ئازادی ئارشیڤ – Page 3 of 27 – KHRN

تشرینی یه‌كه‌م 2, 2023

خەسرەو فەتحی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازانی دیواندەرە، بە بارمتە ئازاد کرا

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی ڕەزبەر (٢ی ئۆکتۆبەر) خەسرەو فەتحی، کوڕی حەیبەڵڵا فەتحی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە دیواندەرە، دوای ١٨ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کراوە. ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی ٢٤ی خەرمانان (١٥ی سێپتامبەر) لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا و…

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 1, 2023

دووهەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، سبەینێ بەڕێوە دەچێت

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سبەینێ دووشەممە ١٠ی ڕەزبەر (٢ی ئۆکتۆبەر) دووهەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» لە لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاراندا بە سەرۆکایەتیی دادوەر عەمووزاد بەڕێوە دەچێت. یەکەم کۆبوونەوەی دادگاکە ڕۆژی سێشەممە ٧ی خەرمانان (٢٩ی ئاگۆست) بەڕێوە چوو، بەڵام لەبەر درێژبوونەوەی ماوەی دادگاکە و بۆچوونی دادوەر لەمەڕ زەروورەتی…

زیاتر

دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی موحسین قەیسەریدا هێشتا هەر دەستبەسەرن

ڕۆژی ٣٠ی خەرمانان (٢١ی سێپتامبەر) هاوکات لەگەڵ ساڵیادی گیانبەختکردنی موحسین قەیسەری لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە ئیلامدا، لانیکەم ٤ هاووڵاتی بە ناوەکانی محەممەدحسەین قەیسەری (برای موحسین)، عەلی شێرخانی، مەحموود سادقی و کچەکەی هودا سادقی بە پەلامار و لێدان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران. محەممەدحسەین قەیسەری و مەحموود سادقی دوای چەند کاتژمێرێک ئازاد کران، بەڵام تا ئێستا لەسەر چارەنووسی عەلی شێرخانی و…

زیاتر
ئه‌یلول 22, 2023

پشتیوانیکردنی شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان لە داواکاریی ئەنجومەنی سەوزی چیا بۆ ئازادکردنی ئەندامە دەستبەسەرکراوەکانی ئەم دامەزراوە ژینگەپارێزە

شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک پشتیوانیی تەواوی خۆی لە داواکارییەکەی ئەنجومەنی سەوزی چیا بۆ ئازادکردنی ئەندامە دەستبەسەرکراوەکانی ئەم دامەزراوە ژینگەپارێزە ڕاگەیاند. ڕۆژی ڕابردوو ٣٠ی خەرمانان (٢١ی سێپتامبەر) شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان کە دامەزراوە مەدەنییەکانی ئەو شارە لە خۆ دەگرێت، لە دووتوێی بەیاننامەیەکدا وێڕای ئاماژەدان بە «هێرشکردی هێزە ئەمنی و چەکدارەکان بۆ کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕاگۆڕینەوەی ئەنجومەنی سەوزی چیا» لە ڕێکەوتی ١٩ی خەرماناندا (١٠ی سێپتامبەر)…

زیاتر
ئه‌یلول 21, 2023

ڕێگریکردنی دامودەزگا ئەمنییەکان لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ساڵیادی گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارە جیاوازەکاندا

ئەمڕۆ ٣٠ی خەرمانان (٢١ی سێپتامبەر) ساڵیادی گیانبەختکردنی موحسین قەیسەری، ئیمان محەممەدی، سەعید محەممەدی، نەوشیروان فوولادی، ئەمیرحسەین بەساتی، سەدرەدین لیتانی، ئەمین مەعریفەت، میلان حەقیقی، عەلی موزەفەریی سالانقووچ، مێهدی بەبرنژاد، عەبدوڵڵا مەحموودی، دانش ڕەهنما، عەلیڕەزا فەتحی، محەممەد زارعی، ڕووزبێهـ خادمیان، عیرفان خەزایی و فواد قەدیمی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارەکانی ئیلام، شاباد، قووچان، قەزوێن، کرماشان، شەهریار، وەرامین، کەرج و دیواندەرە بوو. سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی…

زیاتر

گوشاری دامودەزگا ئەمنییەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێوڕەسمی ساڵیادی گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارەکانی کرماشان، ورمێ، دیواندەرە و پیرانشاردا

