مافه‌کان ئارشیڤ – KHRN

تشرینی یه‌كه‌م 29, 2025

لە مەریوان لەیلا عەلیڕەمایی بە دەستی پیاوێک کوژرا

ژنێکی ٤٢ ساڵانی خەڵکی مەریوان بە ناوی لەیلا عەلیڕەمایی بە دەستی پیاوێکی دراوسێی بە چەکی گەرم کوژرا. بەپێی

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 8, 2025

ڕاپۆرتێک لەسەر ڕووداوێکی ژنکوشتن لە مەهاباد؛ کوشتنی شەهلا کەریمیانی بە دەستی هاوسەرەکەی

لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەواڵی کوشتنی ژنێکی خەڵکی مەهاباد بە دەستی هاوسەرەکەی لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاو کرایەوە.

زیاتر
ئه‌یلول 3, 2025

لە سەقز ژنێکی لاو بە دەستی هاوسەرەکەی کوژرا

ژنێکی ٣٢ ساڵانی خەڵکی سەقز بە ناوی سورەییا عەلیمحەممەدی کە لەبەر «کێشەی خێزانی» لە لایەن هاوسەرەکەیەوە

زیاتر
ئاب 30, 2025

بانگهێشتکردن و لێپرسینەوە لە چوار چالاکی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی فەراجای سنەوە

لە درێژەی شەپۆلی گوشار و سەرکوتکردنی مامۆستایاندا، چوار ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان بە

زیاتر
ئاب 21, 2025

بەردەوامیی ڕەوتی پەسەندکردنی سزای دەرکردن و دابڕاندنی مامۆستایانی کوردستان؛ دەرکردن و دابڕاندن لە کاری حەوت مامۆستای کورد لە دیواندەرە و سەقز

بڕیاری دەرکردن، دابڕاندنی هەمیشەیی و دوورخستنەوەی حەوت مامۆستای کورد بە ناوەکانی ئومید شامحەممەدی، پەرویز

زیاتر
ئاب 20, 2025

پەسەندکردنی بڕیاری دوورخستنەوە، دەرکردن و خانەنشینکردنی زۆرەملێی ژمارەیەک لە مامۆستایانی کوردستان

سزای خانەنشینکردنی زۆرەملێ، دەرکردن، دابڕاندنی هەمیشەیی و دوورخستنەوەی ١٣ مامۆستای کورد کە پێشتر

زیاتر
تەممووز 20, 2025

کوژرانی ژنێک و هاوسەرەکەی لە دێولان

ئێوارەی پێنجشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (١٧ی جولایی ٢٠٢٥) ژن و پیاوێکی لاو لە شاری دێولانی سەر بە پارێزگای

زیاتر
حوزه‌یران 3, 2025

بانگهێشتکردنی پازدە چالاکوانی پیشەیی مامۆستایان بۆ دادگای سنە

پازدە چالاکوانی پیشەیی مامۆستایان بە ناوەکانی فاتمه زەندکەریمی، نەسرین کەریمی، موختار ئەسەدی، محەممەدڕەزا

زیاتر
ئایار 26, 2025

ڕووبەڕووکردنەوەی تۆمەتی نوێ و بەرزکردنەوەی ڕێژەی بارمتەی لەیلا پاشایی و باران ساعیدی

لەیلا پاشایی و باران ساعیدی، دوو ژنەچالاکی کورد کە دوابەدوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی ژن لە شاری

زیاتر

بڵاوکراوەکان

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕەزبەری ١٤٠٤

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – خەرمانانی ١٤٠٤

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی…

ڕاپۆرتێکی شیکاری سەبارەت بە سەرکوتکردنی مامۆستایانی کوردستان: دەرکردنی سزای دەرکردن، دابڕاندنی هەمیشەیی و دوورخستنەوە

لیژنەی پیاچوونەوەی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردە و فێرکاریی ئێران سزای خانەنشینکردنی زۆرەملێ، دەرکردن، دابڕاندنی هەمیشەیی و دوورخستنەوەی ١٤…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – گەلاوێژی ١٤٠٤

