ئێوارەی یەکشەممە ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٣ (٥ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) محەممەد عەزیزی، هاووڵاتیی ٣٥ ساڵانی خەڵکی قەسری شیرینی کرماشان، لە تێرمیناڵی سنووریی «پەروێزخان»ی ئەم شارەدا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە ئینتیزامییەکان و کوژرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، هێزە ئینتیزامییەکان کاتێک کە هەوڵی دەستبەسەرکردنی محەممەد عەزیزییان دەدا لە مەودای نزیکەوە دەسڕێژیان لێ کردووە و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا شان و زگی بە سێ گوللە…
زیاترمحەممەددەماوەند میرزایی، کاسبکاری خەڵکی کامێران کە چەند ڕۆژێک لەمەوپێش لە جادەی کەرەج بۆ تاران کەوتبووە بەر دەسڕێژی هێزەکانی بەشی ڕووبەڕووبوونەوەی کاڵای قاچاخی هێزی ئینتیزامیی ئێران و بریندار بووبوو، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە ناوەندێکی پزیشکیی تاران گیانی لە دەست دا. ئەمە دووەم حاڵەتی کوشتنی کاسبکاران و هاووڵاتیانی کوردە دەستی هێزە ئینتیزامییەکان لە یەک حەفتەی ڕابردوودا. پێشتر و لە ئێوارەی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣دا (١٥ی دیسامبەری…
زیاترڕۆژی ڕابردوو ٢١ی سەرماوەز (١٢ی دیسامبەر) حەبیب ڕەزایی، کۆڵبەری ٥٢ ساڵانی خەڵکی جوانڕۆ، دوای ١٧ ڕۆژ مانەوە لە بەشی چاودێرییە تایبەتەکانی نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشاندا، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم کۆڵبەرە کاتژمێر ١ی بەرەبەیانی ٥ی سەرماوەز (٢٦ی نۆڤامبەر) لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت لە ناوچەی سنووریی نەوسوود کەوتبووە بەر دەسڕێژی هێزە…
زیاترشەوی ڕابردوو ٥ی سەرماوەز (٢٦ی نۆڤامبەر) کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی یاوەر وەیسی لە ناوچە سنوورییەکانی شارۆچکەی نەوسوودی پارێزگای کرماشان کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی یەکشەممە ٥ی سەرماوەز (٢٦ی نۆڤامبەر) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی شارۆچکەی نەوسوود لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانەوە دەسڕێژیان لێ کراوە…
زیاتربەرەبەیانی ئەمڕۆ ٥ی سەرماوەز (٢٦ی نۆڤامبەر) فارووق عەلیزادە، منداڵەکۆڵبەری ١٧ ساڵانی خەڵکی شارۆچکەی ڕەبەتی شاری سەردەشت، لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان کوژراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی سەرماوەز (٢٦ی نۆڤامبەر) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانەوە دەسڕێژیان لێ کرا کە لە…
زیاترئەسعەد حەسەنپوور، کۆڵبەری ٢٥ ساڵانی خەڵکی سەقز کە شەوی ڕابردوو لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان بریندار ببوو، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی سەرماوەز (٢٢ی نۆڤامبەر)، ئەم کۆڵبەرە کە لە لای سکەوە کەوتبووە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و بریندار ببوو، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە…
زیاترشەوی چوارشەممە ٢٤ی گەڵاڕێزان (١٥ی نۆڤامبەر) گرووپێک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی جەلال حەیدەریان کوژرا. تەنها لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢ کۆڵبەر لەم ناوچە سنوورییەدا بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان کوژراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە شەوی چوارشەممە لە ئەنجامی دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکاندا لە کۆڵبەران لە ناوچەی سنووریی…
زیاترئێوارەی ڕۆژی ١٦ی گەڵاڕێزان (٧ی نۆڤامبەر) کاسبکارێکی خەڵکی سەقز بە ناوی ئازاد ستارپەنا لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان، دوای دەمەقڕەیەک لەگەڵ هێزە سنوورپارێزەکاندا کەوتووەتە بەر دەسڕێژی ئەو هێزانەوە و کوژراوە. هەروەها لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٧ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی بانە و نەوسوود بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان بریندار بوون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە شەوی ١٦ی گەڵاڕێزان…
زیاتربەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی ڕەزبەر (٥ی ئۆکتۆبەر) ژنێکی ٢١ ساڵان بە ناوی شەهین ئیبراهیمزادە لە نزیک گوندی «گوڵان»ی شاری سەردەشتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە دەستی باوک و مامەی کوژراوە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە لانیکەم ١٤ ژن و کچ-منداڵ لە شارە جیاوازەکانی کوردستاندا بە دەستی پیاوانی بنەماڵە کوژراون.
زیاتر