کۆڵبه‌ران ئارشیڤ – KHRN

ته‌مموز 8, 2024

کوژرانی کۆڵبەری لاو ئەیوب محەممەدی و برینداربوونی شەش کۆڵبەری دیکە بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود

لە ئەنجامی دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکاندا لە دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود، ئەیوب محەممەدی، کۆڵبەری لاوی خەڵکی جوانڕۆ، گیانی لە دەست دا و ٦ کۆڵبەری دیکەیش بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی ١٨ی پووشپەڕ (٨ی جولای) لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی کرماشان دەستەیەک کۆڵبەر لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و لە…

زیاتر
حوزه‌یران 21, 2024

کوژرانی کۆڵبەری لاو ئەرکان باڵواسە بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە هەورامان

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١ی پووشپەڕ (٢١ی ژوەن) کۆڵبەرێکی ٢٩ ساڵان بە ناوی ئەرکان باڵواسە لە ناوچەی سنووریی «تەتە»ی هەورامانی سەر بە سەوڵاوا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گیانی لە دەست دا. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١ی پووشپەڕ (٢١ی ژوەن) لە بەرزاییە سنوورییەکانی «تەتە»ی هەورامان دەستەیەک کۆڵبەر بەبێ ئەوەی هەڵگری هیچ جۆرە کاڵایەک بن، لە…

زیاتر
حوزه‌یران 5, 2024

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە نەوسوود

لە ئەنجامی دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەكانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشاندا، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی هەژیر مەحموودپوور گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئێوارەی سێشەممە ١٥ی جۆزەردان (٤ی مەی) هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کرد کە لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کۆڵبەرێکی…

زیاتر
حوزه‌یران 4, 2024

برینداربوونی سێ كۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەكانی ئێران لە ناوچە سنوورییەكانی بانە و مەریوان

سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی پەرویز قادری، مزەفەر ئەسەدڕوخ و سەلاح (پاشناو نەزانراوە) لە ئەنجامی دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەكانی ئێراندا لە ناوچە سنوورییەكانی بانە و مەریوان بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی جۆزەردان (٤ی ژوەن) کۆڵبەرێکی ٢٩ ساڵانی خەڵکی سەقز بە ناوی پەرویز قادری لە ناوچەی سنووریی «نێروان»ی بانە کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەكانی ئێران و بە سەختی بریندار…

زیاتر
حوزه‌یران 3, 2024

کۆڵبەرێک بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە کەوتە ناو ڕووبارێکی سەردەشت و گیانی لە دەست دا

کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی «وەڵیو»ی سەردەشت بە ناوی ڕەحیم ئیبراهیمی لە ئەنجامی ڕاوەدوونان لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە، لە ناوچە سنوورییەکانی قەندیلی سەردەشت کەوتە ناو ڕووبارێکەوە و گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، دوانیوەڕۆی هەینی ١١ی جۆزەردان (٣١ی مەی) دەستەیەک کۆڵبەر لە کاتی گەڕانەوە و لە ڕێگای کۆڵبەریدا، لە ناوچەی «مێرگەژان»ی چیای قەندیل کەوتنە ناو بۆسەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە…

زیاتر
ئایار 28, 2024

کوژرانی کۆڵبەرێکی لاو بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە بانە

ڕۆژی سێشەممە ٨ی جۆزەردان (٢٨ی مەی) لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە و لە ئەنجامی دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێراندا، کۆڵبەرێکی ١٩ ساڵانی خەڵکی سەردەشت بە ناوی سینا ڕەسوولزادە گیانی بەخت کرد. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٨ی جۆزەردان (٢٨ی مەی) هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە…

زیاتر
ئایار 16, 2024

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە بانە

بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گوڵان (١٦ی مەی) کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەقز بە ناوی واحید قادرپوور لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و کوژرا. لە سەرەتای گوڵانەوە (٢٠ی ئاوریل) تا ئێستا ٧ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت، بانە و سەقز بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران کوژراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گوڵان (١٦ی مەی)…

زیاتر
ئایار 9, 2024

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە خاکی هەرێمی کوردستاندا

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گوڵان (٩ی ئاوریل) کۆڵبەرێک بە ناوی سالار ئەحمەدی لە ناوچەی سنووریی چیای قەندیل لە نێوان سەردەشت و هەرێمی کوردستاندا کەوتە بەر دەسڕێژی گوللەی دۆشکەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و کوژرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گوڵان (٩ی ئاوریل) هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە دیوی هەرێمی کوردستانی چیای قەندیلدا بە دۆشکە دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە…

