ڕاپۆرتی ساڵانە ئارشیڤ – KHRN

نیسان 2, 2024

ڕاپۆرتی ساڵانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ـ ١٤٠٢ی هەتاوی

ئەم ڕاپۆرتە ئاوڕ دەداتەوە لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئاست هاووڵاتیانی کورد لە ئێران لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاویدا(٢١ی مارسی ٢٠٢٣ تا ٢١ی مارسی ٢٠٢٤). لەم ساڵەیشدا هەروەک ساڵانی ڕابردوو، پێشێلکردنی مافەکانی هاووڵاتیانی کورد لەبەر گرێدراوییە زمانی، مەزهەبی، کولتووری، ڕەگەزی، جێندەری، مەیلی جێندەری، چینایەتی، سیاسی و…ـەکان و لە ڕێگای یاسا هەڵاواردنکارەکانی کۆماری ئیسلامی و ڕووبەڕووبوونەوەی سەرکوتکار و توندئاژۆیانەی دامودەزگا ئەمنی، سەربازی، دادوەری و بەڕێوەبەرییەکانی…

زیاتر
كانونی دووه‌م 8, 2024

ڕاپۆرتی ساڵانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ـــ ٢٠٢٣

ئەم ڕاپۆرتە ئاوڕ دەداتەوە لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئاست هاووڵاتیانی کورد لە ئێران لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا. لەم ساڵەیشدا هەروەک ساڵانی ڕابردوو، پێشێلکردنی مافەکانی هاووڵاتیانی کورد لەبەر گرێدراوییە زمانی، مەزهەبی، کولتووری، ڕەگەزی، جێندەری، مەیلی جێندەری، چینایەتی، سیاسی و…ـەکان و لە ڕێگای یاسا هەڵاواردنکارەکانی کۆماری ئیسلامی و ڕووبەڕووبوونەوەی سەرکوتکار و توندئاژۆیانەی دامودەزگا ئەمنی، سەربازی، دادوەری و بەڕێوەبەرییەکانی حکوومەتەوە، درێژەی هەبووە. لە بەشە جیاوازەکانی ئەم…

زیاتر
نیسان 24, 2023

ڕاپۆرتی ساڵانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان لە ساڵی ١٤٠١دا

(٢١ی مارسی ٢٠٢٢ تا ٢١ی مارسی ٢٠٢٣) لەم ڕاپۆرتەدا ئاوڕ دەدرێتەوە لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤی هاووڵاتییانی کورد لە ئێران لە ساڵی ١٤٠١دا. لەم ساڵەدا، وەک هەموو ساڵانی پێشوو، پێشێلکردنی مافی هاووڵاتییانی کورد بە هۆکاری زمانی، مەزهەبی، کولتووری، ڕەگەزی، ژێندەری، چینایەتی، سیاسی و… لە ڕێگای یاسای هەڵاواردنکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەڵسوکەوتی سەرکوتکارانە و توندوتیژانەی دامودەزگا ئەمنی، سەربازی، دادوەری و دەوڵەتییەکانی حکوومەتەوە درێژەی هەبووە. لە بەشە…

زیاتر
نیسان 30, 2022

ڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران لە ساڵی ١٤٠٠دا

سەرەڕای هەوڵەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بۆ ڕاگەیاندن و بەدۆکیۆمێنتکردنی حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستاندا، پێویستە جەخت بکەینەوە کە ئامار و زانیارییەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە تەنها ئەو حاڵەتانە دەگرێتەوە کە پێشتر تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان پشتڕاست و بڵاوی کردوونەتەوە یاخود ئەگەر هەواڵ و زانیارییەکانی حاڵەتێک لە سەرچاوەیەکی ترەوە وەرگیرابێت، تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بە شێوەی سەربەخۆ لێکۆڵینەوەی پێویستی بۆ کردووە و دروستبوونی سەلماندووە….