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – پووشپەڕی ١٤٠٤

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی…

بەردەوامبوونی سەرکوتکارییەکان لەژێر سێبەری شەڕ و پاش ئاگربەستدا؛ کوشتنی دوو هاووڵاتی، لەسێدارەدانی سێ بەندکراو، سەدان حاڵەتی دەستبەسەرکردن و بەردەوامیی کەشی ئەمنی لە کوردستاندا

پاش تێپەڕینی حەفتەیەک لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەوڵەتی ئیسراییلدا دوای شەڕێکی ١٢ ڕۆژە، کەشی قورسی…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – جۆزەردانی ١٤٠٤

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – گوڵانی ١٤٠٤

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی…

ڕاپۆرتی ساڵانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ـ ١٤٠٣ی هەتاوی

ڕاپپۆرتی ساڵی ١٤٠٣ کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای مردنی ئیبراهیم ڕەییسی، سەرکۆماری پێشووی ئێران و لە ئەندامانی «لیژنەی مەرگ» بۆ بەکۆمەڵکوشتنی…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – خاکەلێوەی ١٤٠٤

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕەشەمەی ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕەزبەری ١٤٠٤

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای هەواڵ و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و هەروەها لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵی ڕێکخراوە و ماڵپەڕە چالاکەکانی تر لەم بوارەدا ئامادە کراوە.

بە هۆی قەدەغەبوونی چالاکیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤەوە لە ئێراندا و گوشاری سەر بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەدار و ورد سەبارەت بە هەموو حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ڕووبەڕووی گرفتی فراوان دەبێتەوە. هەر بۆیە ئامار و زانیارییەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە سەرجەم حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناگرێتەوە.

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕەزبەری ١٤٠٤دا (سێپتامبەر و ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥)، سێ کۆڵبەر کوژراون و دوو کۆڵبەریش بریندار بوون؛ لانیکەم ١٩ بەندکراوی کورد لە سێدارە دراون؛ ١١ کەس سزایان بەسەردا سەپاوە؛ لانیکەم ١٨ کەس، لەوانە دوو منداڵ، بە تۆمەتی سیاسی دەستبەسەر کراون؛ لانیکەم یەک کەس بانگهێشتی بەردەم دەزگا ئەمنییەکان کراوە و ئەندامێکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لەگەڵ هاووڵاتییەکی تردا بە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.

·      کۆڵبەران

سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی قاسم عەزیزی، ڕێبوار محەممەدزادە و مەهدی شەریفی لە ناوچە سنوورییەکانی بانە بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران کوژران. هەروەها لانیکەم دوو کۆڵبەری تریش لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود و بانە بریندار بوون.

·      لەسێدارەدان

سزای لەسێدارەدانی لانیکەم ١٩ بەندکراوی کورد کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر»، «کوشتنی بەئەنقەست» و «موحارەبە» بۆیان دەرچووبوو، لە زیندانەکانی قزلحەساری کەرەج، زەنجان، سنە، کرماشان و ئەسفەراین جێبەجێ کرا.

·      سزاکان

لانیکەم ١١ هاووڵاتیی کورد لە لایەن دادگاکانی شۆڕشی ئیسلامی و کەتن (کەیفەری)ی شارەکانی مەریوان، مەهاباد و میاندواوەوە بە تۆمەتی سیاسی سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپا.

·      دەستبەسەرکردنەکان

لانیکەم ١٨ هاووڵاتیی کورد، لەوانە چالاکوانانی مەدەنی، فەرهەنگی، پیشەیی و سیاسی، لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، تاران و کرماشان بە هۆکاری سیاسی لە لایەن دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکانەوە دەستبەسەر کران.

دوان لەم دەستبەسەرکراوانە منداڵ بوون کە لە شاری شنۆ بە هۆکاری نادیار دەستبەسەر کرابوون.

لە کۆی ئەم هاووڵاتیانە یەک کەس بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی شنۆ کراوە و تەنها یەک کەس ئازاد کراوە. ئەوانی دیکە تا ئێستایش هەر دەستبەسەرن و لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی هەندێکیان هیچ زانیارییەکی ورد بەردەست نەکەوتووە.

