تۆری مافی مرۆڤی کوردستان, ١٦ی خاکەلێوەی ١٣٩٨:دوو ژنی جەوان لە شارەکانی کرماشان و ورمێ پاش ئەوەیکە دەستیان بە خۆکوژی کرد گیانیان لە دەستدا.
بە پێی زانیارێکانی ماڵپەڕی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ۱۳ی خاکەلێوەی ۱۳۹۸، ژنێکی جەوان خەڵکی کرماشان بە خۆهەڵواسین کۆتایی بە ژیانی هێنا و گیانی لە دەستدا.شوناسی ئەو ژنە ش.قادری ,۲۲ ساڵە, خێزاندار و خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی بەشی بایەنگان سەر بە شاری پاوە بە نێوی (دوودان) بووە. بە وتەی یەکێک لە نزیکانی ئەو ژنە، هۆکاری خۆکوژی ئەو کێشەی بنەماڵەیی دەگەڵ هاوژینەکەی و بنەماڵەی هاوژینەکەی بووه. بە وتەی سەرچاوهكه:” ئەو ژنە گەنجە بە پێداگری و گوشاری بنەماڵەکەی مەجبوور بووه ژیانی هاوبهش پێكبێنێت، پاش زەماوەندی چەندین جار بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی گەڕاوەتەوە ماڵی خۆیان, بەڵام بنەماڵەی پێداگریان لە سەر ئەوە هەبوو وە بە هەر شێوازێک دەبێت دەگەڵ میردەکەی ژیان بکات.
هەروهها لە رێکەوتی ۲۹ی ڕەشەممەی ساڵی رابڕدوو, ژنێکی جەوانی دیکە بە نێوی ن.مەعنەوی خێزاندار, دایکی منداڵێکی ساوا و خەڵکی گوندی گەنگەچینی ورمێ بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی خۆی دەسووتێنەو پاش دوو حەوتوو بە هۆی قورسایی رێژهی سوتانی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری تاران گیانی لە دەستدا.
خۆكۆژی دوو ژنی جەوان لە ورمێ و کرماشان
هاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێراندا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
Read Moreڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان؛ سەدان گیانبەختکردوو، بریندار و دەستبەسەرکراوی کورد
لە دەسپێکی شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکانەوە کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥) دەستی پێ کرد و تا...
Read Moreبێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی موحسین قادریی ئەندامی پژاک و پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە بەرانبەر چارەنووسیدا
لەسەر چارەنووسی موحسین قادری، ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) کە ڕۆژی ١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (٢٢ی ژوەنی ٢٠٢٥) لە نزیک...
Read More