تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…
ئەم ڕاپۆرتە ئاوڕ دەداتەوە لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئاست هاووڵاتیانی کورد لە ئێران لە ساڵی ٢٠٢٤ی زایینیدا. لەم ساڵەیشدا هەروەک ساڵانی ڕابردوو،…
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…
لە ئێستەدا ١١ هاووڵاتی و چالاکی کورد بە سزای لەسێدارەدانەوە لە زینداندان و لانیکەم هەشت کەسی دیکەیش لە بەردەم مەترسیی سەپاندنی هەمان سزادان. ئەم…
ئەم ڕاپۆرتە کە بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبەر ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژیی دژ بە ژنانەوە ئامادە کراوە، ئاوڕ دەداتەوە لە حاڵەتەکانی ژنکوشتن، دەستبەسەرکردن، سەپاندنی سزا…
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…
ئەمڕۆ ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی ڕووبەڕووبوونەوەی سزای لەسێدارەداندا، تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بە پشتبەستن بە ئامارە کۆکراوەکانی خۆی…
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…
هاوکات لەگەڵ دەیەم ساڵی دامەزراندنی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا، پێگەی زانیارییەکانی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبیی کورد لە ئێراندا (هیوا) دەستی بە کار کرد. ئەم…
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای هەواڵ و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و هەروەها لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵی ڕێکخراوە و ماڵپەڕە چالاکەکانی تر لەم بوارەدا ئامادە کراوە.
بە هۆی قەدەغەبوونی چالاکیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤەوە لە ئێراندا و گوشاری سەر بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەدار و ورد سەبارەت بە هەموو حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ڕووبەڕووی گرفتی فراوان دەبێتەوە. هەر بۆیە ئامار و زانیارییەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە سەرجەم حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناگرێتەوە.
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە بەفرانباری ١٤٠٣دا (دیسامبەری ٢٠٢٤ و ژانڤییەی ٢٠٢٥)، کۆڵبەرێک گیانی لە دەست داوە و دوو کۆڵبەری تریش بریندار بوون. لانیکەم ١٣ هاووڵاتیی کورد لە زیندانە جیاوازەکانی ئێراندا لە سێدارە دراون. هەروەها لانیکەم ٧ هاووڵاتی و چالاکی کورد سزا دراون بە بەندکران و قەدەغەکردنی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، هاوکات سزای لەسێدارەدانی زیندانیی سیاسیی کورد پەخشان عەزیزی کە بە تۆمەتی «بەغی» بە سەریدا سەپابوو، لە لقی ٣٩ی دیوانی باڵای ئێران پەسەند کرا. لانیکەم ٦٨ کەس بە تۆمەتی سیاسی دەستبەسەر کران و لانیکەم ٦٨ کەسی دیکەیش بانگهێشت کران. لانیکەم ٣ ژن لە سنە، کرماشان و ئیلام بوون بە قوربانیی دیاردەی ژنکوشتن و پیاوێکی لاویش بە دەسڕێژی هێزەکانی پۆلیسی ئینتیزامی کوژرا. زیندانییەکی سیاسیی کوردیش لە ڕێگای مانگرتن لە خواردنەوە لە بەرانبەر نادیاربوونی چارەنووسی خۆیدا ناڕەزایەتیی دەربڕی.
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە بەفرانباری ١٤٠٣دا (دیسامبەری ٢٠٢٤ و ژانڤییەی ٢٠٢٥):
ئیدریس نادری به هۆی ڕەقبوونەوە لە سەرما لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچە سنوورییەکانی بانە گیانی لە دەست دا. هەروەها شاهین ڕەسوولپوور بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت و محەممەد وەیسی بە هۆی ئەشکەنجە و لێدانی هەمان ئەو هێزانەوە لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان بریندار بوون.
لانیکەم ١٣ بەندکراوی کورد کە پێشتر بە تۆمەتی «مادە هۆشبەرەکان»، «کوشتنی بەئەنقەست» و «دەستدرێژیکردن بە زۆر» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی ورمێ، قزلحەساری کەرەج، جیرۆفت، کرماشان، مە هاباد و سنە لە سێدارە دران.
