مافی په‌روه‌رده‌ ئارشیڤ – Page 4 of 6 – KHRN

ئازادکردنی شەعبان محەممەدی و مەسعوود نیکخا بە بارمتەیەکی قورس لە زیندانی تاران

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی گەلاوێژ (٢٠ی ئاگۆست) شەعبان محەممەدی و مەسعوود نیکخا، لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – مەریوان، بە دانانی بارمتەی قورسی ٢ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئێڤینی تاران ئازاد کراون. هەروەها پێشتر و لە ڕێکەوتی ٢٦ی گەلاوێژدا (١٧ی ئاگۆست) ئەسکەندەر (سۆران) لوتفی، وتەبێژی شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران…

زیاتر

ئازادکردنی ئەسکەندەر لوتفی بە بارمتەیەکی قورس لە زیندانی تاران

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی گەلاوێژ (١٧ی ئاگۆست) ئەسکەندەر لوتفی، وتەبێژی شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – مەریوان، بە دانانی بارمتەی قورسی ٢ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئێڤینی تاران ئازاد کراوە. شەعبان محەممەدی و مەسعوود نیکخایش، دوو چالاکی دیکەی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – مەریوان، هێشتا…

زیاتر

تازەکردنەوەی بڕیاری دەستبەسەربوونی چوار چالاکی پیشەیی مامۆستایان لە سنە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٢ی گەلاوێژ (٣ی ئاگۆست) بڕیاری دەستبەسەربوونی چوار ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – دیواندەرە بە ناوەکانی ئومید شامحەممەدی، پەرویز ئەحسەنی، کاوە محەممەدزادە و هیوا قوڕەیشی بۆ ماوەی یەک مانگی تر تازە کراوەتەوە. ئەم ٤ مامۆستا کوردە بەبێ ئەوەی مافی دیاریکردنی پارێزەر یان دیداری بنەماڵەیان پێ بدرێت، تا ئێستایش لە ژووری تاکەکەسیی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی…

زیاتر

دەرکردنی حوکمی گۆڕینی شوێنی خزمەت بۆ چالاکێکی پیشەیی مامۆستایان

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لوقمان ئەفزەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – سنە، لە لایەن لیژنەی سەرەتایی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییە ئیدارییەکانی فەرمانبەرانی پارێزگای کوردستانەوە حوکمی «گۆڕینی شوێنی جوگرافیایی خزمەت بۆ شاری ئەردەبیل بۆ ماوەی دوو ساڵ»ی بەسەردا سەپاوە. لیژنەی سەرەتایی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییە ئیدارییەکانی فەرمانبەرانی پارێزگای کوردستان بە تۆمەتی «سووکایەتیکردن بە بنەماکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی»، «بەرهەمهێنان و…

زیاتر
ته‌مموز 27, 2022

دەستبەسەرکردنی سێ مامۆستای کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دیواندەرە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژ (٢٦ی جولای) لە ڕەوتی گردبوونەوەی ناڕەزاییانەی ژمارەیەک لە چالاکانی پیشەیی مامۆستایان و بنەماڵەی ٤ مامۆستای دەستبەسەرکراو لە بەردەم ئیدارەی پەروەردە و فێرکاریی شاری دیواندەرە، ٣ مامۆستا بە ناوەکانی مەحیەدین کەریمیان، کووروش بابامورادی و ئەسعەد عەلەوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. دوابەدوای بانگەوازی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – دیواندەرە بۆ بەڕێوەبردنی گردبوونەوەیەک…

زیاتر
ته‌مموز 20, 2022

بەردەوامێتیی دەستبەسەربوونی چوار چالاکی پیشەیی مامۆستایان لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، چوار ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – دیواندەرە بە ناوەکانی ئومید شامحەممەدی، پەرویز ئەحسەنی، کاوە محەممەدزادە و هیوا قوڕەیشی بەبێ ئەوەی مافی دیاریکردنی پارێزەر و دیداری بنەماڵەیان پێ بدرێت. هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرن. ئەم مامۆستایانە لە ڕێکەوتی ٢٥ی جۆزەردان (١٥ی ژوەن) و لە کاتی بەڕێوەچوونی گردبوونەوەی ناڕەزاییانەی مامۆستایان لە بەردەم ئیدارەی پەروەردە و…