ئەمڕۆ ٢٩ی خەرمانان (٢٠ی سێپتامبەر) یەکەمین ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی مینوو مەجیدی، ڕەزا شەهپەڕنیا، فەرجاد دەروێشی، موحسین محەممەدی و زەکەریا خەیاڵ، لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارەکانی کرماشان، ورمێ، دیواندەرە و پیرانشار بوو. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بە ئامادەبوونی بەربڵاو لەو شوێنانەدا کە پێشتر بنەماڵەی ئەم گیانبەختکردوانە بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ساڵیادیان دەسنیشانیان کردبوو، ڕێگرییان…

زیاتر
ئه‌یلول 19, 2023

بەردەوامبوونی کەشی سەربازی-ئەمنی و گوشاری سەر بنەماڵەی دادخوازان لە شارە جیاوازەکاندا

سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە شارەکانی سەقز و بۆکانەوە باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی سوپای پاسداران تا ئێستایش بە چەکی سووک و نیوەقورسەوە لە دەروازەکانی ئەم دوو شارەدا ماونەتەوە و کۆنترۆڵی هاتوچۆی هاووڵاتیان دەکەن. ئەم هێزانە و هێزەکانی یەکەی تایبەت لە شەقام و مەیدانە سەرەکییەکانی ئەم دوو شارەدا ئامادەبوونی بەرچاویان هەیە. هەروەها بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە شارەکانی دێولان و سەقزەوە بە دەستمان گەیشتووە، لەبەر…

زیاتر
ئه‌یلول 18, 2023

کوردستان لە ساڵڕۆژی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینیدا؛ مانگرتن و ناڕەزایەتیی خەڵک، سەرکوت و توندوتیژیی حکومەت

ـ مانگرتنی بەربڵاوی بازاڕەکان ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانان (١٦ی سێپتامبەر) هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی و دەسپێکردنی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، زۆربەی شارەکانی کوردستان بە مانگرتنی بەربڵاوی بازاڕ و دووکانەکانەوە ڕۆژیان دەست پێ کرد. ئەم مانگرتنە گشتییە کە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی کوردستان داوایان کرابوو، لە لایەن چالاکان و هاووڵاتیانی کوردستانەوە پێشوازیی لێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دووکان و بازاڕی…

زیاتر

بڵاوکراوەکان

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – خاکەلێوەی ١٤٠٤

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕەشەمەی ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕێبەندانی ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – بەفرانباری ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی ساڵانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ـــ ٢٠٢٤

ئەم ڕاپۆرتە ئاوڕ دەداتەوە لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئاست هاووڵاتیانی کورد لە ئێران لە ساڵی ٢٠٢٤ی زایینیدا. لەم ساڵەیشدا هەروەک ساڵانی ڕابردوو،…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – سەرماوەزی ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین بارودۆخی یازدە هاووڵاتی و چالاکی کوردی سزادراو بە لەسێدارەدان و هەشت هاووڵاتیی دیکە کە لە بەردەم مەترسیی ئەو سزایەدان

لە ئێستەدا ١١ هاووڵاتی و چالاکی کورد بە سزای لەسێدارەدانەوە لە زینداندان و لانیکەم هەشت کەسی دیکەیش لە بەردەم مەترسیی سەپاندنی هەمان سزادان. ئەم…

ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژیی دژ بە ژنانەوە: ژنکوشتن، سەپاندنی سزای لەسێدارەدان، بەندکران، دەرکردن لە کار و دەستبەسەرکردنی ژنانی کورد

ئەم ڕاپۆرتە کە بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبەر ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژیی دژ بە ژنانەوە ئامادە کراوە، ئاوڕ دەداتەوە لە حاڵەتەکانی ژنکوشتن، دەستبەسەرکردن، سەپاندنی سزا…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – گەڵاڕێزانی ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕەزبەری ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی ساڵانە؛ لەسێدارەدانی لانیکەم ١٣٨ بەندکراوی کورد لە ئێراندا

ئەمڕۆ ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی ڕووبەڕووبوونەوەی سزای لەسێدارەداندا، تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بە پشتبەستن بە ئامارە کۆکراوەکانی خۆی…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – خاکەلێوەی ١٤٠٤

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای هەواڵ و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و هەروەها لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵی ڕێکخراوە و ماڵپەڕە چالاکەکانی تر لەم بوارەدا ئامادە کراوە.

بە هۆی قەدەغەبوونی چالاکیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤەوە لە ئێراندا و گوشاری سەر بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەدار و ورد سەبارەت بە هەموو حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ڕووبەڕووی گرفتی فراوان دەبێتەوە. هەر بۆیە ئامار و زانیارییەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە سەرجەم حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناگرێتەوە.