لانیکەم ٧ هاووڵاتی و چالاکوانی کورد لە شارەکانی مەهاباد، تاران، کرماشان، سنە، بۆکان و کەرەج بە تۆمەتی سیاسی سزای بەندکران و قەدەغەکردنی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان بەسەردا سەپا. هەروەها سزای لەسێدارەدانی زیندانیی سیاسیی کورد پەخشان عەزیزی کە بە تۆمەتی «بەغی» بە سەریدا سەپابوو، لە لایەن لقی ٣٩ی دیوانی باڵای ئێرانەوە پەسەند کرا
لانیکەم ٦٨ هاووڵاتی و چالاکی سیاسی، مەدەنی، کرێکاری، ژینگەپارێز، ئەندامی بنەماڵەی دادخوازان و بلاگەر، لەوانە ٣ منداڵی ١٧ ساڵان، لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کرماشان، ئیلام و خوراسانی ڕەزەوی بە هۆکاری سیاسی لە لایەن دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکانەوە دەستبەسەر کران.
هەشت کەسیان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانەکانی ورمێ، شنۆ، نەغەدە، بۆکان و دەرەگەز کران. ئەگەرچی هەندێ لەم دەستبەسەرکراوانە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراون، بەڵام لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی زۆربەی هەرەزۆریان تا ئێستا هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.
هەروەها ٥٨ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» لە ڕێگای «هەڵپەڕکێ و سەما و بەرزکردنەوەی هێما»وە لە زەماوەندێکدا و بڵاوبوونەوەی بەرچاوی گرتە ڤیدیۆییەکانی ئەو ڕێوڕەسمە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، لە لایەن لقێکی لێپرسینەوەی دادسەرای پیرانشارەوە بانگهێشت کران. بەم هاووڵاتیانە ڕاگەیەنراوە کە بە نزیکترین کات تۆمەتەکانیان پێ ڕادەگەیەنرێت. بنەماڵەی دوو گیانبەختکردووی سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی»، کۆمار دەرئوفتادە و ئەمیر فەراسەتیشاد، لە ناو بانگهێشتکراواندا بوون.
لانیکەم ٣ ژن لە شارەکانی سنە، کرماشان و ئیلام بوون بە قوربانیی دیاردەی ژنکوشتن. دوانیان بە هۆکارێکی نادیار بە دەستی هاوسەرەکانیان و بە چەکی گەرم کوژران. ژنێکی دیکەیش دوای ڕەتکردنەوەی داوای هاوسەرگیری و لە لایەن داواکارەکەیەوە ئاگری تێ بەر درا و بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.
محەممەد عەزیزی، هاووڵاتیی ٣٥ ساڵانی خەڵکی قەسری شیرینی کرماشان، ئێوارەی یەکشەممە ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٣ (٥ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) لە تێرمیناڵی سنووریی «پەروێزخان»ی ئەم شارەدا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە ئینتیزامییەکان و کوژرا.
پووریا جەواهێری، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران کە ڕۆژی ٨ی سەرماوەزی ١٤٠١ (٢٩ی نۆڤامبەری ٢٠٢٢) لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا دوای بانگهێشتکرانی تەلەفۆنی بۆ بنکەی هەواڵگریی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەستبەسەر کرابوو، وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر بەردەوامیی دەستبەسەربوونی نایاسایی خۆیدا لە زیندانی ناوەندیی سنە مانی لە خواردن گرتووە. ئەم زیندانییە سیاسییە زیاتر لە ٢٥ مانگە لە دۆخێکی هەڵپەسێردراودایە.
