قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی مین ئارشیڤ – KHRN

گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەک بە هۆی تەقینەوەی تەقەمەنیی سەربازییەوە لە بانە

ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی جۆزەردان (١٧ی ژوەن) لە ڕووداوێکی تەقینەوەی تەقەمەنیی سەربازیی پاشماوەی شەڕی ئێران و ئێراقدا، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی «زەلێ»ی بانە بە ناوی هادی غونچەدۆست بریندار بوو و بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی جۆزەردان (١٧ی ژوەن) ئەم هاووڵاتییە سەرقاڵی دەسکاریکردنی کۆمەڵێک چەکوچۆڵی سەربازی بوو کە بووە هۆی تەقینەوەی و…

زیاتر

گیانبەختکردنی هاووڵاتییەک و برینداربوونی دوو برا بە تەقینەوەی مین لە شنۆ

بە هۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی «کێلەشین»ی شنۆدا هاووڵاتییەک بە ناوی ئیسماعیل عەزووزەممە گیانی لە دەست دا و دوو برایش بە ناوەکانی سەیدهادی مووسەوی و سەیدهێمن مووسەوی بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١ی جۆزەردان (٢١ی مەی) ئەم سێ هاووڵاتییە لە کاتی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهاریدا لە بەرزاییە سنوورییەکانی «کێلەشین»ی شنۆ مینێکیان پێدا تەقییەوە. لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەم مینەدا…

زیاتر

لە گیەڵان هاووڵاتییەک بە هۆی تەقەمەنیی سەربازییەوە گیانی لە دەست دا

ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گوڵان (٢١ی ئاوریل) هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئەختەر خانم مورادی، خەڵکی گوندی «گۆڕسفید»ی شاری گیەڵانی کرماشان کە بە هۆی تەقینەوەی کۆمەڵێک تەقەمەنیی پاشماوەی شەڕی ئێران و ئێراقەوە بریندار ببوو، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم هاووڵاتییە کوردە کە ئاسنەکۆنەی کۆ دەکردەوە، ڕۆژی شەممە ١ی گوڵان (٢٠ی ئاوریل) بە هۆی تەقینەوەی…

زیاتر

مەرگی کرێکارێک بە تەقینەوەی مینە بەجێماوەکانی شەڕی ئێران و ئێراق لە سەلاسی باوەجانی

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی گوڵان (٩ی مەی) کرێکارێک بە ناوی عەزیزموراد شەمس کە ڕۆژی پێشتری بە هۆی تەقینەوەی مینە بەجێماوەکانی شەڕی ئێران و ئێراقەوە لە نزیک دەروازەی ئاوبەندی «چەنگەران»ی ناوچەی ئەزگەلەی شاری سەلاسی باوەجانیی پارێزگای کرماشان بریندار ببوو، لەبەر قورسبوونی برینەکانی لە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان گیانی لەدەست دا. ئەم کرێکارە ٤٣ ساڵەیەی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو کە لە…

زیاتر

برینداربوونی هاووڵاتییەک بە تەقینەوەی مین لە قەسری شیرین

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خاکەلێوە (١٠ی ئاوریل) ئەندامێکی کۆمپانیای هەڵگرتنەوەی مین بە هۆی تەقینەوەی مینێکەوە لە ناوچە سنوورییەکانی شاری قەسری شیرینی پارێزگای کرماشان، بە قورسی بریندار بووە. ئەم هاووڵاتییە کە هەردوو دەست و دەموچاوی بە قورسی بریندار بووە، بە مەبەستی دەرمانکردن ڕەوانەی ناوەندێکی پزیشکیی کرماشان کراوە. هەموو ساڵ بە هۆی تەقینەوەی مینە چێندراوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و ئێراقەوە…

زیاتر

کوژرانی هاووڵاتییەک بە تەقینەوەی مین لە ئیلام

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕەشەمە (٢٠ی فێبرییە) هاووڵاتییەک بە ناوی عەبدولحسەین قەدیمی بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لە ناوچەی سنووریی «میمک»ی ئیلام گیانی لەدەست داوە. ئەم هاووڵاتییە ٦٠ ساڵەیە خەڵکی گوندی «کەلکەل ئاسمانئاوا»ی شیروان چەرداوڵی پارێزگای ئیلام و سەرقاڵی ئاژەڵداری بووە.

