بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٧ی گەلاوێژ (١٨ی ئاگۆست) کۆڵبەرێک بە ناوی «مەحموود عوسمانیی جەنگەسەر» بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان بە قورسی بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرەی خەڵکی گوندی «جەنگەسەر»ی سەڵماس لەم تەقینەوەیەدا پێیەک و هەردوو چاوەکەی لەدەست داوە. دەوترێت بنەماڵەی ئەم کۆڵبەرە لەبەر هەژاری و دەستکورتی توانای گواستنەوەی ناوبراویان بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی شاری…
زیاتربەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی دوێنێ ٢٦ی گەلاوێژ (١٧ی ئاگۆست) منداڵێکی کۆڵبەر بە ناوی ئامانج ئازەرپوور لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بە قورسی بریندار بووە. دەوترێت ئەم کۆڵبەرە ١٧ ساڵەیەی خەڵکی شاری ساحێبی سەقز لەبەر قورسبوونی برینەکانی ڕەوانەی ناوەندێکی پزیشکیی تاران کراوە.
زیاتربەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی «کوران»ی ورمێ بە ناوی مریەم عەزیزوەند کە چەند ڕۆژ لەمەوپێش لەگەڵ منداڵەکەیدا بە ناوی ڕوناهی خودایی بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار ببوو، لەبەر قورسبوونی برینەکانی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەک لە شاری تەبرێز کراوە. ڕۆژی سێشەممە ٢١ی پووشپەڕ (١٢ی جولای) منداڵێکی ١٠ ساڵان بە ناوی ڕوناهی خودایی لە کاتی یاریکردندا لە نزیک سەربازگەی سپای پاسدارانی گوندی…
زیاترتۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان زانیاریی بهدهست هێناوه كه ڕۆژی دووشهممه ٦ی پووشپەڕ (٢٧ی ژوەن) لاوێكی كورد به ناوی بیلال دیدهوهر له كاتی گهڕانهوهی له بازاڕی سنووری «شێخ سهله»ی شاری سهلاسی باوهجانیی پارێزگای كرماشان، به هۆی تهقینهوهی مینهوه به سهختی بریندار بووە. ئهم هاووڵاتییهی خهڵكی گوندی شێخ سهله كه پاژنهی پێی چهپی به سهختی بریندار بووه، ڕهوانهی یهكێك له ناوهنده پزیشکییەكانی شاری كرماشان كراوه. هەموو ساڵ…
زیاترتۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە شەوی ڕابردوو ٢ی ڕەشەمە، سێ کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت بە ناوەکانی کیانووش ڕەئووفی ٢٤ ساڵان، فواد بیتووشی و ئامانج لە ڕێگای کۆڵبەریدا لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە بە تەقینەوەی مین بریندار بوون. ئەم سێ کۆڵبەرە بە یارمەتیی ژمارەیەک کۆڵبەری تر لە دۆخی سەختی کوێستاندا گوازراونەتەوە بۆ گوندێکی ئەو ناوە و پاشان براونەتە نەخۆشخانەی شاری بانە. هاوکات کۆڵبەرێکی لاوی دیکە…
زیاترڕۆژی ڕابردوو منداڵێکی ١٠ ساڵانی خەڵکی کرماشان و هاووڵاتییەکی تری خەڵکی سەقز بە ناوی ئیبراهیم عەبدوڵڵاهی لە ناوچە سنوورییەکانی دێلوڕانی پارێزگای ئیلام و پێنجوێنی هەرێمی کوردستان بە تەقینەوەی مین گیانیان لەدەست داوە. فەرماندەی ئینتیزامیی شاری دێلوڕان لە وتووێژ لەگەڵ ڕاگەیاندنە دەوڵەتییەکاندا ڕای گەیاند: «منداڵێکی ١٠ ساڵانی خێڵە کۆچەرییەکان لە ناوچە سنوورییەکانی دەوروبەری ئەبووغورەیری شاری دێلوڕان خەریکی لەوەڕاندنی ئاژەڵ بووە کە ئاژەڵەکان بەسەر مینێکی دژەنەفەردا کەوتوون…
زیاتربەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی گەڵاڕێزان، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی ئاروین شەوکەتی لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانەی پارێزگای کوردستان بە تەقینەوەی مین بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرە ١٨ ساڵەیە کە خەڵکی شارۆچکەی ساحێبی سەر بە شاری سەقزە، بۆ دەرمانکردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە کراوە.
زیاترلە دوو ڕۆژی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی زانیار و ئازاد لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان و تەقینەوەی مین بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیارییانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بە دەستی هێناوە، ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی گەڵاڕێزان شوانێکی خەڵکی گوندی «سپیدار»ی سەردەشت، لە کاتی لەوەڕاندنی ڕانەکەیدا لە نزیک پادگانێکی چۆڵکراودا لە دەوروبەری گوندی سنووریی زەڵێ، بە تەقینەوەی مین بریندار بووە….
زیاترلە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی «بێستوون»ی پارێزگای کرماشان و گوندی «جانداران»ی مەهابادی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، بە تەقینەوەی مین بریندار بوون. بهپێی ئهو زانیارییانهی كهوتۆتهدهست تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی ڕەزبەر بە هۆی تەقینەوەی مینێکەوە لە پادگانێکی چۆڵکراوی گوندی جاندارانی ناوچەی خەلیفانی شاری مەهاباد، شوانێک لە قاچی ڕاستەوە بریندار بووە. بەخشداری خەلیفان لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی هەواڵنێریی «هاژە» وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم…
زیاتر