راپۆرتی تایبەت ئارشیڤ – KHRN

كانونی یه‌كه‌م 15, 2024

ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین بارودۆخی یازدە هاووڵاتی و چالاکی کوردی سزادراو بە لەسێدارەدان و هەشت هاووڵاتیی دیکە کە لە بەردەم مەترسیی ئەو سزایەدان

لە ئێستەدا ١١ هاووڵاتی و چالاکی کورد بە سزای لەسێدارەدانەوە لە زینداندان و لانیکەم هەشت کەسی دیکەیش لە بەردەم مەترسیی سەپاندنی هەمان سزادان. ئەم کەسانە کە هەندێکیان لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکان و سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی»دا دەستبەسەر کراون، لە دۆخێکی سەپێنراوی نادادپەروەرانەدا، وەک بێبەشکردن لە پارێزەری دیاریکراو، ئەشکەنجەی سەختی جەستەیی و دەروونی و دادگای نادادپەروەرانە، ڕووبەڕووی سزای نامرۆڤانەی لەسێدارەدان بوونەتەوە. بنەماڵەی ئەم زیندانیانە و ڕێکخراوەکانی…

زیاتر
تشرینی دووه‌م 25, 2024

ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژیی دژ بە ژنانەوە: ژنکوشتن، سەپاندنی سزای لەسێدارەدان، بەندکران، دەرکردن لە کار و دەستبەسەرکردنی ژنانی کورد

ئەم ڕاپۆرتە کە بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبەر ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژیی دژ بە ژنانەوە ئامادە کراوە، ئاوڕ دەداتەوە لە حاڵەتەکانی ژنکوشتن، دەستبەسەرکردن، سەپاندنی سزا و دەرکردن لە کاری ژنانی چالاکی کورد و هەروەها بارودۆخی ژنانی زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانەکانی ئێران لە یەک ساڵی ڕابردوودا؛ لە ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٢ (٢٦ی نۆڤامبەری ٢٠٢٣) تا ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (٢٥ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤). لەم ڕاپۆرتەدا کە بە پشتبەستن بە…

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 10, 2024

ڕاپۆرتی ساڵانە؛ لەسێدارەدانی لانیکەم ١٣٨ بەندکراوی کورد لە ئێراندا

ئەمڕۆ ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی ڕووبەڕووبوونەوەی سزای لەسێدارەداندا، تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بە پشتبەستن بە ئامارە کۆکراوەکانی خۆی ڕادەگەیەنێت کە لە مەودای نێوان ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ تا ٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤دا لەسێدارەدانی لانیکەم ١٣٨ بەندکراوی کوردی لە زیندانە جیاوازەکانی ئێراندا تۆمار کردووە. کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای لەسێدارەدان وەک ڕێگایەک بۆ سەرکوتکاری و تۆقاندنی کۆمەڵگا بە کار دەهێنێت. لە ساڵانی ڕابردوودا…

زیاتر
ئه‌یلول 15, 2023

هەوڵی حکومەت بۆ شاردنەوەی تاوان؛ ڕاپۆرتێک لەسەر ڕەوتی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی

ژینا ئەمینی، لەدایکبووی ٣٠ی خەرمانانی ١٣٧٩ (٢٠ی سێپتامبەری ٢٠٠٠) لە شاری سەقز، لە کاتی گیانلەدەستداندا تەنها ٢٢ ساڵی تەمەن بوو. ژینا ڕۆژی ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠١ (١٣ی سێپتامبەری ٢٠٢٢) لە شەقامێکی تاراندا لە لایەن دەوریەی ئیرشادەوە بە لێدان و بێڕێزی دەستبەسەر کرا و سێ ڕۆژ دواتر لە ڕێکەوتی ٢٥ی خەرماناندا (١٦ی سێپتامبەر) بە هۆی ئەو زەبرانەوە کە لە ئەنجامی لێدانی هێزەکانی پۆلیسدا بەر سەری کەوتبوو…