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە خاکەلێوەی ١٤٠٤دا (مارس و ئاوریلی ٢٠٢٥)، لانیکەم دوو کۆڵبەر بە ڕووداوی هاتوچۆ و جەڵدەی دڵ گیانیان لە دەست داوە. شەش بەندکراوی کورد لە زیندانە جیاوازەکانی ئێراندا لە سێدارە دراون. سزای لەسێدارەدانی زیندانییەکی سیاسی لە دیوانی باڵای ئێراندا پەسەند کراوە و دوو هاووڵاتیی دیکەیش سزایان بەسەردا سەپاوە. هەروەها لانیکەم ٣٤ کەسی دیکەیش بە تۆمەتی سیاسی دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی دیکەیش ڕووبەڕووی بانگهێشتکردن و لێپرسینەوە بوونەتەوە. هاوکات هاووڵاتییەک بە دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە و یەک کەسی دیکەیش بریندار بووە.

·       کۆڵبەران

دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی شەهاب کەریمی و عومەر مورادی، خەڵکی شارەکانی سەلاسی باوەجانی و جوانڕۆ، بە ڕووداوی هاتوچۆ و جەڵدەی دڵ لە کات و ڕێگای کۆڵبەریدا گیانیان لە دەست دا.

·       لەسێدارەدان

لانیکەم شەش بەندکراوی کورد کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» و «مادە هۆشبەرەکان» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی بۆکان، کرماشان، کرمان، بەندەرعەباس و کەرەج لە سێدارە دران.

 

·       سزاکان

دیوانی باڵای ئێران سزای لەسێدارەدانی حەمید حسەیننژاد حەیدەرانلووی بە تۆمەتی «بەغی» وەک خۆی پەسەند کردەوە. هەروەها لانیکەم دوو هاووڵاتیی دیکە بە تۆمەتی سیاسی سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپا. لە بڕیارێکی دیکەدا زیندانییەکی سیاسی بۆ ماوەی شەش مانگ لە مافی مۆڵەتی پشووی کاتی بێبەش کرا.

·       دەستبەسەرکردنەکان

لانیکەم ٣٤ هاووڵاتی و چالاکوانی سیاسی، مەدەنی و فەرهەنگیی کوردستان لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، ئیلام و کرماشاندا بە هۆکاری سیاسی لە لایەن دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکانەوە دەستبەسەر کران. لە ناو دەستبەسەرکراواندا دوو منداڵیش دەبینرێت.

لە کۆی ئەم هاووڵاتیانە دوو کەسیان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانەکانی نەغەدە و سنە کراون. ئەگەرچی ١٣ کەس لەم دەستبەسەرکراوانە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراون، بەڵام زۆربەی هەرەزۆریان تا ئێستایش هەر دەستبەسەرن و لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی هەندێکیان هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە

زۆربەی ئەم هاووڵاتیانە بە بۆنەی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی ١٤٠٤ـەوە (٢٠٢٥) لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

·       بانگهێشتکردنەکان

دانیشتنی دادگاییکردنی حەوت چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی سووسەن ڕازانی، سەیدخالید حسەینی، جەمال ئەسەدی، ئێقباڵ شەعبانی، فەردین میرەکی، شەیس ئەمانی و ئارمان سەلیمی لەگەڵ فەرشید عەبدوڵڵاهی، باوکی هوومەن عەبدوڵڵاهی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، لە لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنە بەڕێوە چوو. ئەم هاووڵاتیانە بە تۆمەتەکانی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» و «تێکدانی ئارامی و ئاسایشی گشتی» دادگایی کراون. بەشداریکردنی ئەم هاووڵاتیانە لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی دایکێکی دادخوازی خەڵکی سنەدا وەکوو یەکێک لە بەڵگەکانی ڕووبەڕووکردنەوەی ئەو تۆمەتانە ڕاگەیەنراوە.

هەروەها مەجید دەریایی، زیندانیی سیاسیی پێشووی خەڵکی شنۆ، ڕۆژی ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ (٩ی ئاوریلی ٢٠٢٥) بە هۆی بەشداریکردنەوە لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزدا تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت»ی ڕووبەڕوو کرایەوە و بانگهێشتی بەردەم لقی یەکەمی دادیاریی دادسەرای گشتی و شۆڕشی شنۆ کرا. مەجید دەریایی لە بەردەم دادگادا سەبارەت بە تۆمەتی «بانگەشەکردن لە بەرژەوەندیی گرووپە دژبەرەکانی حکومەتدا» بەرگریی لە خۆی کردووە.

