ئازادی کۆبوونه‌وه‌ ئارشیڤ – KHRN

ئه‌یلول 16, 2025

سێیەم ساڵیادی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی؛ مانگرتنی بەربڵاوی کاسبکاران لە سەقز و دیواندەرە سەرەڕای باری ئەمنیی توند

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٤ (١٦ی سێپتامبەری ٢٠٢٥) هاوکات لەگەڵ سێیەم ساڵیادی کوشتنی حکومەتیی ژینا

زیاتر

جێگیرکردنی بەربڵاوی هێزە سەربازی-ئەمنییەکان لە بۆکان، شنۆ و کرماشاندا بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز

هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە شارەکانی

زیاتر
كانونی دووه‌م 22, 2025

پەرچەکرداری ناڕەزاییانە لە بەرانبەر سزای لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسیدا؛ بەڕێوەچوونی مانگرتنی بەربڵاو لە چەندین شاری کوردستاندا

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی بانگەوازێک لە لایەن حیزبە سیاسییەکانی کوردستانەوە بۆ بەڕێوەبردنی مانگرتنێکی

زیاتر

 ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی ١٤٠٣ لە کوردستاندا؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکردن و دۆسیەسازی بۆ دەیان هاووڵاتی و چالاکی کورد

لەم ساڵانەی دواییدا بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە شار و گوندەکانی کوردستان و لە شێوەی جێژنی گەورەی

زیاتر

برینداربوونی دوو لاوی کورد بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان بە هۆی بڵاوکردنەوەی گۆرانی و شادیکردنەوە لە پارکێکی کرماشاندا

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی خاکەلێوە (٢١ی مارس) هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر گرووپێک لاو کە لە پارکی

زیاتر

سەرەڕای ڕێگریکردنی دامودەزگا ئەمنییەکان و تێکدانی هێڵەکانی ئینتەرنێت، ڕێوڕەسمی نەورۆز بە ئامادەبوونی هەزاران کەس لە گیەڵان بەڕێوە چوو

دوابەدوای بڵاوکردنەوەی بانگەوازێک لە لایەن ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگیی شاری گیەڵانی کرماشانەوە

زیاتر
كانونی دووه‌م 5, 2024

دامودەزگا ئەمنییەکان ڕێگەیان نەدا تەرمی مەنسوور کەریمیان بۆ ئەسپەردەکردن ببرێتەوە بۆ سنە

دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێگەیان نەدا تەرمی مەنسوور کەریمیان، هونەرمەندی کوردی خەڵکی

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 12, 2023

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی پێشکەشکردنی خەڵاتی ساخارۆف لە پارلەمانی ئەورووپادا

ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی سەرماوەز (١٢ی دیسامبەر) ڕێوڕەسمی پێشکەشکردنی خەڵاتی ساڵی ٢٠٢٣ی ساخارۆف لە پارلەمانی

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 3, 2023

بانگهێشتکردن و دەستبەسەرکردنی بەکۆمەڵی ژمارەیەک هونەرمەندی کورد دوابەدوای بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی تاهیر خەلیلی

لە ڕۆژانی ڕابردوودا و دوابەدوای کۆچی دوایی تاهیر خەلیلی، هونەرمەند و چالاکی سیاسیی کوردی خەڵکی بۆکان لە

زیاتر

بڵاوکراوەکان

ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان؛ سەدان گیانبەختکردوو، بریندار و دەستبەسەرکراوی کورد

لە دەسپێکی شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکانەوە کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥) دەستی پێ کرد و تا…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – سەرماوەزی ١٤٠٤

  تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی…

ڕاپۆرتی ساڵانەی پێشێلکردنی مافەکانی ژنانی کورد لە ئێراندا

بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبەر، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان ئەم ڕاپۆرتە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – گەڵاڕێزانی ١٤٠٤

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕەزبەری ١٤٠٤

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – خەرمانانی ١٤٠٤

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی…

ڕاپۆرتێکی شیکاری سەبارەت بە سەرکوتکردنی مامۆستایانی کوردستان: دەرکردنی سزای دەرکردن، دابڕاندنی هەمیشەیی و دوورخستنەوە

لیژنەی پیاچوونەوەی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردە و فێرکاریی ئێران سزای خانەنشینکردنی زۆرەملێ، دەرکردن، دابڕاندنی هەمیشەیی و دوورخستنەوەی ١٤…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – گەلاوێژی ١٤٠٤