زیاتر

كوژران و بریندار بوونی دوو هاووڵاتی به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نیی جه‌نگییه‌وه‌

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی خەرمانان (١٥ی سێپتامبر) بە هۆی تەقینەوەی کۆمەڵێک تەقەمەنیی پاشماوەی شەڕی ئێران و ئێراقەوە لە گوندی «گراویان»ی شاری گیلانی ڕۆژئاوای پارێزگای کرماشان، هاووڵاتییەکی ٣٢ ساڵان بە ناوی ڕەزا ئاقایی کوژراوە و شەکەر ئەحمەدی، دایکە ٦٥ ساڵانەکەی ئەم هاووڵاتییەیش بە قورسی بریندار بووە. دەوترێت ڕەزا ئاقایی دوای ئەوەی گوللەهاوەنێکی دۆزیوەتەوە ویستوویەتی دەسکاریی بکات و وەک…

زیاتر
ئاب 19, 2022

لە بانە کۆڵبەرێک بە تەقینەوەی مین بە قورسی بریندار بوو

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٧ی گەلاوێژ (١٨ی ئاگۆست) کۆڵبەرێک بە ناوی «مەحموود عوسمانیی جەنگەسەر» بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان بە قورسی بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرەی خەڵکی گوندی «جەنگەسەر»ی سەڵماس لەم تەقینەوەیەدا پێیەک و هەردوو چاوەکەی لەدەست داوە. دەوترێت بنەماڵەی ئەم کۆڵبەرە لەبەر هەژاری و دەستکورتی توانای گواستنەوەی ناوبراویان بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی شاری…

زیاتر

بڵاوکراوەکان

ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژیی دژ بە ژنانەوە: ژنکوشتن، سەپاندنی سزای لەسێدارەدان، بەندکران، دەرکردن لە کار و دەستبەسەرکردنی ژنانی کورد

ئەم ڕاپۆرتە کە بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبەر ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژیی دژ بە ژنانەوە ئامادە کراوە، ئاوڕ دەداتەوە لە حاڵەتەکانی ژنکوشتن، دەستبەسەرکردن، سەپاندنی سزا…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – گەڵاڕێزانی ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕەزبەری ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی ساڵانە؛ لەسێدارەدانی لانیکەم ١٣٨ بەندکراوی کورد لە ئێراندا

ئەمڕۆ ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی ڕووبەڕووبوونەوەی سزای لەسێدارەداندا، تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بە پشتبەستن بە ئامارە کۆکراوەکانی خۆی…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – خەرمانانی ١٤٠٣ (ئاگۆست و سێپتامبەری ٢٠٢٤)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

پێگەی زانیارییەکانی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبیی کورد (هیوا) دەستی بە کار کرد

هاوکات لەگەڵ دەیەم ساڵی دامەزراندنی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا، پێگەی زانیارییەکانی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبیی کورد لە ئێراندا (هیوا) دەستی بە کار کرد. ئەم…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – گەلاوێژی ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – پووشپەڕی ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – جۆزەردانی ١٤٠٣ (مەی و ژوەنی ٢٠٢٤)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – گوڵانی ١٤٠٣ (ئاوریل و مەیی ٢٠٢٤)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – خاکەلێوەی ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – گەڵاڕێزانی ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە.

بە هۆی قەدەغەبوونی چالاکیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤەوە لە ئێراندا و گوشاری سەر بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەدار و ورد ڕووبەڕووی گرفتی فراوان دەبێتەوە.

هەر بۆیە ئامار و زانیارییەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە سەرجەم حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناگرێتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای هەواڵ و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و هەروەها لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵی ڕێکخراوە و ماڵپەڕە چالاکەکانی تر لەم بوارەدا ئامادە کراوە.

