گیانبەختکردنی هاووڵاتیی کورد حەسەنعەلی نەورۆزیی سامڵە لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مەشهەددا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/killings-of-civilians-ku/2026/01/22/p46486
حەسەنعەلی نەورۆزیی سامڵە، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان و دانیشتووی مەشهەد، لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا بە دەسڕێژی هێزە ئەمنییەکان گیانی بەخت کردووە و تەرمەکەی بە نهێنی ئەسپەردە کراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایگەیاند کە ئەم هاووڵاتییە کرێکارە ٥٤ ساڵەیەی خەڵکی کرماشان کە لە هۆتێلێکی مەشهەد کاری دەکرد، ڕۆژی ١٨ یان ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٨ یان ٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا بە دەسڕێژی هێزە ئەمنییەکان گیانی بەخت کردووە.
بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، دوای چەند ڕۆژ گەڕان و سەردانکردنی بنەماڵەکەی بۆ ناوەندە پزیشکییەکان، دادگاکان و دامودەزگا ئەمنییەکانی مەشهەد، دواجار پێیان ڕاگەیەنراوە کە تەرمەکەی لە گۆڕستانی ئەو شارەدا ئەسپەردە کراوە.
بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا بە لایەنی کەمەوە ١٥٠ هاووڵاتیی کورد بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکان لە شارە جیاوازەکانی ئێراندا کوژراون. تا ئێستا ناسنامەی ٧٢ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە لایەن تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانەوە تۆمار کراوە.
بابەتی پەیوەندیدار
هەواڵی زیاتر لە کرماشان هەموو بابەتەکانی «کوشتنی هاووڵاتییانی مەدەنی»
-
ڕاپۆرتێک لەسەر گیانبەختکردنی دوو هاووڵاتیی کورد، لەوانە منداڵێک، لە شارەکانی تاران و مەشهەد
-
خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان؛ ناسنامە و زانیاریی چوار هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کوردی دیکە لە کرماشان
-
خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان؛ کوژرانی دوو هاووڵاتیی کوردی یارسانی دیکە لە تاراندا
-
سەرکوتکردنی خوێناویی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاباد؛ کوژران و برینداربوونی دەیان کەس و دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هاووڵاتیان
-
خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان؛ ناسنامە و زانیاریی حەوت هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کوردی دیکە لە شارەکانی کرماشان، تاران، کەرەج و ئابادان
-
خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان؛ ناسنامە و زانیاریی پێنج هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە شارەکانی کرماشان، تاران و شاری ڕەی