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – پووشپەڕی ١٤٠٤

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی…

بەردەوامبوونی سەرکوتکارییەکان لەژێر سێبەری شەڕ و پاش ئاگربەستدا؛ کوشتنی دوو هاووڵاتی، لەسێدارەدانی سێ بەندکراو، سەدان حاڵەتی دەستبەسەرکردن و بەردەوامیی کەشی ئەمنی لە کوردستاندا

پاش تێپەڕینی حەفتەیەک لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەوڵەتی ئیسراییلدا دوای شەڕێکی ١٢ ڕۆژە، کەشی قورسی…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – جۆزەردانی ١٤٠٤

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – سەرماوەزی ١٤٠٤

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای هەواڵ و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و هەروەها لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵی ڕێکخراوە و ماڵپەڕە چالاکەکانی تر لەم بوارەدا ئامادە کراوە.

بە هۆی قەدەغەبوونی چالاکیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤەوە لە ئێراندا و گوشاری سەر بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەدار و ورد سەبارەت بە هەموو حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ڕووبەڕووی گرفتی فراوان دەبێتەوە. هەر بۆیە ئامار و زانیارییەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە سەرجەم حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناگرێتەوە.

بەپێی ئامارە تۆمارکۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە سەرماوەزی ١٤٠٤دا (نۆڤامبەر و دیسامبەری ٢٠٢٥)، لانیکەم ٥ بەندکراوی کورد لە زیندانەکانی نەغەدە، ورمێ، ئیلام و کەرەج لە سێدارە دراون؛ هاووڵاتییەک بە دەسڕێژی هێزەکانی پاسەوانی سنووری تورکیا لە ماکۆ کوژراوە و منداڵێکیش بە دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بووە؛ کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە سنووری سەوڵاوا بریندار بووە؛  سزای بەندکران بۆ دوو هاووڵاتی و سزای لەسێدارەدان بۆ زیندانییەکی سیاسی بە تۆمەتی «بەغی» دەر چووە، هاوکات سزای لەسێدارەدانی دوو زیندانیی سیاسیی دیکە لە دیوانی باڵا هەڵوەشاوەتەوە یان پەسەند کراوە؛ لانیکەم ٦٦ کەس، لەوانە منداڵێک، بە تۆمەتی سیاسی دەستبەسەر کراون؛ لانیکەم دوو ژن بە دەستی پیاوانی بنەماڵە کوژراون؛ چوار بەندکراو بە هۆکاری نادیار یان بێبەشکردن لە خزمەتگوزاریی پزیشکی گیانیان لە دەست داوە و سێ ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان- سەقز بانگهێشتی بەردەم بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعات کراون و خراونەتە بەر لێپرسینەوە.

·      لەسێدارەدان

لانیکەم ٥ بەندکراوی کورد کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» و «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی نەغەدە، ورمێ، کەرەج و ئیلام لە سێدارە دران.

·      کوشتنی هاووڵاتیان

هاووڵاتییەکی خەڵکی ماکۆ بە ناوی حسەین دەوڵەتخاە لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارە بە دەسڕێژەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری تورکیا کوژرا.

·      کۆڵبەران

کۆڵبەرێک بە ناوی بەختیار ڕووزبێهـ لە ناوچە سنوورییەکانی سەوڵاوا بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران بریندار بوو.

·      سزاکان

لانیکەم ٣٢ چالاکوانی ژینگەپارێز لە لایەن دادگاکانی شۆڕشی ئیسلامییەوە لە شارەکانی مەهاباد و سنە بە تۆمەتی سیاسی سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپا.

هەروەها ڕامین زلە، زیندانیی سیاسیی کورد کە لە زیندانی نەغەدەیە، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهابادەوە بە تۆمەتی «بەغی» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا.

هەر لە کۆتایی ئەم مانگەدا سزای لەسێدارەدانی زیندانیی سیاسیی کورد مێحراب عەبدوڵڵازادە لە لایەن لقی ٩ی دیوانی باڵای ئێرانەوە پەسەند کرا. هەروەها سزای لەسێدارەدانی زیندانیی سیاسیی کورد وریشە مورادی بە هۆی ناتەواوبوونی لێکۆڵینەوەکانەوە لە لایەن لقی ٩ی دیوانی باڵای ئێرانەوە هەڵوەشایەوە.

