ئه‌شکه‌نجه‌ ئارشیڤ – KHRN

تشرینی دووه‌م 26, 2024

نامەی سەرئاوەڵای سێ بەندکراوی سزادراو بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە بۆ دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ

هادی ڕوستەمی، مێهدی شەرەفیان و مێهدی شاهیوەند، سێ بەندکراوی سزادراو بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە کە لە خەرمانانی ١٣٩٦ـەوە (سێپتامبەری ٢٠١٦) لە زیندانی ناوەندیی ورمێدان، لە نامەیەکی سەرئاوەڵادا بۆ دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ لەسەر مەترسیی خێرای جێبەجێکردنی سزاکەی خۆیان هۆشدارییان داوە. ئەم بەندکراوانە لە نامەکەیاندا ئاماژەیان بە جێبەجێکردنی سزای بڕینەوەی ئەندامی جەستەی دوو برای بەندکراو، شەهاب تەیمووری و مێهرداد تەیمووری، داوە و وتوویانە کە سەرۆکی لقی ٨ی جێبەجێکردنی سزاکانی…

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 30, 2024

گەڕاندنەوەی شەهاب و مێهرداد تەیمووری بۆ زیندان دوای بڕینەوەی پەنجەکانیان / مەترسیی بڕینەوەی ئەندامی جەستەی پێنج بەندکراوی تر

شەهاب و مێهرداد تەیمووری، دوو برای بەندکراو کە ڕۆژی سێشەممە ٨ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (٢٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) سزای بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستیان لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا، دوای چەند کاتژمێر مانەوە لە نەخۆشخانە گەڕێنرانەوە بۆ بەشی وەرگرتنی زیندان. هاوکات پێنج بەندکراوی تر، هادی ڕوستەمی، مێهدی شەرەفیان، مێهدی شاهیوەند، کەسرا کەرەمی و مورتەزا ئیسماعیلیان، لە بەردەم مەترسیی جێبەجێکردنی هەمان سزادان. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ڕۆژی سێشەممە…

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 29, 2024

سزای بڕینەوەی ئەندامی جەستەی دوو برای بەندکراو لە ورمێ جێبەجێ کرا / مەترسیی بڕینەوەی ئەندامی جەستەی پێنج بەندکراوی تر

سزای بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستی شەهاب و مێهرداد تەیمووری، دوو برای بەندکراوی خەڵکی سەرپێڵ زەهاوی کرماشان، لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە ئامێری گیۆتین لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوو و لە دووتوێی هەواڵێکدا وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆی لە مەترسیی جێبەجێکردنی سزای دەرکراو بۆ ئەم دوو بەندکراوە، ڕایگەیاندبوو کە تیمێکی سەر بە پزیشکیی دادی…

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2024

گواستنەوەی دوو برای بەندکراوی سزادراو بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە بۆ ژووری تاکەکەسی / پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە ئاست ئەگەری جێبەجێکردنی سزاکەدا

شەهاب و مێهرداد تەیمووری، دوو برای بەندکراوی سزادراو بە بڕینەوەی پەنجەکانی دەست، بە هۆکاری نادیار لە زیندانی شابادی کرماشانەوە گوازراونەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ. دەوترێت دوای ئەوەی تیمێکی سەر بە پزیشکیی دادی ورمێ پشکنینی پزیشکیی بۆ ئەم دوو برا بەندکراوە کردووە، نیگەرانییەکان لە بەرانبەر ئەگەری جێبەجێکردنی سزاکە و بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستیاندا پەرەی سەندووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان…

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 20, 2024

هەوڵی خۆکوشتنی دوو برای بەندکراو دوای ئەشکەنجەدران لە لایەن پاسەوانەکانی زیندانەوە و گوازرانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی

فەردین و فەرهاد ئاقازاده، دو برای بەندکراوی خەڵکی ورمێ، دوای ئەوەی لە لایەن پاسەوانەکانی زیندانی ناوەندیی ورمێوە ئەشکەنجە دران و گوازرانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی، هەوڵی خۆکوشتنیان داوە. ئەم دوو برا بەندکراوە کە بە ئامێرێکی تیژ هەوڵی خۆکوشتنیان دابوو، براونەتە نەخۆشخانەی زیندان بەڵام تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەسەر دوایین بارودۆخیان بەردەست نەکەوتووە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠٣…

