سروە پوورمحەممەدی و ئیدریس مینبەری، لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی «نۆژین»، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر کەرەمی، بە تۆمەتی «پێکهێنان یان ئەندامبوون لە دەستە و گرووپدا بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات» هەرکامە سزای ١٠ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ئەم حوکمە بە پارێزەرانی ئەو دوو چالاکە مەدەنییە ڕاگەیەنراوە. ئیدریس مینبەری پێشتر…
زیاترتۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لیژنەی لێپێچینەوە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردە و فێرکاریی ئێران حوکمی خانەنشینکردنی ئیجباریی شیلان یووسفی، مامۆستای کوردی خەڵکی سەقز، کە پێشتر لە لایەن لیژنەی یەکەمی لێپێچینەوە ئیدارییەکانی ئیدارەی گشتیی پەروەردە و فێرکاریی پارێزگای کوردستانەوە دەرکرابوو، وەک خۆی پەسەند کردووەتەوە. لەم حوکمەدا پلەی کاریی ئەم مامۆستا کوردەیش دوو پلە دابەزێنراوە. شیلان یووسفی، مامۆستای فیزیای دواناوەندییەکانی سەقز…
زیاترزیاتر لە ٣٠٠ هاووڵاتی، ئەکادیمیسیەن، چالاکی مەدەنی و سیاسی لە نامەیەکی سەرئاوەڵادا بۆ دادواکاری گشتیی دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، داوای ئازادکردنی سامان پاشاییان کردووە. لەم نامەیەدا کە نوسخەیەکی بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان نێردراوە، وتراوە کە «دوکتور سامان پاشایی، ئەندامی لیژنەی زانستیی زانکۆ و پاڵەوانی وەرزشی» لە نزیکەوە دەناسن و لەسەر ئەم بنەمایە شایەتی دەدەن کە ئەم وەرزشکارە «کەسایەتییەکی زانستی، کۆمەڵایەتی، پڕکەڵکەڵە و دڵسۆز…
زیاتردوکتور بێهرووز چەمەنئارا، ئەندامی لیژنەی زانستیی بەشی زمان و ئەدەبیاتی کوردیی زانکۆی کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک بۆ سەرۆکی زانکۆی کوردستان، ڕایگەیاندووە کە سەڵاحییەتی بۆ بەردەوامبوونی ئەندامێتییەکەی لە لیژنەی زانستیدا لە لایەن ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی پارێزگای کوردستانەوە ڕەت کراوەتەوە. ئەم مامۆستای زانکۆیە لە نامەکەیدا وێرای ئاماژەدان بە نووسینی ناوی لە هەندێ ڕاگەیاندنی «ئاڕاستەکراو و سەر بە دامودەزگاکانی دەسەڵات» و لە کۆمەڵە لیستێکی هاوشێوە و لەژێر ناوی…
زیاترسەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین، بە تۆمەتی «تێکدانی ئارامیی گشتی» لە لایەن لقی ١٠٦ی دادگای کەیفەریی ٢ی سنەوە سزای ساڵێک بەندکران، دوورخستنەوە بۆ زیندانی دیزڵئاوای کرماشان و ٤٠ قامچیی بەسەردا سەپا. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ١٧ی گەلاوێژ (٨ی ئاگۆست) لە لقی ١٠٦ی دادگای کەیفەریی ٢ی سنە بەڕێوە چووە…
زیاترلەسەر زەخت و گوشاری بەشی پاراستنی گشتیی پەروەردە و فێرکاریی پارێزگای کوردستان، شۆرای چاودێریکردنی قوتابخانە و ناوەندە نادەوڵەتییەکانی ئەم پارێزگایە مۆڵەتی دامەزراندنی قوتابخانەی سەرەتایی و پێشسەرەتایی نادەوڵەتیی کچانەی وەرزشی ئارتینای هەڵوەشاندووەتەوە و بڕیاری داخستنی هەمیشەیی بۆ ئەم قوتابخانەیە دەر کردووە. لە چەند مانگی ڕابردوودا بەرپرس و فەرمانبەرانی ئەم قوتابخانەیە لەبەر بڵاوکردنەوەی ستۆریی پشتیوانیکردن لە سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، کەوتبوونە ژێر زەخت…
زیاتر