. زیندانیانی سیاسی

مەهدی مەجیدی، زیندانیی سیاسیی سزادراو بە سێ ساڵ بەندکران، دوای هەڵوەشاندنەوەی پرۆسەی جێبەجێکردنی بڕیاری بەکارهێنانی پێبەندی ئەلێکترۆنی لە لایەن دادگاوە، بە مەبەستی تێپەڕاندنی پاشماوەی سزاکەی سەرلەنوێ ڕەوانەی ناو زیندانی بۆکان کرایەوە.

هۆشیار شەعبانی، چالاکوانی مەدەنی، دوای چوار حەفتە دەستبەسەربوونی نایاسایی و مانەوە لە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنیی سنەدا، ڕەوانەی زیندانی بانە کرا. ئەم چالاکوانە کوردە بە درێژایی ئەو ماوەیە لە مافی دیدار و وەرگرتنی پارێزەر بێبەش کرابوو.

·      بانگهێشتکردنەکان

سامان غەزاڵی، ڕۆژنامەوان و چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی مەهاباد، پاش بانگهێشتکرانی تەلەفۆنی بۆ پۆلیسی ئەمنییەتی هێزی ئینتیزامی (فەراجا)ی ئەم شارە، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوەی لێ کرا.

·      کوژرانی ئەندامێکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)

ڕۆژی ١ی ڕەزبەری ١٤٠٤ (٢٣ی سێپتامبەری ٢٠٢٥) ئەندامێکی بەشی سەربازیی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) بە ناوی محەممەد حسەین ڕەشید، خەڵکی شاری چەمچەماڵی هەرێمی کوردستان، لە کاتێکدا کە هیچ چەکێکی پێ نەبوو و بەتەما بوو بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان، لە ئۆتۆمبێلێکدا لە سێ ڕیانی مووسکی مەریوان کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە هاوبەشەکانی وەزارەتی ئیتلاعات و سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و لەگەڵ هاووڵاتییەکی تر کە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوو، گیانیان بەخت کرد.