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 18, 2024

ئاشکراکردنی دەستبەسەرگەیەکی نوێی وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری ورمێ؛ دەستبەسەرکراوان بە مەبەستی وەرگرتنی دانپیانانی زۆرەملێ ئەشکەنجە دراون و هەڕەشەی دەستدرێژییان لێ کراوە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە وتووێژ لەگەڵ ژمارەیەک لە دەستبەسەرکراوانی چەند ساڵی ڕابردوودا لە شاری ورمێ، ناونیشانی دەستبەسەرگەیەکی نوێی وەزارەتی ئیتلاعاتی لەو شارەدا دەست کەوتووە. ئەم دەستبەسەرگەیە لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادییشدا بۆ ڕاگرتنی خۆپیشاندەرانی دەستبەسەرکراو بە کار هێنراوە و هەندێ لەو کەسانە باس لە ئەشکەنجە و هەڕەشەی دەستدرێژیکردن بە مەبەستی وەرگرتنی دانپیانانی زۆرەملێ لەم دەستبەسەرگەیەدا دەکەن. بەپێی ئەو زانیاریانەی لەم وتووێژانەوە بەردەست کەوتووە،…

زیاتر
ئه‌یلول 30, 2024

هادی ڕوستەمی، بەندکراوی سزادراو بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، دوای ئەشکەنجەدران لە لایەن هێزەکانی زیندانەوە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا

ڕۆژی هەینی ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (٢٧ی سێپتامبەری ٢٠٢٤) هادی ڕوستەمی، بەندکراوی سزادراو بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، دوای ئەشکەنجەدران لە لایەن هێزەکانی زیندانی ناوەندیی ورمێوە و بە دەستووری بەرپرسانی زیندان، بە کەلەبچە و پێبەندەوە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی هەینی ٦ی ڕەزبەر (٢٧ی سێپتامبەر) ژمارەیەک لە هێزەکانی گاردی زیندانی ناوەندیی ورمێ هێرشیان کردووەتە سەر بەندی ٢ و…

زیاتر
ئاب 9, 2024

فەرهاد پژوان، بەندکراوی سزادراو بە زیندانی هەتاهەتایی، دوای ئەشکەنجەدران ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا

فەرهاد پژوان، بەندکراوی سزادراو بە زیندانی هەتاهەتایی، دوای ئەشکەنجەدرانی قورس لە لایەن محەممەد فاتمیی بەرپرسی ناوخۆی زیندانی ناوەندیی ورمێوە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا و لە مافی دیدار و پێوەندیگرتن لەگەڵ بنەماڵەکەیشی بێبەش کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، لە ڕۆژانی ڕابردوو و لە کاتی ڕێوڕەسمی بەیانیانی بەندی ٤ی زیندانی ناوەندیی ورمێدا، محەممەد فاتمیی بەرپرسی ناوخۆی ئەم زیندانە، لەگەڵ سەیفوڵڵازادەی بەرپرسی بەندەکەدا…

زیاتر
حوزه‌یران 24, 2024

هەڕەشەی جێبەجێکردنی سزای بڕینەوەی ئەندامی جەستەی چوار بەندکراو لە ورمێ

ناسر عەتەباتی، سەرۆکی گشتیی فەرمانگەی داد (دادگوستەری)ی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و مەجیدی، داواکاری گشتیی ورمێ، لەم ڕۆژانەی دواییدا لە کاتی بەسەرکردنەوەی زیندانی ناوەندیی ورمێ و لە دیداری چوار بەندکراوی سزادراو بە بڕینەوەی پەنجەکانی دەستدا، هادی ڕوستەمی، مێهدی شەرەفیان، کەسرا کەرەمی و مورتەزا ئیسماعیلیان، هەڕەشەی جێبەجێکردنی سزاکەیان لێ کردوون. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، لەم دیدارەدا کە لەسەر داوای خودی ئەو زیندانیانە ئەنجام…

زیاتر

بڵاوکراوەکان

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – بەفرانباری ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی ساڵانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ـــ ٢٠٢٤