زیاتر
ته‌مموز 17, 2022

کۆبوونەوەی دادگای ١٥ چالاکی پیشەیی مامۆستایان بەڕێوە چوو

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆبوونەوەی دادگای ١٥ چالاکی پیشەیی مامۆستایان بە ناوەکانی نەسرین کەریمی، فاتمه زەندکەریمی، مەجید کەریمی، سەلاح حاجی‌میرزایی، ڕەزا مورادی، ڕەزا تەهماسبی، غیاس نێعمەتی، سادق کەنعانی، کووروش عیزەتی، ڕزگار حەیدەری، فەیسەڵ نووری، موختار ئەسەدی، ئارام ئیبراهیمی، شەهریار نادری و بێهزاد قەوامی بە تۆمەتی «بانگەشەی دژی حکوومەت» لە لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و…

زیاتر
ته‌مموز 7, 2022

حه‌وت چالاكی پیشه‌یی مامۆستایان هێشتا له‌ شاره‌كانی سنه‌ و تاران ده‌ستبه‌سه‌رن

حەوت چالاکی پیشەیی مامۆستایان بە ناوەکانی شەعبان محەممەدی، مەسعوود نیکخا، ئەسکەندەر لوتفی، ئومید شامحەممەدی، پەرویز ئەحسەنی، کاوە محەممەدزادە و هیوا قوڕەیشی کە پێشتر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی مەریوان و دیواندەرە دەستبەسەر کرابوون، هێشتا هەر لە زیندانی ئێڤینی تاران و دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرن. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ئەسکەندەر لوتفی، وتەبێژی شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران و ئەندامی…

زیاتر
حوزه‌یران 23, 2022

شەهریار نادری، چالاکی پیشەیی مامۆستایان، لە کرماشان دەستبەسەر کرا

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە دەمەوبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ی پووشپەڕ (٢٣ی ژوەن) شەهریار نادری، چالاکی پیشەیی مامۆستایان، لە شاری کرماشان دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. ئەم مامۆستایەی خەڵکی پاوە و دانیشتووی سنە، لە ساڵی ١٣٩٥ـەوە (٢٠١٦) لەبەر چالاکییە پیشەییەکانی دوور بۆ کرماشان خراوەتەوە. ڕۆژی ڕابردوویش دوو ئەندامی تری ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایان بە ناوەکانی سادق کەنعانی و ئارام ئیبراهیمی لە لایەن هێزە…

زیاتر

بڵاوکراوەکان

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – جۆزەردانی ١٤٠٣ (ئاوریل و مەیی ٢٠٢٤)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – گوڵانی ١٤٠٣ (ئاوریل و مەیی ٢٠٢٤)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – خاکەلێوەی ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی ساڵانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ـ ١٤٠٢ی هەتاوی

ئەم ڕاپۆرتە ئاوڕ دەداتەوە لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئاست هاووڵاتیانی کورد لە ئێران لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاویدا(٢١ی مارسی ٢٠٢٣ تا ٢١ی مارسی…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕەشەمەی ١٤٠٢ (فێبرییە و مارسی ٢٠٢٤)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕێبەندانی ١٤٠٢

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – بەفرانباری ١٤٠٢ (دیسامبەری ٢٠٢٣، ژانڤییەی ٢٠٢٤)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی ساڵانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ـــ ٢٠٢٣

ئەم ڕاپۆرتە ئاوڕ دەداتەوە لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئاست هاووڵاتیانی کورد لە ئێران لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا. لەم ساڵەیشدا هەروەک ساڵانی ڕابردوو،…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – سەرماوەزی ١٤٠٢ (نۆڤامبەر و دیسامبەری ٢٠٢٣)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – گەڵاڕێزانی ١٤٠٢ (ئۆکتۆبەر و نۆڤامبەری ٢٠٢٣)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕەزبەری ١٤٠٢ (سێپتامبەر و ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – جۆزەردانی ١٤٠٣ (ئاوریل و مەیی ٢٠٢٤)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە.