·       دۆخی بەندکراوان

ـ دووهەمین داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی پەخشان عەزیزی، زیندانیی سیاسیی کوردی بەندکراو لە زیندانی ئێڤیندا، لە لایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە ڕەت کرایەوە.

ـ سزای لەسێدارەدانی ناسر بەکرزادە، بەندکراوی کوردی خەڵکی ورمێ کە پێشتر لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «سیخوڕیکردن بۆ ئیسراییل» بەسەریدا سەپابوو، لە دیوانی باڵای ئێراندا هەڵوەشایەوە.

ـ محەممەد ڕەسوولپوور، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شنۆ کە سزای ساڵ و نیوێک بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و زیاتر لە چوار مانگە لە زینداندا ماوەی سزاکە تێدەپەڕێنێت، لە دۆسیەسازییەکی نوێدا تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت»ی ڕووبەڕوو کرایەوە.

ـ هیوا بەهین، زیندانیی سیاسیی کورد کە سزای ٦ مانگ بەندکرانی لە زیندانی بۆکاندا تێدەپەڕاند، دوور لە هەرجۆرە هۆکار و ڕێکارێکی یاسایی و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرا. ئەم زیندانییە سیاسییە لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیدا بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە کە گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ورمێ و لەو زیندانەدا سەرلەنوێ لێپرسینەوەی لێ کراوە.

ـ هادی ڕوستەمی، مێهدی شاهیوەند و مێهدی شەرەفیان، سێ بەندکراوی سزادراو بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە کە لە زیندانی ناوەندیی ورمێدان، لە لایەن جێگری داواکاری گشتیی ئەم شارەوە بانگهێشتی بەردەم نووسینگەی جێبەجێکردنی سزاکانی زیندان کران و پێیان ڕاگەیەنرا کە پاش کۆتاییهاتنی دوایین مۆڵەتی یەک مانگە بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندیی سکاڵاکارەکان، لە ڕۆژانی داهاتوودا و بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکان، ڕێکارە یاساییەکان بۆ گواستنەوەی ئامێری «گیۆتین» بۆ ناو زیندان دەگیرێتە بەر.

ـ حەمید حسەیننژاد حەیدەرانلوو، زندانیی سیاسیی کوردی سزادراو بە لەسێدارەدان، ڕۆژی ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ (١٦ی ئاوریلی ٢٠٢٥) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرا. هاوکات لە ڕاگەیاندننامەیەکی فەرمیدا پارێزەرەکەی ئاگادار کرابووەوە کە پارێزوانەکەی ڕۆژی ٢٩ی خاکەلێوە (١٨ی ئاوریل) لە سێدارە دەدرێت.

وەک پەرچەکردارێک لە بەرانبەر ئەم هەواڵەدا، بنەماڵە و خزمانی حەمید حسەیننژاد لە بەردەم زیندانی ناوەندیی ورمێدا گرد بوونەوە و داوای ڕاگیرانی دەسبەجێی سزای لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە سیاسییەیان کرد. ئەگەرچی سەرۆکی زیندانی ورمێ لە هەمان ڕۆژی هەینی ٢٩ی خاکەلێوەدا (١٨ی ئاوریل) پێی ڕاگەیاندن کە بە فەرمانی داواکاری گشتیی ورمێ پرۆسەی جێبەجێکردنی سزاکە بە شێوەی کاتی ڕاگیراوە، بەڵام مانگرتنی بنەماڵە و خزمەکانی لە بەردەم زیندانەکەدا درێژەی پەیدا کرد و نیگەرانییەکان لە ئاست جێبەجێکردنی لەناکاوی سزاکەدا هەر نەڕەواوەتەوە.

ئەم زیندانییە سیاسییەیش لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی ڕاگیرانی کاتیی پرۆسەی جێبەجێکردنی سزاکە، داوای لێ کردبوون بەردەوام بەدواداچوون بۆ بارودۆخی بکەن و هەوڵەکانیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی یەکجارەکیی سزاکە درێژە پێ بدەن.

·       ژنکوشتن

ئازیتا فەللاحی، ٣٦ ساڵان و خەڵکی شاری قوروە، ڕۆژی ١٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ (٣ی ئاوریلی ٢٠٢٥) لە شاری سونقوڕی کرماشاندا و بە هۆی لێدان و ئەشکەنجەی قورسی هاوسەوەکەیەوە گیانی لە دەست دا.