ئەم ڕاپۆرتە ئاوڕ دەداتەوە لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئاست هاووڵاتیانی کورد لە ئێران لە ساڵی ٢٠٢٤ی زایینیدا. لەم ساڵەیشدا هەروەک ساڵانی ڕابردوو،…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – سەرماوەزی ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین بارودۆخی یازدە هاووڵاتی و چالاکی کوردی سزادراو بە لەسێدارەدان و هەشت هاووڵاتیی دیکە کە لە بەردەم مەترسیی ئەو سزایەدان

لە ئێستەدا ١١ هاووڵاتی و چالاکی کورد بە سزای لەسێدارەدانەوە لە زینداندان و لانیکەم هەشت کەسی دیکەیش لە بەردەم مەترسیی سەپاندنی هەمان سزادان. ئەم…

ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژیی دژ بە ژنانەوە: ژنکوشتن، سەپاندنی سزای لەسێدارەدان، بەندکران، دەرکردن لە کار و دەستبەسەرکردنی ژنانی کورد

ئەم ڕاپۆرتە کە بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبەر ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژیی دژ بە ژنانەوە ئامادە کراوە، ئاوڕ دەداتەوە لە حاڵەتەکانی ژنکوشتن، دەستبەسەرکردن، سەپاندنی سزا…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – گەڵاڕێزانی ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕەزبەری ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی ساڵانە؛ لەسێدارەدانی لانیکەم ١٣٨ بەندکراوی کورد لە ئێراندا

ئەمڕۆ ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی ڕووبەڕووبوونەوەی سزای لەسێدارەداندا، تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بە پشتبەستن بە ئامارە کۆکراوەکانی خۆی…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – خەرمانانی ١٤٠٣ (ئاگۆست و سێپتامبەری ٢٠٢٤)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

پێگەی زانیارییەکانی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبیی کورد (هیوا) دەستی بە کار کرد

هاوکات لەگەڵ دەیەم ساڵی دامەزراندنی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا، پێگەی زانیارییەکانی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبیی کورد لە ئێراندا (هیوا) دەستی بە کار کرد. ئەم…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – گەلاوێژی ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – سەرماوەزی ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای هەواڵ و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و هەروەها لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵی ڕێکخراوە و ماڵپەڕە چالاکەکانی تر لەم بوارەدا ئامادە کراوە.

بە هۆی قەدەغەبوونی چالاکیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤەوە لە ئێراندا و گوشاری سەر بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەدار و ورد سەبارەت بە هەموو حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ڕووبەڕووی گرفتی فراوان دەبێتەوە. هەر بۆیە ئامار و زانیارییەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە سەرجەم حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناگرێتەوە.

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە بەفرانباری ١٤٠٣دا (دیسامبەری ٢٠٢٤ و ژانڤییەی ٢٠٢٥)، کۆڵبەرێک گیانی لە دەست داوە و دوو کۆڵبەری تریش بریندار بوون. لانیکەم ١٣ هاووڵاتیی کورد لە زیندانە جیاوازەکانی ئێراندا لە سێدارە دراون. هەروەها لانیکەم ٧ هاووڵاتی و چالاکی کورد سزا دراون بە بەندکران و قەدەغەکردنی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، هاوکات سزای لەسێدارەدانی زیندانیی سیاسیی کورد پەخشان عەزیزی کە بە تۆمەتی «بەغی» بە سەریدا سەپابوو، لە لقی ٣٩ی دیوانی باڵای ئێران پەسەند کرا. لانیکەم ٦٨ کەس بە تۆمەتی سیاسی دەستبەسەر کران و لانیکەم ٦٨ کەسی دیکەیش بانگهێشت کران. لانیکەم ٣ ژن لە سنە، کرماشان و ئیلام بوون بە قوربانیی دیاردەی ژنکوشتن و پیاوێکی لاویش بە دەسڕێژی هێزەکانی پۆلیسی ئینتیزامی کوژرا. زیندانییەکی سیاسیی کوردیش لە ڕێگای مانگرتن لە خواردنەوە لە بەرانبەر نادیاربوونی چارەنووسی خۆیدا ناڕەزایەتیی دەربڕی.

