Error to show archive posts.
چەند خولەکێک لەمەوپێش بەرپرسانی فەرمانگەی داد (دادگوستەری)ی ورمێ بنەماڵەی حەمید حسەیننژاد حەیدەرانلوویان بانگهێشت کردووە و پێیان ڕاگەیاندوون کە سزای لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە…
زیاتر بخوێنەوەچوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی محەممەد خزری، زاهیر مەحموودیان، سەعید زەڕگووش و ئاوات باباخانی لە شارەکانی شنۆ، ئاودانان و دیواندەرە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە…
زیاتر بخوێنەوەمامۆستا لوقمان ئەمینی، بەرنوێژی مزگەوتی جامیعەی «چواریاری نەبی»ی شاری سنە و وانەبێژی قوتابخانەکانی زانستە ئایینییەکان، دوای بانگهێشتکران بۆ دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینیی هەمەدان دەستبەسەر…
زیاتر بخوێنەوەسروە پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی و لە ئەندامانی دستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی «نۆژین»، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٥ ساڵ بەندکران ڕەوانەی زیندانی سنە کرا….
زیاتر بخوێنەوەسزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی خەڵکی کرماشان بە ناوەکانی عەلی فەزا دۆستیانی، پەیمان نادری و کەریم ئیسماعیلی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە…
زیاتر بخوێنەوەسزای لەسێدارەدانی یادگار ڕەحیمنژاد، بەندکراوی خەڵکی بانە کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی کرمان…
زیاتر بخوێنەوەجێگری داواکاری گشتیی ورمێ سێ بەندکراوی سزادراو بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، هادی ڕوستەمی، مێهدی شاهیوەند و مێهدی شەرەفیانی بۆ نووسینگەی جێبەجێکردنی سزاکانی زیندانی ناوەندیی…
زیاتر بخوێنەوەلەم ڕۆژانەی دواییدا حەوت هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوەکانی نازەنین ئەلیاسی، شوانە (عوسمان) جیهانیفەر، ڕەحمان دانا، یووسف قاڵ، عەبدوڵڵا هۆشمەند، زانیار سەیدئەحمەدی…
زیاتر بخوێنەوەبەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ (٧ی ئاوریلی ٢٠٢٥) سزای لەسێدارەدانی تەها حسەنی، بەندکراوی خەڵکی بۆکان کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی…
زیاتر بخوێنەوەدانیشتنی دادگاییکردنی هەشت چالاکی کرێکاری و مەدەنی بە ناوەکانی سووسەن ڕازانی، سەیدخالید حسەینی، جەمال ئەسەدی، فەرشید عەبدوڵڵاهی، ئێقباڵ شەعبانی، فەردین میرەکی، شەیس ئەمانی و…
زیاتر بخوێنەوەهیوا بەهین، زیندانیی سیاسیی کورد کە سزای ٦ مانگ بەندکرانی لە زیندانی بۆکاندا تێدەپەڕاند، لەم ڕۆژانەی دواییدا دوور لە هەرجۆرە هۆکار و ڕێکارێکی یاسایی…
زیاتر بخوێنەوەتۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای هەواڵ و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و هەروەها لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵی ڕێکخراوە و ماڵپەڕە چالاکەکانی تر لەم بوارەدا ئامادە کراوە.
بە هۆی قەدەغەبوونی چالاکیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤەوە لە ئێراندا و گوشاری سەر بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەدار و ورد سەبارەت بە هەموو حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ڕووبەڕووی گرفتی فراوان دەبێتەوە. هەر بۆیە ئامار و زانیارییەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە سەرجەم حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناگرێتەوە.
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە خاکەلێوەی ١٤٠٤دا (مارس و ئاوریلی ٢٠٢٥)، لانیکەم دوو کۆڵبەر بە ڕووداوی هاتوچۆ و جەڵدەی دڵ گیانیان لە دەست داوە. شەش بەندکراوی کورد لە زیندانە جیاوازەکانی ئێراندا لە سێدارە دراون. سزای لەسێدارەدانی زیندانییەکی سیاسی لە دیوانی باڵای ئێراندا پەسەند کراوە و دوو هاووڵاتیی دیکەیش سزایان بەسەردا سەپاوە. هەروەها لانیکەم ٣٤ کەسی دیکەیش بە تۆمەتی سیاسی دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی دیکەیش ڕووبەڕووی بانگهێشتکردن و لێپرسینەوە بوونەتەوە. هاوکات هاووڵاتییەک بە دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە و یەک کەسی دیکەیش بریندار بووە.
دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی شەهاب کەریمی و عومەر مورادی، خەڵکی شارەکانی سەلاسی باوەجانی و جوانڕۆ، بە ڕووداوی هاتوچۆ و جەڵدەی دڵ لە کات و ڕێگای کۆڵبەریدا گیانیان لە دەست دا.
لانیکەم شەش بەندکراوی کورد کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» و «مادە هۆشبەرەکان» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی بۆکان، کرماشان، کرمان، بەندەرعەباس و کەرەج لە سێدارە دران.
دیوانی باڵای ئێران سزای لەسێدارەدانی حەمید حسەیننژاد حەیدەرانلووی بە تۆمەتی «بەغی» وەک خۆی پەسەند کردەوە. هەروەها لانیکەم دوو هاووڵاتیی دیکە بە تۆمەتی سیاسی سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپا. لە بڕیارێکی دیکەدا زیندانییەکی سیاسی بۆ ماوەی شەش مانگ لە مافی مۆڵەتی پشووی کاتی بێبەش کرا.
لانیکەم ٣٤ هاووڵاتی و چالاکوانی سیاسی، مەدەنی و فەرهەنگیی کوردستان لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، ئیلام و کرماشاندا بە هۆکاری سیاسی لە لایەن دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکانەوە دەستبەسەر کران. لە ناو دەستبەسەرکراواندا دوو منداڵیش دەبینرێت.
لە کۆی ئەم هاووڵاتیانە دوو کەسیان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانەکانی نەغەدە و سنە کراون. ئەگەرچی ١٣ کەس لەم دەستبەسەرکراوانە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراون، بەڵام زۆربەی هەرەزۆریان تا ئێستایش هەر دەستبەسەرن و لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی هەندێکیان هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە
زۆربەی ئەم هاووڵاتیانە بە بۆنەی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی ١٤٠٤ـەوە (٢٠٢٥) لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
دانیشتنی دادگاییکردنی حەوت چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی سووسەن ڕازانی، سەیدخالید حسەینی، جەمال ئەسەدی، ئێقباڵ شەعبانی، فەردین میرەکی، شەیس ئەمانی و ئارمان سەلیمی لەگەڵ فەرشید عەبدوڵڵاهی، باوکی هوومەن عەبدوڵڵاهی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، لە لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنە بەڕێوە چوو. ئەم هاووڵاتیانە بە تۆمەتەکانی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» و «تێکدانی ئارامی و ئاسایشی گشتی» دادگایی کراون. بەشداریکردنی ئەم هاووڵاتیانە لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی دایکێکی دادخوازی خەڵکی سنەدا وەکوو یەکێک لە بەڵگەکانی ڕووبەڕووکردنەوەی ئەو تۆمەتانە ڕاگەیەنراوە.
هەروەها مەجید دەریایی، زیندانیی سیاسیی پێشووی خەڵکی شنۆ، ڕۆژی ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ (٩ی ئاوریلی ٢٠٢٥) بە هۆی بەشداریکردنەوە لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزدا تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت»ی ڕووبەڕوو کرایەوە و بانگهێشتی بەردەم لقی یەکەمی دادیاریی دادسەرای گشتی و شۆڕشی شنۆ کرا. مەجید دەریایی لە بەردەم دادگادا سەبارەت بە تۆمەتی «بانگەشەکردن لە بەرژەوەندیی گرووپە دژبەرەکانی حکومەتدا» بەرگریی لە خۆی کردووە.
ـ دووهەمین داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی پەخشان عەزیزی، زیندانیی سیاسیی کوردی بەندکراو لە زیندانی ئێڤیندا، لە لایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە ڕەت کرایەوە.
ـ سزای لەسێدارەدانی ناسر بەکرزادە، بەندکراوی کوردی خەڵکی ورمێ کە پێشتر لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «سیخوڕیکردن بۆ ئیسراییل» بەسەریدا سەپابوو، لە دیوانی باڵای ئێراندا هەڵوەشایەوە.
ـ محەممەد ڕەسوولپوور، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شنۆ کە سزای ساڵ و نیوێک بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و زیاتر لە چوار مانگە لە زینداندا ماوەی سزاکە تێدەپەڕێنێت، لە دۆسیەسازییەکی نوێدا تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت»ی ڕووبەڕوو کرایەوە.
