ڕۆیا جه‌لالی به دانانی بارمته ئازاد كرا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/2021/03/04/p23074
به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ڕۆژی ڕابردوو ١٣ی ڕه‌شه‌مه (٣ی مارس)، ڕۆیا جه‌لالی چالاكی ژینگه‌پارێز به دانانی بارمته‌ی ١٠٠ میلیۆن تمه‌نی له كانونی ئیسڵاح و ته‌ربیه‌تی سنه ئازاد كرا.
ئه‌م ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌یی كوردستانی سەوز، له ڕێكه‌وتی ١٤ی به‌فرانباردا (٢ی فێبریه)، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و ئەم هێزانە له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ناوبراودا توندوتیژییان به كار هێنابو و خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌شی كه‌وتنه به‌ر سووكایه‌تی وبێحورمه‌تییه‌وه.
ئه‌م ژنه چالاكه دوای ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له ژووری تاكه‌كه‌سیی كانوونی ئیسڵاح وته‌ربه‌یتی سنه ڕاگیرا و ڕۆژانه بۆ لێپرسینه‌وه ڕه‌وانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌م شاره ئه‌كرا.
ڕه‌بابه جه‌لالی و خه‌بات مه‌فاخێری، خوشك و هاوسه‌ری ئه‌م ژنه چالاكه له چه‌ند مانگی ڕابردوودا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رو دوای ماوه‌یه‌ك به دانانی بارمته ئازاد كراوون.
بابەتی پەیوەندیدار
-
ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی سێ هاووڵاتی له شنۆ و سنه؛ ٨٠ چالاكوانیی كورد له كه‌متر له مانگێكدا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون
-
پەسەندکردنی حوکمی دوو ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراوی ڕوئیا جەلالی لە دادگای پێداچوونەوەی سنە
-
ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ چالاكی مه‌ده‌نی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه
-
ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتی كورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه
-
شادمان به‌نی به‌شه‌ر دوای شه‌ش مانگ زیندان ئازاد كرا
-
ئازاد بوونی دوو چالاكی مه‌ده‌نی / هاووڵاتییه‌كی كورد ده‌ستبه‌سه‌ر كرا