زیاتر
ئازار 22, 2023

ڕاپۆرتێک لەسەر بارودۆخی منداڵێکی خەڵکی پیرانشار کە بە تەقەی هێزە چەکدارەکان بینایی چاوێکی لەدەست داوە

زانیار (مەتین) توندەر، منداڵە خوێندەوانێکی ١٧ ساڵانی خەڵکی پیرانشار کە هێزە سەربازی-ئەمنییەکان لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارە لە گەڵاڕێزانی ١٤٠١دا (نۆڤامبری ٢٠٢٢) بە ساچمەزەن تەقەیان لە سەری کردبوو، بینایی چاوێکی لەدەست داوە. حەمزە توندەر، باوکی ئەم منداڵە، لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وتی: «کوڕەکەم یەکەم جار لە ڕێکەوتی ٢٩ی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو (سێپتامبری ٢٠٢٢) لە شەوی گیانلەدەستدانی زەکەریا خەیاڵدا بە سووکی بریندار بوو…

زیاتر

هەواڵەکان

پەرەسەندنی کەشی ئەمنی لە کوردستاندا؛ بەردەوامیی بانگهێشتکردن و دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد لە شارە جیاوازەکاندا

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی لە شارە جیاوازەکانی کوردستانەوە بە دەستمان گەیشتووە، لە یازدەهەم ڕۆژی هێرشی ئیسراییلدا بۆ سەر ئێران و دەسپێکردنی شەڕێکی بێوێنە لە…

زیاتر بخوێنەوە

دەستبەسەرکردنی نۆ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد

نۆ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی پووریا نەسیری، سرووش یووسفزاده، ئومێد ڕه‌ش، شاهۆ مەحموودی، سۆران سەفەری، کەیوان مامەگلی، ئەسعەد ڕەسوولزاده و نوورەدین دوودکانلووی…

زیاتر بخوێنەوە

ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکردن، ئەشکەنجەدان و دەرکردنی سزای بەندکران بۆ دیاکۆ یەزدانپەنا

دیاکۆ یەزدانپەنا، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان کە پێشتر لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی ئەم شارەوە سزای دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بە…

زیاتر بخوێنەوە

دەستبەسەرکردنی فواد مورادی، هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە، دوای بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعات

فواد مورادی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «کێلەکەوو»ی دیواندەرە، دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی…

زیاتر بخوێنەوە

سزای بەندکران بۆ ئەمجەد گریاخیز، چالاکی کرێکاریی کورد

ئەمجەد گریاخیز، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەم شارەوە سزای ٦ مانگ بەندکران و ٢ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی…

زیاتر بخوێنەوە

لە کەرەج سێ بەندکراو لە سێدارە دران

سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی خەڵکی شارەکانی کرماشان و هەرسین بە ناوەکانی مەسعوود ناسری، ئەردەشیر سوڵتانئابادی و سەجاد مورادی کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر»…

زیاتر بخوێنەوە

لە کەرەج دوو بەندکراو لە سێدارە دران

سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی کەریم هیممەتی و حەمزە یاری کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» ئەو سزایەیان بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی…

زیاتر بخوێنەوە

نۆ بەندکراوی تۆمەتبار بە «ئەندامبوون لە داعشدا» لە کەرەج لە سێدارە دران

دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (١٠ی ژوەنی ٢٠٢٥) ڕایگەیاند کە ٩ بەندکراوی تۆمەتبار بە «ئەندامبوون لە داعشدا» لە سێدارە…

زیاتر بخوێنەوە

مەترسیی جێبەجێکردنی سزای بڕینەوەی ئەندامی جەستە؛ ڕاپۆرتێک لەسەر بارودۆخی چوار بەندکراو لە زیندانەکانی ورمێ و تەورێزدا