بە هۆی قەدەغەبوونی چالاکیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤەوە لە ئێراندا و گوشاری سەر بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەدار و ورد ڕووبەڕووی گرفتی فراوان دەبێتەوە.

هەر بۆیە ئامار و زانیارییەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە سەرجەم حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناگرێتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای هەواڵ و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و هەروەها لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵی ڕێکخراوە و ماڵپەڕە چالاکەکانی تر لەم بوارەدا ئامادە کراوە.

 

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە جۆزەردانی ١٤٠٣دا (مەی و ژوەنی ٢٠٢٤):

  • کۆڵبەران

سینا ڕەسوولزادە و هەژیر مەحموودپوور، دوو کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت و جوانڕۆ، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی بانە و سەردەشتدا کوژران. ڕەحیم ئیبراهیمییش دوای ڕاوەدوونران لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت کەوتە ناو ڕووبارەوە و گیانی لە دەست دا.

هەروەها لانیکەم ٤ کۆڵبەر بە دەسڕێژ و دوو کۆڵبەریش بە لێدان و ئەشکەنجەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای کوردستان بریندار بوون.

  • ژنکوشتن

لەیلا پایمەرد، خەڵکی پیرانشار، وەک دەگوترێت لەبەر «کێشەی خێزانی» لە لایەن هاوسەرەکەیەوە ئاگری تێ بەر درا و چەند ڕۆژ دواتر بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.

  • تەقینەوەی مین

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئیسماعیل عەزووزەممە و هادی غونچەدۆست بە تەقینەوەی مین و تەقەمەنیی سەربازی لە شارەکانی شنۆ و بانە گیانیان لە دەست دا. هەروەها چوار کەسی دیکەیش هەر بە تەقینەوەی مین بریندار بوون.

  • دەستبەسەرکردن

لانیکەم ٢٧ هاووڵاتی، هونەرمەند، وەرزشوان و چالاکی سیاسی و مەدەنیی کورد لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئیلام، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، کرماشان، تاران و خوراسانی ڕەزەویدا بە تۆمەتی سیاسی لە لایەن هێزە ئەمنی و دادوەرییەکانەوە دەستبەسەر کران. لەسەر چارەنووسی هەندێکیان تا ئێستا هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

لەم نێوانەدا هووشمەند مورادی، زەهرا نەبیزادە و سەجاد مورادیوەندان پێشتریش لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا دەستبەسەر کرابوون. هەروەها سێ کەسیش، یەکیان ڕەزا بەبرنژادی برای مێهدی بەبرنژاد لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە قووچان، لەبەر بڵاوکردنەوەی بابەت سەبارەت بە مردنی ئیبراهیم ڕەییسیی سەرکۆماری پێشووی ئێران دەستبەسەر کراون.

  • سەپاندنی سزا

لانیکەم ٣ چالاکی کورد لە لایەن دادگاکانی شۆڕشی ئیسلامیی بۆکان، جوانڕۆ، سنە و تارانەوە بە تۆمەتی سیاسی ڕووبەڕووی سزای بەندکران و دوورخستنەوە بوونەتەوە.

ـ ژینا مودەڕیس گورجی، ڕۆژنامەوان و چالاکی بواری مافەکانی ژنان، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەوە بە تۆمەتی «پێکهێنانی گرووپ و دەستەی نایاسایی بە مەبەستی ڕووخاندنی حکومەت»، «هاوکاریکردن لەگەڵ دەوڵەتانی دژبەردا» و «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» بە گشتی سزای ٢١ بەندکران و دوورخستنەوە بۆ زیندانی هەمەدانی بەسەردا سەپا.