ژمارە | ناو | خەڵکی | بارودۆخ | بەرواری ڕوودان | شوێنی ڕووداو | ڕوونکردنەوە |
---|---|---|---|---|---|---|
١ | ئیدریس نادری | بانە، پارێزگای کوردستان | کوژراو | بانە، پارێزگای کوردستان | ڕەقبوونەوە لە سەرمادا | |
٢ | شاهین ڕەسوول حەسەن | سەردەشت، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | بریندار | ۱۸ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | سەردەشت، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران |
٣ | محەممەد وەیسی | سەقز، پارێزگای کوردستان | بریندار | ۲۳ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | مەریوان، پارێزگای کوردستان | ئەشکەنجە و لێدانی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران |
ژمارە | ناو | خەڵکی | تۆمەت | بەرواری لەسێدارەدان | شوێنی لەسێدارەدان |
---|---|---|---|---|---|
1 | لوقمان شەنگه | نەغەدە، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | مادەی هۆشبەر | ۳ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | زیندانی ناوەندیی ورمێ |
2 | مەسعوود جەلیلیان | کرماشان، پارێزگای کرماشان | مادەی هۆشبەر | ٥ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | زیندانی قزلحەساری کەرەج |
3 | ئەسعەد ئەمینی | سەردەشت، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | مادەی هۆشبەر | ٦ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | زیندانی جیروفت |
4 | سامان فەخری | بانه، پارێزگای کوردستان | مادەی هۆشبەر | ٦ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | زیندانی جیروفت |
5 | مەیسەم فەرهادی | هەرسین، پارێزگای کرماشان | کوشتنی بەئەنقەست | ١٣ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | زیندانی دیزڵئاوای کرماشان |
6 | ڕەزا بەختیاری | کرماشان، پارێزگای کرماشان | کوشتنی بەئەنقەست | ١٣ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | زیندانی دیزڵئاوای کرماشان |
7 | عەلی ئاتین | سەردەشت، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | دەستدرێژیکردن بە زۆر | ١٧ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | زیندانی مەهاباد |
8 | ڕەزا سەیدی | سەردەشت، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | دەستدرێژیکردن بە زۆر | ١٧ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | زیندانی مەهاباد |
9 | ئەشکان کازمی | گیەڵان، پارێزگای کرماشان | کوشتنی بەئەنقەست | ١٨ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | زیندانی دیزڵئاوای کرماشان |
10 | محەممەد شەهیدی | کرماشان، پارێزگای کرماشان | کوشتنی بەئەنقەست | ١٨ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | زیندانی دیزڵئاوای کرماشان |
11 | موزەفەر شاهسەواری | کرماشان، پارێزگای کرماشان | کوشتنی بەئەنقەست | ١٨ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | زیندانی دیزڵئاوای کرماشان |
12 | فەرمان ئەفریستەم | کرماشان، پارێزگای کرماشان | کوشتنی بەئەنقەست | ١٨ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | زیندانی دیزڵئاوای کرماشان |
13 | سەیوان یەعقووبی | سەوڵاوا، پارێزگای کوردستان | کوشتنی بەئەنقەست | ٢٦ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | زیندانی ناوەندیی سنە |
ژمارە | نام | خەڵکی | بواری چالاکی | بەرواری دەستبەسەرکران | شوێنی دەستبەسەرکردن | ڕوونکردنەوە |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | محەممەد نەیریزی | سەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشان | هاووڵاتی | ۱ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | سەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشان | بە بارمتە ئازاد کرا |
2 | کەیوان ڕەشۆزاده | ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | سیاسی | ٤ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
3 | هێمن بەهرامی | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٤ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | بە بارمتە ئازاد کرا |
4 | سۆران ئەرشەد | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٤ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | بە بارمتە ئازاد کرا |
5 | ئەفشین ساعیدی | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٤ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
6 | کاوه ئوستوار | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٥ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
7 | موراد عەبدوڵڵا عومەری | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٦ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
8 | حەسەن حەسەنزاده | جوانڕۆ، پارێزگای کرماشان | هاووڵاتی | ٦ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | جوانڕۆ، پارێزگای کرماشان | بە بارمتە ئازاد کرا |
9 | ئیبراهیم گوڵعەنبەر | جوانڕۆ، پارێزگای کرماشان | بنەماڵەی دادخوازان | ٦ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | کرماشان، پارێزگای کرماشان | بە بارمتە ئازاد کرا |
10 | نوورەدین مەلاعەلیزاده | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٦ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | |
11 | تۆفیق ئەمینی | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٦ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
12 | محەممەد بێهرووزی | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٧ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
13 | ئارام محەممەدی | پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٧ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
14 | بێهزاد مەحموودی | پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٧ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
15 | مووسا ڕەسوولی | پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٧ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
16 | ئەمین بازیان | پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٧ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
17 | سۆران محەممەدپوور | پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٧ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