زیاتر
نیسان 29, 2022

ڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران لە ساڵی ١٤٠٠دا

ئەم ڕاپۆرتە دەپەرژێتە سەر حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ساڵی ١٤٠٠ لە ئاست هاووڵاتییانی کورد لە ئێراندا. هەروەک ساڵانی پێشوو، پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤی هاووڵاتییانی کورد لەبەر گرێدراوییە زمانی، مەزهەبی، کولتووری، ڕەگەزی، مەیلی سێکسی، چینایەتی، سیاسی و…ـەكان و لە ڕێگای یاسا هەڵاواردنکارەکانی کۆماری ئیسلامی و هەڵسوکەوتی سەرکوتکارانە و توندوتیژئامێزی دامودەزگا ئەمنی، دادوەری و جێبەجێکارەکانی حکوومەتەوە، درێژەی هەبووە. سەرەڕای هەوڵەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بۆ ڕاگەیاندن و…

زیاتر
ئازار 8, 2022

ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژنانەوە؛ ٣٤ حاڵەتی ژنکوشتن، خۆکوشتنی ٧٨ ژن، دەستبەسەرکردن و زیندانیکردنی دەیان ژنەچالاکوانی کورد

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بە بۆنەی هەشتی مارسەوە، ڕۆژی جیهانیی ژنان، لەم ڕاپۆرتەدا ئاوڕی داوەتەوە لە حاڵەتەکانی ژنکوشتن، خۆکوشتنی ژنان، دەستبەسەرکردن و زیندانیکردنی ژنەچالاکوانانی کورد لە نێوان ٨ی مارسی ٢٠٢١ تا ٨ی مارسی ٢٠٢٢دا (١٨ی ڕەشەمەی ١٣٩٩ – ١٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٠). بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە نێوان ٨ی مارسی ٢٠٢١ تا ٨ی مارسی ٢٠٢٢دا لانیکەم ٧٨ ژن و منداڵی کچ لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستانی ئێران دەستیان…

زیاتر
كانونی دووه‌م 18, 2022

ڕاپۆرتی ساڵانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران – ساڵی ٢٠٢١ی زایینی

ئەم ڕاپۆرتە ئاوڕ دەداتەوە لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئاست هاووڵاتییانی کورد لە ئێران لە ساڵی ٢٠٢١ی زایینیدا. لەم ساڵەیشدا هەروەک ساڵانی ڕابردوو پێشێلکردنی مافەکانی هاووڵاتییانی کورد لەبەر گرێدراوییە زمانی، مەزهەبی، کولتووری، ڕەگەزی، مەیلی ڕەگەزی، چینایەتی، سیاسی و…ـەکان و لە ڕێگای یاسا هەڵاواردنکارەکانی کۆماری ئیسلامی و ڕووبەڕووبوونەوەی سەرکوتکار و توندئاژۆیانەی دامودەزگا ئەمنی، سەربازی، دادوەری و بەڕێوەبەرییەکانی حکوومەتەوە، درێژەی بووە. سەرەڕای هەوڵەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی…

زیاتر

هەواڵەکان

بێبەشکردنی موتەلیب ئەحمەدیان لە خزمەتگوزاریی پزیشکی و ڕەتکردنەوەی داوای پشووی کاتی لە لایەن داواکاری گشتییەوە

موتەلیب ئەحمەدیان، زیندانیی سیاسیی کورد کە پازدەهەم ساڵی بەندکران لە زیندانی ئێڤینی تاراندا تێدەپەڕێنێت، بە هۆی نەخۆشیی فتقی دیافراگم (Diaphragmatic hernia)، تەنگبوونەوەی کەناڵی مرۆخە،…

زیاتر بخوێنەوە

مانگرتنی زیندانیی سیاسیی کورد عەبدولعەزیز گوڵمحەممەدی وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر ڕەتکردنەوەی داوای هەڵپەساردنی سزاکەیدا

عەبدولعەزیز گوڵمحەممەدی، زیندانیی سیاسیی کورد کە سزای ١٠ ساڵ و ڕۆژێک بەندکران لە زیندانی ناوەندیی ورمێدا تێدەپەڕێنێت، وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر ڕەتکردنەوەی داوای هەڵپەساردنی…