  • بنەماڵەی دادخوازان

ڕەزا بەبرنژاد، برای مێهدی بەبرنژاد، لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە قووچان کە ڕۆژی ٣١ی گوڵان (٢٠ی مەی) لەبەر بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە لاپەڕەی ئینستاگرامەکەی خۆیدا سەبارەت بە مردنی ئیبراهیم ڕەییسی، سەرکۆماری پێشووی ئێران و ئەندامی لیژنەی مەرگ لە دەیەی ٦٠ی هەتاویدا (٨٠ی زایینی) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، ڕۆژی ١٣ی جۆزەردان (٢ی ژوەن) بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی قووچان ئازاد کرا، بەڵام ڕۆژی ١٧ی جۆزەردان (٦ی ژوەن) دیسان دەستبەسەر کرایەوە و تا ئێستایش هەر لە زیندانی قووچاندایە.

  • ئازادیی ئایین و مەزهەب

پووریا و شوجاع مینەتی، دوو برای کوردی زیندانیی سیاسیی خەڵکی شاری سەحنەی کرماشان کە خەریکی تێپەڕاندنی سزای ساڵێک بەندکران لە زیندانی کراوەدا بوون، دوای ئەوەی بە مەبەستی خۆناساندنی ئاسایی و ڕۆژانە سەردانی زیندانی کراوەی کانی چەرمێ (چشمەسفید)ی کرماشانیان کردبوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کران.

سزای لەسێدارەدانی مامۆستا محەممەد خزرنژاد، مامۆستای ئایینیی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی کە ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی«افساد فی‌الارض» لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامییەوە دەر کرابوو و لە خاکەلێوەی ئەمساڵدا (سەرەتای ئاوریل) لە لایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە پەسەند کرابوو، بە پلەیەک کەمکردنەوە گۆڕدرا بۆ سزای بەندکران.

  • مافە پیشەییەکان

سومەییە ئەختەرشومار، ئەندامی کارای ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان، بە بڕیاری لیژنەی یەکەمی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییە ئیدارییەکانی فەرمانبەرانی پارێزگای کوردستان لە کار دەرکرا. ئەم بڕیارە لە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٢دا (١٧ی مارسی ٢٠٢٤) دەر کراوە و لە مانگی جۆزەرداندا بە شێوەی فەرمی بە خۆی ڕاگەیەنراوە.

ئەم مامۆستایەی زمانی ئینگلیزی بە پێشینەی ١٧ ساڵ کارکردنەوە تۆمەتبار کراوە بە «لایەنگریکردن و پاڵپشتیکردن لە گرووپە دژبەرەکان»، «بڵاوکردنەوەی بابەتی سووکایەتیئامێز و هەواڵی درۆ دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران»، «ئەندامبوونی چالاکانە لە کاناڵە نایاساییەکانی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایاندا»، «داڕشتنی پرسیاری تاقیکردنەوە ناوخۆییەکان بە ئاڕاستی پاڵپشتیکردندا لە ئاژاوەگێڕەکان» و «پاڵپشتیکردن لە گرووپە دژبەرەکان».

  • دۆخی زیندانیانی سیاسی

ـ کامران شێخە، زیندانیی مەزهەبیی کوردی مەحکووم بە لەسێدارەدان، ڕۆژی ١٢ی جۆزەردان (١ی ژوەن) بە هۆکاری نادیار لە زیندانی قزلحەساری کەرەجەوە ڕەوانەی زیندانی مەهاباد کرا.

ـ  شەهرام کازمیان، زیندانیی سیاسیی کورد، دوای ئەوەی لە لایەن پاسەوانەکانی زیندانی ناوەندیی ورمێوە ئەشکەنجە درا، بە دەستووری سەرۆکی زیندان ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەروونپزیشکیی ڕازی لە شاری ورمێ کرا.

ـ کەمال لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانبەختکردووانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە دێولان، تا ئێستایش بە بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتییەوە و بەبێ ڕەچاوکردنی مافی وەرگرتنی پارێزەر، خزمەتگوزاریی پزیشکی و دیدار لەگەڵ بنەماڵەدا، لە دۆخێکی هەڵپەسێردراو لە زیندانی کامێراندا ڕاگیراوە.

ـ ئەنوەر چالشی، زیندانیی سیاسیی کورد کە تووشی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە بووە، بە هۆی ناجێگیربوونی دۆخی تەندروستییەوە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی خومەینی لە ورمێ.