  • کۆڵبەران
  • لەسێدارەدانەکان
  • سزاکان
  • دەستبەسەرکردنەکان
ژمارەناوخەڵکیدۆخبەرواری ڕوودانشوێنی ڕووداوڕوونکردنەوە
1قاسم عەزیزیبانە، پارێزگای کوردستانکوژراو٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤بانە، پارێزگای کوردستانبە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
2ڕێبوار محەممەدزادەبانە، پارێزگای کوردستانکوژراو٩ی ڕەزبەری ١٤٠٤بانە، پارێزگای کوردستانبە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
3مەهدی شەریفیبانە، پارێزگای کوردستانکوژراو١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤بانە، پارێزگای کوردستانبە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
ژمارەناوخەڵکیتۆمەتبەرواری لەسێدارەدانشوێنی لەسێدارەدانڕوونکردنەوە
1فەرشاد گەراوەندکووهدەشت، پارێزگای لوڕستانمادەی هۆشبەر١ی ڕەزبەری ١٤٠٤زیندانی قزلحەساری کەرەجلە ٨ ساڵ لەمەوپێشەوە لە زینداندا بوو
2ئەحمەدڕەزا گەراوەندکووهدەشت، پارێزگای لوڕستانمادەی هۆشبەر١ی ڕەزبەری ١٤٠٤زیندانی قزلحەساری کەرەجلە ٨ ساڵ لەمەوپێشەوە لە زینداندا بوو
3کەیوان محەممەدیدێولان، پارێزگای کوردستانمادەی هۆشبەر٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤زیندانی زەنجان
4ڕەزا شەهلایی نیاقوروە، پارێزگای کوردستانمادەی هۆشبەر٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤زیندانی ناوەندیی کرماشاندوای ٣ ساڵ بەندکران لە سێدارە درا
5مەحموود قەیتەرانیمەریوان، پارێزگای کوردستانکوشتنی بەئەنقەست٨ی ڕەزبەری ١٤٠٤زیندانی ناوەندیی سنەلە ٤ ساڵ لەمەوپێشەوە بە تۆمەتی کوشتنی براکەی خۆی لە زینداندا بوو
6محەممەد فەرەجیمەریوان، پارێزگای کوردستانکوشتنی بەئەنقەست٩ی ڕەزبەری ١٤٠٤زیندانی ناوەندیی سنەلە نزیکەی ١٠ ساڵ لەمەوپێشەوە بە تۆمەتی کوشتنی خاڵی خۆی لە زینداندا بوو
7عەلی گەراوەندکووهدەشت، پارێزگای لوڕستانمادەی هۆشبەر٩ی ڕەزبەری ١٤٠٤زیندانی قزلحەساری کەرەج
8کامیار بەراتی (سەرونوێ)کرماشان، پارێزگای کرماشانکوشتنی بەئەنقەست١٠ی ڕەزبەری ١٤٠٤زیندانی ناوەندیی کرماشانلە ٦ ساڵ لەمەوپێشەوە لە زینداندا بوو
9سامان محەممەدیی خەیارەسنە، پارێزگای کوردستانموحارەبە٬ ئەندامبوون لە گرووپی تیرۆریستی و تەکفیریدا و ئەنجامدانی چالاکیی چەکداری ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤زیندانی قزلحەساری کەرەجلە ٨ساڵی ١٣٩٢ەوە لە زینداندا بوو
10تالیب هیجرەتیپوورمەریوان، پارێزگای کوردستانکوشتنی بەئەنقەست١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤زیندانی ناوەندیی سنەلە نزیکەی ١٠ ساڵ لەمەوپێشەوە لە زینداندا بوو
11میلاد یارینوورئاباد، پارێزگای لوڕستانمادەی هۆشبەر١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٤زیندانی ناوەندیی کەرەج
12ئارمان کاکاوەندنوورئاباد، پارێزگای لوڕستانمادەی هۆشبەر١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٤زیندانی ناوەندیی کەرەج
13عیماد مەرگانئەسفەراین، پارێزگای خوراسانی باکوورکوشتنی بەئەنقەست٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤زیندانی ئەسفەراین٢٥ ساڵان، دوو ساڵ لەمەوپێش دەستبەسەر کرابوو
14بیژەن قەهاریشاباد، پارێزگای کرماشانکوشتنی بەئەنقەست٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤زیندانی ناوەندیی کرماشان
15شەهرام چەنانیکرماشان، پارێزگای کرماشانکوشتنی بەئەنقەست٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤زیندانی ناوەندیی کرماشان
16ئەمیرڕەزا قوبادیکووهدەشت، پارێزگای لوڕستانموحارەبە لە ڕێگای دزیکردنی چەکدارییەوە٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤زیندانی قزلحەساری کەرەج
17مەجید حاتەمیکووهدەشت، پارێزگای لوڕستانموحارەبە لە ڕێگای دزیکردنی چەکدارییەوە٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤زیندانی قزلحەساری کەرەج
18سەجاد حاتەمیکووهدەشت، پارێزگای لوڕستانموحارەبە لە ڕێگای دزیکردنی چەکدارییەوە٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤زیندانی قزلحەساری کەرەج
19خەسرەو وەفادارکرماشان، پارێزگای کرماشانمادەی هۆشبەر٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٤زیندانی ناوەندیی قومدوای ٣ ساڵ بەندکران لە سێدارە درا
ژمارەناوخەڵکیبواری چالاکیتۆمەتسزابەرواری دەرکردندادگای بڕیاردەرڕوونکردنەوە
1ناسێح لاهیجانیپیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیارئەندامبوون لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەتی ئێراندا١٠ ساڵ و ڕۆژێک بەندکرانسەرەتای ڕەزبەری ١٤٠٤لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهاباد
2محەممەد هۆشمەندمەریوان، پارێزگای کوردستاننادیارئەندامبوون لە دەستە یان گرووپێکی دژبەری حکومەتی ئێراندا١ ساڵ بەندکران٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەریوان
3یوونس تەنهاییمەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیارهاوکاریکردن لەگەڵ حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەتی ئێراندا٢٠ مانگ و ڕۆژێک بەندکرانناوەڕاستی ڕەزبەری ١٤٠٤لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهاباد
4کەیوان مامەگلیمەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیاربانگەشەی دژ بە حکومەت٦ مانگ بەندکران٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهاباد
5سدیق عەباسنژادمیاندواو، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیاربانگەشەی دژ بە حکومەت٣ مانگ و ڕۆژێک بەندکران٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤دادگای کەتن (کەیفەری)ی میاندواو
6بێهزاد بەرجەستهمیاندواو، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیاربانگەشەی دژ بە حکومەت٣ مانگ و ڕۆژێک بەندکران٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤دادگای کەتن (کەیفەری)ی میاندواو
7کەیوان بەرجەستهمیاندواو، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیاربانگەشەی دژ بە حکومەت٣ مانگ و ڕۆژێک بەندکران٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤دادگای کەتن (کەیفەری)ی میاندواو
8نیما قوربانزادەمیاندواو، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیاربانگەشەی دژ بە حکومەت٣ مانگ و ڕۆژێک بەندکران٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤دادگای کەتن (کەیفەری)ی میاندواو
9سەیدخالیق ڕەحیمیمیاندواو، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیاربانگەشەی دژ بە حکومەت٣ مانگ و ڕۆژێک بەندکران٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤دادگای کەتن (کەیفەری)ی میاندواو
10موبین مەجیدزادەمیاندواو، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیاربانگەشەی دژ بە حکومەت٣ مانگ و ڕۆژێک بەندکران٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤دادگای کەتن (کەیفەری)ی میاندواو
11شەهاب تەوانمیاندواو، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیاربانگەشەی دژ بە حکومەت٣ مانگ و ڕۆژێک بەندکران٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤دادگای کەتن (کەیفەری)ی میاندواو
ژمارەناوخەڵکیبواری چالاکیبەرواری دەستبەسەرکردنشوێنی دەستبەسەرکردنڕوونکردنەوە
1هیوا محەممەدیبۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار١ی ڕەزبەری ١٤٠٤بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
2ئومێد پەرویزیکامێران، پارێزگای کوردستاننادیار٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤کامێران، پارێزگای کوردستان.
3ڕێبوار مووسەویشنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوامنداڵی ١٧ ساڵان، ئازاد کرا
4تاهیر ئازەریشنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوامنداڵی ١٧ ساڵان، ئازاد کرا
5کەیوان سەعیدیشنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
6فەخرەدین خالیدیشنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
7کامران سوڵتانیمەریوان، پارێزگای کوردستاننادیار١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤مەریوان، پارێزگای کوردستان.
8حەسەن مێهرابیمەریوان، پارێزگای کوردستاننادیار١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤مەریوان، پارێزگای کوردستان.
9موحسین گەردشیبۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواسیاسی١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
10حسەین گەردشیبۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوامەدەنی١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
11موبین تاڵەبانیمەریوان، پارێزگای کوردستاننادیار١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤مەریوان، پارێزگای کوردستان.
12گزینگ قازیمەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوافەرهەنگی١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤تاران، پارێزگای تارانبە دانانی بارمتە ئازاد کرا
13ئەفشین ئیبراهیمیمەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٤مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
14جەعفەر سادقیشنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوانادیار٢١ی ڕەزبەری ١٤٠٤شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوابە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ١٠ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا
15ئازاد حاجی میرزاییسنە، پارێزگای کوردستانمەدەنی٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤سنە، پارێزگای کوردستان.
16محەممەد دادڕەسمەریوان، پارێزگای کوردستاننادیار٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤مەریوان، پارێزگای کوردستان.
17جیهانگیر ڕوستەمیهەرسین، پارێزگای کرماشانپیشەیی٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤هەرسین، پارێزگای کرماشان.
18شاهۆ ئەمینیسەقز، پارێزگای کوردستاننادیار٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤بانە، پارێزگای کوردستان.