هێزە ئەمنییەکان دوای داخستنی جادەی سنە بۆ دێولان، مامۆستا بەرزان مەلێکی، بەرنوێژ و وانەبێژی مزگەوتی جامیعی «شێخەین»ی سنە و ژمارەیەک فەقێی ئەم مزگەوتەیان بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دەستبەسەر کرد و ڕێگەیان نەدا درێژە بە سەفەرەکەیان بۆ زاهیدان بدەن. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا مزگەوتی مەکیی زاهیدان ڕایگەیاندبوو کە کۆبوونەوەی «خەتمی بوخاریی شەریف» و ڕێوڕەسمی دەرچوونی قوتابیانی ئایینیی «دارالعلوم»…
زیاترمامۆستا سابیر خودامورادی، بەرنوێژی مزگەوتی گەڕەکی «قەوەخ»ی سەقز، لە لایەن دادگای تایبەتی مەلایانی هەمەدانەوە سزای ١٥ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم مامۆستا کوردە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە لایەن دادگای تایبەتی مەلایانی هەمەدانەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» سزای ١٥ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و ئەم سزایە لە ڕێی تەلەفۆنەوە پێی ڕاگەیەنراوە. ئەم مامۆستایە لە پووشپەڕی…
زیاترکۆمەڵەی ڕاوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بە بۆنەی نۆهەمین ساڵڕۆژی خۆسووتاندنی ناڕەزاییانەی سێ کەس لە پێڕەوانی ئایینی یاری، وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی نیکموراد تاهیری، حەسەن ڕەزەوی و محەممەد قەنبەری، جەختی لەسەر دەستەبەرکردنی مافە ئینسانی و مەدەنییەکانی یارسان کردەوە. لە بەشێکی ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە: «ئەو جووڵەیەی کە دەسپێکەکەی دەگەڕێتەوە بۆ جۆزەردانی ١٣٩٢ (ژوەنی ٢٠١٣) ڕابوون و مافخوازیی کولتووری یارسانی زیاتر و زێدەتر لە هەمیشە بەرجەستە…
زیاترخەیروڵڵا حەقجوویان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. ئەم ئەندامەی کۆمەڵەی ڕاوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان لە ٧ی پووشپەڕدا بە تۆمەتی «سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران» بانگهێشتی بەردەم دادسەرای شاری سەحنە کرابوو و دوای ڕاگەیاندنی تۆمەتەکان ڕەوانەی زیندانی دیزڵئاوای کرماشان کرابوو. خەیروڵڵا حەقجوویان لە ساتەوەختی دەستبەسەربوونەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر تۆمەتەکان و دیاریکردنی بارمتەی قورسدا…
زیاتر