زیاتر بخوێنەوە

دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە بۆکان

هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە شاری بۆکان هێرشیان کردە سەر ماڵی عەبدوڵڵا قولیزادە و دوای پشکنینی ماڵەکەی، خۆی و هێمن قولیزادەی کوڕیان بە…

زیاتر بخوێنەوە

دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەقز و دیواندەرە

لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئەمیر محەممەدخانی و بێهزاد دادخا، دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەقز و دیواندەرە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنی…

زیاتر بخوێنەوە

شێرعەلی تەرکشبەند، بەندکراوی خەڵکی سەحنە، لە ڕەشت لە سێدارە درا

سزای لەسێدارەدانی شێرعەلی تەرکشبەند، بەندکراوی خەڵکی سەحنەی کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوبوو، لە زیندانی لاکانی ڕەشت…

زیاتر بخوێنەوە

دەستبەسەرکردنی هیوا بەهین لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان

هیوا بەهین، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان، ڕۆژی یەکشەممە ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (٢٤ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کرا. بەپێی ئەو…

زیاتر بخوێنەوە

سزای پێنج ساڵ بەندکران بۆ سروە پوورمحەممەدی لە ئەندامانی ئەنجومەنی «نۆژین»

سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی سروە پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی و لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی «نۆژین» کە پێشتر لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی…

زیاتر بخوێنەوە

لە کرماشان و سەقز دوو بەندکراو لە سێدارە دران

سزای لەسێدارەدانی موستەفا سووری و جیهانگیر ڕەحیمی، دوو بەندکراوی خەڵکی کەنگاوەر و سەقز کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» و «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان…

زیاتر بخوێنەوە

نامەی سەرئاوەڵای سێ بەندکراوی سزادراو بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە بۆ دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ

هادی ڕوستەمی، مێهدی شەرەفیان و مێهدی شاهیوەند، سێ بەندکراوی سزادراو بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە کە لە خەرمانانی ١٣٩٦ـەوە (سێپتامبەری ٢٠١٦) لە زیندانی ناوەندیی ورمێدان، لە نامەیەکی…

زیاتر بخوێنەوە

  بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژیی دژ بە ژنان لە سنە

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی سەرماوەز (٢٤ی نۆڤامبەر) لە سەروبەندی ٢٥ی نۆڤامبەر ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژیی دژ بە ژناندا، ژمارەیەک لە ژنانی کوردستان بە بیروباوەڕی جیاوازەوە…

زیاتر بخوێنەوە

لە هەمەدان و کەرەج دوو بەندکراو لە سێدارە دران

سزای لەسێدارەدانی مەیسەم نووری و موسلیم جەعفەری، دوو بەندکراوی خەڵکی قوروە و نوورئابادی لوڕستان کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان…

زیاتر بخوێنەوە

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – گەڵاڕێزانی ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە.

بە هۆی قەدەغەبوونی چالاکیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤەوە لە ئێراندا و گوشاری سەر بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەدار و ورد ڕووبەڕووی گرفتی فراوان دەبێتەوە.

هەر بۆیە ئامار و زانیارییەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە سەرجەم حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناگرێتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای هەواڵ و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و هەروەها لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵی ڕێکخراوە و ماڵپەڕە چالاکەکانی تر لەم بوارەدا ئامادە کراوە.

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە گەڵاڕێزانی ١٤٠٣دا (ئۆکتۆبەر و نۆڤامبەری ٢٠٢٤)

کۆڵبەران

ئیبراهیم ئەحمەدنژاد، کۆڵبەری خەڵکی مەهاباد، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت کوژرا.

هەروەها سێ کۆڵبەری دیکەیش بە ناوەکانی ماردین شوکری، جەبار زارعی و ئەسعەد فیرووزبەخت بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانی کرماشان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بریندار بوون.