·      دەستبەسەرکردنەکان

لانیکەم ٦٦ هاووڵاتیی کورد، لەوانە چەندین چالاکوانی فەرهەنگی و ژینگەپارێز، لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، خوراسانی باکوور، خوراسانی ڕەزەوی، کرماشان و ئیلام بە هۆکاری سیاسی لە لایەن دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکانەوە دەستبەسەر کران.

لە کۆی ئەم هاووڵاتیانە حەوت کەسیان، لەوانە سێ ئەندامی تیمی میدیایی تەلەڤیزیۆنی «ئاڤامیدیا»ی هەرێمی کوردستان کە لە کاتی ڕووماڵکردنی «فێستیڤاڵی بەیت و حەیران»ی سەردەشتدا دەستبەسەر کرابوون، ئازاد کراون. یەک کەس بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی میاندواو کراوە. ئەوانی دیکە، لەوانە منداڵێکی ١٦ ساڵان، تا ئێستایش هەر دەستبەسەرن و لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی هەندێکیان هیچ زانیارییەکی ورد بەردەست نەکەوتووە.

·      ژنکوشتن

ـ لەیلا ئازەری، هاووڵاتیی دانیشتووی بۆکان، بە دەستی هاوسەری پێشووی کوژرا. دەوترێت هۆکاری ئەم ڕووداوە «ڕەتکردنەوەی داوای گەڕانەوە بۆ ژیانی هاوبەش» بووە.

ـ نیکوو نەزەریی زەروەنی، خەڵکی کووهدەشتی لوڕستان، بە دەستی باوک و برا و مامی کوژرا. دەوترێت بکوژەکان دوای شکاندنی دەست و قاچەکانی ژەهرخواردیان کردووە و کوشتوویانە. بنەماڵەکەی سەرەتا دەیانویست ڕووداوەکە وەک خۆکوشتن لە قەڵەم بدەن. نیکوو داواکاریی بنەماڵەکەی بۆ گەڕانەوە بۆ لای هاوسەرەکەی قبووڵ نەکردبوو، هاوسەرەکەی بەردەوام لە بەرانبەر نیکوودا توندوتیژیی بەکار هێنابوو، هەر ئەمەش هۆکاری کوشتنی بووە.

·      زیندانیانی سیاسی

ـ مامۆستا محەممەد خزرنژاد کە پێشینەی ٢٤ ساڵ بەرنوێژی و وانەوتنەوەی هەیە، لە زیندانی ناوەندیی سنەوە مۆڵەتی پشووی کاتیی پێ درا. ئەم بەندکراوە سیاسییە کە سزای ١٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە، دوای ئەوەی چەندین پزیشکی تایبەتمەند و هەروەها پزیشکیی داد بڕیاری پزیشکییان بۆ دەر کرد، بۆ ماوەی مانگێک مۆڵەتی پشووی دەرمانیی پێ درا و ئێستە لە نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە خەوێنراوە و لەژێر چاودێریی پزیشکیی بەپەلە و تایبەتدایە.

ـ بڕیاری دەستبەسەربوونی خزر (شەماڵ) ڕەسوول مروەت، چالاکوانی مەدەنی و زیندانیی سیاسیی پێشوو، دیسانەوە درێژ کرایەوە.

ـ نایب عەسکەری، زیندانیی سیاسیی کورد کە پێنجەم ساڵی سزا ١٥ ساڵییەکەی لە زیندانی ناوەندیی ورمێدا تێ دەپەڕێنێت، وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر بێبەشکردنی لە دیداری بنەماڵە و مۆڵەتی پشووی کاتی، لێوەکانی دوورییەوە و مانی لە خواردن گرت. ئەم زیندانییە سیاسییە چەند ڕۆژێک دوای ڕاگەیاندنی مانگرتنەکە بە فەرمانی بەرپرسانی زیندان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا.

·      گیانلەدەستدانی بەندکراوان

ـ نادر (شێردڵ) جامەشوورانی، بەندکراوی خەڵکی کرماشان، دوای نزیکەی ٢٠ ساڵ بەندکران، لە زیندانی ناوەندیی کرماشان (دیزڵئاوا) گیانی لە دەست دا. بەرپرسانی زیندان وتوویانە ئەم بەندکراوە بە هۆی جەڵدەوە گیانی لە دەست داوە، بەڵام بنەماڵەکەی ئەو قسانە ڕەت دەکەنەوە و دەڵێن مەرگەکەی گوناماوییە.