ـ هیوا بەهین، زیندانیی سیاسیی کورد کە سزای ٦ مانگ بەندکرانی لە زیندانی بۆکاندا تێدەپەڕاند، دوور لە هەرجۆرە هۆکار و ڕێکارێکی یاسایی و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرا. ئەم زیندانییە سیاسییە لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیدا بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە کە گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ورمێ و لەو زیندانەدا سەرلەنوێ لێپرسینەوەی لێ کراوە.
ـ هادی ڕوستەمی، مێهدی شاهیوەند و مێهدی شەرەفیان، سێ بەندکراوی سزادراو بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە کە لە زیندانی ناوەندیی ورمێدان، لە لایەن جێگری داواکاری گشتیی ئەم شارەوە بانگهێشتی بەردەم نووسینگەی جێبەجێکردنی سزاکانی زیندان کران و پێیان ڕاگەیەنرا کە پاش کۆتاییهاتنی دوایین مۆڵەتی یەک مانگە بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندیی سکاڵاکارەکان، لە ڕۆژانی داهاتوودا و بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکان، ڕێکارە یاساییەکان بۆ گواستنەوەی ئامێری «گیۆتین» بۆ ناو زیندان دەگیرێتە بەر.
ـ حەمید حسەیننژاد حەیدەرانلوو، زندانیی سیاسیی کوردی سزادراو بە لەسێدارەدان، ڕۆژی ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ (١٦ی ئاوریلی ٢٠٢٥) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرا. هاوکات لە ڕاگەیاندننامەیەکی فەرمیدا پارێزەرەکەی ئاگادار کرابووەوە کە پارێزوانەکەی ڕۆژی ٢٩ی خاکەلێوە (١٨ی ئاوریل) لە سێدارە دەدرێت.
وەک پەرچەکردارێک لە بەرانبەر ئەم هەواڵەدا، بنەماڵە و خزمانی حەمید حسەیننژاد لە بەردەم زیندانی ناوەندیی ورمێدا گرد بوونەوە و داوای ڕاگیرانی دەسبەجێی سزای لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە سیاسییەیان کرد. ئەگەرچی سەرۆکی زیندانی ورمێ لە هەمان ڕۆژی هەینی ٢٩ی خاکەلێوەدا (١٨ی ئاوریل) پێی ڕاگەیاندن کە بە فەرمانی داواکاری گشتیی ورمێ پرۆسەی جێبەجێکردنی سزاکە بە شێوەی کاتی ڕاگیراوە، بەڵام مانگرتنی بنەماڵە و خزمەکانی لە بەردەم زیندانەکەدا درێژەی پەیدا کرد و نیگەرانییەکان لە ئاست جێبەجێکردنی لەناکاوی سزاکەدا هەر نەڕەواوەتەوە.
ئەم زیندانییە سیاسییەیش لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی ڕاگیرانی کاتیی پرۆسەی جێبەجێکردنی سزاکە، داوای لێ کردبوون بەردەوام بەدواداچوون بۆ بارودۆخی بکەن و هەوڵەکانیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی یەکجارەکیی سزاکە درێژە پێ بدەن.
ئازیتا فەللاحی، ٣٦ ساڵان و خەڵکی شاری قوروە، ڕۆژی ١٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ (٣ی ئاوریلی ٢٠٢٥) لە شاری سونقوڕی کرماشاندا و بە هۆی لێدان و ئەشکەنجەی قورسی هاوسەوەکەیەوە گیانی لە دەست دا.
کامران کازمی، بەندکراوی ٣٨ ساڵانی خەڵکی کرماشان، لە دەستبەسەرگەی پۆلیسی ئاگاهیی ورمێدا بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەست دا. ئەگەرچی کاربەدەستانی ئەم دەزگایەی پۆلیس ڕایانگەیاندووە کە کامران کازمی لە هەوڵێکی «خۆکوشتن»دا گیانی لە دەست داوە، بەڵام هەندێ لەوانەی لەگەڵ ئەم هاووڵاتییەدا دەستبەسەر بوون وتوویانە کە هاوبەندییەکەیان لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی پۆلیسدا کوژراوە. کامران کازمی لە دواڕۆژەکانی بەفرانباری ١٤٠٣دا (ژانڤییەی ٢٠٢٥) بە تۆمەتی «دزیکردن» لە ماڵی پەیمان خانزادە، سەرۆکی زیندانی ناوەندیی ورمێ، دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی پۆلیسی ئاگاهیی ئەم شارە.