ئەحمەد ڕەزایی، کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ، بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لە ناوچەی سنووریی نەوسوود بریندار بوو و قولاپەی پێی پەڕی.

لەسێدارەدان

لانیکەم ١١ بەندکراوی کورد کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندار بە «مادە هۆشبەرەکان»، «کوشتنی بەئەنقەست» و «دەستدرێژیکردن بە زۆر» سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپابوو، لە زیندانەکانی نەغەدە، ناوەندیی کەرەج، ناوەندیی ورمێ، قزلحەساری کەرەج و بیرجەند لە سێدارە دران.

سزاکان

لانیکەم ١٣ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە لایەن دادگای شارەکانی بۆکان، شنۆ، ورمێ، تاران، دێولان و سنەوە، بە تۆمەتی سیاسی سزای لەسێدارەدان یان بەندکرانیان بەسەردا سەپا.

چوار کەس، لەوانە هاووڵاتییەکی خەڵکی هەرێمی کوردستان، بە ناوەکانی ئیدریس ئالی، ئازاد شوجاعی، ناسر بەکرزادە و ڕەسوول ئەحمەد ڕەسوول بە تۆمەتی «سیخوڕیکردن بۆ ئیسراییل» سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپا.

وریشە مورادی، زیندانیی سیاسیی کورد و ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)، لە لایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تارانەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئەبولقاسم سەڵەواتی بە تۆمەتی «بەغی» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا.

دەستبەسەرکردن

لانیکەم ٢٢ هاووڵاتی و چالاکی ژینگەپارێز، مەدەنی، ژنان، فەرهەنگی و کرێکاریی کورد لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و تاران بە هۆکاری سیاسی لە لایەن دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکانەوە دەستبەسەر کران.

هەشت کەسیان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانەکانی قوروە، سنە، تاران، مەهاباد، مەریوان و شنۆ کران و یەک کەسیش بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. لەسەر چارەنووسی دەستبەسەرکراوانی تر هێشتا هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

دۆخی زیندانیانی سیاسی

سامان سەیدی ناسراو بە سامان یاسین، هونەرمەندی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، دوای دوو ساڵ بەندکران بۆ یەکەم جار بە دانانی بارمتەی ٤ میلیارد تمەنی مۆڵەتی پشووی دەرمانیی پێ درا و لە زیندان ئازاد کرا تاکوو پرۆسەی دەرمان دەست پێ بکات.

وریشە مورادی کە هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی ڕووبەڕوبوونەوەی سزای لەسێدارەداندا مانی لە خواردن گرتبوو، دوای ٢٠ ڕۆژ کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا. ئەم زیندانییە سیاسییە کە بە هۆی مانگرتنی ٢٠ ڕۆژەوە تووشی کێشەی کۆئەندامی هەرس بووە، لە کاتی سەپاندنی سزای لەسێدارەدانەوە لە مافی وەرگرتنی خزمەتگوزاریی پزیشکی بێبەش کراوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە بڕیار بوو بە دابینکردنی تێچووی دەرمان لە لایەن خۆیەوە ڕەوانەی ناوەندێکی پزیشکیی دەرەوەی زیندان بکرێت، بەڵام دوای سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەرپرسانی زیندان پێیان ڕاگەیاندووە کە چوونەدەرەوەی لە زیندان قەدەغە کراوە.

ژنکوشتن

ژنێکی ٤٠ ساڵانی خەڵکی ئیلام بە دەستی هاوسەرەکەی کوژرا. ناسنامەی ئەم ژنە تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە و دەوترێت بە هۆکاری «کێشەی خێزانی» کوژراوە.

تەقینەوەی مین و تەقەمەنیی شەڕ

ئەحمەد عەلیمحەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام، بە هۆی تەقینەوەی تەقەمەنیی شەڕەوە لە کارگەیەکی کەلوپەلی کۆن و پاشماوەدا گیانی لە دەست دا.

