یووسف مامەپوور، کاسبکاری خەڵکی سەردەشت، لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارە کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و گیانی لە دەست دا.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٥ (٢٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٦) دەستەیەک کاسبکار لە کاتی گواستنەوەی مەڕوماڵاتەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە سنووری «بەردەسپیان»ی سەردەشت لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و لە ئەنجامی دەسڕێژەکەدا یووسف مامەپوور پێکرا و دەسبەجێ گیانی لە دەست دا.
دەوترێت کاسبکارێکی دیکەیش لەم دەسڕێژەدا بە سەختی بریندار بووە، بەڵام تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەسەر ناسنامەکەی بەردەست نەکەوتووە.
هێزە سنووەپارێزەکان دوای کوشتن و بریندارکردنی ئەو دوو کاسبکارە، دەستیان بەسەر مەڕوماڵاتەکەیشیاندا گرتووە.