بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، چوار ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – دیواندەرە بە ناوەکانی ئومید شامحەممەدی، پەرویز ئەحسەنی، کاوە محەممەدزادە و هیوا قوڕەیشی بەبێ ئەوەی مافی دیاریکردنی پارێزەر و دیداری بنەماڵەیان پێ بدرێت. هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرن. ئەم مامۆستایانە لە ڕێکەوتی ٢٥ی جۆزەردان (١٥ی ژوەن) و لە کاتی بەڕێوەچوونی گردبوونەوەی ناڕەزاییانەی مامۆستایان لە بەردەم ئیدارەی پەروەردە و…
زیاتربەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆبوونەوەی دادگای ١٥ چالاکی پیشەیی مامۆستایان بە ناوەکانی نەسرین کەریمی، فاتمه زەندکەریمی، مەجید کەریمی، سەلاح حاجیمیرزایی، ڕەزا مورادی، ڕەزا تەهماسبی، غیاس نێعمەتی، سادق کەنعانی، کووروش عیزەتی، ڕزگار حەیدەری، فەیسەڵ نووری، موختار ئەسەدی، ئارام ئیبراهیمی، شەهریار نادری و بێهزاد قەوامی بە تۆمەتی «بانگەشەی دژی حکوومەت» لە لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و…
زیاترحەوت چالاکی پیشەیی مامۆستایان بە ناوەکانی شەعبان محەممەدی، مەسعوود نیکخا، ئەسکەندەر لوتفی، ئومید شامحەممەدی، پەرویز ئەحسەنی، کاوە محەممەدزادە و هیوا قوڕەیشی کە پێشتر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی مەریوان و دیواندەرە دەستبەسەر کرابوون، هێشتا هەر لە زیندانی ئێڤینی تاران و دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرن. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ئەسکەندەر لوتفی، وتەبێژی شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران و ئەندامی…
زیاترتۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە دەمەوبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ی پووشپەڕ (٢٣ی ژوەن) شەهریار نادری، چالاکی پیشەیی مامۆستایان، لە شاری کرماشان دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. ئەم مامۆستایەی خەڵکی پاوە و دانیشتووی سنە، لە ساڵی ١٣٩٥ـەوە (٢٠١٦) لەبەر چالاکییە پیشەییەکانی دوور بۆ کرماشان خراوەتەوە. ڕۆژی ڕابردوویش دوو ئەندامی تری ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایان بە ناوەکانی سادق کەنعانی و ئارام ئیبراهیمی لە لایەن هێزە…
زیاترتۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ٢٧ی جۆزەردان (١٧ی مەی) ٤ ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-مەریوان بە ناوەکانی ئارام محەممەدی، ئارام قادری، تەحسین موستەفا و سەیوان سلێمانی دوای ٢ ڕۆژ دەستبەسەربوون لە زیندانی مەریوان ئازاد کراون. ئەم مامۆستایانە ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردان (١٥ی مەی) لە ڕەوتی شەپۆلی بەربڵاوی دەستبەسەرکردنی مامۆستایاندا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری مەریوان دەستبەسەر کرابوون. هەروەها ئەمڕۆ شەممە…
زیاترلە ڕۆژی ڕابردووەوە دامودەزگا ئەمنییەکان بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سەرانسەریی مامۆستایان کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی جۆزەردان (١٦ی ژوەن) لە کەشێکی قورسی ئەمنیدا بەڕێوە چووە، دەستیان داوەتە بانگهێشتکردن و دەستبەسەرکردنی دەیان مامۆستا لە شارەکانی سەقز، دیواندەرە، مەریوان و سنە. دامودەزگا ئەمنییەکان پێوەندیی تەلەفۆنییان لەگەڵ چالاکانی پیشەیی مامۆستایاندا گرتووە و هەڕەشەیان لە هەندێکیان کردووە کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ گردبوونەوەی ناڕەزاییانەی مامۆستایاندا مۆڵەتی تەقەکردنیان پێ…
زیاترنیوەڕۆی دووشەممە ١٩ی گوڵان (٩ی مەی) فەرهاد میرزایی، ئەندامی شۆرای باڵای چالاکانی پیشەیی مامۆستایانی ئێران، لە ماڵەکەی خۆی لە شاری شەهاباتی پارێزگای کرماشان دەستبەسەر کراوە. لەم مانگانەی دواییدا ئەم چالاکە پیشەییەی مامۆستایان چەندین جار بە هۆی چالاکییەکانیەوە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە سەرانسەرییەکانی مامۆستایاندا، بانگ کراوەتە دامودەزگا ئەمنییەکان و هەندێ هەوڵیش لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بۆ دەستبەسەرکردنی لە ئارادا بووە. فەرهاد میرزایی یەک لە ڕێکخەرانی…
زیاترلە ڕێکەوتی ١١ی گوڵانی ١٤٠١ (١ی مەیی ٢٠٢٢) هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی کرێکار و لە سەروبەندی ڕۆژێکدا کە لە ئێران بە ناوی ڕۆژی مامۆستا ناو نراوە، چەندین گردبوونەوەی ناڕەزایی لە شارە جیاوازەکانی ئێران لە لایەن چالاکانی کرێکاری و مامۆستایانەوە بەڕێوە چوو. شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران پێشتر لە دووتوێی بانگەوازێکدا ڕایگەیاندبوو هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی کرێکاردا، گردبوونەوەی سەراسەریی مامۆستایان لە تاران و هەروەها لە…
زیاترتۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ی ڕەشەمە، شەعبان محەممەدی، ئەندامی سەندیکای مامۆستایانی کوردستان-مەریوان، دوای ٢٥ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی مەریوان ئازاد کراوە. ئەم چالاکە پیشەییەی مامۆستایان لە ڕێکەوتی ١١ی ڕێبەنداندا هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی دووهەم ڕۆژی مانگرتنی مامۆستایاندا، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی لە شاری مەریوان دەستبەسەر کرابوو. دوابەدوای دەستبەسەرکردنی…
زیاتر