مافی په‌روه‌رده‌ ئارشیڤ – Page 3 of 6 – KHRN

ئازادبوونی دوو هاووڵاتیی خەڵکی بانە بە بارمتە

دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «سیوەچی خواروو»ی بانە بە ناوەکانی ئەحمەد غوڵامی و ڕەسوول عوبەیدی دوای ٢٠ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کران. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی جوارشەممە ٢٧ی گوڵان (١٧ی مەی) ئەم دوو هاووڵاتییە دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانەوە ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کران. دوای تێپەڕینی چەند کاتژمێرێک…

زیاتر

لەسەر چارەنووسی دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی بانە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە

لەسەر چارەنووسی دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی گوندی «سیوەچ»ی بانە بە ناوەکانی ئەحمەد غوڵامی و ڕەسوول عوبەیدی کە لە ڕێکەوتی ١١ی گوڵاندا (١ی مەی) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. هەروەها پێنج هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئەم گوندە بە ناوەکانی عوسمان مەحموودی، فەرهاد ڕەحمانپوور، سەلام عەبدوڵڵاهی، زاهیر ئیسماعیلی و جەعفەر عەبدوڵڵاپەنا لە لایەن بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانەوە بانگهێشت و بۆ…

زیاتر
نیسان 28, 2023

لە کرماشان مێهدی جەمشیدی، لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکان لە ئاست نائەمنبوونی خوێندنگەکاندا، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی گوڵان (٢٧ی ئاوریل) مێهدی (سالار) جەمشیدی، لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکان لە ئاست نائەمنبوونی خوێندنگەکاندا، دوای ٥٤ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی دوو میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان ئازاد کرا. ئەم هاووڵاتییەی خەڵکی کرماشان ڕۆژی ١٣ی ڕەشەمەی ١٤٠١ (٤ی مارسی ٢٠٢٣) لە گردبوونەوەی بەردەم ئیدارەی گشتیی پەروەردە و فێرکاریی کرماشاندا بە مەبەستی…

زیاتر

سلێمان عەبدی، ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان بە دانانی بارمتە لە زیندانی سەقز ئازاد کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی خاکەلێوە (١٠ی ئاوریل) سلێمان عەبدی، مامۆستا و لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-سەقز و زێویە، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی سەقز ئازاد کرا. ئەم مامۆستا کوردە لە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوودا (١٩ی مارس) بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی لە سەقز…

زیاتر

ئومید شامحەممەدی بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئومید شامحەممەدی، ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-دیواندەرە، ڕۆژی شەممە ١٩ی خاکەلێوە (٧ی ئاوریل) دوای بانگهێشتکران بۆ نووسینگەی ئیجرای ئەحکامی دادگای دیواندەرە دەستبەسەر کراوە و بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای یەک ساڵ بەندکران ڕەوانەی زیندانی بیجاڕ کراوە. ئەم مامۆستا کوردە لە سەرماوەزی ١٤٠١دا (دێسامبری ٢٠٢٢) لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەوە بە تۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێکدانی…

زیاتر

بەڕێوەچوونی گردبوونەوەی مامۆستایانی سەقز دژ بە بەردەوامێتیی دەستبەسەربوونی سلێمان عەبدی

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خاکەلێوە (٢٦ی مارس) کۆمەڵێک لە مامۆستایانی سەقز دژ بە بەردەوامێتیی دەستبەسەربوونی سلێمان عەبدی، لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-سەقز، لە بەردەم ئیدارەی پەروەردە و فێرکاریی ئەم شارەدا کۆ بوونەوە. ئەم مامۆستایانە بە هەڵدانی پلاکارد و وتنەوەی دروشمی پشتیوانیکردن لە سلێمان عەبدی، داوای ئازادکردنی ئەم مامۆستایانە کرد. لە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوودا (١٩ی…

زیاتر
ئازار 7, 2023

بەرێوەچوونی گردبوونەوەی بەربڵاو لە شارە جیاوازەکاندا / دەستبەسەرکردنی مامۆستایەک و برینداربوونی دوو کەسی تر لە لایەن هێزەکانی یەکەی تایبەتەوە

