بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی فه‌رزاد سامانی و ساكار عه‌ینی بۆ جاری چوارهه‌م درێژ كرایه‌وه
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/2021/04/10/p23095
به پێی زانیارییه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ر بوونی كاتی فه‌رزاد سامانی و ساكار عه‌ینی، دوو چالاكی كوردی خه‌ڵكی مه‌هاباد كه له ڕێكه‌وتی ٢٠ی به‌فرانباری (٩ی ژانویه) ئه‌مساڵدا هاوكات له گه‌ڵ شه‌پۆلی به‌ربڵاوی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكانی كورد له تاران ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون، بۆ چوارهه‌مین جار درێژ كراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له مه‌هاباد له وتووێژێكدا له گه‌ڵ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان له‌م باره‌وه وتی:” ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه (١٠ی ئاوریل)، لقی ٣ی لێپرسینه‌وه‌ی دادسه‌رای گشتی و شۆڕشی مه‌هاباد بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ربوونی فه‌رزاد سامانی و ساكار عه‌ینی كه هێشتا له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێ‌دا ڕاگیراون بۆ چوارهه‌مین جار درێژی كرده‌وه.
به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، له‌م سێ مانگی ڕابردووه‌دا ئه‌م دوو چالاكه كورده بۆ وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره ملێ و هاوكاری كردن له گه‌ڵ لێکورەکانی ئێتلاعاتی سپا له ژێر گۆشاردا بوون و درێژكردنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ر بوونیشیان هه‌ر بۆ درێژه‌دان به‌و گوشارانه‌یه
له ڕێكه‌وتی ٢٠ی به‌فرانبارەوە (٩ی ژانویه) شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌ربڵاوی هاووڵاتییان و چالاكانی كورد دەستی پێ کرد کە لەم شەپۆلەدا زیاتر له‌١٠٠ كه‌س له شاره جۆراوجۆره‌كاندا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، تاكوو ئێستا لانیکه‌م ٤٧ كه‌س له چالاکانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو به‌دانانی بارمته ئازاد كراون و لانیكه‌م ٤٠ چالاكی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی تر هێشتا له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات و ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاره‌كانی ورمێ، سنه‌و مه‌ریوان ڕاگیراون.
بابەتی پەیوەندیدار
-
حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك جێبه‌جێكرا
-
حوکمی لەسێدارەدانی ئەرسەلان خودکام بوو بە زیندانی هەتاهەتایی
-
دوو هاووڵاتی له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه گواسترانه‌وه بۆ زیندان
-
سێ به‌ندكراوی سیاسی مۆڵه‌تی كاتی (مورەخەسی)یان پێ درا
-
دابیننەكردنی خزمەتگوزاریی پزیشكی و ڕەتكردنەوەی داوای پشووی دەرمانیی سومەییە قورەیشی زیندانیی سیاسیی‌دا
-
به‌ندكراوێكی سیاسی دوای شه‌ش مانگ ده‌ستبه‌سه‌ربوون ئازاد كرا