ـ کەیوان ڕەشۆزادە، زیندانیی سیاسیی کورد کە بە هۆی مانگرتنەوە لە خواردن لە بەندی ئەمنی زیندانی ناوەندیی ورمێدایە، بۆ ماوەی چەند ڕۆژ ڕەوانەی دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە سەربازگەی ئەلمەهدیی ورمێ کرا و کەوتە بەر لێپرسینەوە و هەڕەشەی کاربەدەستانی ئەم دەزگا سەربازی-ئەمنییەوە.

ـ وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی، دوو زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی ئێڤیندا، وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست گواستنەوەی وریشە مورادیدا لە بەندی ژنانەوە بۆ بەندی ٢٠٩ی ئەم زیندانە، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ مانیان لە خواردن گرت.

ـ ئەمیر سەیدی، زیندانیی سیاسیی کورد، لەبەر ڕێگریکردنی بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی ورمێ لە پێدانی مۆڵەتی پشووی کاتی نەیتوانی لە ڕێوڕەسمی چلەی باوکیدا بەشداری بکات.

  • برینداربوونی هاووڵاتیان

ـ دوو هاووڵاتیی کورد بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی شنۆ بریندار بوون.

  • دەستبەسەرکردنەکان
  • ژنکوشتن
  • کۆڵبەران
  • سزاکان
  • تەقینەوەی مین
ژمارەناوخەڵکیشوێنی دەستبەسەرکرانبەرواری دەستبەسەرکردنبواری چالاکیشوێنی ڕاگیران و دوایین دۆخ
١سەلاح سوڵتانیگوندی سەرۆکانیپیرانشار٢ی جۆزەردانهاووڵاتی
٢ئەمیر فەقێگوندی خورەنجپیرانشار٢ی جۆزەردانهاووڵاتی
٣تاهیر زێوەپیرانشارپیرانشار٢ی جۆزەردانهاووڵاتی
٤ئیبراهیم خیشکارگوندی دەلی سەوڵاوامەریوانسەرەتای جۆزەردانهاووڵاتی
٥ئەشکان ئیسماعیل‌نژادگوندی قاجەریی بۆکانبۆکان٢ی جۆزەردانهاووڵاتی دوای بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەبارەت بە مردنی ئیبراهیم ڕەییسی دەستبەسەر کرا
٦زانا حەسەنزادهبۆکانبۆکان٢ی جۆزەردانگۆرانیبێژی ڕەپ دوای بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەبارەت بە مردنی ئیبراهیم ڕەییسی دەستبەسەر کرا
٧هێمن ئاتەشتەربۆکانبۆکانسەرەتای جۆزەردانهاووڵاتی
٨هووشمەند مورادیتیکابتاران٥ی جۆزەردانهاووڵاتی و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵانی ژن، ژیان، ئازادی
٩عومەر بزغەمپیرانشارپیرانشار٦ی جۆزەردانهاووڵاتی
١٠شوعەیب فەلاحیگوندی دەرەتفێی مەریوانمەریوان٨ی جۆزەردانهاووڵاتیدوای بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر کرا
١١زەهرا نەبیزادهمەهابادمەهاباد٨ی جۆزەردانهاووڵاتی و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵانی ژن، ژیان، ئازادیدوای بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستبەسەر کرا
١٢سەجاد مورادیوەندانئاودانانئاودانان٩ی جۆزەردانهاووڵاتی و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵانی ژن، ژیان، ئازادیدوای بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە لاپەڕەی ئینستاگرامەکەی خۆیدا سەبارەت بە مردنی ئیبراهیم ڕەییسی بۆ دادگای ئەم شارە بانگ کرا و دەستبەسەر کرا
١٣هه‌تاو ئەکرەمیتیکاببۆکان١٠ی جۆزەردانهاووڵاتیدوای هێرشکردنی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی لە گوندی یەنگیجەی بۆکان دەستبەسەر کرا
