تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ سه‌رله‌به‌ریانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٢١ی خاكه‌لێوه‌ (١٠ی ئاوریل)، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به‌ ناوی بایزید (یوسێف) ڕه‌شیدی كه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی ماده‌ سڕكه‌ره‌كان سزای ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا بوو له‌ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ جێبه‌جێكرا.
ئه‌م به‌ندكراوه‌ كه‌ خه‌ڵكی گوندی «که‌لهۆڕ»ی ورمێیه‌، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌ی له‌ به‌ندی ١٥‌ گواسترابویه‌وه‌ بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی.
پێشتر له‌ ڕێكه‌وتی ١٥ی خاكه‌لێوه‌ (٤ی ئاوریل)، سێ به‌ندكراوی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی سادق مه‌حی، ئه‌حه‌د نێعمه‌توه‌ند و محه‌ممه‌د مه‌حموودی له‌م زیندانه‌دا ئێعدام كران.