مورتەزا ئیسماعیلیان، هادی ڕوستەمی، مێهدی شاهیوەند و مێهدی شەرەفیان، چوار بەندکراوی سزادراو بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، لە زیندانەکانی ورمێ و تەورێز لە بەردەم مەترسیی…

زیاتر بخوێنەوە

نۆزدەهەم ڕۆژی مانگرتن لە خواردن؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دۆخی ئیرەج سۆفی‌محەممەد، زیندانیی مەزهەبیی کورد لە زیندانی میاندواودا

ئیرەج سۆفی‌محەممەد، زیندانیی مەزهەبیی کوردی خەڵکی مەهاباد، لە ڕۆژی ١ی جۆزەردانی ١٤٠٤وە (٢٢ی مەیی ٢٠٢٥) وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری مانەوەی لە زیندانی…

زیاتر بخوێنەوە

دەستبەسەرکردنی توندوتیژ و هەڕەشەکردن لە ئەندامانی بنەماڵەی وریشە مورادی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە

کەریم ئەسغەری، زیندانیی سیاسیی پێشوو و هاوسەری خوشکی وریشە مورادی، زیندانیی سیاسیی سزادراو بە لەسێدارەدان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٨ی ژوەنی ٢٠٢٥)…

زیاتر بخوێنەوە

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – گوڵانی ١٤٠٤

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای هەواڵ و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و هەروەها لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵی ڕێکخراوە و ماڵپەڕە چالاکەکانی تر لەم بوارەدا ئامادە کراوە.

بە هۆی قەدەغەبوونی چالاکیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤەوە لە ئێراندا و گوشاری سەر بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەدار و ورد سەبارەت بە هەموو حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ڕووبەڕووی گرفتی فراوان دەبێتەوە. هەر بۆیە ئامار و زانیارییەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە سەرجەم حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناگرێتەوە.

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە گوڵانی ١٤٠٤دا (ئاپریل و مەیی ٢٠٢٥)، کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران گیانی لە دەست داوە و ٢ کۆڵبەری تریش بریندار بوون. لانیکەم ٨ بەندکراوی کورد لە زیندانە جیاوازەکانی ئێراندا لە سێدارە دراون. هەروەها سزای بەندکران بۆ ٥ هاووڵاتی، هونەرمەند و چالاکوانی ئایینیی کورد دەر کراوە و داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی زیندانییەکی سیاسیی کوردی سزادراو بە لەسێدارەدان بۆ دووەم جار لە دیوانی باڵای ئێراندا ڕەت کراوەتەوە. هەروەها لانیکەم ٢٠ کەس بە تۆمەتی سیاسی دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی دیکەیش ڕووبەڕووی بانگهێشتکردن و لێپرسینەوە بوونەتەوە. هەر لەم مانگەدا چوار حاڵەتی ژنکوشتنیش تۆمار کراوە.

·       کۆڵبەران

بە هۆی دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئارمان ڕایزەن لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان کوژرا و دوو کۆڵبەری تریش بە ناوەکانی ئاکۆ شەریفی و شوانە عەلیپوور لە ناوچە سنوورییەکانی بانە بریندار بوون.

·       لەسێدارەدان

لانیکەم ٨ بەندکراوی کورد کە پێشتر بە تۆمەتی «مادە هۆشبەرەکان»، «کوشتنی بەئەنقەست» و «هۆکاربوون لە کوشتنی بەئەنقەستدا» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی کەرەج، ورمێ، سنە و بەندەرعەباس لە سێدارە دران.

جیا لەمە، ڕۆژی ١ی گوڵان (٢١ی ئاپریل) بنەماڵەی حەمید حسەیننژاد حەیدەرانلوو، زیندانیی سیاسیی کوردی تۆمەتبار بە «بەغی»، ئاگادار کرانەوە کە ئەم هاووڵاتییە بە شێوەی شاراوە و نەهێنی لە سێدارە دراوە. بەپێی فەوتنامەکەی، حەمید حسەیننژاد بەرەبەیانی ٣٠ی خاکەلێوە (١٩ی ئاپریل) بە ئامادەبوونی کاربەدەستانی ئەمنی و دادوەری لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە دراوە.