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە گەڵاڕێزانی ١٤٠٣دا (ئۆکتۆبەر و نۆڤامبەری ٢٠٢٤)

کۆڵبەران

ئیبراهیم ئەحمەدنژاد، کۆڵبەری خەڵکی مەهاباد، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت کوژرا.

هەروەها سێ کۆڵبەری دیکەیش بە ناوەکانی ماردین شوکری، جەبار زارعی و ئەسعەد فیرووزبەخت بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانی کرماشان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بریندار بوون.

ئەحمەد ڕەزایی، کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ، بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لە ناوچەی سنووریی نەوسوود بریندار بوو و قولاپەی پێی پەڕی.

لەسێدارەدان

لانیکەم ١١ بەندکراوی کورد کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندار بە «مادە هۆشبەرەکان»، «کوشتنی بەئەنقەست» و «دەستدرێژیکردن بە زۆر» سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپابوو، لە زیندانەکانی نەغەدە، ناوەندیی کەرەج، ناوەندیی ورمێ، قزلحەساری کەرەج و بیرجەند لە سێدارە دران.

سزاکان

لانیکەم ١٣ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە لایەن دادگای شارەکانی بۆکان، شنۆ، ورمێ، تاران، دێولان و سنەوە، بە تۆمەتی سیاسی سزای لەسێدارەدان یان بەندکرانیان بەسەردا سەپا.

چوار کەس، لەوانە هاووڵاتییەکی خەڵکی هەرێمی کوردستان، بە ناوەکانی ئیدریس ئالی، ئازاد شوجاعی، ناسر بەکرزادە و ڕەسوول ئەحمەد ڕەسوول بە تۆمەتی «سیخوڕیکردن بۆ ئیسراییل» سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپا.

وریشە مورادی، زیندانیی سیاسیی کورد و ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)، لە لایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تارانەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئەبولقاسم سەڵەواتی بە تۆمەتی «بەغی» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا.

دەستبەسەرکردن

لانیکەم ٢٢ هاووڵاتی و چالاکی ژینگەپارێز، مەدەنی، ژنان، فەرهەنگی و کرێکاریی کورد لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و تاران بە هۆکاری سیاسی لە لایەن دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکانەوە دەستبەسەر کران.

هەشت کەسیان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانەکانی قوروە، سنە، تاران، مەهاباد، مەریوان و شنۆ کران و یەک کەسیش بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. لەسەر چارەنووسی دەستبەسەرکراوانی تر هێشتا هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

دۆخی زیندانیانی سیاسی

سامان سەیدی ناسراو بە سامان یاسین، هونەرمەندی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، دوای دوو ساڵ بەندکران بۆ یەکەم جار بە دانانی بارمتەی ٤ میلیارد تمەنی مۆڵەتی پشووی دەرمانیی پێ درا و لە زیندان ئازاد کرا تاکوو پرۆسەی دەرمان دەست پێ بکات.

وریشە مورادی کە هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی ڕووبەڕوبوونەوەی سزای لەسێدارەداندا مانی لە خواردن گرتبوو، دوای ٢٠ ڕۆژ کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا. ئەم زیندانییە سیاسییە کە بە هۆی مانگرتنی ٢٠ ڕۆژەوە تووشی کێشەی کۆئەندامی هەرس بووە، لە کاتی سەپاندنی سزای لەسێدارەدانەوە لە مافی وەرگرتنی خزمەتگوزاریی پزیشکی بێبەش کراوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە بڕیار بوو بە دابینکردنی تێچووی دەرمان لە لایەن خۆیەوە ڕەوانەی ناوەندێکی پزیشکیی دەرەوەی زیندان بکرێت، بەڵام دوای سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەرپرسانی زیندان پێیان ڕاگەیاندووە کە چوونەدەرەوەی لە زیندان قەدەغە کراوە.

ژنکوشتن

ژنێکی ٤٠ ساڵانی خەڵکی ئیلام بە دەستی هاوسەرەکەی کوژرا. ناسنامەی ئەم ژنە تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە و دەوترێت بە هۆکاری «کێشەی خێزانی» کوژراوە.

