به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له‌ڕۆژانی ڕابردوودا لانیكه‌م سێ چالاكی كوردی خه‌ڵكی شنۆ به ناوه‌كانی شۆڕش به‌رهه‌م، عه‌زیز قادرتاج و سه‌لیم شه‌ریفی به دانانی بارمته له زیندانی ئه‌م شاره ئازاد كراون. ناوبراوان له ڕەوتی شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكانی كورددا به‌ڕیز له ڕێكه‌وته‌كانی ١٠، ١١و ١٣ی به‌فرانباری ئه‌مساڵدا(٢٩ و ٣٠ی ژانویه و ١ی فێبریه) له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.
هه‌روه‌ها تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار كراوه‌ته‌وه کە رۆژی یه‌كشه‌ممه بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ربوونی کاتیی ده چالاكی كورد به ناوه‌كانی عه‌زیمه ناسری، حوسێن گه‌ردشی، سۆران حوسێنزاده، سیروان نووری، ئیمان عه‌بدی، ئه‌فشین مام ئه‌حمه‌دی، فه‌رهاد مووساپوور، فه‌ره‌یدوون مووساپوور، به‌همه‌ن یووسفزادهو شه‌پۆل خزری كه ئێستا له زیندانی ناوه‌ندیی ورمێدان، گۆڕاوه بۆ دانانی بارمته، سه‌رجه‌م ئه‌م كه‌سانە هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی چالاكانی كورددا له شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.
سه‌ره‌ڕای بڕیاری ده‌رچوونی دانانی بارمته و ئازادكرانی ژماره‌یه‌ك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوان، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ورمێ له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ڕایگەیاند کە چاره‌نووسی سێ چالاكی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی كورد به ناوه‌كانی فه‌رزاد سامانی، سوهه‌یب بادرووج و ساكار عه‌ینی هێشتا هەر نادیارە. ئه‌م كه‌سانه کە له ڕێكه‌وتی ٢٠ی ڕێبه‌نداندا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپاوه له شاره‌كانی تاران و مه‌هاباد ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، چه‌ند ڕۆژێك دوای ده‌ستبه‌سه‌رکران له پێوه‌ندییه‌كی كورتی ته‌له‌فۆنیدا بنەماڵەکانیان ئاگادار کردبۆوە کە له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران و پادگانی ئه‌لمێهدیی شاری ورمێدان، به‌ڵام لهمانگێ ڕابردووه‌وه تاكوو ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان به‌رده‌ست نه‌كه‌وتووه.
له ڕێكه‌وتی ٢٠ی به‌فرانبارەوە (٩ی ژانویه) شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌ربڵاوی هاووڵاتییان و چالاكانی كورد دەستی پێ کرد کە لەم شەپۆلەدا زیاتر له‌١٠٠ كه‌س له‌شاره جۆراوجۆره‌كاندا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، تاكوو ئێستا لانیکه‌م ٣٢ كه‌س له چالاکانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو به‌دانانی بارمته ئازاد كراون و لانیكه‌م ٤٩ چالاكی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی تر هێشتا له دهستبهسهرگهكانی ئیداره‌ی ئیتلاعات و ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاره‌كانی ورمێ، سنه و مه‌ریوان ڕاگیراون.