·       ژنکوشتن

لانیکەم ٤ ژنی کورد بە ناوەکانی بەتوول محەممەدی، فاتمە محەممەدی، گوڵاو فەرامەرزی و سەمیرا نووربەخش بە دەستی هاوسەر، هاوسەری کچ و داواکارەکەیان کوژران.

·       سزاکان

لانیکەم پێنج هاووڵاتی، هونەرمەند و چالاکوانی ئایینیی کورد لە لایەن دادگاکانی شۆڕشی ئیسلامی، کەیفەری و تایبەتی مامۆستایانی ئایینییەوە لە شارەکانی ورمێ، هەمەدان و ئیلام بە تۆمەتی سیاسی سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپا.

دووەم داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی حاتەم ئوزدەمیر، زیندانیی سیاسیی کوردی هاووڵاتیی تورکیا کە بە تۆمەتی «موحارەبە» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاوە، لە لایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە ڕەت کرایەوە. دوابەدوای ڕەتکردنەوەی ئەم داواکارییە، ئێستە زیاتر لە پێشوو مەترسیی لەسێدارەدانی خێرای ئەم زیندانییە سیاسییە لە ئارادایە.

بڕیاری دەرکردنی سومەییە ئەختەرشومار، مامۆستای ٣٧ ساڵانی خەڵکی مەریوان کە پێشینەی ١٧ ساڵ مامۆستایەتیی لە دەزگای پەروەردە و فێرکاریدا هەیە، لە لایەن لقی ٣١ی دیوانی دادی ئیداریی ئێرانەوە وەک خۆی پەسەند کرایەوە.

·       دەستبەسەرکردنەکان

لانیکەم ٢٠ هاووڵاتی، لەوانە چالاکوانانی سیاسی، مەدەنی، ڕاگەیاندن و ئایینیی کوردستان، لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کرماشان، هەمەدان، تاران و ئەلبورزدا بە هۆکاری سیاسی لە لایەن دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکانەوە دەستبەسەر کران.

لە کۆی ئەم هاووڵاتیانە پێنج کەسیان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانەکانی کەرەج، نەغەدە، بۆکان، مەهاباد و ئیلام کراون. ئەگەرچی هەندێ لەم دەستبەسەرکراوانە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراون، بەڵام ژمارەیەکی تریان تا ئێستایش هەر دەستبەسەرن و لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی هەندێکیان هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

·       بانگهێشتکردنەکان

زانیار دەباغیان و پەیام فەتحی، لە چالاکانی کرێکاریی شاری سنە، بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە بانگهێشت کران و خرانە بەر لێپرسینەوە.

لە شارەکانی بۆکان و مەهابادیش دەیان هاووڵاتی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ بنکەی هەواڵگریی ئەم دەزگا ئەمنییە بانگهێشت کران. ئەم دەستبەسەرکردن و بانگهێشتکردنانە دوای ئەوە ڕووی داوە کە لە ڕێوڕەسمێکی شایی لە شاری بۆکاندا زۆربەی میوانەکان جلوبەرگی کوردیی خاکیڕەنگیان لەبەر کردبوو. دەوترێت هۆکاری ئەم هەڵسوکەوتەی دامودەزگا ئەمنییەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەم جۆرە جلوبەرگە لە جلوبەرگی فۆرمی پێشمەرگەی حیزبەکانی کوردستان دەچێت.