١٤ئەفسانه شاهیبۆکانبۆکان١٠ی جۆزەردانوەرزشوان
١٥عوسمان گەلاوێژیپیرانشارپیرانشار١٠ی جۆزەردانهاووڵاتی
١٦حەمیدڕەزا ئەروانهئیلامئیلام١١ی جۆزەردانهاووڵاتی
١٧مەتین (زانیار) مێهدیزادهشنۆشنۆ١٣ی جۆزەردانهاووڵاتی
١٨عادڵ حاجی خەلانیگوندی سیسەری شارۆچکەی ڕەبەتی سەردەشتسەردەشت١٣ی جۆزەردانهاووڵاتی
١٩یوونس نەبیزادهگوندی دەلۆورمێ١٧ی جۆزەردانهاووڵاتی
٢٠ڕەزا بەبرنژادقووچانقووچان١٧ی جۆزەردانئەندامی بنەماڵەی دادخوازان تەنها ٤ ڕۆژ دوای ئازادکرانی کاتی بە بارمتە، سەرلەنوێ دەستبەسەر کرایەوە
٢١حەیدەر فەتاحیمەریوانمەریوان١٩ی جۆزەردانهاووڵاتی
٢٢محەممەدئەمین محەممەدیپیرانشارپیرانشار٢١ی جۆزەردانهاووڵاتیی ٧٣ ساڵاندەستبەسەرکردن و گوازرانەوە بۆ زیندانی نەغەدە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٢ ساڵ بەندکران
٢٣فەرید بادیدەستدیواندەرەدیواندەره٢٣ی جۆزەردانهاووڵاتی
٢٤پووریا منەتیسەحنەکرماشانجۆزەردانهاووڵاتیی یارسان
٢٥شوجاع منەتیسەحنەکرماشانجۆزەردانهاووڵاتیی یارسان
٢٦جەعفەر (دارا) ئەمینیبۆکانبۆکان٢٦ی جۆزەردانزیندانیی سیاسیی پێشوو و چالاکی مەدەنی
ژمارەناوشوێنی ڕووداوبەرواری ڕوودانڕوونکردنەوە
١لەیلا پایمەردپیرانشار٢٧ی جۆزەردان۳۲ ساڵان، دایکی دوو کچی ١٣ و ٩ ساڵان، بە هۆی کێشەی خێزانییەوە لە لایەن هاوسەرەکەیەوە ئاگری تێ بەر درا و ٤ ڕۆژ دواتر لە نەخۆشخانەی ورمێ گیانی لە دەست دا.
ژمارەناوخەڵکیشوێنی ڕووداوبەرواری ڕوودانکوژراو – بریندارڕوونکردنەوە
١سینا ڕەسوولزادەنەڵاسی سەردەشتبانه٨ی جۆزەردانکوژراو۱۹ ساڵان٬ بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٢ڕەحیم ئیبراهیمیسەردەشتسەردەشت١١ی جۆزەردانکوژراوکەوتنە ناو ڕووبار لە ئەنجامی ڕاوەدوونانی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێراندا
٣موزەفەر ئەسەدڕوخمەریوانمەریوان١٤ی جۆزەردانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٤پەرویز قادریسەقزبانه١٥ی جۆزەردانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٥سەلاح (پاشناو نەزانراوە)سەوڵاوای مەریوانتەتەی هەورامانی مەریوان١٥ی جۆزەردانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٦هەژیر مەحموودپوورجوانڕۆنەوسوود١٦ی جۆزەردانکوژراوبە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٧شادمان پایامەریوانتەتەی هەورامانی مەریوان٢١ی جۆزەردانبریندارلێدان و ئەشکەنجە لە لایەن بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە
٨ناسێح (پاشناو نەزانراوە)کەڵاتەرزانی سنەتەتەی هەورامانی مەریوان٢١ی جۆزەردانبریندارلێدان و ئەشکەنجە لە لایەن بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە
٩ئارمان حسەینیسەقزبانه٢٢ی جۆزەردانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
ژمارەناوخەڵکیتۆمەتبەرواری دەرکردندادگای بڕیاردەرڕێژەی سزاڕوونکردنەوە
١مێهدی مەجیدیبۆکانپاڵپشتیکردن لە دەوڵەتی ئیسراییل، بانگەشەی دژ بە حکومەت و سووکایەتیکردن بە ڕێبەرسەرەتای جۆزەردانلقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی بۆکانبە گشتی ٥ ساڵ بەندکران
