ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی سەرماوەز (٣ی دێسامبەر) یەکەمین «خەڵاتی ساڵانەی جەمال نەبەز» لە ڕێوڕەسمێکدا لە بینای شارەوانیی شۆینبێرگی بەرلین پێشکەشی زارا محەممەدی، زیندانیی سیاسیی پێشوو، مامۆستای زمانی کوردی و لە بەرپرسانی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی «نۆژین» کرا. لەم ڕێوڕەسمەدا کە بە بەشداریی ژمارەیەک لە کوردانی دانیشتووی ئەڵمانیا و هاوڕێیانی نێونەتەوەیی کوردان بەڕێوە چوو، کانی محەممەدی، خوشکی زارا محەممەدی، بە نوێنەرایەتیی لە خوشکەکەیەوە خەڵاتەکەی لە دەستی خوناو حاجۆ، ئەندامی…
زیاترئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی پووشپەڕ (١٢ی جولای) سیامەند شابۆیی، ئەندامی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، لە نزیک شاری هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان تیرۆر کرا. پێشتر و لە ڕۆژی هەینی ١٦ی پووشپەڕدا (٧ی جولای) ٢ ئەندامی دیکەی ئەم حیزبە بە ناوەکانی لوقمان ئاجی و عادل موهاجیر لە ناوچەیەکی گەشتیاریی شاری ڕانیەی هەرێمی کوردستان (ناوچەی هەڵشۆی سەر بە قەڵادزێ) تیرۆر کرابوون. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی…
زیاترتۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردان (١٥ی ژوەن) ئارشاک ڕەووف گونبەدی، چالاکی سیاسی و لە بەڕێوەبەرانی کاناڵی تێلێگرامیی «Hilbijêr»، دوای ڕۆژێک دەستبەسەربوون بە دانانی کەفالەت لە دەستبەسەرگەی پۆلیسی ئەمنییەتی ورمێ ئازاد کراوە. ناوبراو ڕۆژی پێشتر لە ڕیستۆرانێکی ورمێ لە لایەن پۆلیسی ئەمنییەتی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرابوو و گوازرابوویەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا ئەمنییە. دەوترێت دەستبەسەرکردنی ناوبراو دوای ئەوە ڕووی داوە…
زیاترتۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار كراوهتهوه كه له چهند حهفتهی ڕابردوودا ژمارهیهك لهبنەماڵەی ئهندامانی حیزبه کوردییەکان بانگهێشتی دهزگای ههواڵنێریی ئیدارهی ئیتلاعاتی شارهكانی ورمێ، سنه، مهریوان، كامێران و كرماشان كراون. کۆمەڵە کاربەدەستێکی جلوبەرگ مەدەنی کە خۆیان وهك نوێنەری تایبهتی دەزگای دادی ئێران ناساندووه، داوایان لهم بنهماڵانه كردوه شكایهتنامهیهك دژی حیزبه كوردییهكان واژۆ بكهن. سهرچاوهیهكی ئاگادار لهم بارهوهبهتۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستانی وت: «بهرپرسان بهگوشارهێنان و تۆقاندنی بنهماڵهكان داوایان…
زیاترسەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە شاری مەهاباد ئاگاداریان کردینەوە کە لە نزیک گوندی «چوارگا» ئوتومبیلێکی جیپ کەوتۆتە بەر تەقەی هێزە ئەمنییەکان و چوار کەسی تێدا کوژراوە.بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەشتووە، دەمەوئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی خەرمانان، هێزە تایبەتەکانی وەزارەتی ئیتلاعات و قەرارگای حەمزەی سپای پاسداران، لە جادەی مەهاباد بۆ سەردەشت بە چەکی ئارپیجی هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبیلێک و تەقاندیانەوە. دەوترێت خاوەنی ئەم ئۆتۆمبیلە…
زیاتربەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کەوتووە، لە ڕێکەوتی ٢٧ی پووشپەڕدا هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ڕەسوول باکەند بە هۆی بەرکەوتنی گوللە هاوەنی سپای پاسداران لە ناوچەی «کانیڕەش»ی نزیک کوێستانی قەندیل گیانی لە دەست داوە.سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پیرانشار، سەبارەت بە کوژرانی ئەم هاووڵاتییە کوردە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی دوا و وتی: «کاتژمێر٤:٣٠ی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٧ی پووشپەڕ، هێزەکانی پاسگای “کووروش” بەبێ…
زیاتردوابهدوای ڕاگهیاندنی بهڕێوهچوونی چالاكییهكی نیزامیی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی له ناوچهكانی مهریوان، دیواندهره و سهقز، سهرچاوهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان باس له گواستنهوهی چەکوچۆڵی قورس و ئامادهكاریی شهڕ له دهوروبهری چیای «چلچهمه» و گوللەبارانکردنی بهشێك لهم چیایه له لایهن ههلیكۆپتهرهكان سپاوه له ڕۆژانی ڕابردوودا دهكەن.حهفتهی ڕابردوو سهید سادق حسهینی، فهرماندهی سپای بهیتولموقەدەسی كوردستان، له وتوێژێكدا لهگهڵ میدیاکانی نزیك بەم ڕێكخراوه نیزامی-ئهمنیهتییه، ڕایگهیاندبوو کە ئهم…
زیاترلێدووانی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاشکرایدەکەن کە لە چەند مانگی ڕابردوودا ئیدارهی ئیتلاعات و ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە شارەکانی سەلماس، ورمێ، سەقز، بۆکان، سنە، مەریوان، کامیاران، پاوە، جوانڕۆ و کرماشان هەستاون بە بانگهێشتکردنی بنەماڵەکانی چالاکوانانی کورد بەتایبەت ئەندامانی حزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردییەکانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان و هەڕەشەیان لێدەکەن. بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، لێکۆڵەرە ئەمنییەکان زەختیان کردووەتە سەر ئەو بنەماڵانە و داوایان…
زیاتررۆژی ڕابردوو پێنج چالاکی کوردی دانیشتووی شاری مەریوان و گۆندەکانی دەوروبەری لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیاریان بردوون. سەرچاوەیێکی ئاگادار لە مەریوان بە تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانی وت: رۆژی ڕابردوو، ڕێکەوتی ۲۳ی پووشپەڕ ستادی هەواڵنێری ئیدارەی ئیتلاعات چوار چالاکی مەدەنی کوردی بە تەلەفوون بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگهێشت کردبوون. ئەو کەسانە بریتین لە: عەلی رەزایی و ئومید ساڵحی خەڵکی…
زیاتر