هاوکات لە یەکەم ساتەکانی بەرەبەیانی هەمان ڕۆژدا، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکانی لوقمان سالک و کاوە سالک و دوای پشکنینی ماڵەکان دەستیان گرتووە بەسەر هەندێ کەلوپەلیی کەسیی ئەم هاووڵاتیانەدا، لەوانە جلوبەرگە کوردییەکانیان، مۆبایلەکانیان، بەڵگەنامەکانی باری کەسێتییان، کارتە بانکییەکانیان و…

سوهەیلا مەتاعی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی دێولانیش لە دووتوێی ڕاگەیاندننامەیەکی فەرمیدا تۆمەتی «بانگەشەکردن لە بەرژەوەندیی گرووپ یان ڕێکخراوەکانی دژبەری حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران»ی ڕووبەڕوو کرایەوە و بانگهێشتی بەردەم لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەریی دووی ئەم شارە کرا.

·       دۆخی زیندانیانی سیاسی

ـ ڕەزا ڕەمەزانزادە، زیندانیی سیاسیی کورد کە سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران لە زیندانی تارانی گەورەدا تێدەپەڕێنێت، سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە ٤ مانگ بەسەر ڕاگرتنی لە بەندی «تاوانە توندوتیژەکان»دا، بە هۆی نەخۆشیی سەختی مەعیدە و کۆئەندامی هەرسەوە لە دۆخێکی زۆر خراپدایە و تا ئێستایش لە وەرگرتنی خزمەتگوزاریی پزیشکی بێبەش کراوە.

ـ خالید زەمانی، زیندانیی سیاسیی کورد ، سەرەڕای ڕەزامەندیی شۆرای پۆلێنبەندیکردنی زیندانی ناوەندیی یەزد و داواکاری گشتیی ئەم شارە بۆ پێدانی مۆڵەتی پشووی کاتی و دانانی بارمتەی ١٠ میلیارد تمەنی لە لایەن بنەماڵەکەیەوە، بە هۆی ڕێگریکردنی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە پێدانی ئەو مۆڵەتە بێبەش کراوە. ئەم زیندانییە سیاسییە بە هۆی دژایەتیکردن و ڕێگریکردنی ئەم دەزگا سەربازی-ئەمنییەوە تا ئێستا لە مافی ئازادیی مەرجدار و مۆڵەتی پشووی کاتی بێبەش بووە.

ـ محەممەد دانیالی، زیندانیی سیاسیی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی» کە ئێستە لە زیندانی ناوەندیی ئیلامدایە، لە پەرچەکردارێکی ناڕەزاییانەدا و بە هۆی دۆخی نالەباری دەروونی و هەروەها دۆخی نامرۆڤانەی زیندانەکەوە مانی لە خواردن گرت.

ـ وەحید چاوەران، ناسر ڕەزایی و محەممەدحسەین حاسڵی، سێ زیندانیی سیاسیی کورد کە لە ڕەوتی سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی»دا دەستبەسەر کرابوون و سزای ١٢ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوەیان بەسەردا سەپابوو، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و بە شێوەی نهێنی بۆ زیندانەکانی زاهیدان، کرمان و وەکیلئابادی مەشهەد دوور خرانەوە.

ـ موتەلیب ئەحمەدیان، زیندانیی سیاسیی کورد کە لە زیندانی ئێڤینی تاراندا پازدەهەم ساڵی بەندکرانی تێ دەپەڕێنێت، لە پەرچەکردارێکی ناڕەزاییانەدا دژ بە ڕەتکردنەوەی داوای ڕاگرتنی ڕەوتی جێبەجێکردنی سزاکەی لە لایەن داواکاری گشتیی تارانەوە و هەروەها بێبەشکردنی لە دەرمان و چارەسەری پزیشکی سەرەڕای دۆخی تەندروستیی زۆر خراپ و ناجێگیری، لە ڕۆژی دووشەممە ١٥ی گوڵانی ١٤٠٤ـەوە (٥ی مەیی ٢٠٢٥) مانی لە خواردن گرتووە. ئەم زیندانییە سیاسییە تووشی چەندین نەخۆشیی جۆراوجۆری وەک شێرپەنجەی ڕژێنەی دوانزەگرێ، فتقی دیافراگم (Diaphragmatic hernia)، تەنگبوونەوەی کەناڵی مرۆخە و هەوکردنی بۆریی میز بووە. بەڵام سەرباری ئەمانە و بۆچوونی فەرمیی پزیشکیی دادیش لەمەڕ پێویستبوونی ڕاگرتنی پرۆسەی جێبەجێکردنی سزاکەی بە هۆی دۆخی تەندروستیی زۆرخراپیەوە، داواکاری گشتیی تاران ڕێگری دەکات لە پێدانی مۆڵەتی پشووی دەرمانی و ڕاگرتنی پرۆسەی جێبەجێکردنی سزای ئەم زیندانییە سیاسییە.