٢ئیرەج محەممەدزادەجوانڕۆبڵاوکردنەوەی بابەتی درۆ و تێکدانی ڕای گشتی١ی جۆزەردانلقی ۱۰۱ی دادگای کەیفەریی جوانڕۆ شهرستان جوانرود٢ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوڕۆژنامەوان، سەرنووسەری حەفتەنامەی «دەنگی هەورامان » و بەڕێوەبەری کاناڵی «تیتر غرب»
٣ژینا مودەڕیس گورجیسنەپێکهێنانی گرووپ و دەستەی نایاسایی بە مەبەستی ڕووخاندنی حکومەت، هاوکاریکردن لەگەڵ دەوڵەتانی دژبەردا و بانگەشەی دژ بە حکوومەتسەرەتای جۆزەردانلقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەبە گشتی ٢١ بەندکران و دوورخستنەوە بۆ زیندانی هەمەدانڕۆژنامەوان، چالاکی بواری مافەکانی ژنان و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی
٤مامۆستا محەممەد خزرنژادبۆکانافساد فی‌الارض٬ زیانگەیاندن بە یەکپارچەیی یان سەربەخۆیی وڵات و بانگەشەی دژ بە حکومەت ناوەڕاستی جۆزەردانکۆمیسیۆنی لێخۆشبوون و بەخشینهەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانمامۆستای کوردی سوننە
ژمارەناوشوێنی تەقینەوەبەرواری ڕووداندۆخڕوونکردنەوە
١ئیسماعیل عەزووزەممەبەرزاییە سنوورییەکانی کێله‌شین١ی جۆزەردانکوژراوڕۆژی ١ی جۆزەردان (٢١ی مەی) گرووپێک لە هاووڵاتیانی خەڵکی شنۆ بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهاری چووبوونە بەرزاییە سنوورییەکانی «کێلەشین»ی شنۆ کە مینێکیان پێدا تەقییەوە. لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیەدا ئیسماعیل عەزووزەممە گیانی لە دەست دا و دوو برایش بە ناوەکانی سەیدهادی مووسەوی و سەیدهێمن مووسەوی بریندار بوون.
٢سەیدهادی مووسەویبەرزاییە سنوورییەکانی کێله‌شین١ی جۆزەردانبریندارڕۆژی ١ی جۆزەردان (٢١ی مەی) گرووپێک لە هاووڵاتیانی خەڵکی شنۆ بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهاری چووبوونە بەرزاییە سنوورییەکانی «کێلەشین»ی شنۆ کە مینێکیان پێدا تەقییەوە. لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیەدا ئیسماعیل عەزووزەممە گیانی لە دەست دا و دوو برایش بە ناوەکانی سەیدهادی مووسەوی و سەیدهێمن مووسەوی بریندار بوون.
٣سەیدهێمن مووسەویبەرزاییە سنوورییەکانی کێله‌شین١ی جۆزەردانبریندارڕۆژی ١ی جۆزەردان (٢١ی مەی) گرووپێک لە هاووڵاتیانی خەڵکی شنۆ بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهاری چووبوونە بەرزاییە سنوورییەکانی «کێلەشین»ی شنۆ کە مینێکیان پێدا تەقییەوە. لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیەدا ئیسماعیل عەزووزەممە گیانی لە دەست دا و دوو برایش بە ناوەکانی سەیدهادی مووسەوی و سەیدهێمن مووسەوی بریندار بوون.
٤ناسنامە نادیارپیرانشار٢ی جۆزەردانبریندارسەربازی یەکەی پاسەوانی سنوور، لەم تەقینەوەیەدا پاژنەی پێی پەڕی.
٥ناسنامە نادیارگوندی ئاق داغ٥ی جۆزەردانبریندارشۆفێری کومباین، لە کاتی کاری کشتوکاڵدامینێکی پێدا تەقییەەوە و بریندار بوو.
٦هادی غونچەدۆستبانه٢٨ی جۆزەردانکوژراوبە هۆی تەقینەوەی تەقەمەنیی سەربازییەوە کوژرا.