ـ محەممەد حسەینزادە، خەڵکی گوندی «قشڵاق تەرزیلوو»ی ورمێ، بە دەسڕێژی هێزەکانی پۆلیسی ئینتیزامی گیانی لە دەست دا. هێزەکانی پۆلیسی ئینتیزامی لە گەڕەکی «تەرزیلوو» بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و بە گومانی هەڵگرتنی کاڵای قاچاخ دەسڕێژیان لە ئۆتۆمبێلەکەی کرد و لە ئەنجامی دەسڕێژەکەدا ئەم هاووڵاتییە گیانی لە دەست دا.
ـ محەممەد ساڵحی، خەڵکی گوندی «بێکەش»ی بانە، لە سنووری «زەلێ»ی ئەم شارەدا بە دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی حکومەت بە سەختی بریندار بوو. ئەم هاووڵاتییە لە لای سەر و پشتەوە بە سەختی بریندار بووە و ئێستە لە بەشی چاودێرییە تایبەتەکانی نەخۆشخانەیەکی شاری سنە لەژێر چاودێری و دەرماندایە.
ژمارە | ناو | خەڵکی | تۆمەت | بەرواری لەسێدارەدان | شوێنی لەسێدارەدان |
---|---|---|---|---|---|
1 | سەید تەها حەسەنی | بۆکان٬ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | کوشتنی بەئەنقەست | ۱۸ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ | زیندانی بۆکان |
2 | کامبیز فەتحی | کرماشان٬ پارێزگای کرماشان | کوشتنی بەئەنقەست | ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ | زیندانی کرماشان |
3 | یادگار ڕەحیمنژاد | بانە، پارێزگای کوردستان | مادە هۆشبەرەکان | ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ | زیندانی ناوەندیی کرمان |
4 | پەیمان نادری | کرماشان٬ پارێزگای کرماشان | مادە هۆشبەرەکان | ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ | زیندانی ناوەندیی بەندەرعەباس |
5 | کەریم ئیسماعیلی | شاباد، پارێزگای کرماشان | مادە هۆشبەرەکان | ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ | زیندانی ناوەندیی بەندەرعەباس |
6 | عەلی فەزا دۆستیانی | کرماشان٬ پارێزگای کرماشان | مادە هۆشبەرەکان | ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ | زیندانی ناوەندیی کەرەج |
ژمارە | ناو | خەڵکی | بواری چالاکی | تۆمەت | سزا | بەروار | دادگای بڕیاردەر |
---|---|---|---|---|---|---|---|
1 | وەهاب خەدیریپوور | مەهاباد، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | هاوکاریکردن لەگەڵ حیزبێکی کوردی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەتی ئێراندا | ۱۰ مانگ بەندکران | سەرەتای خاکەلێوەی ١٤٠٤ | لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهاباد |
2 | حەمید حسەیننژاد حەیدەرانلوو | چاڵدێران، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | بەغی لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە پارتی کرێکارانی کوردستاندا (پ.ک.ک) | پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدان | ٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ | لقی ٩ی دیوانی باڵای ئێران |
3 | بێهرووز فەیزی | سەقز٬ پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | بانگەشەی دژ بە حکومەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا | ۸ مانگ بەندکران | خاکەلێوەی ١٤٠٤ | لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سەقز |
ژمارە | ناو | خەڵکی | بواری چالاکی | بەرواری دەستبەسەرکردن | شوێنی دەستبەسەرکردن | ڕوونکردنەوە |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | ئەحمەد ساعیدی | سنە، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | سەرەتای خاکەلێوەی ١٤٠٤ | سنە، پارێزگای کوردستان | بە دانانی بارمتە ئازاد کرا |
2 | تەحسین دادڕەس | مەریوان، پارێزگای کوردستان | زیندانیی سیاسیی پێشوو | ١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ | مەریوان، پارێزگای کوردستان | بە دانانی بارمتە ئازاد کرا |
3 | محەممەد نیکپەی | مەریوان، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ | مەریوان، پارێزگای کوردستان | |
4 | ئارام نیکپەی | مەریوان، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ | مەریوان، پارێزگای کوردستان | |
5 | محەممەد ئەشتەک | مەریوان، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ | مەریوان، پارێزگای کوردستان | |
6 | بیلال دادڕەس | مەریوان، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ | مەریوان، پارێزگای کوردستان | |
7 | سەیفوڵڵا خان غەفاری | سەقز، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ | سەقز، پارێزگای کوردستان | بە دانانی بارمتە ئازاد کرا |
8 | چالاک پیرووزی | مەریوان، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ | مەریوان، پارێزگای کوردستان | بە دانانی بارمتە ئازاد کرا |
9 | کاوه داستان | مەریوان، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ | مەریوان، پارێزگای کوردستان | بە دانانی بارمتە ئازاد کرا |