ـ وریشە مورادی، زیندانیی سیاسیی کوردی سزادراو بە لەسێدارەدان کە گیرۆدەی چەندین نەخۆشیی جیاوازی وەک هەڵدڕانی دیسکی مل و تەنگبوونەوەی کەناڵی مرۆخە بووە، تا ئێستایش لە وەرگرتنی خزمەتگوزاریی پزیشکی بێبەش کراوە. ئەم زیندانییە سیاسییە لە ڕەشەمەی ١٤٠٢دا (مارسی ٢٠٢٤) لە لایەن پزیشکی پسپۆڕی مێشک و دەمارەوە پشکنینی بۆ کراوە و سەرەڕای ڕاسپاردە و جەختکردنی ئەم پزیشکە و هەروەها بەرپرسانی نەخۆشخانەی زیندانی ئێڤین بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری، بەڵام تا ئێستا بەرپرسانی زیندان ئامادە نین ڕەوانەی ناوەندە پزیشکییەکانی بکەن.

  • کۆڵبەری کۆژراو
  • کۆڵبەری بریندار
  • لەسێدارەدان
  • ژنکوشتن
  • دەستبەسەرکردن
  • سزاکان
ژمارەناوخەڵکیدۆخبەرواری ڕوودانشوێنی ڕووداوڕوونکردنەوە
١ئارمان ڕایزەنمەریوان، پارێزگای کوردستانکوژراو٢٠ی گوڵانی ١٤٠٤مەریوان، پارێزگای کوردستانبە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
ژمارەناوخەڵکیدۆخبەرواری ڕوودانشوێنی ڕووداوڕوونکردنەوە
١ئاکۆ شەریفیبانە، پارێزگای کوردستانبریندار٧ی گوڵانی ١٤٠٤بانە، پارێزگای کوردستانبە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
٢شوانە عەلیپووربانە، پارێزگای کوردستانبریندار٧ی گوڵانی ١٤٠٤بانە، پارێزگای کوردستانبە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
ژمارەناوخەڵکیتۆمەتبەرواری لەسێدارەدانشوێنی لەسێدارەدان
١ڕووحوڵڵا مورادیانکووهدەشت، پارێزگای لوڕستانمادەی هۆشبەر١٧ی گوڵانی ١٤٠٤زیندانی قزلحەساری کەرەج
٢مێهران نەسریزەڕسنە، پارێزگای کوردستانکوشتنی بەئەنقەست٢٢ی گوڵانی ١٤٠٤زیندانی قزلحەساری کەرەج
٣موشیر عوسمانزادهورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواکوشتنی بەئەنقەست٢٢ی گوڵانی ١٤٠٤زیندانی ناوەندیی ورمێ
٤ڕەزاا میریهەرسین، پارێزگای کرماشانمادەی هۆشبەر٢٢ی گوڵانی ١٤٠٤زیندانی قزلحەساری کەرەج
٥سەجاد مورادینوورئاباد، پارێزگای لوڕستانمادەی هۆشبەر٢٢ی گوڵانی ١٤٠٤زیندانی قزلحەساری کەرەج
٦کووروش جەلیلیکرماشان٬ پارێزگای کرماشانکوشتنی بەئەنقەست٢٢ی گوڵانی ١٤٠٤زیندانی قزلحەساری کەرەج
٧گۆران قادریمەریوان، پارێزگای کوردستانهۆکاربوون لە کوشتنی بەئەنقەستدا٣٠ی گوڵانی ١٤٠٤زیندانی ناوەندیی سنە
٨یووسف ئیسماعیلیسەردەشت، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواکوشتنی بەئەنقەست٣٠ی گوڵانی ١٤٠٤زیندانی ناوەندیی بەندەرعەباس
ژمارەناوبەرواری ڕوودانشوێنی ڕووداوڕوونکردنەوە
١گوڵاو فەرامەرزی٧ی گوڵانی ١٤٠٤داڵاهۆ٬ پارێزگای کرماشانبە دەستی زاواکەی و بە چەکی گەرم کوژرا. هۆکاری کوشتنی ئەم ژنە کێشەی خێزانیی نێوان کچەکەی و زاواکەی بووە. هاوسەری ئەم ژنەیش لە ڕووداوەکەدا بریندار بووە.
٢بەتوول محەممەدی١١ی گوڵانی ١٤٠٤کرماشان٬ پارێزگای کرماشانبە چەکی گەرم و بە دەستی هاوسەرەکەی کوژرا. هەروەها دایک و کوڕی ئەم ژنەیش لە ڕووداوەکەدا کوژراون. بکوژ هاوکات کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێناوە.
٣فاتمه محەممەدی١١ی گوڵانی ١٤٠٤کرماشان٬ پارێزگای کرماشانبە دەستی زاواکەی و بە چەکی گەرم کوژرا. هاوکات کچ و نەوەی ئەم ژنەیش لە ڕووداوەکەدا کوژراون. بکوژ کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێناوە.
