لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا سپای پاسداران بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئێتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ناردنی کاروانگەلی سەربازی پێکهاتوو لە پارێزگاکانی دەورووبەری سنە، کوردستانیان کردووە بە بنکەی سەربازی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، پاش ئەوەی ٢١ی خەرمانان مانگرتنی گشتیی کاسبکاران و بازاڕییەکانی شارە کوردییەکان دژ بە لەسێدارەدانی چوار گیراوی سیاسیی کورد و هێرشی مووشەکی سپا بۆ بنکەی حدک و حدکا لە باشووری کوردستان بەڕێوەچوو، سپای پاسداران بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئێتلاعات دەستیان کردووە بە میلیتاریزە کردنی هەندێ دەڤەری کوردستان. ئەو دوو دامەزراوە ئاسایشییهی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامانجی ئەو کردەوەیان گەڕاندوەتەوە بۆ ”پووچەڵکردنەوەی پیلانە تێکدهرانهی دوژمنان”. لەم پێناوەشدا هاتوچۆی خەڵکی خۆجێی بۆ هەندێ ناوچەی شاخاوی قەدەغە کراوە.
هەر لەمبارەوە هەندێ دانیشتووی گوندەکانی هاویری چیاکانی شاهۆ و کۆساڵان بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانیان گوتووە ”وەها قەبارەیەک لە حزووری هێزەکانی سپای پاسداران بەو هەموو چەکوچۆڵەوە لەماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا بێوێنە بووە”.
شایەتحاڵیکی دانیشتووی گوندی دێوەزناوی سەر بە سەوڵاوا بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی ڕایگەیاندووە ”ڕۆژی ٢٢ی خەرمانان، هێزەکانی سپا بۆ یەکەمینجار لە شوێنێکی نادیارەوە چیای شاهۆیان بە مووشەکی نێزهاوێژ کردوەتە ئامانج، موشەکەکە لە گۆڕستانی گوندی دێوهزناوه بەربوەتەوە و بەشێکی زۆری گۆڕستانەکەی خاپوور کردووە.” ئەم سەرچاوەیە لەدرێژەدا دەشڵێ: ”دوا بە دوای ئەو تەقینەوەیە، هێزەکانی سپا ناوچەکەیان گەمارۆ دا و ڕێگەیان نەدا دانیشتووانی گوندەکە لە گۆڕستانەکە نزیک ببنەوە و پاش کۆکردنەوەی پاشماوەکانی مووشەکەکە دەڤەرەکەیان بەجێهێشت”.
هێزەکانی سپا بە بڵاوکردنی ڕاگەیەندراوێک لەنێو دانیشتوانی گوندەکانی هاویری چیای شاهۆ جەختیان لەسەر ئەوە کردووە کە لەنێوان ٧ تا ١٨ ی ڕەزبەر هاتوچۆی بۆ چیاکانی شاهۆ قەدەغەیە.
بەگوێرەی زانیاریە سەرەتاییەکان، هێزەکانی سپا پۆشتەن بە چەکی گران، تۆپ و تانک و بەربوونەتە نێو شارەکانی پاوە و کامیاران و بەتەمان ئۆپراسیۆنێکی سەربازی دژ بە هێزە کوردییەکان وەگەڕ بخەن. هەروەها لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا یەکە تایبەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شەقامە سەرەکییەکانی سنەدا مۆڵ دراون.
هەر لەم پێوەندییەدا هێزەکانی سپا بە بیانووی ئەنجامدانی مانۆڕی ئاسمانی، بە هەلیکۆپتەر کوێستانی ئارێزیان بۆمباران کردووە. لەپاڵ ئەمانەشدا وەزارەتی ئێتلاعات لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا دەیان هاوڵاتی کوردیان لە شار و گوندەکانی مەریوان، کامیاران و سنە بانگهێشتی ئیدارەی ئێتلاعات کردووە و لێپرسیینهوهیان و ههرهشهیان لێ كراوه.
کوردستان کراوەتە بنکەی سەربازی

حوجەت هەواسیزادە لە کەرەج لە سێدارە درا
سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی کووهدەشت بە ناوی حوجەت هەواسیزادە کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» ئەو سزایەی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی ساڵانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ـ ١٤٠٣ی هەتاوی
ڕاپپۆرتی ساڵی ١٤٠٣ کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای مردنی ئیبراهیم ڕەییسی، سەرکۆماری پێشووی ئێران و لە ئەندامانی «لیژنەی مەرگ» بۆ بەکۆمەڵکوشتنی زیندانیانی سیاسی لە هاوینی...
زیاتر بخوێنەوەبەیاننامەی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئازەربایجان و کوردستان: بەرەنگاری شەڕنانەوەکانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ ببینەوە
ڕۆژی ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (١٨ی مارسی ٢٠٢٥) ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی نەورۆزەوە لە لایەن هاووڵاتیانی کوردی ورمێوە لەم شارەدا بەڕێوە چوو. لەم ڕێوڕەسمەدا دەیان هەزار...
زیاتر بخوێنەوە