ـ کاوە ئەحمەدزادە، زیندانیی سیاسیی پێشوو کە لە چەند مانگێک پێشترەوە لەبەر هەندێ کێشەی دارایی لە زیندانی بۆکان بەند کرابوو، لەبەر بێبەشکردن و دابیننەکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکی گیانی لە دەست دا. ئەم هاووڵاتییە لە ڕابردوودا چەندین جار بە تۆمەتی سیاسی دەستبەسەر کرابوو و بە گشتی نزیکەی ٦ ساڵی لە زیندانی بۆکاندا تێ پەڕاندبوو. کاوە لە چەند حەفتەیەک پێشترەوە تووشی ئانفلۆنزا بووبوو و سەرباری ئەوەی دۆخی تەندروستیی تێک چووبوو، هیچ جۆرە خزمەتگوزارییەکی پزیشکیی بۆ دابین نەکرابوو.

ـ عەبدولهادی شێخەپوور، بەندکراوی خەڵکی سەردەشت کە سزای ٣ ساڵ بەندکرانەکەی تێ پەڕاندبوو، بە هۆی بێبەشکردنەوە لە خزمەتگوزاریی پزیشکی لە زیندانی مەهاباد گیانی لە دەست دا.

ـ وەحید عومەری، بەندکراوی کورد کە بە هۆی دۆسیەیەکی ماڵییەوە لە زیندانی سەڵماس ماوەی سزاکەی تێ دەپەڕاند، بە هۆی دابیننەکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکییەوە گیانی لە دەست دا.

·      مافی پیشەیی

سێ ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – سەقز بە ناوەکانی تاهیر قادرزادە، سلێمان عەبدی و ئەحمەد قادری، لەسەر سکاڵای داواکاری گشتیی ئەم شارە بە تۆمەتی «تێکدانی ئارامیی گشتی» ڕووبەڕووی دۆسیەسازیی دادوەری بوونەوە. ئەم سێ مامۆستا کوردە لە لایەن بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێ کراوە.

·      حاڵەتەکانی تر

ـ ڕۆژی ١٦ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (٧ی دیسامبەری ٢٠٢٥) هێزە ئینتیزامییەکان لە ناوچەی «یولاگەردی»ی شاری شووتی سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کەوتنە دوای ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی جەعفەر میرزایی و دەسڕێژی گوللەیان لێ کرد کە بووە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکە. لە ئەنجامدا سێ هاووڵاتیی ئەفغانستانیی ناو ئۆتۆمبێلەکە دەسبەجێ گیانیان لە دەست دا و شۆفێرەکەیش دوای چەند حەفتەیەک مانەوە لە نەخۆشخانە، ڕۆژی ٢٨ی سەرماوەز (١٩ی دیسامبەر) بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا.

ـ ژیوار ڕەحمانی، هاووڵاتیی ١٧ ساڵانی خەڵکی گوندی «نیسانە»ی سەر بە پاوە، ڕۆژی ١٨ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (٩ی دیسامبەری ٢٠٢٥) بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران و بە سەختی بریندار بوو. هێزەکانی دەوریەی بنکەی «مەلاندەر» لە نزیک بنکەکەیاندا گومانی هەڵگرتنی کاڵای قاچاخیان لێ کردبوو و هەر بۆیە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت ئۆتۆمبێلەکەیان دایە بەر دەسڕێژی گوللە. لەم ڕووداوەدا شان و پشتی ژیوار پێکرا و بە سەختی بریندار بوو، چەندین گوللەیش بەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوتووە. ئەم هاووڵاتییە بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان کراوە و لە ئێستەدا بە هۆی خوێنلێچوونی سییەکانی و بەرکەوتنی بڕبڕە و مرۆخەیەوە لە دۆخێکی زۆر خراپ و مەترسیداردایە.