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە بەفرانباری ١٤٠٣دا (دیسامبەری ٢٠٢٤ و ژانڤییەی ٢٠٢٥):

  • کۆڵبەران

ئیدریس نادری به هۆی ڕەقبوونەوە لە سەرما لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچە سنوورییەکانی بانە گیانی لە دەست دا. هەروەها شاهین ڕەسوولپوور بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت و محەممەد وەیسی بە هۆی ئەشکەنجە و لێدانی هەمان ئەو هێزانەوە لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان بریندار بوون.

  • لەسێدارەدان

لانیکەم ١٣ بەندکراوی کورد کە پێشتر بە تۆمەتی «مادە هۆشبەرەکان»، «کوشتنی بەئەنقەست» و «دەستدرێژیکردن بە زۆر» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی ورمێ، قزلحەساری کەرەج، جیرۆفت، کرماشان، مە هاباد و سنە لە سێدارە دران.

  • سزاکان

لانیکەم ٧ هاووڵاتی و چالاکوانی کورد لە شارەکانی مەهاباد، تاران، کرماشان، سنە، بۆکان و کەرەج بە تۆمەتی سیاسی سزای بەندکران و قەدەغەکردنی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان بەسەردا سەپا. هەروەها سزای لەسێدارەدانی زیندانیی سیاسیی کورد پەخشان عەزیزی کە بە تۆمەتی «بەغی» بە سەریدا سەپابوو، لە لایەن لقی ٣٩ی دیوانی باڵای ئێرانەوە پەسەند کرا

  • دەستبەسەرکردن

لانیکەم ٦٨ هاووڵاتی و چالاکی سیاسی، مەدەنی، کرێکاری، ژینگەپارێز، ئەندامی بنەماڵەی دادخوازان و بلاگەر، لەوانە ٣ منداڵی ١٧ ساڵان، لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کرماشان، ئیلام و خوراسانی ڕەزەوی بە هۆکاری سیاسی لە لایەن دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکانەوە دەستبەسەر کران.

هەشت کەسیان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانەکانی ورمێ، شنۆ، نەغەدە، بۆکان و دەرەگەز کران. ئەگەرچی هەندێ لەم دەستبەسەرکراوانە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراون، بەڵام لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی زۆربەی هەرەزۆریان تا ئێستا هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

هەروەها ٥٨ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» لە ڕێگای «هەڵپەڕکێ و سەما و بەرزکردنەوەی هێما»وە لە زەماوەندێکدا و بڵاوبوونەوەی بەرچاوی گرتە ڤیدیۆییەکانی ئەو ڕێوڕەسمە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، لە لایەن لقێکی لێپرسینەوەی دادسەرای پیرانشارەوە بانگهێشت کران. بەم هاووڵاتیانە ڕاگەیەنراوە کە بە نزیکترین کات تۆمەتەکانیان پێ ڕادەگەیەنرێت. بنەماڵەی دوو گیانبەختکردووی سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی»، کۆمار دەرئوفتادە و ئەمیر فەراسەتی‌شاد، لە ناو بانگهێشتکراواندا بوون.

  • ژنکوشتن

لانیکەم ٣ ژن لە شارەکانی سنە، کرماشان و ئیلام بوون بە قوربانیی دیاردەی ژنکوشتن. دوانیان بە هۆکارێکی نادیار بە دەستی هاوسەرەکانیان و بە چەکی گەرم کوژران. ژنێکی دیکەیش دوای ڕەتکردنەوەی داوای هاوسەرگیری و لە لایەن داواکارەکەیەوە ئاگری تێ بەر درا و بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.

 

·       کوشتنی هاووڵاتیان

محەممەد عەزیزی، هاووڵاتیی ٣٥ ساڵانی خەڵکی قەسری شیرینی کرماشان، ئێوارەی یەکشەممە ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٣ (٥ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) لە تێرمیناڵی سنووریی «پەروێزخان»ی ئەم شارەدا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە ئینتیزامییەکان و کوژرا.