ئەحمەد ڕەزایی، کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ، بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لە ناوچەی سنووریی نەوسوود بریندار بوو و قولاپەی پێی پەڕی.

بڕینەوەی ئەندامی جەستە

سزای بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستی شەهاب و مێهرداد تەیمووری، دوو برای بەندکراوی خەڵکی سەرپێڵ زەهاوی کرماشان، لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە ئامێری گیۆتین لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا. ئەم دوو بەندکراوە دوای چەند کاتژمێر مانەوە لە نەخۆشخانە گەڕێنرانەوە بۆ بەشی وەرگرتنی زیندان.

حاڵەتەکانی تر

تەلەڤیزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکەوتی ١٩ی گەڵاڕێزاندا (٩ی نۆڤامبەر) گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند کە لە چالاکییەکی ئاڵۆزی هەواڵگریدا و بە پاڵپشتیی قەرارگای حەمزەی سەیدولشوهەدای سوپای پاسداران، ئەندامێکی حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورد کوژراوە و دوو ئەندامی دیکەیش دەستبەسەر کراون.

دوابەدوای ئەم هەواڵە، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) ڕۆژی ١٣ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (٣ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ئەندامێکی ئەم پارتە بە ناوی مەولان ڕوستەمی، خەڵکی سەردەشت، لەو ڕووداوەدا کوژراوە.

لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و هێزەکانی یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردەکاندا لە نزیک گوندی «دێوەزناو»ی سەوڵاوا، لانیکەم ئەندامێکی سوپای پاسداران بە ناوی محەممەد ئەحمەدپوور کوژرا و سێ کەسی دیکەیش بریندار بوون. ئەم تێکهەڵچوونە ڕۆژی سێشەممە ١ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (٢٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) دوای بۆسەنانەوەی هێزەکانی سوپای پاسداران ڕووی دا. هاوکات قایمقامییەت (فەرمانداری)ی کامێرانیش لە ڕاگەیاندننامەیەکدا کوژرانی ئەندامێکی سوپای پاسدارانی لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستاندا (پژاک) لە جادەی سەوڵاوا بۆ کامێران پشتڕاست کردەوە.