زیاتر
ئایار 6, 2024

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٦ گوڵان (٥ی مەی) کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە ناوی عەتا ڕوستەمپوور لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و کوژرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران کە لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی عەتا ڕوستەمپوور گیانی لە دەست…

زیاتر

بڵاوکراوەکان

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – جۆزەردانی ١٤٠٣ (ئاوریل و مەیی ٢٠٢٤)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – گوڵانی ١٤٠٣ (ئاوریل و مەیی ٢٠٢٤)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – خاکەلێوەی ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی ساڵانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ـ ١٤٠٢ی هەتاوی

ئەم ڕاپۆرتە ئاوڕ دەداتەوە لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئاست هاووڵاتیانی کورد لە ئێران لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاویدا(٢١ی مارسی ٢٠٢٣ تا ٢١ی مارسی…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕەشەمەی ١٤٠٢ (فێبرییە و مارسی ٢٠٢٤)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕێبەندانی ١٤٠٢

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – بەفرانباری ١٤٠٢ (دیسامبەری ٢٠٢٣، ژانڤییەی ٢٠٢٤)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی ساڵانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ـــ ٢٠٢٣

ئەم ڕاپۆرتە ئاوڕ دەداتەوە لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئاست هاووڵاتیانی کورد لە ئێران لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا. لەم ساڵەیشدا هەروەک ساڵانی ڕابردوو،…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – سەرماوەزی ١٤٠٢ (نۆڤامبەر و دیسامبەری ٢٠٢٣)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – گەڵاڕێزانی ١٤٠٢ (ئۆکتۆبەر و نۆڤامبەری ٢٠٢٣)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕەزبەری ١٤٠٢ (سێپتامبەر و ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – جۆزەردانی ١٤٠٣ (ئاوریل و مەیی ٢٠٢٤)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە.

بە هۆی قەدەغەبوونی چالاکیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤەوە لە ئێراندا و گوشاری سەر بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەدار و ورد ڕووبەڕووی گرفتی فراوان دەبێتەوە.

هەر بۆیە ئامار و زانیارییەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە سەرجەم حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناگرێتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای هەواڵ و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و هەروەها لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵی ڕێکخراوە و ماڵپەڕە چالاکەکانی تر لەم بوارەدا ئامادە کراوە.

 

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە جۆزەردانی ١٤٠٣دا (مەی و ژوەنی ٢٠٢٤):

  • کۆڵبەران

سینا ڕەسوولزادە و هەژیر مەحموودپوور، دوو کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت و جوانڕۆ، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی بانە و سەردەشتدا کوژران. ڕەحیم ئیبراهیمییش دوای ڕاوەدوونران لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت کەوتە ناو ڕووبارەوە و گیانی لە دەست دا.

هەروەها لانیکەم ٤ کۆڵبەر بە دەسڕێژ و دوو کۆڵبەریش بە لێدان و ئەشکەنجەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای کوردستان بریندار بوون.

  • ژنکوشتن

لەیلا پایمەرد، خەڵکی پیرانشار، وەک دەگوترێت لەبەر «کێشەی خێزانی» لە لایەن هاوسەرەکەیەوە ئاگری تێ بەر درا و چەند ڕۆژ دواتر بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.

  • تەقینەوەی مین

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئیسماعیل عەزووزەممە و هادی غونچەدۆست بە تەقینەوەی مین و تەقەمەنیی سەربازی لە شارەکانی شنۆ و بانە گیانیان لە دەست دا. هەروەها چوار کەسی دیکەیش هەر بە تەقینەوەی مین بریندار بوون.

  • دەستبەسەرکردن

لانیکەم ٢٧ هاووڵاتی، هونەرمەند، وەرزشوان و چالاکی سیاسی و مەدەنیی کورد لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئیلام، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، کرماشان، تاران و خوراسانی ڕەزەویدا بە تۆمەتی سیاسی لە لایەن هێزە ئەمنی و دادوەرییەکانەوە دەستبەسەر کران. لەسەر چارەنووسی هەندێکیان تا ئێستا هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

لەم نێوانەدا هووشمەند مورادی، زەهرا نەبیزادە و سەجاد مورادیوەندان پێشتریش لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا دەستبەسەر کرابوون. هەروەها سێ کەسیش، یەکیان ڕەزا بەبرنژادی برای مێهدی بەبرنژاد لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە قووچان، لەبەر بڵاوکردنەوەی بابەت سەبارەت بە مردنی ئیبراهیم ڕەییسیی سەرکۆماری پێشووی ئێران دەستبەسەر کراون.