·       گیانلەدەستدان لە زیندان و دەستبەسەرگەدا

کامران کازمی، بەندکراوی ٣٨ ساڵانی خەڵکی کرماشان، لە دەستبەسەرگەی پۆلیسی ئاگاهیی ورمێدا بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەست دا. ئەگەرچی کاربەدەستانی ئەم دەزگایەی پۆلیس ڕایانگەیاندووە کە کامران کازمی لە هەوڵێکی «خۆکوشتن»دا گیانی لە دەست داوە، بەڵام هەندێ لەوانەی لەگەڵ ئەم هاووڵاتییەدا دەستبەسەر بوون وتوویانە کە هاوبەندییەکەیان لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی پۆلیسدا کوژراوە. کامران کازمی لە دواڕۆژەکانی بەفرانباری ١٤٠٣دا (ژانڤییەی ٢٠٢٥) بە تۆمەتی «دزیکردن» لە ماڵی پەیمان خانزادە، سەرۆکی زیندانی ناوەندیی ورمێ، دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی پۆلیسی ئاگاهیی ئەم شارە.

·       دەسڕێژکردن بۆ سەر هاووڵاتیان

ـ محەممەد حسەینزادە، خەڵکی گوندی «قشڵاق تەرزیلوو»ی ورمێ، بە دەسڕێژی هێزەکانی پۆلیسی ئینتیزامی گیانی لە دەست دا. هێزەکانی پۆلیسی ئینتیزامی لە گەڕەکی «تەرزیلوو» بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و بە گومانی هەڵگرتنی کاڵای قاچاخ دەسڕێژیان لە ئۆتۆمبێلەکەی کرد و لە ئەنجامی دەسڕێژەکەدا ئەم هاووڵاتییە گیانی لە دەست دا.

ـ محەممەد ساڵحی، خەڵکی گوندی «بێکەش»ی بانە، لە سنووری «زەلێ»ی ئەم شارەدا بە دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی حکومەت بە سەختی بریندار بوو. ئەم هاووڵاتییە لە لای سەر و پشتەوە بە سەختی بریندار بووە و ئێستە لە بەشی چاودێرییە تایبەتەکانی نەخۆشخانەیەکی شاری سنە لەژێر چاودێری و دەرماندایە.