دوابەدوای بانگەوازی ناوەندی پیشەیی مامۆستایانی ئێران، ئەمڕۆ ١٦ی ڕەشەمە (٧ی مارس) بە مەبەستی بەرپەرچدانەوە و شەرمەزارکردنی هێرشی ڕێکخراو و پلانداڕێژراو بە گازی کیمیایی بۆ سەر خوێندنگاکان و ژەهراویکردنی قوتابییان، زنجیرەیەک گردبوونەوە لە بەردەم بینای ئیدارەی پەروەردە و فێرکردنی شارەکانی کرماشان، سنە و سەقزدا بەڕێوە چوو. لە گردبوونەوەی مامۆستایان و بنەماڵەی قوتابییان لە سنەدا هێزەکانی یەکەی تایبەت بە گازی فرمێسکڕێژ و گوللەی ساچمە هێرشیان کردە سەر…

زیاتر

دەستبەسەرکردنی مێهدی جەمشیدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کرماشان

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، مێهدی جەمشیدی، کرێکاری خەڵکی کرماشان، ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕەشەمە (٤ی مارس) دوای بەشداریکردن لە گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییانە لە بەردەم بینای ئیدارەی گشتیی پەروەردە و فێرکردنی ئەم شارەدا دەستبەسەر کراوە. هێزە ئەمنییەکان ئەمڕۆیش چوونەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و پشکنیویانە و دەستیان بەسەر هەندێ لە کەلوپەلە کەسییەکانیدا گرتووە. گردبوونەوەی ڕۆژی شەممە لە بەردەم بینای ئیدارەی گشتیی پەروەردە و…

زیاتر

بڵاوکراوەکان

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕێبەندانی ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – بەفرانباری ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی ساڵانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ـــ ٢٠٢٤

ئەم ڕاپۆرتە ئاوڕ دەداتەوە لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئاست هاووڵاتیانی کورد لە ئێران لە ساڵی ٢٠٢٤ی زایینیدا. لەم ساڵەیشدا هەروەک ساڵانی ڕابردوو،…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – سەرماوەزی ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین بارودۆخی یازدە هاووڵاتی و چالاکی کوردی سزادراو بە لەسێدارەدان و هەشت هاووڵاتیی دیکە کە لە بەردەم مەترسیی ئەو سزایەدان

لە ئێستەدا ١١ هاووڵاتی و چالاکی کورد بە سزای لەسێدارەدانەوە لە زینداندان و لانیکەم هەشت کەسی دیکەیش لە بەردەم مەترسیی سەپاندنی هەمان سزادان. ئەم…

ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژیی دژ بە ژنانەوە: ژنکوشتن، سەپاندنی سزای لەسێدارەدان، بەندکران، دەرکردن لە کار و دەستبەسەرکردنی ژنانی کورد

ئەم ڕاپۆرتە کە بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبەر ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژیی دژ بە ژنانەوە ئامادە کراوە، ئاوڕ دەداتەوە لە حاڵەتەکانی ژنکوشتن، دەستبەسەرکردن، سەپاندنی سزا…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – گەڵاڕێزانی ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕەزبەری ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی ساڵانە؛ لەسێدارەدانی لانیکەم ١٣٨ بەندکراوی کورد لە ئێراندا

ئەمڕۆ ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی ڕووبەڕووبوونەوەی سزای لەسێدارەداندا، تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بە پشتبەستن بە ئامارە کۆکراوەکانی خۆی…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – خەرمانانی ١٤٠٣ (ئاگۆست و سێپتامبەری ٢٠٢٤)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

پێگەی زانیارییەکانی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبیی کورد (هیوا) دەستی بە کار کرد

هاوکات لەگەڵ دەیەم ساڵی دامەزراندنی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا، پێگەی زانیارییەکانی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبیی کورد لە ئێراندا (هیوا) دەستی بە کار کرد. ئەم…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕێبەندانی ١٤٠٣