  • سەپاندنی سزا

لانیکەم ٣ چالاکی کورد لە لایەن دادگاکانی شۆڕشی ئیسلامیی بۆکان، جوانڕۆ، سنە و تارانەوە بە تۆمەتی سیاسی ڕووبەڕووی سزای بەندکران و دوورخستنەوە بوونەتەوە.

ـ ژینا مودەڕیس گورجی، ڕۆژنامەوان و چالاکی بواری مافەکانی ژنان، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەوە بە تۆمەتی «پێکهێنانی گرووپ و دەستەی نایاسایی بە مەبەستی ڕووخاندنی حکومەت»، «هاوکاریکردن لەگەڵ دەوڵەتانی دژبەردا» و «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» بە گشتی سزای ٢١ بەندکران و دوورخستنەوە بۆ زیندانی هەمەدانی بەسەردا سەپا.

  • بنەماڵەی دادخوازان

ڕەزا بەبرنژاد، برای مێهدی بەبرنژاد، لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە قووچان کە ڕۆژی ٣١ی گوڵان (٢٠ی مەی) لەبەر بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە لاپەڕەی ئینستاگرامەکەی خۆیدا سەبارەت بە مردنی ئیبراهیم ڕەییسی، سەرکۆماری پێشووی ئێران و ئەندامی لیژنەی مەرگ لە دەیەی ٦٠ی هەتاویدا (٨٠ی زایینی) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، ڕۆژی ١٣ی جۆزەردان (٢ی ژوەن) بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی قووچان ئازاد کرا، بەڵام ڕۆژی ١٧ی جۆزەردان (٦ی ژوەن) دیسان دەستبەسەر کرایەوە و تا ئێستایش هەر لە زیندانی قووچاندایە.

  • ئازادیی ئایین و مەزهەب

پووریا و شوجاع مینەتی، دوو برای کوردی زیندانیی سیاسیی خەڵکی شاری سەحنەی کرماشان کە خەریکی تێپەڕاندنی سزای ساڵێک بەندکران لە زیندانی کراوەدا بوون، دوای ئەوەی بە مەبەستی خۆناساندنی ئاسایی و ڕۆژانە سەردانی زیندانی کراوەی کانی چەرمێ (چشمەسفید)ی کرماشانیان کردبوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کران.

سزای لەسێدارەدانی مامۆستا محەممەد خزرنژاد، مامۆستای ئایینیی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی کە ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی«افساد فی‌الارض» لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامییەوە دەر کرابوو و لە خاکەلێوەی ئەمساڵدا (سەرەتای ئاوریل) لە لایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە پەسەند کرابوو، بە پلەیەک کەمکردنەوە گۆڕدرا بۆ سزای بەندکران.

  • مافە پیشەییەکان

سومەییە ئەختەرشومار، ئەندامی کارای ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان، بە بڕیاری لیژنەی یەکەمی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییە ئیدارییەکانی فەرمانبەرانی پارێزگای کوردستان لە کار دەرکرا. ئەم بڕیارە لە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٢دا (١٧ی مارسی ٢٠٢٤) دەر کراوە و لە مانگی جۆزەرداندا بە شێوەی فەرمی بە خۆی ڕاگەیەنراوە.

ئەم مامۆستایەی زمانی ئینگلیزی بە پێشینەی ١٧ ساڵ کارکردنەوە تۆمەتبار کراوە بە «لایەنگریکردن و پاڵپشتیکردن لە گرووپە دژبەرەکان»، «بڵاوکردنەوەی بابەتی سووکایەتیئامێز و هەواڵی درۆ دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران»، «ئەندامبوونی چالاکانە لە کاناڵە نایاساییەکانی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایاندا»، «داڕشتنی پرسیاری تاقیکردنەوە ناوخۆییەکان بە ئاڕاستی پاڵپشتیکردندا لە ئاژاوەگێڕەکان» و «پاڵپشتیکردن لە گرووپە دژبەرەکان».

  • دۆخی زیندانیانی سیاسی

ـ کامران شێخە، زیندانیی مەزهەبیی کوردی مەحکووم بە لەسێدارەدان، ڕۆژی ١٢ی جۆزەردان (١ی ژوەن) بە هۆکاری نادیار لە زیندانی قزلحەساری کەرەجەوە ڕەوانەی زیندانی مەهاباد کرا.