٤سەمیرا نووربەخش١٣ی گوڵانی ١٤٠٤کرماشان٬ پارێزگای کرماشان٣٧ ساڵان٬ دوای ڕەتکردنەوەی داوای هاوسەرگیری بە چەکی گەرم و بە دەستی داواکارەکەی کوژرا.
ژمارەناوخەڵکیبواری چالاکیبەرواری دەستبەسەرکردنشوێنی دەستبەسەرکردنڕوونکردنەوە
١مامۆستا لوقمان ئەمینیسنە، پارێزگای کوردستانمەزهەبی١ی گوڵانی ١٤٠٤هەمەدان، پارێزگای هەمەدان.
٢مامۆستا ئایەت غوڵامیکرماشان، پارێزگای کرماشانمەزهەبی٣ی گوڵانی ١٤٠٤کرماشان، پارێزگای کرماشانبە دانانی بارمتە ئازاد کرا
٣حەسەن ئەحمەدیماکۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهونەرمەند٧ی گوڵانی ١٤٠٤ماکۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
٤ئیبراهیم مەردانیبۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی١٣ی گوڵانی ١٤٠٤بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوابە دانانی بارمتە ئازاد کرا
٥ئەژدەر پیریی سارمانلووچاڵدێران، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواڕاگەیاندن١٤ی گوڵانی ١٤٠٤کەرەج، پارێزگای ئەلبورزبە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ساڵێک بەندکران ڕەوانەی زیندانی کەرەج کرا
٦مووسا یادیاربۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی١٤ی گوڵانی ١٤٠٤بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوابە دانانی بارمتە ئازاد کرا
٧حەمزه یادیاربۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی١٤ی گوڵانی ١٤٠٤بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوابە دانانی بارمتە ئازاد کرا
٨محەممەد محەممەدی (شێخاڵی)پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی١٤ی گوڵانی ١٤٠٤پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوابە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٢ ساڵ بەندکران ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا
٩میلاد ناسریبۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی١٦ی گوڵانی ١٤٠٤بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوابە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ساڵێک و ٦ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی بۆکان کرا
١٠ئومێد ئیبراهیمیشنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی١٧ی گوڵانی ١٤٠٤شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
١١یاسر شەریفیانشنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی١٧ی گوڵانی ١٤٠٤شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
١٢ڕەشید فەقێزادهشنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی١٧ی گوڵانی ١٤٠٤شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوابە دانانی بارمتە ئازاد کرا
١٣عەلی دانشیبۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی١٩ی گوڵانی ١٤٠٤بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
١٤سامرەند وجوودیمەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی١٩ی گوڵانی ١٤٠٤مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