18 | هێمن شامحەممەدی | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | منداڵی ١٧ ساڵان | ٨ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
19 | وەیسه غەفووری | پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٨ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
20 | پووریا جەواهێری | کامێران، پارێزگای کوردستان | سیاسی | ٨ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | کامێران، پارێزگای کوردستان | . |
21 | خالید مەحموودیان | سەردەشت، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٩ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | سەردەشت، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
22 | جەمال شێخهپوور | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٩ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
23 | ئەفشین خەلیفهزاده | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٩ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
24 | کووروش عەزیزی | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | سیاسی | ٩ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
25 | فایەق قادرزاده | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٩ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
26 | ڕەسوول پوورخزری | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٩ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
27 | خالید بەکری | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ١٠ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
28 | ڕەحمان تابش | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ١٠ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
29 | هێدی شادیخا | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ١٠ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
30 | ئەمیر جانگوڵی | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ١٠ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | |
31 | محەممەد بەکری | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ١١ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
32 | ڕزگار مەولوودی | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | منداڵی ١٧ ساڵان | ١١ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | بە بارمتە ئازاد کرا |
33 | کامیار ئیزەدی | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | منداڵی ١٧ ساڵان | ١١ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | بە بارمتە ئازاد کرا |
34 | محەممەد عەفیدی | سەردەشت، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ١١ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
35 | سووسەن ڕازانی | سنە، پارێزگای کوردستان | کرێکاری | ١٣ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | سنە، پارێزگای کوردستان | بە بارمتە ئازاد کرا |
36 | سەیدخالید حسەینی | سنە، پارێزگای کوردستان | کرێکاری | ١٣ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | سنە، پارێزگای کوردستان | بە بارمتە ئازاد کرا |
37 | ئێقباڵ شەبانی | سنە، پارێزگای کوردستان | کرێکاری | ١٣ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | سنە، پارێزگای کوردستان | بە بارمتە ئازاد کرا |
38 | فەردین میرەکی | سنە، پارێزگای کوردستان | کرێکاری | ١٣ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | سنە، پارێزگای کوردستان | بە بارمتە ئازاد کرا |
39 | فەرشید عەبدوڵڵاهی | سنە، پارێزگای کوردستان | بنەماڵەی دادخوازان | ١٣ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | سنە، پارێزگای کوردستان | بە بارمتە ئازاد کرا |
40 | شەیس ئەمانی | سنە، پارێزگای کوردستان | کرێکاری | ١٣ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | سنە، پارێزگای کوردستان | بە بارمتە ئازاد کرا |
41 | جەمال ئەسەدی | سنە، پارێزگای کوردستان | کرێکاری | ١٣ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | سنە، پارێزگای کوردستان | بە بارمتە ئازاد کرا |
42 | فەرەیدوون نەبی | پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ١٣ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ۴۳ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا |
43 | ئەمیر ڕەحمانی | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ١٥ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ساڵێک بەندکران ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا |
44 | ئارمین مورادی | سەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشان | هاووڵاتی | ناوەڕاستی بەفرانباری ۱۴۰۳ | کرماشان، پارێزگای کرماشان | . |
45 | محەممەد عەزیزی | سەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشان | هاووڵاتی | ناوەڕاستی بەفرانباری ۱۴۰۳ | کرماشان، پارێزگای کرماشان | . |
46 | محەممەد یووسفی | سەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشان | هاووڵاتی | ناوەڕاستی بەفرانباری ۱۴۰۳ | کرماشان، پارێزگای کرماشان | . |
47 | یووسف ئەلیاسی | سەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشان | هاووڵاتی | ناوەڕاستی بەفرانباری ۱۴۰۳ | سەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشان | . |
48 | کۆمار نادری | سەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشان | هاووڵاتی | ناوەڕاستی بەفرانباری ۱۴۰۳ | سەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشان | . |
49 | عومەر بابایی | سەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشان | هاووڵاتی | ناوەڕاستی بەفرانباری ۱۴۰۳ | سەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشان | . |
50 | حامید ئەلیاسی | سەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشان | هاووڵاتی | ناوەڕاستی بەفرانباری ۱۴۰۳ | سەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشان | |
51 | یووسف نەیریزی | سەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشان | هاووڵاتی | ناوەڕاستی بەفرانباری ۱۴۰۳ | سەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشان | . |
52 | سیروان پەرویزی | ئیلام، پارێزگای ئیلام | بلاگەر و تارۆزنووس | ١٦ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | ئیلام، پارێزگای ئیلام | بە بارمتە ئازاد کرا |
53 | سروه شیری | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ١٧ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٨ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا |
54 | پەیمان شیری | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ١٧ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٦ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا |
55 | ئەفشین حسەینپەناهی | سنە، پارێزگای کوردستان | زیندانیی سیاسیی پێشوو | ١٩ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | سنە، پارێزگای کوردستان | . |
56 | بێهزاد براخاسی | دیواندەرە، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ٢٠ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | دیواندەرە، پارێزگای کوردستان | . |
57 | ئیسماعیل سلێمانی | پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٢٢ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ١٠ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندان کرا |
58 | ژیان میری | سنە، پارێزگای کوردستان | ژینگەپارێز | ٢٢ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | سنە، پارێزگای کوردستان | بە بارمتە ئازاد کرا |
59 | گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٢٣ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٤ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا |
60 | کاوان کەسرایی | مەریوان، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ٢٤ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | مەریوان، پارێزگای کوردستان | . |
61 | فەرهاد مینبەری | سنە، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ٢٤ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | سنە، پارێزگای کوردستان | . |
62 | سەیوان غەفووری | سنە، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ٢٤ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | سنە، پارێزگای کوردستان | . |
63 | مەسعوود محەممەدپوور | نەغەدە، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٢٦ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | نەغەدە، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
64 | ئەیووب ئازمەند | نەغەدە، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٢٧ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | نەغەدە، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
65 | محەممەدتاهیر ئەلیاسی | نەغەدە، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٢٧ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | نەغەدە، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | . |
66 | ئیدریس حاجی ڕەسوولپوور | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | بنەماڵەی دادخوازان | ٢٧ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی بۆکان کرا |
67 | مەحموود نیروومەند | دەرەگەز٬ پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی | فەرهەنگی | کۆتایی بەفرانباری ۱۴۰۳ | دەرەگەز٬ پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی | بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ساڵێک و ٦ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی دەرەگەز کرا |
68 | ئایدا عەموویی | سنە، پارێزگای کوردستان | مەدەنی | ٢٩ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | سنە، پارێزگای کوردستان | . |
69 | ئەسعەد غەفووری | سنە، پارێزگای کوردستان | مەدەنی | ٢٩ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | سنە، پارێزگای کوردستان | . |
ناو | خەڵکی | بواری چالاکی | بواری چالاکی | تۆمەت | سزا | بەرواری دەرکردنی بڕیار | دادگای بڕیاردەر | ڕوونکردنەوە | |
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
1 | سەلام ئازەری | نەغەدە٬ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ئەندامبوون لە حیزبێکی کوردی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەتی ئێراندا و بانگەشەی دژ بە حکومەت | ۱ ساڵ و ۶ مانگ بەندکران | ناوەڕاستی بەفرانباری ۱۴۰۳ | لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهاباد | ||
2 | محەممەد ئەمینیفەر | نەغەدە٬ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ئەندامبوون لە حیزبێکی کوردی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەتی ئێراندا و بانگەشەی دژ بە حکومەت | ۲۹ مانگ بەندکران | ناوەڕاستی بەفرانباری ۱۴۰۳ | لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهاباد | ||
3 | پەخشان عەزیزی | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | ڕاوێژکاری کۆمەڵایەتی | بەغی و ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکاندا | پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدان | ١٩ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | لقی ٣٩ی دیوانی باڵای ئێران | ||
4 | بەهمەن نادری | کرماشان، پارێزگای کرماشان | هاووڵاتی | سووکایەتیکردن بە کاربەدەستانی ڕەسمی و هێزە ئەمنییەکان | ۶ مانگ بەندکران | ١٩ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | لقی ۱۰۵ی دادگای کەیفەریی ۲ی کرماشان | ||
5 | فەرید بادیدەست | دیواندەره، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | هاوکاریکردن لەگەڵ حیزبێکی کوردی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەتی ئێراندا و بانگەشەی دژ بە حکومەت | ۲۰ مانگ بەندکران | ٢٠ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنە | ||
6 | هیوا بەهمەن | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | بانگەشەی دژ بە حکومەت | ۶ مانگ بەندکران | ٢٦ی بەفرانباری ۱۴۰۳ | لقی ۱۰۱ی دادگای کەیفەریی ۲ی بۆکان | ||
7 | ئەژدەر پیریی سارمانلوو | چاڵدێران، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | چالاکی بواری ڕاگەیاندن | بانگەشەی دژ بە حکومەت | ۱ ساڵ بەندکران و ۲ ساڵ قەدەغەکردنی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئینتەرنێتدا | کۆتایی بەفرانباری ۱۴۰۳ | دادگای شۆڕشی ئیسلامیی کەرەج | سەرنووسەری مانگنامەی نێونەتەوەیی «پژوهش ملل» |