ـ  شەهرام کازمیان، زیندانیی سیاسیی کورد، دوای ئەوەی لە لایەن پاسەوانەکانی زیندانی ناوەندیی ورمێوە ئەشکەنجە درا، بە دەستووری سەرۆکی زیندان ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەروونپزیشکیی ڕازی لە شاری ورمێ کرا.

ـ کەمال لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانبەختکردووانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە دێولان، تا ئێستایش بە بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتییەوە و بەبێ ڕەچاوکردنی مافی وەرگرتنی پارێزەر، خزمەتگوزاریی پزیشکی و دیدار لەگەڵ بنەماڵەدا، لە دۆخێکی هەڵپەسێردراو لە زیندانی کامێراندا ڕاگیراوە.

ـ ئەنوەر چالشی، زیندانیی سیاسیی کورد کە تووشی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە بووە، بە هۆی ناجێگیربوونی دۆخی تەندروستییەوە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی خومەینی لە ورمێ.

ـ کەیوان ڕەشۆزادە، زیندانیی سیاسیی کورد کە بە هۆی مانگرتنەوە لە خواردن لە بەندی ئەمنی زیندانی ناوەندیی ورمێدایە، بۆ ماوەی چەند ڕۆژ ڕەوانەی دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە سەربازگەی ئەلمەهدیی ورمێ کرا و کەوتە بەر لێپرسینەوە و هەڕەشەی کاربەدەستانی ئەم دەزگا سەربازی-ئەمنییەوە.

ـ وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی، دوو زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی ئێڤیندا، وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست گواستنەوەی وریشە مورادیدا لە بەندی ژنانەوە بۆ بەندی ٢٠٩ی ئەم زیندانە، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ مانیان لە خواردن گرت.

ـ ئەمیر سەیدی، زیندانیی سیاسیی کورد، لەبەر ڕێگریکردنی بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی ورمێ لە پێدانی مۆڵەتی پشووی کاتی نەیتوانی لە ڕێوڕەسمی چلەی باوکیدا بەشداری بکات.

  • برینداربوونی هاووڵاتیان

ـ دوو هاووڵاتیی کورد بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی شنۆ بریندار بوون.

