فەرید عینایەتی، لە دەستبەسەرکراوانی پێشووی سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی» کە ڕۆژی ٢٤ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (١٤ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە کرماشان دەستبەسەر کرابوو، دوای ٤٢ ڕۆژ کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێناوە. ئەم زیندانییە سیاسییە ڕۆژی چوارشەممە ٥ی بەفرانباری ١٤٠٣ (٢٥ی دیسامبەری ٢٠٢٤) لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشانەوە ڕەوانەی زیندانی دیزڵئاوای ئەم شارە کرابوو. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، زەختی…
زیاترموتەلیب ئەحمەدیان، زیندانیی سیاسیی کورد کە پازدەهەم ساڵی بەندکران لە زیندانی ئێڤینی تاراندا تێدەپەڕێنێت، بە هۆی نەخۆشیی فتقی دیافراگم (Diaphragmatic hernia)، تەنگبوونەوەی کەناڵی مرۆخە، هەوکردنی بۆریی میز و شێرپەنجەی ڕژێنەی دوانزەگرێوە لە دەۆخێکی تەندروستیی زۆر خراپ و ناجێگیردایە. بەڵام سەرباری ئەمە و بۆچوونی فەرمیی پزیشکیی دادیش لەمەڕ پێویستبوونی ڕاگرتنی پرۆسەی جێبەجێکردنی سزای ئەم زیندانییە سیاسییە بە هۆی دۆخی تەندروستیی خراپیەوە، داواکاری گشتیی تاران ڕێگری…
زیاترئازاد عەباسی، زیندانی سیاسیی خەڵکی دێولان کە لە ڕۆژی ١٠ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣وە (٣١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) لە زیندانی قوروە سزای یەک ساڵ بەندکران تێدەپەڕێنێت، کەوتووەتە بەر پەلامار و لێدانی چەندین بەندکراوی تاوانە گشتییەکان و ئەم بەندکراوانە بە «ئامێرێکی تیژ» و «تەرمۆسەی ئاوی گەرم» هێرشیان کردووەتە سەری. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی ٢٩ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (١٩ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) بەرپرسی بەندەکە لەگەڵ چەندین…
زیاتروریشە مورادی، ژنەچالاکی کورد کە ڕۆژی ١٨ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (٨ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) لە لایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تارانەوە بە تۆمەتی «بەغی» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا، بە دەستووری دامودەزگا ئەمنییەکان و بەرپرسانی زیندانی ئێڤین لە مافی وەرگرتنی خزمەتگوزاریی پزیشکی بێبەش کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم زیندانییە سیاسییە کە بە هۆی مانگرتنی ٢٠ ڕۆژەوە تووشی کێشەی کۆئەندامی هەرس بووە،…
زیاترسامان سەیدی ناسراو بە سامان یاسین، هونەرمەندی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، دوای دوو ساڵ بەندکران بۆ یەکەم جار مۆڵەتی پشووی دەرمانیی پێ درا و لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (٢٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) سامان یاسین بە دانانی بارمتەی چوار میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی قزلحەساری کەرەج…
زیاترئەحمەدڕەزا حائیری، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی ئیلام و دانیشتووی تاران کە لە زیندانی قزلحەساری کەرەجدا سزای سێ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران تێدەپەڕێنێت، بە گوشار و دەستێوەردانی دامودەزگا ئەمنییەکان، لە زینداندا ڕووبەڕووی دۆسیەسازیی نوێ بووەتەوە و ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) دانیشتنی لێپرسینەوە لەم زیندانییە سیاسییە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» و «بڵاوکردنەوەی بابەتی درۆ» بەڕێوە چووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە…
زیاتردارا ڕەشیدی، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی سەردەشت کە سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانەکەی لە زیندانی ناوەندیی ورمێدا تێدەپەڕێنێت، لە سەرەتای ڕەزبەرەوە (کۆتایی سێپتامبەر) بە دەستووری سەرۆکی زیندانەکە گوازراوەتەوە بۆ بەندی ئەمن و تا ئێستا لە مافی دیداری بنەماڵە بێبەش بووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، دارا ڕەشیدی کە لە کۆتاڕۆژەکانی پێنجەم ساڵی بەندبووندایە، ڕۆژی ٣ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (٢٤ی سێپتامبەری…
زیاترمامۆستا حسەین خەسرەوی و هیوا نووری، دوو زیندانیی مەزهەبیی کوردی خەڵکی بۆکان کە تۆمەتی «بەغی»یان ڕووبەڕوو کراوەتەوە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کران. هەروەها دۆسیەی سێهەم تۆمەتباری ئەم دۆسیەیە، مامۆستا سلێمان ئەدهەمی، ڕادەستی بەردەم دادگای تایبەتی مامۆستایان لە تەورێز کراوە و ئەم هاووڵاتییە تا ئێستایش بە بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتییەوە هەر لەم زیندانەدایە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، لەم…
زیاترکامران قاسمی و کەیوان ڕەشۆزادە، دوو زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی ورمێ، دوای ٥ ساڵ بەندکران لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کران. کامران قاسمی لە ڕۆژی ٤ی ڕەزبەرەوە (٢٥ی سێپتامبەر) لە پەرچەکردارێکی ناڕەزاییانە لە بەرانبەر ڕێگریکردنی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ لە قبووڵکردنی داوای ئازادکردنی مەرجداریدا مانی لە خواردن گرتبوو. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، کامران قاسمی و کەیوان ڕەشۆزادە ڕۆژی شەممە ٤ی ڕەزبەری…
زیاتر