ئارام فەتحی، چالاکوانی مەدەنی لە مەریوان دەستبەسەرکرا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/2020/01/05/p7668
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە شەوی ڕابردوو ١٣ی بەفرانبار / ٠١.٠٣، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی مەریوان بەمەبەستی دەستبەسەرکردن هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “ئارام فەتحی”، بڵام بەو هۆیەوەی کە لە ماڵ نەبووە نەیانتوانیوە دەستبەسەری بکەن.
بەیانی ئەمرۆ ئارام فەتحی پاش ئاگاداربووەنەوە سەبارەت بەو کردەوەیەی هێزە ئەمنییەکان، خۆی سەردانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی مەریوانی کردووە، بەڵام ئەو هێزانە دەستبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ئارام فەتحی، شاعیرە و پێشتر لە زانکۆی “پەیامی نور”ی مەریوان چالاکوانی خوێندکاری بووە و لە ئێستادا ئەندامی چالاکی ڕێکخراەکانی “مەولەوی”، “ڤەژین” و ئەنجومەنی “سەوزی چیا”ی مەریوانە. ناوبراو لە چەند ساڵی ڕابردووەدا چەندین جار بەهۆی چالاکییەکانییەوە بۆ ناوەندە ئەمنییەکان بانگ کراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە.
بابەتی پەیوەندیدار
-
دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار و مەریوان برینداربوون
-
ئارام فەتحی ڕەوانەی بەندیخانەی مەریوان کرا
-
١٤ مانگە گەنجێکی کورد بێ سەروشوێنە؛ ناوەندە ئەمنییەکان سەرەتا دانیان بەوەدا ناوە کە دەستبەسەریان کردووە
-
ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ئەشکەنجە و کوشتنی هاوڵاتیان لە دەستبەسەرگەکانی مەریوان؛ منداڵان ئازاری سێکسی دراون
-
وریا فەرەجی بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی بەندیخانەی مەریوان کرا
-
مێرمنداڵێکی مەریوانی بەهۆی دەربڕینی هاوخەمی بۆ گیان لەدەستدانی فەرهادی خوسرەوی دەستبەسەرکرا