تەقینەوەی مین و تەقەمەنیی شەڕ

ئەحمەد عەلیمحەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام، بە هۆی تەقینەوەی تەقەمەنیی شەڕەوە لە کارگەیەکی کەلوپەلی کۆن و پاشماوەدا گیانی لە دەست دا.

ئەحمەد ڕەزایی، کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ، بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لە ناوچەی سنووریی نەوسوود بریندار بوو و قولاپەی پێی پەڕی.

بڕینەوەی ئەندامی جەستە

سزای بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستی شەهاب و مێهرداد تەیمووری، دوو برای بەندکراوی خەڵکی سەرپێڵ زەهاوی کرماشان، لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە ئامێری گیۆتین لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا. ئەم دوو بەندکراوە دوای چەند کاتژمێر مانەوە لە نەخۆشخانە گەڕێنرانەوە بۆ بەشی وەرگرتنی زیندان.

حاڵەتەکانی تر

تەلەڤیزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکەوتی ١٩ی گەڵاڕێزاندا (٩ی نۆڤامبەر) گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند کە لە چالاکییەکی ئاڵۆزی هەواڵگریدا و بە پاڵپشتیی قەرارگای حەمزەی سەیدولشوهەدای سوپای پاسداران، ئەندامێکی حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورد کوژراوە و دوو ئەندامی دیکەیش دەستبەسەر کراون.

دوابەدوای ئەم هەواڵە، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) ڕۆژی ١٣ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (٣ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ئەندامێکی ئەم پارتە بە ناوی مەولان ڕوستەمی، خەڵکی سەردەشت، لەو ڕووداوەدا کوژراوە.

لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و هێزەکانی یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردەکاندا لە نزیک گوندی «دێوەزناو»ی سەوڵاوا، لانیکەم ئەندامێکی سوپای پاسداران بە ناوی محەممەد ئەحمەدپوور کوژرا و سێ کەسی دیکەیش بریندار بوون. ئەم تێکهەڵچوونە ڕۆژی سێشەممە ١ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (٢٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) دوای بۆسەنانەوەی هێزەکانی سوپای پاسداران ڕووی دا. هاوکات قایمقامییەت (فەرمانداری)ی کامێرانیش لە ڕاگەیاندننامەیەکدا کوژرانی ئەندامێکی سوپای پاسدارانی لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستاندا (پژاک) لە جادەی سەوڵاوا بۆ کامێران پشتڕاست کردەوە.