  • دۆخی زیندانیانی سیاسی

پووریا جەواهێری، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران کە ڕۆژی ٨ی سەرماوەزی ١٤٠١ (٢٩ی نۆڤامبەری ٢٠٢٢) لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا دوای بانگهێشتکرانی تەلەفۆنی بۆ بنکەی هەواڵگریی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەستبەسەر کرابوو، وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر بەردەوامیی دەستبەسەربوونی نایاسایی خۆیدا لە زیندانی ناوەندیی سنە مانی لە خواردن گرتووە. ئەم زیندانییە سیاسییە زیاتر لە ٢٥ مانگە لە دۆخێکی هەڵپەسێردراودایە.

  • کۆڵبەران
  • لەسێدارەدانەکان
  • دەستبەسەرکردنەکان
  • سزاکان
ژمارەناوخەڵکیبارودۆخبەرواری ڕوودانشوێنی ڕووداوڕوونکردنەوە
١ئیدریس نادریبانە، پارێزگای کوردستانکوژراوبانە، پارێزگای کوردستانڕەقبوونەوە لە سەرمادا
٢شاهین ڕەسوول حەسەنسەردەشت، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوابریندار۱۸ی بەفرانباری ۱۴۰۳سەردەشت، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوادەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٣محەممەد وەیسیسەقز، پارێزگای کوردستانبریندار۲۳ی بەفرانباری ۱۴۰۳مەریوان، پارێزگای کوردستانئەشکەنجە و لێدانی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
ژمارەناوخەڵکیتۆمەتبەرواری لەسێدارەدانشوێنی لەسێدارەدان
1لوقمان شەنگهنەغەدە، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوامادەی هۆشبەر۳ی بەفرانباری ۱۴۰۳زیندانی ناوەندیی ورمێ
2مەسعوود جەلیلیانکرماشان، پارێزگای کرماشانمادەی هۆشبەر٥ی بەفرانباری ۱۴۰۳زیندانی قزلحەساری کەرەج
3ئەسعەد ئەمینیسەردەشت، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوامادەی هۆشبەر٦ی بەفرانباری ۱۴۰۳زیندانی جیروفت
4سامان فەخریبانه، پارێزگای کوردستانمادەی هۆشبەر٦ی بەفرانباری ۱۴۰۳زیندانی جیروفت
5مەیسەم فەرهادیهەرسین، پارێزگای کرماشانکوشتنی بەئەنقەست١٣ی بەفرانباری ۱۴۰۳زیندانی دیزڵئاوای کرماشان
6ڕەزا بەختیاریکرماشان، پارێزگای کرماشانکوشتنی بەئەنقەست١٣ی بەفرانباری ۱۴۰۳زیندانی دیزڵئاوای کرماشان
7عەلی ئاتینسەردەشت، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوادەستدرێژیکردن بە زۆر١٧ی بەفرانباری ۱۴۰۳زیندانی مەهاباد
8ڕەزا سەیدیسەردەشت، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوادەستدرێژیکردن بە زۆر١٧ی بەفرانباری ۱۴۰۳زیندانی مەهاباد
9ئەشکان کازمیگیەڵان، پارێزگای کرماشانکوشتنی بەئەنقەست١٨ی بەفرانباری ۱۴۰۳زیندانی دیزڵئاوای کرماشان
10محەممەد شەهیدیکرماشان، پارێزگای کرماشانکوشتنی بەئەنقەست١٨ی بەفرانباری ۱۴۰۳زیندانی دیزڵئاوای کرماشان
11موزەفەر شاهسەواریکرماشان، پارێزگای کرماشانکوشتنی بەئەنقەست١٨ی بەفرانباری ۱۴۰۳زیندانی دیزڵئاوای کرماشان
12فەرمان ئەفریستەمکرماشان، پارێزگای کرماشانکوشتنی بەئەنقەست١٨ی بەفرانباری ۱۴۰۳زیندانی دیزڵئاوای کرماشان
13سەیوان یەعقووبیسەوڵاوا، پارێزگای کوردستانکوشتنی بەئەنقەست٢٦ی بەفرانباری ۱۴۰۳زیندانی ناوەندیی سنە
ژمارەنامخەڵکیبواری چالاکیبەرواری دەستبەسەرکرانشوێنی دەستبەسەرکردنڕوونکردنەوە
1محەممەد نەیریزیسەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشانهاووڵاتی۱ی بەفرانباری ۱۴۰۳سەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشانبە بارمتە ئازاد کرا
2کەیوان ڕەشۆزادهورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواسیاسی٤ی بەفرانباری ۱۴۰۳ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
3هێمن بەهرامیبۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٤ی بەفرانباری ۱۴۰۳بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوابە بارمتە ئازاد کرا
4سۆران ئەرشەدبۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٤ی بەفرانباری ۱۴۰۳بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوابە بارمتە ئازاد کرا
5ئەفشین ساعیدیبۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٤ی بەفرانباری ۱۴۰۳بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
6کاوه ئوستواربۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٥ی بەفرانباری ۱۴۰۳بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
7موراد عەبدوڵڵا عومەریشنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٦ی بەفرانباری ۱۴۰۳شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