١٥عەزیم یادگاریدێلوڕان، پارێزگای ئیلاملە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی٢٤ی گوڵانی ١٤٠٤تاران، پارێزگای تارانبە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ١٠ ساڵ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ئیلام کرا
١٦عەزیز عەبدوڵڵازادهبۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٢٥ی گوڵانی ١٤٠٤بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
١٧ئومێد عەبدوڵڵازادهبۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٢٥ی گوڵانی ١٤٠٤بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.
١٨ئارمین خودامورادیسنە، پارێزگای کوردستانهاووڵاتی٢٦ی گوڵانی ١٤٠٤سنە، پارێزگای کوردستان.
١٩محەممەد هۆشمەندمەریوان، پارێزگای کوردستانمەدەنی٢٧ی گوڵانی ١٤٠٤مەریوان، پارێزگای کوردستان.
٢٠وەهاب خەدیریپوورمەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواهاووڵاتی٢٩ی گوڵانی ١٤٠٤مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوابە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٨ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی مەهاباد کرا
ژمارەناوخەڵکیبواری چالاکیتۆمەتسزابڕیاری دەرکردندادگای بڕیاردەرڕوونکردنەوە
١مامۆستا سابیر خودامورادیسەقز، پارێزگای کوردستانمەزهەبیبانگەشەی دژ بە حکومەت٬ تێکدانی ڕای گشتی ٢٢ مانگ بەندکران٣ی گوڵانی ١٤٠٤دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینیی هەمەدان.
٢بەیان ساڵحیانسەقز، پارێزگای کوردستانهاووڵاتینادیار٥ مانگ بەندکران و پێبژاردنی ۱۵۰ میلیۆن تمەن پارە٥ی گوڵانی ١٤٠٤دادگای کەیفەریی ورمێ.
٣مامۆستا سەلام مەحموودیانسەردەشت، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوامەزهەبینادیار۲ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و پێبژاردنی ٢٠ میلیۆن تمەن پارە ١٥ی گوڵانی ١٤٠٤دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینیی ورمێ.
٤سومەییە ئەختەرشومارمەریوان، پارێزگای کوردستانپیشەیی مامۆستایانلایەنگری و پاڵپشتیکردن لە گرووپە دژبەرەکان، بڵاوکردنەوەی بابەتی سووکایەتیئامێز و هەواڵی درۆ دژ بە حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانپەسەندکردنی بڕیاری دەرکردن لە کارگوڵانی ١٤٠٤لقی ٣١ی دیوانی دادی ئیداری.
٥مامۆستا حەسەن خزریسەردەشت، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوامەزهەبینادیار۲ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و پێبژاردنی ٢٠ میلیۆن تمەن پارە ١٥ی گوڵانی ١٤٠٤دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینیی ورمێ.
٦حاتەم ئوزدەمیرکوردستانی تورکیاسیاسیبەغی لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە پارتی کرێکارانی کوردستانداڕەتکردنەوەی داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوە٢٠ی گوڵانی ١٤٠٤دیوانی باڵای ئێران.
٧ئارمان شادیوەنددەڕەشار، پارێزگای ئیلامهونەرمەندسووکایەتیکردن بە ڕێبەر و بانگەشەی دژ بە حکومەت۲ ساڵ بەندکران ٢٩ی گوڵانی ١٤٠٤لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئسیلامیی ئیلام.