بەپێی ڕاگەیاندننامەی جێگری داواکاری گشتیی ورمێ بۆ سێ بەندکراوی سزادراو بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە بە ناوەکانی هادی ڕوستەمی، مێهدی شاهیوەند و مێهدی شەرەفیان، لە ئەگەری وەرنەگرتنی ڕەزامەندیی سکاڵاکاران لە ماوەی یەک مانگی داهاتوودا، سزاکەیان دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (١٣ی مارسی ٢٠٢٥) ئەم سێ بەندکراوە بانگهێشت کراون بۆ نووسینگەی جێبەجێکردنی سزاکانی زیندانی ناوەندیی…
زیاترعەبدوڵڵا ڕەزایی، چالاکی پیشەیی مامۆستایانی خەڵکی هەرسینی کرماشان، دوای بانگهێشتکران بۆ دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئەم شارە بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە ئازاد کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم چالاکە پیشەییە ڕۆژی ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (٥ی مارسی ٢٠٢٥) لە بانگهێشتنامەیەکدا بۆ دادسەرای گشتی و شۆڕشی هەرسین بانگهێشت کرابوو. عەبدوڵڵا ڕەزایی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (١٠ی مارسی ٢٠٢٥) سەردانی…
زیاترداوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی پەرهام پەروەری، زیندانیی سیاسیی کورد، لە لایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە قبووڵ کرا و دۆسیەکەی بۆ لێکۆڵینەوەی دووبارە ڕادەستی دادگای هاوتەریب کرا. مازیار تاتایی، پارێزەری ئەم زیندانییە سیاسییە، لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە لە لاپەڕەکەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکسدا (تویتەری پێشوو)، نووسیویەتی: «سێیەم داوای پێشکەشکراو بۆ دادگاییکردنەوەی پارێزوانەکەم پەرهام پەروەری، لە لایەن لقی لێکۆڵەرەوە لە دیوانی باڵای ئێراندا قبووڵ کرا. دوای هەڵوەشاندنەوەی سزای…
زیاتردایە مینا سوڵتانی، دایکی شەهریار محەممەدی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی» لە بۆکان، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی بۆکانەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» و «ئامادەبوونی ژنان لە شوێنە گشتییەکاندا بەبێ ڕەچاوکردنی حیجابی شەرعی» سزای هەشت مانگ بەندکران و پێبژاردنی یەک میلیۆن تمەن پارەی بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، دانیشتنی دادگاییکردنی ئەم دایکە دادخوازە ڕۆژی…
زیاتردانیشتنی دادگاییکردنی حەوت چالاکی مەدەنیی کورد بە ناوەکانی فاتمه زەندکەریمی، زارا محەممەدی، سوهراب جەلالی، موختار ئەسەدی، کەمال فەکووریان، جەمیل ئەمینی و جەمال ئەسەدی لە لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە بەڕێوە چوو و ئەم چالاکوانانە دوای ڕووبەڕووکردنەوەی تۆمەتەکان بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران. دەوترێت دوابەدوای بەڕێوەبردنی گردبوونەوەی ناڕەزایی ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٣ (١٥ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) لە بەردەم بینای پارێزگای کوردستاندا…
زیاترئارەزوو و ئەفشین مینبەری، خوشک و برای پەیمان مینبەری لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە سنە، لەگەڵ سێ خزمی دیکەیاندا بە ناوەکانی ڕەحیم مینبەری، کەریم مورادی و سەباح مینبەری، لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە خراونەتە بەر هەڕەشە و گوشارەوە و بۆ سێ کەسیشیان لە فەرمانگەی داد (دادگوستەری)ی سنەدا دۆسیەی یاسایی کراوەتەوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕەحیم مینبەری،…
زیاترئەحمەد حەسەنزادە، باوکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری بۆکان، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٤ی فێبرییەی ٢٠٢٥) ئەم هاووڵاتییە ٥٧ ساڵەیە دوای بانگهێشتکران بۆ بەشی جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای گشتی و شۆڕشی بۆکان، دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کراوە. دانیشتنی…
زیاترئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا ئەمینی، دەقێکی لە لاپەڕەکەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرامدا بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە دادسەرای گشتی و شۆڕشی سەقز بە شێوەیەکی نایاسایی بە تۆمەتی «بڵاوکردنەوەی بابەتی درۆ» بانگهێشتی کردووە و بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەر کردووە. بە وتەی ئەمجەد ئەمینی، ڕۆژی ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٣ (١٣ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) دادسەرای سەقز لە بانگهێشتنامەیەکدا پێنج ڕۆژ مۆڵەتی پێ داوە…
زیاترئەژدەر پیریی سارمانلوو، سەرنووسەری مانگنامەی نێونەتەوەیی «پژوهش ملل»، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی کەرەجەوە سزای ساڵێک بەندکران و سزای تەواوکەری دوو ساڵ قەدەغەبوونی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان و ئینتەرنێتی بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، دانیشتنی دادگاییکردنی ئەم ڕۆژنامەوانەی خەڵکی چاڵدێران لە سەرەتای بەفرانباری ئەمساڵدا (کۆتایی دیسامبەری ٢٠٢٤) لە لقی سێهەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی کەرەج بەڕێوە چووە و لە ڕۆژانی…
زیاتر