موتەلیب خەیبەری، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «ساڵە»ی بانە کە بە مەبەستی «گەزۆکردن» چووبووە ناوچە سنوورییەکان، کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و گیانی لە دەست دا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکەدا بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٥ (١١ی ژوەنی ٢٠٢٦) بۆ «گەزۆکردن» (کۆکردنەوەی شیرەی شیرینی دارەکانی زاگرۆس) چووبووە ناوچە سنوورییەکانی چۆمانی سەر بە بانە، بەڵام هێزە سنوورپارێزەکان لە نزیک گوندی «بەردەڕەش» بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و لە مەودای نزیکەوە تەقەیان لێ کرد».

بە وتەی سەرچاوەکە، موتەلیب خەیبەری بە هۆی بەرکەوتنی سەریەوە دەسبەجێ گیانی بەخت کردووە و تەرمەکەی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبیی بانە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە ٣٨ ساڵەیە باوکی دوو منداڵ و دانیشتووی گوندی «ساڵە»ی سەر بە بانە بوو.