8حەسەن حەسەنزادهجوانڕۆ، پارێزگای کرماشانهاووڵاتی٦ی بەفرانباری ۱۴۰۳جوانڕۆ، پارێزگای کرماشانبە بارمتە ئازاد کرا
9ئیبراهیم گوڵعەنبەرجوانڕۆ، پارێزگای کرماشانبنەماڵەی دادخوازان٦ی بەفرانباری ۱۴۰۳کرماشان، پارێزگای کرماشانبە بارمتە ئازاد کرا
10نوورەدین مەلاعەلیزادهشنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٦ی بەفرانباری ۱۴۰۳شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا
11تۆفیق ئەمینیشنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٦ی بەفرانباری ۱۴۰۳شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
12محەممەد بێهرووزیشنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٧ی بەفرانباری ۱۴۰۳شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
13ئارام محەممەدیپیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٧ی بەفرانباری ۱۴۰۳پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
14بێهزاد مەحموودیپیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٧ی بەفرانباری ۱۴۰۳پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
15مووسا ڕەسوولیپیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٧ی بەفرانباری ۱۴۰۳پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
16ئەمین بازیانپیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٧ی بەفرانباری ۱۴۰۳پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
17سۆران محەممەدپوورپیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٧ی بەفرانباری ۱۴۰۳پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
18هێمن شامحەممەدیشنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوامنداڵی ١٧ ساڵان ٨ی بەفرانباری ۱۴۰۳شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
19وەیسه غەفووریپیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٨ی بەفرانباری ۱۴۰۳پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
20پووریا جەواهێریکامێران، پارێزگای کوردستانسیاسی٨ی بەفرانباری ۱۴۰۳کامێران، پارێزگای کوردستان.
21خالید مەحموودیانسەردەشت، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٩ی بەفرانباری ۱۴۰۳سەردەشت، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
22جەمال شێخه‌پوورمەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٩ی بەفرانباری ۱۴۰۳مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
23ئەفشین خەلیفه‌زادهمەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٩ی بەفرانباری ۱۴۰۳مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
24کووروش عەزیزیشنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواسیاسی٩ی بەفرانباری ۱۴۰۳شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
25فایەق قادرزادهمەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٩ی بەفرانباری ۱۴۰۳مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
26ڕەسوول پوورخزریشنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٩ی بەفرانباری ۱۴۰۳شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
27خالید بەکریمەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی١٠ی بەفرانباری ۱۴۰۳مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
28ڕەحمان تابششنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی١٠ی بەفرانباری ۱۴۰۳شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
29هێدی شادیخاشنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی١٠ی بەفرانباری ۱۴۰۳شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
30ئەمیر جانگوڵیشنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی١٠ی بەفرانباری ۱۴۰۳شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا
31محەممەد بەکریمەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی١١ی بەفرانباری ۱۴۰۳مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
32ڕزگار مەولوودیمەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوامنداڵی ١٧ ساڵان ١١ی بەفرانباری ۱۴۰۳مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوابە بارمتە ئازاد کرا
33کامیار ئیزەدیمەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوامنداڵی ١٧ ساڵان ١١ی بەفرانباری ۱۴۰۳مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوابە بارمتە ئازاد کرا
