلە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشاندایە
٣٨عیرفان مورادیسەرپێڵی زەهاوسەرپێڵی زەهاو٢٥ی سەرماوەزهاووڵاتیلە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشاندایە
٣٩نازەنین ئەلیاسیمەهابادمەهاباد٢٦ی سەرماوەزهاووڵاتی
٤٠حاجی بەرزهپیرانشارنەغەدە٢٨ی سەرماوەزمامۆستای زمانی کوردیدەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی نەغەدە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٥ مانگ بەندکران
ژمارەناوخەڵکیتۆمەتبەرواری دەرکردنی سزادادگای بڕیاردەرسزاڕوونکردنەوە
١سروه پوورمحەممەدیسنەپێکهێنان یان ئەندامبوون لە دەستە و گرووپدا بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات۵ آذردادگای پیاچوونەوەی پارێزگای کوردستان۵ ساڵ بەندکران مامۆستای زمانی کوردی و لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین
٢ئیدریس حاجیپووربۆکانبانگەشەی دژ بە حکومەت۶ آذرلقی ۱۰۱ی دادگای کەیفەریی ۲ی بۆکان٣ مانگ بەندکران
٣هێمن ئیبراهیم حەمزهبۆکانبانگەشەی دژ بە حکومەت۶ آذرلقی ۱۰۱ی دادگای کەیفەریی ۲ی بۆکان٣ مانگ بەندکران
٤ڕەشید ڕەحیمیبۆکانبانگەشەی دژ بە حکومەت۶ آذرلقی ۱۰۱ی دادگای کەیفەریی ۲ی بۆکانساڵێک بەندکران
٥ئەحمەد حەسەنزادهبۆکانبانگەشەی دژ بە حکومەت۱۵ آذرلقی ۱۰۱ی دادگای کەیفەریی ۲ی بۆکان٣ مانگ بەندکران ئەندامی بنەماڵەی دادخوازان
٦ڕەحمان قادریپیرانشاربانگەشەی دژ بە حکومەت۱۵ آذرلقی ۱۰٢ی دادگای کەیفەریی ۲ی پیرانشار٨ مانگ بەندکران
٧حاجی بەرزهپیرانشاربانگەشەی دژ بە حکومەت و بڵاوکردنەوەی بابەتی درۆاواسط آذرلقی ۱۰٢ی دادگای کەیفەریی ۲ی پیرانشار۵ مانگ بەندکران و پێبژاردنی ۱۵ میلیۆن تمەن پارە
٨سلێمان چووپانیپیرانشارئەندامبوون لە حیزبێکی کوردی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەتدا و بانگەشەی دژ بە حکومەتاواسط آذرلقی ۱۰٢ی دادگای کەیفەریی ۲ی پیرانشار۲ ساڵ و ۷ مانگ بەندکران
٩ئەیوب دەماوەندیپیرانشارسیخوڕیکردن بۆ ئیسراییلاواسط آذرلقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهاباد۵ ساڵ و ۱۵ ڕۆژ بەندکران
١٠ئیدریس مینبەریسنەپێکهێنان یان ئەندامبوون لە دەستە و گرووپدا بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵاتاواسط آذرلقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنە۱ ساڵ بەندکران و ساڵێکیش بەندکرانی هەڵپەسێردراو بۆ ماوەی ۳ ساڵئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژینی سنە
١١بەهمەن نادریکرماشانبانگەشەی دژ بە حکومەت۲۱ آذرلقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی کرماشانساڵێک بەندکران و پێبژاردنی ١٠ میلیۆن تمەن پارە