  • دەستبەسەرکردنەکان
  • ژنکوشتن
  • کۆڵبەران
  • سزاکان
  • تەقینەوەی مین
ژمارەناوخەڵکیشوێنی دەستبەسەرکرانبەرواری دەستبەسەرکردنبواری چالاکیشوێنی ڕاگیران و دوایین دۆخ
١سەلاح سوڵتانیگوندی سەرۆکانیپیرانشار٢ی جۆزەردانهاووڵاتی
٢ئەمیر فەقێگوندی خورەنجپیرانشار٢ی جۆزەردانهاووڵاتی
٣تاهیر زێوەپیرانشارپیرانشار٢ی جۆزەردانهاووڵاتی
٤ئیبراهیم خیشکارگوندی دەلی سەوڵاوامەریوانسەرەتای جۆزەردانهاووڵاتی
٥ئەشکان ئیسماعیل‌نژادگوندی قاجەریی بۆکانبۆکان٢ی جۆزەردانهاووڵاتی دوای بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەبارەت بە مردنی ئیبراهیم ڕەییسی دەستبەسەر کرا
٦زانا حەسەنزادهبۆکانبۆکان٢ی جۆزەردانگۆرانیبێژی ڕەپ دوای بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەبارەت بە مردنی ئیبراهیم ڕەییسی دەستبەسەر کرا
٧هێمن ئاتەشتەربۆکانبۆکانسەرەتای جۆزەردانهاووڵاتی
٨هووشمەند مورادیتیکابتاران٥ی جۆزەردانهاووڵاتی و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵانی ژن، ژیان، ئازادی
٩عومەر بزغەمپیرانشارپیرانشار٦ی جۆزەردانهاووڵاتی
١٠شوعەیب فەلاحیگوندی دەرەتفێی مەریوانمەریوان٨ی جۆزەردانهاووڵاتیدوای بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر کرا
١١زەهرا نەبیزادهمەهابادمەهاباد٨ی جۆزەردانهاووڵاتی و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵانی ژن، ژیان، ئازادیدوای بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستبەسەر کرا
١٢سەجاد مورادیوەندانئاودانانئاودانان٩ی جۆزەردانهاووڵاتی و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵانی ژن، ژیان، ئازادیدوای بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە لاپەڕەی ئینستاگرامەکەی خۆیدا سەبارەت بە مردنی ئیبراهیم ڕەییسی بۆ دادگای ئەم شارە بانگ کرا و دەستبەسەر کرا
١٣هه‌تاو ئەکرەمیتیکاببۆکان١٠ی جۆزەردانهاووڵاتیدوای هێرشکردنی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی لە گوندی یەنگیجەی بۆکان دەستبەسەر کرا
١٤ئەفسانه شاهیبۆکانبۆکان١٠ی جۆزەردانوەرزشوان
١٥عوسمان گەلاوێژیپیرانشارپیرانشار١٠ی جۆزەردانهاووڵاتی
١٦حەمیدڕەزا ئەروانهئیلامئیلام١١ی جۆزەردانهاووڵاتی
١٧مەتین (زانیار) مێهدیزادهشنۆشنۆ١٣ی جۆزەردانهاووڵاتی
١٨عادڵ حاجی خەلانیگوندی سیسەری شارۆچکەی ڕەبەتی سەردەشتسەردەشت١٣ی جۆزەردانهاووڵاتی
١٩یوونس نەبیزادهگوندی دەلۆورمێ١٧ی جۆزەردانهاووڵاتی
٢٠ڕەزا بەبرنژادقووچانقووچان١٧ی جۆزەردانئەندامی بنەماڵەی دادخوازان تەنها ٤ ڕۆژ دوای ئازادکرانی کاتی بە بارمتە، سەرلەنوێ دەستبەسەر کرایەوە
٢١حەیدەر فەتاحیمەریوانمەریوان١٩ی جۆزەردانهاووڵاتی
٢٢محەممەدئەمین محەممەدیپیرانشارپیرانشار٢١ی جۆزەردانهاووڵاتیی ٧٣ ساڵاندەستبەسەرکردن و گوازرانەوە بۆ زیندانی نەغەدە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٢ ساڵ بەندکران
٢٣فەرید بادیدەستدیواندەرەدیواندەره٢٣ی جۆزەردانهاووڵاتی
٢٤پووریا منەتیسەحنەکرماشانجۆزەردانهاووڵاتیی یارسان
٢٥شوجاع منەتیسەحنەکرماشانجۆزەردانهاووڵاتیی یارسان
٢٦جەعفەر (دارا) ئەمینیبۆکانبۆکان٢٦ی جۆزەردانزیندانیی سیاسیی پێشوو و چالاکی مەدەنی
ژمارەناوشوێنی ڕووداوبەرواری ڕوودانڕوونکردنەوە
١لەیلا پایمەردپیرانشار٢٧ی جۆزەردان۳۲ ساڵان، دایکی دوو کچی ١٣ و ٩ ساڵان، بە هۆی کێشەی خێزانییەوە لە لایەن هاوسەرەکەیەوە ئاگری تێ بەر درا و ٤ ڕۆژ دواتر لە نەخۆشخانەی ورمێ گیانی لە دەست دا.
ژمارەناوخەڵکیشوێنی ڕووداوبەرواری ڕوودانکوژراو – بریندارڕوونکردنەوە
١سینا ڕەسوولزادەنەڵاسی سەردەشتبانه٨ی جۆزەردانکوژراو۱۹ ساڵان٬ بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٢ڕەحیم ئیبراهیمیسەردەشتسەردەشت١١ی جۆزەردانکوژراوکەوتنە ناو ڕووبار لە ئەنجامی ڕاوەدوونانی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێراندا
٣موزەفەر ئەسەدڕوخمەریوانمەریوان١٤ی جۆزەردانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٤پەرویز قادریسەقزبانه١٥ی جۆزەردانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٥سەلاح (پاشناو نەزانراوە)سەوڵاوای مەریوانتەتەی هەورامانی مەریوان١٥ی جۆزەردانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٦هەژیر مەحموودپوورجوانڕۆنەوسوود١٦ی جۆزەردانکوژراوبە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٧شادمان پایامەریوانتەتەی هەورامانی مەریوان٢١ی جۆزەردانبریندارلێدان و ئەشکەنجە لە لایەن بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە
٨ناسێح (پاشناو نەزانراوە)کەڵاتەرزانی سنەتەتەی هەورامانی مەریوان٢١ی جۆزەردانبریندارلێدان و ئەشکەنجە لە لایەن بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە
٩ئارمان حسەینیسەقزبانه٢٢ی جۆزەردانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
ژمارەناوخەڵکیتۆمەتبەرواری دەرکردندادگای بڕیاردەرڕێژەی سزاڕوونکردنەوە
١مێهدی مەجیدیبۆکانپاڵپشتیکردن لە دەوڵەتی ئیسراییل، بانگەشەی دژ بە حکومەت و سووکایەتیکردن بە ڕێبەرسەرەتای جۆزەردانلقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی بۆکانبە گشتی ٥ ساڵ بەندکران
٢ئیرەج محەممەدزادەجوانڕۆبڵاوکردنەوەی بابەتی درۆ و تێکدانی ڕای گشتی١ی جۆزەردانلقی ۱۰۱ی دادگای کەیفەریی جوانڕۆ شهرستان جوانرود٢ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوڕۆژنامەوان، سەرنووسەری حەفتەنامەی «دەنگی هەورامان » و بەڕێوەبەری کاناڵی «تیتر غرب»
٣ژینا مودەڕیس گورجیسنەپێکهێنانی گرووپ و دەستەی نایاسایی بە مەبەستی ڕووخاندنی حکومەت، هاوکاریکردن لەگەڵ دەوڵەتانی دژبەردا و بانگەشەی دژ بە حکوومەتسەرەتای جۆزەردانلقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەبە گشتی ٢١ بەندکران و دوورخستنەوە بۆ زیندانی هەمەدانڕۆژنامەوان، چالاکی بواری مافەکانی ژنان و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی
٤مامۆستا محەممەد خزرنژادبۆکانافساد فی‌الارض٬ زیانگەیاندن بە یەکپارچەیی یان سەربەخۆیی وڵات و بانگەشەی دژ بە حکومەت ناوەڕاستی جۆزەردانکۆمیسیۆنی لێخۆشبوون و بەخشینهەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانمامۆستای کوردی سوننە
ژمارەناوشوێنی تەقینەوەبەرواری ڕووداندۆخڕوونکردنەوە
١ئیسماعیل عەزووزەممەبەرزاییە سنوورییەکانی کێله‌شین١ی جۆزەردانکوژراوڕۆژی ١ی جۆزەردان (٢١ی مەی) گرووپێک لە هاووڵاتیانی خەڵکی شنۆ بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهاری چووبوونە بەرزاییە سنوورییەکانی «کێلەشین»ی شنۆ کە مینێکیان پێدا تەقییەوە. لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیەدا ئیسماعیل عەزووزەممە گیانی لە دەست دا و دوو برایش بە ناوەکانی سەیدهادی مووسەوی و سەیدهێمن مووسەوی بریندار بوون.
٢سەیدهادی مووسەویبەرزاییە سنوورییەکانی کێله‌شین١ی جۆزەردانبریندارڕۆژی ١ی جۆزەردان (٢١ی مەی) گرووپێک لە هاووڵاتیانی خەڵکی شنۆ بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهاری چووبوونە بەرزاییە سنوورییەکانی «کێلەشین»ی شنۆ کە مینێکیان پێدا تەقییەوە. لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیەدا ئیسماعیل عەزووزەممە گیانی لە دەست دا و دوو برایش بە ناوەکانی سەیدهادی مووسەوی و سەیدهێمن مووسەوی بریندار بوون.
٣سەیدهێمن مووسەویبەرزاییە سنوورییەکانی کێله‌شین١ی جۆزەردانبریندارڕۆژی ١ی جۆزەردان (٢١ی مەی) گرووپێک لە هاووڵاتیانی خەڵکی شنۆ بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهاری چووبوونە بەرزاییە سنوورییەکانی «کێلەشین»ی شنۆ کە مینێکیان پێدا تەقییەوە. لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیەدا ئیسماعیل عەزووزەممە گیانی لە دەست دا و دوو برایش بە ناوەکانی سەیدهادی مووسەوی و سەیدهێمن مووسەوی بریندار بوون.
٤ناسنامە نادیارپیرانشار٢ی جۆزەردانبریندارسەربازی یەکەی پاسەوانی سنوور، لەم تەقینەوەیەدا پاژنەی پێی پەڕی.
٥ناسنامە نادیارگوندی ئاق داغ٥ی جۆزەردانبریندارشۆفێری کومباین، لە کاتی کاری کشتوکاڵدامینێکی پێدا تەقییەەوە و بریندار بوو.
٦هادی غونچەدۆستبانه٢٨ی جۆزەردانکوژراوبە هۆی تەقینەوەی تەقەمەنیی سەربازییەوە کوژرا.