  • لەسێدارەدانەکان
  • سزاکان
  • دەستبەسەرکردنەکان
ژمارەناوخەڵکیتۆمەتبەرواری لەسێدارەدانشوێنی لەسێدارەدان
1سەید تەها حەسەنیبۆکان٬ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواکوشتنی بەئەنقەست۱۸ی خاکەلێوەی ١٤٠٤زیندانی بۆکان
2کامبیز فەتحیکرماشان٬ پارێزگای کرماشانکوشتنی بەئەنقەست٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤زیندانی کرماشان
3یادگار ڕەحیمنژادبانە، پارێزگای کوردستانمادە هۆشبەرەکان٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤زیندانی ناوەندیی کرمان
4پەیمان نادریکرماشان٬ پارێزگای کرماشانمادە هۆشبەرەکان٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤زیندانی ناوەندیی بەندەرعەباس
5کەریم ئیسماعیلیشاباد، پارێزگای کرماشانمادە هۆشبەرەکان٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤زیندانی ناوەندیی بەندەرعەباس
6عەلی فەزا دۆستیانیکرماشان٬ پارێزگای کرماشانمادە هۆشبەرەکان٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤زیندانی ناوەندیی کەرەج
ژمارەناوخەڵکیبواری چالاکیتۆمەتسزابەرواردادگای بڕیاردەر
1وەهاب خەدیریپوورمەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتیهاوکاریکردن لەگەڵ حیزبێکی کوردی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەتی ئێراندا۱۰ مانگ بەندکرانسەرەتای خاکەلێوەی ١٤٠٤لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهاباد
2حەمید حسەیننژاد حەیدەرانلووچاڵدێران، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتیبەغی لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە پارتی کرێکارانی کوردستاندا (پ.ک.ک)پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدان٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤لقی ٩ی دیوانی باڵای ئێران
3بێهرووز فەیزیسەقز٬ پارێزگای کوردستانهاووڵاتیبانگەشەی دژ بە حکومەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا۸ مانگ بەندکرانخاکەلێوەی ١٤٠٤لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سەقز
ژمارەناوخەڵکیبواری چالاکیبەرواری دەستبەسەرکردنشوێنی دەستبەسەرکردنڕوونکردنەوە
1ئەحمەد ساعیدیسنە، پارێزگای کوردستانهاووڵاتیسەرەتای خاکەلێوەی ١٤٠٤سنە، پارێزگای کوردستانبە دانانی بارمتە ئازاد کرا
2تەحسین دادڕەسمەریوان، پارێزگای کوردستانزیندانیی سیاسیی پێشوو١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤مەریوان، پارێزگای کوردستانبە دانانی بارمتە ئازاد کرا
3محەممەد نیکپەیمەریوان، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤مەریوان، پارێزگای کوردستان
4ئارام نیکپەیمەریوان، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤مەریوان، پارێزگای کوردستان
5محەممەد ئەشتەکمەریوان، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤مەریوان، پارێزگای کوردستان
6بیلال دادڕەسمەریوان، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤مەریوان، پارێزگای کوردستان
7سەیفوڵڵا خان غەفاریسەقز، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤سەقز، پارێزگای کوردستانبە دانانی بارمتە ئازاد کرا
8چالاک پیرووزیمەریوان، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤مەریوان، پارێزگای کوردستانبە دانانی بارمتە ئازاد کرا
9کاوه داستانمەریوان، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤مەریوان، پارێزگای کوردستانبە دانانی بارمتە ئازاد کرا
10محەممەد قادریمەریوان، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی، منداڵ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤مەریوان، پارێزگای کوردستان
11مەحموود نادریسنە، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤سنە، پارێزگای کوردستانبە دانانی بارمتە ئازاد کرا
12کەیهان تەدبیریمەریوان، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی، منداڵ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤مەریوان، پارێزگای کوردستان
13ئەسعەد باباکەرەمیسنە، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤سنە، پارێزگای کوردستانبە دانانی بارمتە ئازاد کرا
14شنۆ محەممەدیسنە، پارێزگای کوردستانچالاکی مەدەنی٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤سنە، پارێزگای کوردستانبە دانانی بارمتە ئازاد کرا
15ساحێب (ئاریڤان) شاکریسنە، پارێزگای کوردستانچالاکی مەدەنی٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤سنە، پارێزگای کوردستانبە دانانی بارمتە ئازاد کرا
16سیروان حاتەمیسنە، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤سنە، پارێزگای کوردستانبە دانانی بارمتە ئازاد کرا
17شیروان حەیدەریسنە، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤سنە، پارێزگای کوردستانبە دانانی بارمتە ئازاد کرا
18ئیدریس حەیدەریسنە، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤سنە، پارێزگای کوردستانبە دانانی بارمتە ئازاد کرا
19موستەفا هووژەبریسنە، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤سنە، پارێزگای کوردستانبە دانانی بارمتە ئازاد کرا
20کەیوان مینووییمەریوان، پارێزگای کوردستانچالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤مەریوان، پارێزگای کوردستان
21دوکتور بێهزاد دافعیمەریوان، پارێزگای کوردستانپزیشک و زیندانیی سیاسیی پێشوو٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤مەریوان، پارێزگای کوردستان
22کاروان دافعیمەریوان، پارێزگای کوردستانچالاکی مەدەنی٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤مەریوان، پارێزگای کوردستان
23شێخ زاهید شەهابیسەقز، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٤سەقز، پارێزگای کوردستان
24ئومێد مەولوودیانبۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٤بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا
25کووروش فەتحیبۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٤بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا
26محەممەدعەلی ئازەرینەغەدە، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا
27فەرزاد عەبدیدێلوڕان، پارێزگای ئیلامهاووڵاتی١٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤دێلوڕان، پارێزگای ئیلام
28ڕەزا بۆرکهپیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوازیندانیی سیاسیی پێشوو٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوابە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ١٠ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا
29نەریمان ڕەندانیسەقز، پارێزگای کوردستانچالاکی مەدەنی٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤سەقز، پارێزگای کوردستان
30ئاوات باباخانیدیواندەرە، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤دیواندەرە، پارێزگای کوردستان
31سروه پوورمحەممەدیسنە، پارێزگای کوردستانچالاکی فەرهەنگی و مامۆستای زمانی کوردی٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤سنە، پارێزگای کوردستانبە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٥ ساڵ بەندکران ڕەوانەی زیندانی سنە کرا
32زاهیر مەحموودیانشنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا
33محەممەد خزریشنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا
34سەعید زەڕگووشئاودانان، پارێزگای ئیلامهاووڵاتی٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ئاودانان، پارێزگای ئیلام