ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خاکەلێوە (١٦ی ئاوریل) کتێبفرۆشیی «ژیرا»ی شاری سنە لە لایەن ئیدارەی چاودێریکردنی شوێنە گشتییەکانی شاری سنەوە (ئەماکن) بە بیانووی «ڕەچاونەکردنی حیجابی ئیسلامی» داخرا. ژینا مودەڕیس گورجی، زیندانیی سیاسیی پێشوو و چالاکی بواری ژنان، خاوەنی ئەم کتێبخانەیە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٧ی خاکەلێوە (١٥ی ئاوریل) ئیدارەی چاودێریکردنی شوێنە گشتییەکانی شاری سنە (ئەماکن) نامەیەکیان بۆ ژینا مودەڕیس گورجی…
زیاترشەوی ڕابردوو هەینی یەکی بەفرانبار (٢٢ی دیسامبەر) ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، دوای گەڕانەوە بۆ ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە فڕۆکەخانەی خومەینیی تاراندا خراوەتە بەر لێپرسینەوە و هاوکات دەست گیراوە بەسەر پاسپۆرت و مۆبایلەکەی خۆی و هەروەها تابلۆکەی خەڵاتی ساخارۆفدا کە پێشکەشی ژینا ئەمینی کرابوو. ڕۆژی ١٨ی سەرماوەز (٩ی دیسامبەر) بنەماڵەی ژینا ئەمینی لە فڕۆکەخانەی تاراندا ئاگادار کرانەوە کە قەدەغەی چوونەدەرەوەیان لە سەرە…
زیاترچەند کاتژمێرێک لەمەوپێش هێزە ئەمنییەکانی فڕۆکەخانەی خومەینیی تاران مۆڵەتیان بە بنەماڵەی ژینا ئەمینی نەدا بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی پێشکەشکردنی خەڵاتی ساخارۆفدا لە پارلەمانی ئەورووپا بۆ وڵاتی فەرەنسا سەفەر بکەن. هێزە ئەمنییەکان تەنها مۆڵەتیان بە ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ئەمینی، داوە کە لە ئێران بێتە درەوە و ڕایانگەیاندووە کە بنەماڵەی ئەمینی قەدەغەی چوونەدەرەوەیان لەسەرە و دوای لێپرسینەوە، دەستیان بەسەر پاسپۆرتەکانیشیاندا گرتووە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان…
زیاتربەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سبەینێ دووشەممە ١٠ی ڕەزبەر (٢ی ئۆکتۆبەر) دووهەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» لە لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاراندا بە سەرۆکایەتیی دادوەر عەمووزاد بەڕێوە دەچێت. یەکەم کۆبوونەوەی دادگاکە ڕۆژی سێشەممە ٧ی خەرمانان (٢٩ی ئاگۆست) بەڕێوە چوو، بەڵام لەبەر درێژبوونەوەی ماوەی دادگاکە و بۆچوونی دادوەر لەمەڕ زەروورەتی…
زیاترتۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لیژنەی لێپێچینەوە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردە و فێرکاریی ئێران حوکمی خانەنشینکردنی ئیجباریی شیلان یووسفی، مامۆستای کوردی خەڵکی سەقز، کە پێشتر لە لایەن لیژنەی یەکەمی لێپێچینەوە ئیدارییەکانی ئیدارەی گشتیی پەروەردە و فێرکاریی پارێزگای کوردستانەوە دەرکرابوو، وەک خۆی پەسەند کردووەتەوە. لەم حوکمەدا پلەی کاریی ئەم مامۆستا کوردەیش دوو پلە دابەزێنراوە. شیلان یووسفی، مامۆستای فیزیای دواناوەندییەکانی سەقز…
زیاترکەسێکی نزیک لە بنەماڵەی ژینا ئەمینی لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایگەیاند کە لەم دوو حەفتەیەی دواییدا ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا ئەمینی، چوار جار لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزەوە بانگهێشت کراوە و خراوەتە ژێر لێپرسینەوە. بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، لە دوایین حاڵەتدا ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانان (١١ی سێپتامبەر) لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بانگهێشت کراوە بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز و دوای ئامادەبوون لەم…
زیاتردوکتور بێهرووز چەمەنئارا، ئەندامی لیژنەی زانستیی بەشی زمان و ئەدەبیاتی کوردیی زانکۆی کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک بۆ سەرۆکی زانکۆی کوردستان، ڕایگەیاندووە کە سەڵاحییەتی بۆ بەردەوامبوونی ئەندامێتییەکەی لە لیژنەی زانستیدا لە لایەن ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی پارێزگای کوردستانەوە ڕەت کراوەتەوە. ئەم مامۆستای زانکۆیە لە نامەکەیدا وێرای ئاماژەدان بە نووسینی ناوی لە هەندێ ڕاگەیاندنی «ئاڕاستەکراو و سەر بە دامودەزگاکانی دەسەڵات» و لە کۆمەڵە لیستێکی هاوشێوە و لەژێر ناوی…
زیاتر