  • کۆڵبەران
  • لەسێدارەدان
  • سزاکان
  • دەستبەسەرکردن
ژمارەناوخەڵکیشوێنی ڕووداوبەرواری ڕوودانکوژراو – بریندارڕوونکردنەوە
١ئیبراهیم ئەحمەدنژادمەهابادسەردەشت٤ی گەڵاڕێزانکوژراوبە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٢ماردین شوکریپاوهنەوسوود١٢ی گەڵاڕێزانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٣جەبار زارعیسەردەشتسەردەشت١٥ی گەڵاڕێزانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٤ئەسعەد فیرووزبەختجوانڕۆنەوسوود١٥ی گەڵاڕێزانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٥ئەحمەد ڕەزاییجوانڕۆنەوسوودکۆتایی گەڵاڕێزانبرینداربە تەقینەوەی مین، قولاپەی پێی لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا پەڕی
ژمارەناوخەڵکیتۆمەتبەرواری لەسێدارەدانشوێنی لەسێدارەدانڕوونکردنەوە
١مروەتعەلی کەرەمیکرماشانمادە هۆشبەرەکان٨ی گەڵاڕێزانزیندانی ناوەندیی کەرەج۴ ساڵ لەمەوپێش دەستبەسەر کرابوو
٢واحید بینامیپیرانشارمادە هۆشبەرەکان١٠ی گەڵاڕێزانزیندانی نەغەدە
٣ئومێد شێخ کانلووی میلانسەڵماسدەستدرێژیکردن بە زۆر١٣ی گەڵاڕێزانزیندانی ناوەندیی ورمێ
٤فەرامەرز ئینتیسارینوورئابادی لوڕستانمادە هۆشبەرەکان١٦ی گەڵاڕێزانزیندانی قزلحەساری کەرەج٧ ساڵ لەمەوپێش دەستبەسەر کرابوو
٥جەلیل ئێقباڵزادهسەحنەمادە هۆشبەرەکان١٦ی گەڵاڕێزانزیندانی قزلحەساری کەرەج۴ ساڵ لەمەوپێش دەستبەسەر کرابوو
٦موجتەبا قاسمیهەرسینکوشتنی بەئەنقەست١٦ی گەڵاڕێزانزیندانی قزلحەساری کەرەج
٧موحسین مورادینوورئابادی لوڕستانمادە هۆشبەرەکان٢٣ی گەڵاڕێزانزیندانی قزلحەساری کەرەج
٨جەعفەر ڕەستگارهەرسینمادە هۆشبەرەکان٢٣ی گەڵاڕێزانزیندانی قزلحەساری کەرەج
٩حەمزه تورکاشوەندکەنگاوەرمادە هۆشبەرەکان٢٣ی گەڵاڕێزانزیندانی قزلحەساری کەرەج
١٠ئامانج عەزیزیڕەبەتی سەردەشتمادە هۆشبەرەکان٢٥ی گەڵاڕێزانزیندانی ناوەندیی ورمێ٨ ساڵ لەمەوپێش دەستبەسەر کرابوو
١١ڕەحیم فەقیریسەڵماسمادە هۆشبەرەکان٢٧ی گەڵاڕێزانزیندانی ناوەندیی بیرجەند٣٤ ساڵان
ژمارەناوخەڵکیتۆمەتبەرواری دەرکردنی سزادادگای بڕیاردەرسزاڕوونکردنەوە
١سوڵماز حەسەنزادهبۆکانبانگەشەی دژ بە حکومەت٨ی گەڵاڕێزانلقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی بۆکانساڵێک بەندکرانئەندامی بنەماڵەی دادخوازان
٢دیاکۆ عەزیزیشنۆهەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی٨ی گەڵاڕێزانلقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی شنۆ١٦ مانگ بەندکران
٣لوقمان زەنگیشنۆهەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی٨ی گەڵاڕێزانلقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی شنۆ١٦ مانگ بەندکران
٤سیامەند زەنگیشنۆهەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی٨ی گەڵاڕێزانلقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی شنۆ١٦ مانگ بەندکران
٥ئازاد عەباسیدێولانسووکایەتیکردن بە ڕێبەر و بانگەشەی دژ بە حکومەت٨ی گەڵاڕێزانلقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی دێولان٣ ساڵ بەندکرانلە دادگای پیاچوونەوەدا کەم کرایەوە بۆ ساڵێک بەندکران
٦ئیدریس ئالیسەردەشتسیخوڕیکردن بۆ ئیسراییل١٥ی گەڵاڕێزانلقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێلەسێدارەدان
٧ئازاد شوجاعیسەردەشتسیخوڕیکردن بۆ ئیسراییل١٥ی گەڵاڕێزانلقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێلەسێدارەدان
٨ڕەسوول ئەحمەد ڕەسوولسلێمانیی هەرێمی کوردستانسیخوڕیکردن بۆ ئیسراییل١٥ی گەڵاڕێزانلقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێلەسێدارەدان
٩ناسر بەکرزادهورمێسیخوڕیکردن بۆ ئیسراییلناوەڕاستی گەڵاڕێزانلقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێلەسێدارەدان
١٠وریشه مورادیسنەبەغی٢٠ی گەڵاڕێزانلقی ١٥ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تارانلەسێدارەدان
١١سروه شیریبۆکانبانگەشەی دژ بە حکومەت لە بەرژەوەنیی حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی دژبەری حکومەتی ئێراندا کۆتایی گەڵاڕێزانلقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی بۆکان٨ مانگ بەندکران
١٢پەیمان شیریبۆکانبانگەشەی دژ بە حکومەت لە بەرژەوەنیی حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی دژبەری حکومەتی ئێراندا کۆتایی گەڵاڕێزانلقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی بۆکان٦ مانگ بەندکران
١٣عەلی ئەڵڵاوەیسیسنەهەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی٢٧ی گەڵاڕێزانلقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنە١٨ مانگ بەندکران
ژمارەناوخەڵکیشوێنی دەستبەسەرکرانبەرواری دەستبەسەرکردنبواری چالاکیشوێنی ڕاگرتن و دوایین بارودۆخ
١میلاد ناسریبۆکانبۆکان٢ی گەڵاڕێزانهاووڵاتیڕۆژی ١٧ی گەڵاڕێزان بە شێوەی کاتی و بە بارمتە لە زیندان ئازاد کرا
٢ئاکام ئەمینیبۆکانبۆکان٣ی گەڵاڕێزانهاووڵاتیدوای بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر کرا
٣پشکۆ (عەلی) ڕۆحیمەریوانمەریوان٥ی گەڵاڕێزانچالاکی ژینگەپارێز
٤هاوڕێ قوهمەهابادمەهاباد٧ی گەڵاڕێزانهاووڵاتی
٥عەبدوڵڵا هووشمەندمەهابادمەهاباد٧ی گەڵاڕێزانهاووڵاتی
٦عەلی مەعرووفیمەهابادمەهاباد٧ی گەڵاڕێزانهاووڵاتی
٧میلاد ڕەشیدیسەقزسەقز٨ی گەڵاڕێزانهاووڵاتی
٨ئازاد عەباسیدێولاندێولان١٠ی گەڵاڕێزانبەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین و مامۆستای زمانی کوردیدەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی قوروە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٢ ساڵ بەندکران
٩ژينا مودەڕیس گورچیسنەسنە١٢ی گەڵاڕێزانچالاکی مافەکانی ژناندەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی سنە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ١٦ مانگ بەندکران
١٠مورتەزا سەیدیکامێرانتارانناوەڕاستی گەڵاڕێزانچالاکی کرێکاریدەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی ئێڤینی تاران بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٢ ساڵ بەندکران
١١هێمن محەممەدیسنەسنە١٥ی گەڵاڕێزانهاووڵاتی
١٢جەعفەر ئەردەڵانسەوڵاواسەوڵاوا١٥ی گەڵاڕێزانهاووڵاتیدەستبەسەرکردنی توندوتیژ
١٣محەممەد کەریمیسەوڵاواسەوڵاوا١٥ی گەڵاڕێزانهاووڵاتیدەستبەسەرکردنی توندوتیژ
١٤حەمید ساڵحینژادسەوڵاواسەوڵاوا١٥ی گەڵاڕێزانهاووڵاتیدەستبەسەرکردنی توندوتیژ
١٥سینا ئەسەدی حەکیمسەوڵاواسەوڵاوا١٥ی گەڵاڕێزانمنداڵی ١٥ ساڵاندەستبەسەرکردنی توندوتیژ
١٦مەسعوود محەممەدیبۆکانبۆکان١٦ی گەڵاڕێزانهاووڵاتی
١٧ئەمیر بابولیمەهابادمەهاباد١٧ی گەڵاڕێزانهاووڵاتیدەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٧ ساڵ بەندکران
١٨عادڵ پیرووزیمەریوانمەریوان١٩ی گەڵاڕێزانهاووڵاتیدەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی مەریوان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای یەک ساڵ بەندکران
١٩محەممەدڕەزا قەیتەرانیمەهابادمەهاباد٢٢ی گەڵاڕێزانلە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٦ مانگ بەندکران
٢٠ڕەزا ئەحمەدپووربانەبانە٢٤ی گەڵاڕێزانهاووڵاتی
٢١محەممەد ڕەسوولپوورشنۆشنۆ٢٦ی گەڵاڕێزانهاووڵاتیدەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی شنۆ بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ساڵێک و ٦ مانگ بەندکران
٢٢پووریا ئەحمەدیسنەتاران٢٧ی گەڵاڕێزانچالاکی مەدەنی و زیندانیی سیاسیی پێشوودەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی ئێڤینی تاران بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ مانگ بەندکران