34محەممەد عەفیدیسەردەشت، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی١١ی بەفرانباری ۱۴۰۳مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
35سووسەن ڕازانیسنە، پارێزگای کوردستانکرێکاری١٣ی بەفرانباری ۱۴۰۳سنە، پارێزگای کوردستانبە بارمتە ئازاد کرا
36سەیدخالید حسەینیسنە، پارێزگای کوردستانکرێکاری١٣ی بەفرانباری ۱۴۰۳سنە، پارێزگای کوردستانبە بارمتە ئازاد کرا
37ئێقباڵ شەبانیسنە، پارێزگای کوردستانکرێکاری١٣ی بەفرانباری ۱۴۰۳سنە، پارێزگای کوردستانبە بارمتە ئازاد کرا
38فەردین میرەکیسنە، پارێزگای کوردستانکرێکاری١٣ی بەفرانباری ۱۴۰۳سنە، پارێزگای کوردستانبە بارمتە ئازاد کرا
39فەرشید عەبدوڵڵاهیسنە، پارێزگای کوردستانبنەماڵەی دادخوازان١٣ی بەفرانباری ۱۴۰۳سنە، پارێزگای کوردستانبە بارمتە ئازاد کرا
40شەیس ئەمانیسنە، پارێزگای کوردستانکرێکاری١٣ی بەفرانباری ۱۴۰۳سنە، پارێزگای کوردستانبە بارمتە ئازاد کرا
41جەمال ئەسەدیسنە، پارێزگای کوردستانکرێکاری١٣ی بەفرانباری ۱۴۰۳سنە، پارێزگای کوردستانبە بارمتە ئازاد کرا
42فەرەیدوون نەبیپیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی١٣ی بەفرانباری ۱۴۰۳پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوابە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ۴۳ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا
43ئەمیر ڕەحمانیشنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی١٥ی بەفرانباری ۱۴۰۳شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوابە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ساڵێک بەندکران ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا
44ئارمین مورادیسەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشانهاووڵاتیناوەڕاستی بەفرانباری ۱۴۰۳کرماشان، پارێزگای کرماشان.
45محەممەد عەزیزیسەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشانهاووڵاتیناوەڕاستی بەفرانباری ۱۴۰۳کرماشان، پارێزگای کرماشان.
46محەممەد یووسفیسەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشانهاووڵاتیناوەڕاستی بەفرانباری ۱۴۰۳کرماشان، پارێزگای کرماشان.
47یووسف ئەلیاسیسەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشانهاووڵاتیناوەڕاستی بەفرانباری ۱۴۰۳سەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشان.
48کۆمار نادریسەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشانهاووڵاتیناوەڕاستی بەفرانباری ۱۴۰۳سەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشان.
49عومەر باباییسەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشانهاووڵاتیناوەڕاستی بەفرانباری ۱۴۰۳سەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشان.
50حامید ئەلیاسیسەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشانهاووڵاتیناوەڕاستی بەفرانباری ۱۴۰۳سەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشان
51یووسف نەیریزیسەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشانهاووڵاتیناوەڕاستی بەفرانباری ۱۴۰۳سەرپێڵی زەهاو، پارێزگای کرماشان.
52سیروان پەرویزیئیلام، پارێزگای ئیلامبلاگەر و تارۆزنووس١٦ی بەفرانباری ۱۴۰۳ئیلام، پارێزگای ئیلامبە بارمتە ئازاد کرا
53سروه شیریبۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی١٧ی بەفرانباری ۱۴۰۳بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوابە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٨ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا
54پەیمان شیریبۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی١٧ی بەفرانباری ۱۴۰۳بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوابە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٦ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا
55ئەفشین حسەینپەناهیسنە، پارێزگای کوردستانزیندانیی سیاسیی پێشوو١٩ی بەفرانباری ۱۴۰۳سنە، پارێزگای کوردستان.
56بێهزاد براخاسیدیواندەرە، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی٢٠ی بەفرانباری ۱۴۰۳دیواندەرە، پارێزگای کوردستان.
57ئیسماعیل سلێمانیپیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٢٢ی بەفرانباری ۱۴۰۳پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوابە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ١٠ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندان کرا