10 | محەممەد قادری | مەریوان، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی، منداڵ | ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ | مەریوان، پارێزگای کوردستان | |
11 | مەحموود نادری | سنە، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ | سنە، پارێزگای کوردستان | بە دانانی بارمتە ئازاد کرا |
12 | کەیهان تەدبیری | مەریوان، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی، منداڵ | ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ | مەریوان، پارێزگای کوردستان | |
13 | ئەسعەد باباکەرەمی | سنە، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ | سنە، پارێزگای کوردستان | بە دانانی بارمتە ئازاد کرا |
14 | شنۆ محەممەدی | سنە، پارێزگای کوردستان | چالاکی مەدەنی | ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ | سنە، پارێزگای کوردستان | بە دانانی بارمتە ئازاد کرا |
15 | ساحێب (ئاریڤان) شاکری | سنە، پارێزگای کوردستان | چالاکی مەدەنی | ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ | سنە، پارێزگای کوردستان | بە دانانی بارمتە ئازاد کرا |
16 | سیروان حاتەمی | سنە، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ | سنە، پارێزگای کوردستان | بە دانانی بارمتە ئازاد کرا |
17 | شیروان حەیدەری | سنە، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ | سنە، پارێزگای کوردستان | بە دانانی بارمتە ئازاد کرا |
18 | ئیدریس حەیدەری | سنە، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ | سنە، پارێزگای کوردستان | بە دانانی بارمتە ئازاد کرا |
19 | موستەفا هووژەبری | سنە، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ | سنە، پارێزگای کوردستان | بە دانانی بارمتە ئازاد کرا |
20 | کەیوان مینوویی | مەریوان، پارێزگای کوردستان | چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی | ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ | مەریوان، پارێزگای کوردستان | |
21 | دوکتور بێهزاد دافعی | مەریوان، پارێزگای کوردستان | پزیشک و زیندانیی سیاسیی پێشوو | ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ | مەریوان، پارێزگای کوردستان | |
22 | کاروان دافعی | مەریوان، پارێزگای کوردستان | چالاکی مەدەنی | ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ | مەریوان، پارێزگای کوردستان | |
23 | شێخ زاهید شەهابی | سەقز، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ | سەقز، پارێزگای کوردستان | |
24 | ئومێد مەولوودیان | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | |
25 | کووروش فەتحی | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ | بۆکان، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | |
26 | محەممەدعەلی ئازەری | نەغەدە، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ | ورمێ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | |
27 | فەرزاد عەبدی | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | هاووڵاتی | ١٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ | دێلوڕان، پارێزگای ئیلام | |
28 | ڕەزا بۆرکه | پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | زیندانیی سیاسیی پێشوو | ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ | پیرانشار، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ١٠ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا |
29 | نەریمان ڕەندانی | سەقز، پارێزگای کوردستان | چالاکی مەدەنی | ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ | سەقز، پارێزگای کوردستان | |
30 | ئاوات باباخانی | دیواندەرە، پارێزگای کوردستان | هاووڵاتی | ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ | دیواندەرە، پارێزگای کوردستان | |
31 | سروه پوورمحەممەدی | سنە، پارێزگای کوردستان | چالاکی فەرهەنگی و مامۆستای زمانی کوردی | ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ | سنە، پارێزگای کوردستان | بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٥ ساڵ بەندکران ڕەوانەی زیندانی سنە کرا |
32 | زاهیر مەحموودیان | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | |
33 | محەممەد خزری | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | هاووڵاتی | ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ | شنۆ، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا | |
34 | سەعید زەڕگووش | ئاودانان، پارێزگای ئیلام | هاووڵاتی | ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ | ئاودانان، پارێزگای ئیلام |