  • لەسێدارەدان
  • سزاکان
  • دەستبەسەرکردنەکان
ژمارەناوخەڵکیتۆمەتبەرواری لەسێدارەدانشوێنی لەسێدارەدانڕوونکردنەوە
1ئازاد چەنگەسەردەشت، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوامادەی هۆشبەر١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤زیندانی نەغەدە٤٣ ساڵان، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ
2سدیقە قوربانیخۆی، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواکوشتنی بەئەنقەست٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٤زیندانی ناوەندیی ورمێ
3عەلی ئەیتیوەندکووهدەشت٬ پارێزگای لوڕستانمادەی هۆشبەر٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤زیندانی ناوەندیی کەرەج
4کەیۆمەرس بەهرامیکووهدەشت٬ پارێزگای لوڕستانمادەی هۆشبەر٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤زیندانی ناوەندیی کەرەج
5کەیۆمەرس قوبادیهەلیلان٬ پارێزگای ئیلامکوشتنی بەئەنقەست٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤زیندانی ناوەندیی ئیلام٣٧ ساڵان، لە ٩ ساڵ پێشترەوە لە زینداندا بوو
ژمارەناوخەڵکیبواری چالاکیتۆمەتسزابەرواری دەرکردندادگای بڕیاردەرڕوونکردنەوە
1فەردین مەولوودیسنە، پارێزگای کوردستانسیاسیهەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی٥ ساڵ بەندکرانسەرەتای سەرماوەزی ١٤٠٤لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەبەپێی بەڵگەنامە پزیشکییەکان گیرۆدەی کێشەی دەروونییە
2یەحیا سەرخانیمەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواژینگەپارێزیهەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی لە ڕێگای هاوکاریکردنەوە لەگەڵ حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا و بانگەشەی دژ بە حکومەت ٣٢ مانگ بەندکرانسەرماوەزی ١٤٠٤لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهابادلە ئێستەدا لە دەرەوەی ئێران دەژی
3وریشە مورادیسنە، پارێزگای کوردستانسیاسیبەغیهەڵوەشانەوەی سزای لەسێدارەدان بە هۆی ناتەواوبوونی لێکۆڵینەوەکانەوە١٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤لقی ٩ی دیوانی باڵای ئێرانلە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤینی تاراندایە
4ڕامین زلەنەغەدە، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواسیاسیبەغیلەسێدارەدانناوەڕاستی سەرماوەزی ١٤٠٤لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهابادلە زیندانی نەغەدەدایە
5مێحراب عەبدوڵڵازادەورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوابەشداریکردن لە خۆپیشاندانداافساد فی الارض لە ڕێگای بەشداریکردنەوە لە کوشتنی بەئەنقەستی ئەندامێکی هێزەکانی بەسیجدالەسێدارەدان٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٤لقی ٩ی دیوانی باڵای ئێرانلە زیندانی ناوەندیی ورمێدایە
ژمارەناوخەڵکیبواری چالاکیبەرواری دەستبەسەرکردنشوێنی دەستبەسەرکردنڕوونکردنەوە
1بیلال ئەحمەدی ئازەرشنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
2ڕەزا مورادیکامێران٬ پارێزگای کوردستاننادیار٧ی سەرماوەزی ١٤٠٤کامێران٬ پارێزگای کوردستانبە دانانی بارمتە ئازاد کرا
3ئەسمەر حەمیدیمانە و سەمەلقان٬ پارێزگای خوراسانی باکوورفەرهەنگی٨ی سەرماوەزی ١٤٠٤مانە و سەمەلقان٬ پارێزگای خوراسانی باکووربە دانانی بارمتە ئازاد کرا
4سلێمان گوڵیدیواندەرە، پارێزگای کوردستاننادیار٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤دیواندەرە، پارێزگای کوردستان.
5عەزیزه مورادیانمەریوان٬ پارێزگای کوردستاننادیار١٠ی سەرماوەزی ١٤٠٤مەریوان٬ پارێزگای کوردستان.
6شەهرام نەجاڕیورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار١١ی سەرماوەزی ١٤٠٤ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
7کەیوان ڕەسوولی ئازەرشنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار١١ی سەرماوەزی ١٤٠٤شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
8عومەر ئەحمەدهەرێمی کوردستانفەرهەنگی١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤سەردەشت، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوائازاد کرا
9ئاوارە عومەرهەرێمی کوردستانفەرهەنگی١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤سەردەشت، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوائازاد کرا
10کوچەک عومەرهەرێمی کوردستانفەرهەنگی١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤سەردەشت، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوائازاد کرا
11مامەند حەسەنپوورنەغەدە، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوافەرهەنگی١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤سەردەشت، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوائازاد کرا
12موحەممەد ئوسلووبپیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
13کامیل ئوسلووبپیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
14شوانە ئیبراهیمیشنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٤شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
15حەسەن شادیخاهشنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٤شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
16شۆڕش سەرڕووتیشنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٤شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
17ئیسماعیل سەیدمەحموودیانشنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٤شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
18ئومێد بادیبۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٤بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
19موحەممەد ئیسماعیلیبۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٤بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
20دیار حاجی ڕەسوولپووربۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٤بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
21دیان ڕەسوولپووربۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٤بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
22ئەحمەد زرەنگبۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٤بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
23ئارام جەمشیدوونمەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار١٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
24موحەممەد موستەفامەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار١٦ی سەرماوەزی ١٤٠٤مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
25مەحموود خودادادینەغەدە، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار١٦ی سەرماوەزی ١٤٠٤نەغەدە، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