58ژیان میریسنە، پارێزگای کوردستانژینگەپارێز٢٢ی بەفرانباری ۱۴۰۳سنە، پارێزگای کوردستانبە بارمتە ئازاد کرا
59گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەدمەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٢٣ی بەفرانباری ۱۴۰۳مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوابە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٤ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا
60کاوان کەسراییمەریوان، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی٢٤ی بەفرانباری ۱۴۰۳مەریوان، پارێزگای کوردستان.
61فەرهاد مینبەریسنە، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی٢٤ی بەفرانباری ۱۴۰۳سنە، پارێزگای کوردستان.
62سەیوان غەفووریسنە، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی٢٤ی بەفرانباری ۱۴۰۳سنە، پارێزگای کوردستان.
63مەسعوود محەممەدپوورنەغەدە، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٢٦ی بەفرانباری ۱۴۰۳نەغەدە، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
64ئەیووب ئازمەندنەغەدە، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٢٧ی بەفرانباری ۱۴۰۳نەغەدە، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
65محەممەدتاهیر ئەلیاسینەغەدە، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٢٧ی بەفرانباری ۱۴۰۳نەغەدە، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
66ئیدریس حاجی ڕەسوولپووربۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوابنەماڵەی دادخوازان٢٧ی بەفرانباری ۱۴۰۳بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوابە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی بۆکان کرا
67مەحموود نیروومەنددەرەگەز٬ پارێزگای خوراسانی ڕەزەویفەرهەنگیکۆتایی بەفرانباری ۱۴۰۳دەرەگەز٬ پارێزگای خوراسانی ڕەزەویبە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ساڵێک و ٦ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی دەرەگەز کرا
68ئایدا عەمووییسنە، پارێزگای کوردستانمەدەنی٢٩ی بەفرانباری ۱۴۰۳سنە، پارێزگای کوردستان.
69ئەسعەد غەفووریسنە، پارێزگای کوردستانمەدەنی٢٩ی بەفرانباری ۱۴۰۳سنە، پارێزگای کوردستان.
ناوخەڵکیبواری چالاکیبواری چالاکیتۆمەتسزابەرواری دەرکردنی بڕیاردادگای بڕیاردەرڕوونکردنەوە
1سەلام ئازەرینەغەدە٬ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتیئەندامبوون لە حیزبێکی کوردی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەتی ئێراندا و بانگەشەی دژ بە حکومەت ۱ ساڵ و ۶ مانگ بەندکرانناوەڕاستی بەفرانباری ۱۴۰۳لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهاباد
2محەممەد ئەمینیفەرنەغەدە٬ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتیئەندامبوون لە حیزبێکی کوردی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەتی ئێراندا و بانگەشەی دژ بە حکومەت ۲۹ مانگ بەندکرانناوەڕاستی بەفرانباری ۱۴۰۳لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهاباد
3پەخشان عەزیزیمەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواڕاوێژکاری کۆمەڵایەتیبەغی و ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکانداپەسەندکردنی سزای لەسێدارەدان١٩ی بەفرانباری ۱۴۰۳لقی ٣٩ی دیوانی باڵای ئێران
4بەهمەن نادریکرماشان، پارێزگای کرماشانهاووڵاتیسووکایەتیکردن بە کاربەدەستانی ڕەسمی و هێزە ئەمنییەکان۶ مانگ بەندکران١٩ی بەفرانباری ۱۴۰۳لقی ۱۰۵ی دادگای کەیفەریی ۲ی کرماشان
5فەرید بادیدەستدیواندەره، پارێزگای کوردستانهاووڵاتیهاوکاریکردن لەگەڵ حیزبێکی کوردی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەتی ئێراندا و بانگەشەی دژ بە حکومەت ۲۰ مانگ بەندکران٢٠ی بەفرانباری ۱۴۰۳لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنە
6هیوا بەهمەنبۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتیبانگەشەی دژ بە حکومەت ۶ مانگ بەندکران٢٦ی بەفرانباری ۱۴۰۳لقی ۱۰۱ی دادگای کەیفەریی ۲ی بۆکان
7ئەژدەر پیریی سارمانلووچاڵدێران، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواچالاکی بواری ڕاگەیاندنبانگەشەی دژ بە حکومەت ۱ ساڵ بەندکران و ۲ ساڵ قەدەغەکردنی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئینتەرنێتدا کۆتایی بەفرانباری ۱۴۰۳دادگای شۆڕشی ئیسلامیی کەرەجسەرنووسەری مانگنامەی نێونەتەوەیی «پژوهش ملل»