  • کۆڵبەران
  • لەسێدارەدان
  • سزاکان
  • دەستبەسەرکردن
ژمارەناوخەڵکیشوێنی ڕووداوبەرواری ڕوودانکوژراو – بریندارڕوونکردنەوە
١ئیبراهیم ئەحمەدنژادمەهابادسەردەشت٤ی گەڵاڕێزانکوژراوبە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٢ماردین شوکریپاوهنەوسوود١٢ی گەڵاڕێزانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٣جەبار زارعیسەردەشتسەردەشت١٥ی گەڵاڕێزانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٤ئەسعەد فیرووزبەختجوانڕۆنەوسوود١٥ی گەڵاڕێزانبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٥ئەحمەد ڕەزاییجوانڕۆنەوسوودکۆتایی گەڵاڕێزانبرینداربە تەقینەوەی مین، قولاپەی پێی لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا پەڕی
ژمارەناوخەڵکیتۆمەتبەرواری لەسێدارەدانشوێنی لەسێدارەدانڕوونکردنەوە
١مروەتعەلی کەرەمیکرماشانمادە هۆشبەرەکان٨ی گەڵاڕێزانزیندانی ناوەندیی کەرەج۴ ساڵ لەمەوپێش دەستبەسەر کرابوو
٢واحید بینامیپیرانشارمادە هۆشبەرەکان١٠ی گەڵاڕێزانزیندانی نەغەدە
٣ئومێد شێخ کانلووی میلانسەڵماسدەستدرێژیکردن بە زۆر١٣ی گەڵاڕێزانزیندانی ناوەندیی ورمێ
٤فەرامەرز ئینتیسارینوورئابادی لوڕستانمادە هۆشبەرەکان١٦ی گەڵاڕێزانزیندانی قزلحەساری کەرەج٧ ساڵ لەمەوپێش دەستبەسەر کرابوو
٥جەلیل ئێقباڵزادهسەحنەمادە هۆشبەرەکان١٦ی گەڵاڕێزانزیندانی قزلحەساری کەرەج۴ ساڵ لەمەوپێش دەستبەسەر کرابوو
٦موجتەبا قاسمیهەرسینکوشتنی بەئەنقەست١٦ی گەڵاڕێزانزیندانی قزلحەساری کەرەج
٧موحسین مورادینوورئابادی لوڕستانمادە هۆشبەرەکان٢٣ی گەڵاڕێزانزیندانی قزلحەساری کەرەج
٨جەعفەر ڕەستگارهەرسینمادە هۆشبەرەکان٢٣ی گەڵاڕێزانزیندانی قزلحەساری کەرەج
٩حەمزه تورکاشوەندکەنگاوەرمادە هۆشبەرەکان٢٣ی گەڵاڕێزانزیندانی قزلحەساری کەرەج
١٠ئامانج عەزیزیڕەبەتی سەردەشتمادە هۆشبەرەکان٢٥ی گەڵاڕێزانزیندانی ناوەندیی ورمێ٨ ساڵ لەمەوپێش دەستبەسەر کرابوو
١١ڕەحیم فەقیریسەڵماسمادە هۆشبەرەکان٢٧ی گەڵاڕێزانزیندانی ناوەندیی بیرجەند٣٤ ساڵان
ژمارەناوخەڵکیتۆمەتبەرواری دەرکردنی سزادادگای بڕیاردەرسزاڕوونکردنەوە
١سوڵماز حەسەنزادهبۆکانبانگەشەی دژ بە حکومەت٨ی گەڵاڕێزانلقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی بۆکانساڵێک بەندکرانئەندامی بنەماڵەی دادخوازان
٢دیاکۆ عەزیزیشنۆهەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی٨ی گەڵاڕێزانلقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی شنۆ١٦ مانگ بەندکران
٣لوقمان زەنگیشنۆهەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی٨ی گەڵاڕێزانلقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی شنۆ١٦ مانگ بەندکران
٤سیامەند زەنگیشنۆهەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی٨ی گەڵاڕێزانلقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی شنۆ١٦ مانگ بەندکران
٥ئازاد عەباسیدێولانسووکایەتیکردن بە ڕێبەر و بانگەشەی دژ بە حکومەت٨ی گەڵاڕێزانلقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی دێولان٣ ساڵ بەندکرانلە دادگای پیاچوونەوەدا کەم کرایەوە بۆ ساڵێک بەندکران
٦ئیدریس ئالیسەردەشتسیخوڕیکردن بۆ ئیسراییل١٥ی گەڵاڕێزانلقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێلەسێدارەدان
٧ئازاد شوجاعیسەردەشتسیخوڕیکردن بۆ ئیسراییل١٥ی گەڵاڕێزانلقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێلەسێدارەدان
٨ڕەسوول ئەحمەد ڕەسوولسلێمانیی هەرێمی کوردستانسیخوڕیکردن بۆ ئیسراییل١٥ی گەڵاڕێزانلقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێلەسێدارەدان
٩ناسر بەکرزادهورمێسیخوڕیکردن بۆ ئیسراییلناوەڕاستی گەڵاڕێزانلقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێلەسێدارەدان
١٠وریشه مورادیسنەبەغی٢٠ی گەڵاڕێزانلقی ١٥ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تارانلەسێدارەدان
١١سروه شیریبۆکانبانگەشەی دژ بە حکومەت لە بەرژەوەنیی حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی دژبەری حکومەتی ئێراندا کۆتایی گەڵاڕێزانلقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی بۆکان٨ مانگ بەندکران
١٢پەیمان شیریبۆکانبانگەشەی دژ بە حکومەت لە بەرژەوەنیی حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی دژبەری حکومەتی ئێراندا کۆتایی گەڵاڕێزانلقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی بۆکان٦ مانگ بەندکران
١٣عەلی ئەڵڵاوەیسیسنەهەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی٢٧ی گەڵاڕێزانلقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنە١٨ مانگ بەندکران
ژمارەناوخەڵکیشوێنی دەستبەسەرکرانبەرواری دەستبەسەرکردنبواری چالاکیشوێنی ڕاگرتن و دوایین بارودۆخ
١میلاد ناسریبۆکانبۆکان٢ی گەڵاڕێزانهاووڵاتیڕۆژی ١٧ی گەڵاڕێزان بە شێوەی کاتی و بە بارمتە لە زیندان ئازاد کرا
٢ئاکام ئەمینیبۆکانبۆکان٣ی گەڵاڕێزانهاووڵاتیدوای بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر کرا
٣پشکۆ (عەلی) ڕۆحیمەریوانمەریوان٥ی گەڵاڕێزانچالاکی ژینگەپارێز
٤هاوڕێ قوهمەهابادمەهاباد٧ی گەڵاڕێزانهاووڵاتی
٥عەبدوڵڵا هووشمەندمەهابادمەهاباد٧ی گەڵاڕێزانهاووڵاتی
٦عەلی مەعرووفیمەهابادمەهاباد٧ی گەڵاڕێزانهاووڵاتی
٧میلاد ڕەشیدیسەقزسەقز٨ی گەڵاڕێزانهاووڵاتی
٨ئازاد عەباسیدێولاندێولان١٠ی گەڵاڕێزانبەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین و مامۆستای زمانی کوردیدەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی قوروە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٢ ساڵ بەندکران
٩ژينا مودەڕیس گورچیسنەسنە١٢ی گەڵاڕێزانچالاکی مافەکانی ژناندەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی سنە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ١٦ مانگ بەندکران
١٠مورتەزا سەیدیکامێرانتارانناوەڕاستی گەڵاڕێزانچالاکی کرێکاریدەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی ئێڤینی تاران بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٢ ساڵ بەندکران
١١هێمن محەممەدیسنەسنە١٥ی گەڵاڕێزانهاووڵاتی
١٢جەعفەر ئەردەڵانسەوڵاواسەوڵاوا١٥ی گەڵاڕێزانهاووڵاتیدەستبەسەرکردنی توندوتیژ
١٣محەممەد کەریمیسەوڵاواسەوڵاوا١٥ی گەڵاڕێزانهاووڵاتیدەستبەسەرکردنی توندوتیژ
١٤حەمید ساڵحینژادسەوڵاواسەوڵاوا١٥ی گەڵاڕێزانهاووڵاتیدەستبەسەرکردنی توندوتیژ
١٥سینا ئەسەدی حەکیمسەوڵاواسەوڵاوا١٥ی گەڵاڕێزانمنداڵی ١٥ ساڵاندەستبەسەرکردنی توندوتیژ
١٦مەسعوود محەممەدیبۆکانبۆکان١٦ی گەڵاڕێزانهاووڵاتی
١٧ئەمیر بابولیمەهابادمەهاباد١٧ی گەڵاڕێزانهاووڵاتیدەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٧ ساڵ بەندکران
١٨عادڵ پیرووزیمەریوانمەریوان١٩ی گەڵاڕێزانهاووڵاتیدەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی مەریوان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای یەک ساڵ بەندکران
١٩محەممەدڕەزا قەیتەرانیمەهابادمەهاباد٢٢ی گەڵاڕێزانلە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٦ مانگ بەندکران
٢٠ڕەزا ئەحمەدپووربانەبانە٢٤ی گەڵاڕێزانهاووڵاتی
٢١محەممەد ڕەسوولپوورشنۆشنۆ٢٦ی گەڵاڕێزانهاووڵاتیدەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی شنۆ بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ساڵێک و ٦ مانگ بەندکران
٢٢پووریا ئەحمەدیسنەتاران٢٧ی گەڵاڕێزانچالاکی مەدەنی و زیندانیی سیاسیی پێشوودەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی ئێڤینی تاران بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ مانگ بەندکران