26هێمن ڕەحیمینەغەدە، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار١٦ی سەرماوەزی ١٤٠٤نەغەدە، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
27سمکۆ یووسفیبۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوافەرهەنگی١٦ی سەرماوەزی ١٤٠٤بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
28قادر کوڵەبۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار١٧ی سەرماوەزی ١٤٠٤بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
29کاوه کوڵەبۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار١٧ی سەرماوەزی ١٤٠٤بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
30ئەحمەد خودادادینەغەدە، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار١٧ی سەرماوەزی ١٤٠٤پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
31کازم ئازدەمەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار١٨ی سەرماوەزی ١٤٠٤مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
32ناسر ئازەرممەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار١٨ی سەرماوەزی ١٤٠٤مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
33سامان قوربانیمەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواژینگەپارێز١٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
34ئاکام شێخەمەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار١٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
35هەژار موحەممەدزادە ئەقدەممەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار١٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
36ئیمان موحەممەدزادەمەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار١٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
37کارزان بەهمەنیمەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار١٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
38جەواد عەلیکوردیمەشهەد، پارێزگای خوراسانی ڕەزەویپارێزەری یاسایی٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٤مەشهەد، پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی.
39ئومێد باقریشاباد، پارێزگای کرماشانژینگەپارێز٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠٤کرماشان، پارێزگای کرماشان.
40شاهۆ ئیبراهیمیشنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠٤شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
41شەفیع ئەحمەدیشنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠٤شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
42سەڕاج ئەلیاسیشنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠٤شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوامنداڵی ١٦ ساڵان
43شاهۆ هاشمپوورشنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠٤شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
44شەهین مەحموودیسنە، پارێزگای کوردستاننادیار٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠٤سنە، پارێزگای کوردستانهاووڵاتیی هەڵگری دوو ڕەگەزنامە، دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدراەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کرا
45سوهەیل پاکڕەزانئاودانان، پارێزگای ئیلامنادیار٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٤ئاودانان، پارێزگای ئیلام.
46ئیلیا ئیمانیئاودانان، پارێزگای ئیلامنادیار٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٤ئاودانان، پارێزگای ئیلام.
47حسەین حاجیانئاودانان، پارێزگای ئیلامنادیار٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٤ئاودانان، پارێزگای ئیلام.
48ئەمیرعەلی حەیدەریئاودانان، پارێزگای ئیلامنادیار٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٤ئاودانان، پارێزگای ئیلامبە دانانی بارمتە ئازاد کرا
49تاهیر باپیرانپیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٤پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
50سیامەند ئیسماعیلیپیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٤پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
51ڕزگار خوانپایەپیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٤پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
52هەژار توورەجیپیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٤پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
53سۆران دورجدوڕپیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٤پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
54مەولوود خالیدیشنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٤شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
55ئیبراهیم مەردانیبۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
56ڕەسوول یادیاربۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
57فەرشاد فەرەجیتیکاب، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠٤تیکاب، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوابە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ساڵێک و دوو مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی میاندواو کرا
58حەسەن ڕەمەزانیمیاندواو، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٤میاندواو، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
59بەهمەن ئەحمەدزادەمیاندواو، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٤میاندواو، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
60سالار ئوستادئەحمەدیمیاندواو، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٤میاندواو، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
61موحەممەد عەباسیبۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٤بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
62عوبەید سووریبۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٤بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
63زەینەب یووسفپوورورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٤ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
64سۆفی ڕوستەمیورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٤ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
65شیلان ڕوستەمیورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٤ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
66نەجمەدین ئەلیاسیشنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار٣٠ی سەرماوەزی ١٤٠٤شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.